• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

پەلامارە سەربازییەکانی ئەنفال ئامادەکردنی : ئەنفالستان

نیسان 11, 2019 Omer ئه‌رشیف لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە پەلامارە سەربازییەکانی ئەنفال ئامادەکردنی : ئەنفالستان


پەلامارە سەربازییەکانی ئەنفال

ئامادەکردنی : ئەنفالستان

قۆناغی یەکەم : ٢٣-٢-١٩٨٨ بۆسەر ناوچەی دۆڵەروت ودۆڵی جافایەتی وشارباژێربوو، رۆژی دوایش ناوچەکانی بنگردو سرۆژهەڵاتی سورداشی گرتەوەو لەچەندین قۆڵەوە پەلاماری ناوچەکە درا، هێزەکانی پێشمەرگە توانیان ماوەی ٤٠رۆژ بەرگری بکەن رۆژی ١٩/٣/١٩٨٨ بەیانی کۆتایی هێزە جەکدارەکانی سوپای عێراق وفەیلەقی یەک خوێندرایەوە.


قۆناغی‌ دوه‌م: له‌  22/3   تــا  1/ 4/ 1988

قۆناغی دوه‌می ئه‌نفال بۆسه‌ر ناوچه‌كانی‌ (قه‌ره‌داغ، بازیان، ده‌ربه‌ندیخان) بوو، لەم قۆناغەدا رژێم به‌ هێرشی كیمیاوی ده‌ستی پێده‌كرد، بۆسەر گوندی سێوسێنان دەستی پێکرد، سەرلەئێوارەی رۆژی 22/ 3 / 1988  گوندی‌ (سێوسێنان)ی به‌سه‌ختی‌ بەچەکی كیمیاوی بۆردومان کرد، بووە هۆی شەهید بوونی ٦٩ کەس .

ئه‌م هێرشه‌ بە پێشەوایەتی لیوارکن ئەیاد خەلیل زەکی بوو. پاش ئه‌وه‌ی‌ رژێم ئه‌م ناوچه‌کەی داگیر كرد، سه‌رجه‌م گونده‌كانیشیان روخاند كه‌ نزیكه‌ی‌ (80) گوندو (2241) خانووبوون (12254) كه‌س له‌م ناوچه‌یه‌دا دەژیان نزیكه‌ی‌ (5637) كه‌س به‌رئەم پەلامارەی ئه‌نفال كه‌وتن، جگەلە پیرەکان ئەوانەی گیران کەسیان نەگەڕانەوە.

پەلامارە سەربازییەکەی ئەم ناوچەیە هەتا رۆژی ١ی نیسانی ١٩٨٨ی خایاند.


قۆناغی‌ سێیه‌می‌ ئه‌نفال
  7/ 4تــا  20 / 4 / 1988

ئه‌م قۆناغه‌ی ئه‌نفال به‌ پڕ زیانترین و ترسناكترین پرۆسه‌ی ئه‌نفال داده‌نرێت كه‌ زۆرترین مرۆڤی كوردی تیادا ئه‌نفالكرا، سنوری ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ رۆژئاواوه‌ شاڕێی نێوان شاری پڕنه‌وتی كه‌ركوك و شارۆچكه‌ی دوزخورماتوه‌، له‌ باكوره‌وه‌ رێگای كه‌ركوك – چه‌مچه‌ماڵ، له‌لای رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ چیاكانی قه‌ره‌داغ و له‌ باشوریشه‌وه‌ هه‌رسێ شارۆچكه‌ی كه‌لارو كفری و پێبازه‌ ئه‌م هێرشه‌ به‌كاریگه‌رترین و كوشنده‌ترین و به‌زیانترین هه‌ڵمه‌ت داده‌نرێت ئه‌میش بۆسه‌ر ناوچه‌كانی‌ (چه‌مچه‌ماڵ، سه‌نگاو، قادركه‌ره‌م، دوز، كفری‌، كه‌لار، بێباز، تیله‌كۆ)، ئه‌م ناوچانه‌ سه‌ر به‌هه‌رسێ‌ پارێزگای‌ (كه‌ركوك، سلێمانی‌، دیالا) بون، ئه‌میش فراوانترین هێرشی‌ ئه‌نفال بو كه‌ پتر له‌ (500) گوندی‌ گرته‌وه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ته‌ختكردنی‌ 4 ناحیه‌. له‌ رۆژی‌ (14 / 4/ 1988) لوتكه‌ی‌ هێرشی‌ ئه‌نفال بو، له‌م رۆژه‌دا به‌پێی‌ خه‌مڵاندنی‌ ( كۆمیته‌ی‌ به‌رگریكردن له‌ مافی‌ قوربانیانی‌ ئه‌نفال) نزیكه‌ی‌ (20)هه‌زار له‌ ژن و پیاو و پیرو مناڵ كۆكرانه‌وه‌و به‌ئیڤای‌ سه‌ربازی‌ و تراكتۆری‌ گوندنشیه‌كان ره‌وانه‌ی‌ قه‌ڵا سه‌ربازیه‌كه‌ی‌ (قوره‌تو) كران و له‌وێشه‌وه‌ به‌ره‌و چاره‌نوسی‌ نادیار رۆیشتن، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م رۆژه‌ كرا به‌رۆژی‌ (ئه‌نفاله‌كان) ئه‌م هێرشه‌ی‌ قۆناغی‌ سێیه‌م له‌ رۆژی‌ 20 / 4 / 1988  كۆتایی‌ هات و یه‌ك گوند له‌ گه‌رمیاندا به‌ پێوه‌ نه‌ماو روخێنرا، خه‌ڵكه‌كه‌شی‌ به‌زۆری‌ له‌قادر كه‌ره‌م كۆكرانه‌وه‌و پاش ته‌واوبونی‌ ئه‌م قۆناغه‌ (عه‌لی‌ حه‌سه‌ن مه‌جید و بارق و سوڵتان هاشم) هاتن بۆ سه‌یری‌ ئه‌و گیراوانه‌ی‌ كه‌ له‌ قادر كه‌ره‌م كۆكرابونه‌وه‌. چه‌ند رۆژێك ته‌له‌فیزیونه‌كانی‌ رژێم پیشانی‌ ئه‌دان.


قۆناغی‌ چواره‌می‌ ئه‌نفال 

له‌  3 / 5  تـــا  15/ 5 / 1988 ئه‌نفالی چوار بۆسه‌ر بەشێک لەناوچەی سورداش لەتاسلوجەوە هەتا نزیکی هەیبەت سوڵتانی رۆژئاوای سورداشی گرتەوەو لەو دیویشەوە ناوچه‌كانی دۆڵی زێی بچوك و ده‌شتی كۆیه‌و ئاغجه‌له‌رو ته‌قته‌ق و شوان و شێخ بزێنی هەتا دێگەڵەو پردێی گرتەوە. ئه‌نفالی چوار له‌ رۆژی 3/5/1988 به‌ كیمیایبارانكردنی هەردوو گوندی گۆپته‌په‌و عه‌سكه‌ر، سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر ده‌ستی پێكرد، گازبارانەکە بووە هۆی كوشتنی نزیکەی ٢٠٠ كه‌س و برینداربوونی سه‌دان كه‌سی دیكه‌.

سوپا له‌رۆژی‌ 15/5 سه‌رجه‌م گونده‌كانی‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ی‌ روخاند و ئه‌م قۆناغه‌ی ئه‌نفالیش بە بەردانەوەی ٣ێ پێشمەرگە لەکۆپتەرەوە كۆتایی هات.

قۆناغی‌ پێنجه‌م

له‌ 15 / 5 / 1988

قۆناغی پێنجەم، بۆ بێستانە و بەشیکی ناوچەی کۆیەو سماقوڵی و هێران و نازەنین بوو بەلام ئەم پالامارەو ئەوەی چوارەم جۆرە تێکەڵ بوونێک هەیە لە بناری چیای کۆسەرت و رۆژئاوای خەلەکان و چیای باواجیەوە هەتا هەتا نزیک شاری رانیەو سەروچاوە دەکەوێتە سنوری ئەنفالی پێنجەمەوە.

قۆناغی شه‌شه‌م وحه‌وته‌م. ٢٤/٥/١٩٨٨ تا ٣١/٨/١٩٨٨  بۆسه‌ر گوندەکانی خۆشناوەتی و دۆڵەکانی بالیسان و مەلەکان و چیاكانی‌ (بێتواتەو شه‌قڵاوه‌ و ره‌واندوزو سۆران) بوو له‌رۆژی‌ ١٥ی ئایاری ساڵی ١٩٨٨ بەکیمیابارانی گوندی وەرێ دەستی پێکرد، ئه‌م په‌لاماره‌ش به‌سه‌رپه‌رشتی‌ فه‌رمانده‌ی‌ فه‌یله‌قی‌ پێنج یونس محەمەد ئەلزەرب سه‌رپه‌رشتیارو پێشەوای سەربازی ئه‌م قۆناغه‌ی‌ ئه‌نفال بوو. کەدواتر بەرپرسیارێتی ئەنفالی ناوچەی بادینانی پێسپیردرا. بەڵام لەم قۆناغەو قۆناغی حەوتەمدا سوپا روبەری ئاستەنگ وبەرگرییەکی سەختی پێشمەرگەبووەو سێ مانگ پێشمەرگە بەرگرییان کرد . هێشتا قۆناغی حەوتەم کۆتایی نەهاتبوو کە قۆناغی هەشتەمی بادینان دەستی پێکرد.


قۆناغی‌ هه‌شته‌م و كۆتایی‌ ئه‌نفال 


  26 / 8  تــا  6 / 9 / 1988

سنوری په‌لاماری قۆناغی هه‌شتی ئه‌نفال بریتی بو له‌: دهۆك، زاخۆ، باتوفه‌، كانی ماسێ، زێوه‌، دێره‌لوك، ئه‌تروش و زاوێته‌. له‌دوای وه‌ستانی شه‌ڕی نێوان عێراق ئێران له‌ 8/8/1988 سوپای عێراق ته‌واوی هێزه‌كانی له‌ ناوچه‌ سنوریه‌كان كشانده‌وه‌ بۆ به‌ره‌كانی ئه‌نفال، كه‌ له‌وكاته‌دا 7 قۆناغی ئه‌نفال كۆتایی هاتبو ته‌نها قۆناغی هه‌شته‌می ئه‌نفال مابو، قۆناغی‌ هه‌شته‌می‌ شاڵاوی‌ ئه‌نفال بۆسه‌ر ده‌ڤه‌ری‌ بادینانی‌ سنوری‌ توركیا بوو.

سەرەتای هێرشه‌كه‌ش بۆ چاوترساندنی‌ خه‌ڵكه‌ به‌ كیمیابارانكردن ده‌ستی‌ پێكرد، پاش كیمیابارانێكی‌ خه‌ست رژیم هێرشی‌ زه‌مینی‌ له‌رۆژی‌ 28 / 8 / 1988 ده‌ستی‌ پێكرد، ئه‌م شاڵاوه‌ له‌ رۆژئاواوه‌ له‌زاخۆوه‌ تا ئامێدی‌ درێژبوه‌وه‌ له‌ باشورو رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه‌ شێخان و ئاكرێی‌ گرته‌وه‌ . پاش روخانی‌ سه‌رجه‌م گونده‌كانی‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ رۆژی‌ 6 / 9 خاتمه‌ی‌ ئه‌نفال راگه‌یه‌نرا و هه‌ربه‌ بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ لێبوردنی‌ گشتی‌ راگه‌یه‌نرا

پانۆرامای تاوانەکان

٢٢/٢/١٩٨٨ تا ١٨/٣/١٩٨٨: یەکەم قۆناغ بۆ دۆڵە رووت و دۆڵی جافایەتی و شارباژێر .

٢٢/٣/١٩٨٨ تا ١٤/٣/١٩٨٨: قۆناغی دووەم بەپەلاماری کیمیایی بۆسەر سێوسێنان بۆ ناوچەی قەرەداغ دەستیپێکرد.

٣١/٣/١٩٨٨ تا ١٤/٤/١٩٨٨: قۆناغی سێهەم بۆ گەرمیان دەستیپێکرد.

٢٠/٤/١٩٨٨ تا ١٨/٤/١٩٨٨: قۆناغی چوارەم بۆ ناوچەی کۆیەو قەڵاسێوکە بە کیمیابارانی هەردوو گوندی گۆپتەپە، عەسکەر، رۆژی دوایش هێرشی پیادە بۆ دەشتی کۆیەو چەمی رەزان و بەشێکی ناوچەی سورداش و ناوچەی شوان، شێخ بزێنی هەتا دێگەڵە دەستیپێکرد

٢٤/٥/١٩٨٨ تا ٣١/٨/١٩٨٨: قۆناغی پێنجەم، بۆ بێستانە و بەشیکی ناوچەی کۆیەو سماقوڵی و هێران و نازەنی.

قۆناغی شەشەم: بۆسەر خۆشناوەتی و شەشەم و حەوتەم بۆ دۆڵی ئاکۆیان و رەواندزو وەرتێ، لە ناوچەکانی شەقڵاوە و ڕواندوزو سۆرانی گرتەوە. بەڵام لەم قۆناغەدا سوپا روبەری ئاستەنگ وبەرگرییەکی سەختی پێشمەرگەبووەو سێ مانگ پێشمەرگە بەرگرییان کرد .

٢٥/٨/١٩٨٨ تا ٦/٩/١٩٨٨:  بۆسەر ناوچەکانی بادینان بەکیمیاباران دەستی پێکردو لەگوندی برجینی کۆمەڵکوژی خستەوە.

١٦/٣ یادی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە کە لە ساڵی ١٩٨٨ .

١٤/٤ ڕۆژی یادکردنەوەی ئەنفال، ١٩٨٨.

١٠/٧ یادکردنەوەی ڕاگواستنی ٤٠٠٠٠ کەسی کورد کە لە ساڵی ١٩٦٢ دا ئەنجامدراوە.

٣١/٧ ی ساڵی ١٩٨٣ یادی جێنۆسایدی بارزانیەکان.

١٨/٨ یادکردنەوەی کۆمەڵکوژی گوندی سۆریا لە ساڵی ١٩٦٩ دا ئەنجامدراوە.

٤/٩ یادکردنەوەی کوشتن و راودونانی کوردانی فەیلی کە لە ساڵی ١٩٨٠ دا ئەنجامدراوە.

یادەوەری کیمیاباران و وێرانکاری شارۆچکەو گوندە قەرەباڵغەکانی کوردستان

١٦/٤ کیمیارانی بالیسان و شێخ وەسێنان و ١٩٨٧. (هەر ئەو رۆژە کیمیابارانی توتمەو بێراواش کراوە)

١٧/٤/١٩٨٧ کیمیابارانی گوندی قزلەر، سنگر، بەرگەڵو.

٣١/٤/١٩٨٨ کیمیابارانی کونە سیخور لە دۆڵی بالیسان.

٢١/٣ /١٩٨٨ کیمیابارانی ناحیەی قەراغ و گوندەکانی.

٢٣/٥ کیمیابارانی گوندەکانی کەندۆڵ، بەردۆک، بلێ، نازەنین، بالیسان، ١٩٨٧.

٢٨/٦ کیمیابارانکردنی شاری سەردەشت لە رۆژهەڵات (ئێران)،١٩٨٧.

١/٧ کیمیابارانکردنی گوندەکانی ناوچەی دهۆک، ١٩٨٧.

٢٦/٢ کیمیابارانکردنی گوندەکانی سەرگەڵو، هەڵەدن، یاخسەمر، گوێزیلە، دۆڵی جافەتی و ناوچەکانی دوکان، ١٩٨٨.

٣/٥/١٩٨٨  کیمیابارانی گوندەکانی گۆپتەپە، عەسکەر .

٢٥/٨ /١٩٨٨ کیمیابارانکردنی گوندەکانی ناوچەی بادینان لە گەلی دهێ بنارێ گارا وگەلی بازێ، ١٩٨٨.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌