ئازار 08, 2019 Omer كیمیاباران لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حيكايه‌تى ئه‌م دوو وێنه‌يه. ئیبراهیم هەورامانی
حيكايه‌تى ئه‌م دوو وێنه‌يه.
ئيبراهيم هه‌ورامانى :
نامه‌وێت زۆر له‌سه‌رى
بڕۆم ساڵي پار ئه‌م وينه‌يه بڵاوكرايه‌وه، پاش بڵاوبونه‌وه‌ى داوام له‌لايه‌نى په‌يوه‌ندار
كرد ئه‌گه‌ر وێنه‌كه نه‌سڕێته‌وه لانى كه‌مى ئاماژه به‌ناوى سه‌رچاوه‌كه‌ى بدات
،به‌داخه‌وه نه ئاماژه‌ى دا‌و نه وێنه‌كه‌شى له‌خاوه‌ندارێتى خۆى سڕييه‌وه .
ئه‌مساڵيش ئه‌مان هه‌ڵه دوباره كراوه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌مساڵ زه‌قتر لايه‌نى په‌يوه‌ندار
مۆرێكى تايبه‌ت به‌خۆشى تێدا خستۆته ڕوو .
هه‌رچه‌نده پارساڵ و ئه‌مساڵيش ئه‌و لايه‌نه‌م ئاگاداركرده‌وه كه خاوه‌ندارێتى ئه‌م وێنه‌يه منم لانى كىم وه‌ك ئه‌خلاقي پيشه‌يي ئاماژه به‌ناوى سه‌رچاوه‌كه بده‌ن ، خوا هه‌لناگرێ دانى نا به‌هه‌ڵه‌ى خۆي‌دا به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ى لێره‌و له‌وێ چه‌ند كه‌سێكى ديكه به‌م هه‌ڵه‌يه‌وه وێنه‌كه‌يان بڵاوكردۆته‌وه.
ئه‌م وێنه‌يه‌م چۆن ده‌ستخست
ئه‌و ساڵه‌ى سه‌رگه‌رمى نوسين و ئاماده‌كردنى كتێبى (چوارشه‌ممه‌ى خوێناوى ) بووم بۆ ماوه‌ى يه‌ك مانگ له‌تارانى پايته‌خت مامه‌وه و سۆراخى به‌ڵگه‌و ديكۆمێنتم ده‌كرد ،له‌وێ فۆتۆگرافه‌ريكم ناسى (يوسف گرامى ) خاوه‌نى ئه‌م وێنه‌يه .پاش ديدار و چه‌ندين جار چاوبه‌يه‌ك كه‌وتن و گفتوگۆ نزيكه‌ى (١٠ ) وێنه‌م لێكرى به ١٥٠سه‌دو په‌نجا هه‌زارتومان ئه‌و كاته 113000 سه‌دوسيانزه هه‌زار تومان 100$ سه‌د دۆلار بوو بۆئه‌وه‌ى وه‌ك سه‌رچاوه‌يه‌كى دۆكیۆمێنتى له كتێبه‌كه‌مدا به‌كارى بهێنم ،هه‌رواشم كرد ته‌واوى ئه‌و ده وێنه‌يه له كتێبي چوارشه‌ممه‌ى خوێناوى دا بلاوبونه‌ته‌وه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه لێره‌و له‌وێ كه‌سانێك دێنه سه‌رحازر و خۆيان ده‌كه‌ن به پاڵه‌وان و ڕه‌نج و به‌رهه‌مى ئێمه‌ش ده‌ده‌ن به‌با. به‌هه‌رحاڵ من خوازارم بۆ له‌مه‌و به‌دوا هه‌ركه‌س سه‌رچاوه و به‌ڵگه و ديكۆمێنتێكى پێويسته ته‌واوى ئه‌رشيف و كتێبخانه‌كه‌م له خزمه‌تيدايه و ئاوه‌ڵايه ، به‌پيچه‌وانه‌وه به‌كارهێنانى هه‌ر سه‌رچاوه‌يه‌ك خاوه‌ندارێتى بۆ به‌نده بگه‌ڕێته‌وه و ئاماژه‌ى پێنه‌كرێت ئێمه به‌پێي ياسا مامه‌ڵه ده‌كه‌ين .
8 ى مارسى 2019
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.