• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

مەرگی ژنێکی جیاواز……………….. عومەر محەمەد

کانونی دووهەم 08, 2019 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مەرگی ژنێکی جیاواز……………….. عومەر محەمەد



مەرگی ژنێکی جیاواز

عومەر محەمەد

نەزیرە نەجم حەمە خەڵکی گوندی شێخ لەنگەری گەرمیانە، ئەمرۆ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد، چیرۆکی ئەم ژنە زۆر تایبەت و بەئازارە، نەزیرە نەجم لەدوای ئەنفالەوە واتا لە ساڵی ١٩٨٨ ەوە ٣١ ساڵی تەواوە بەتەنها دەژی لەپەلاماری ئەنفالدا هەردوک کورەکەی (سالارو جەبار) ئەنفالکران لەوساوە (٣١)ساڵی رەبەق نەزیرە نەجم چاوەروانی هاتنەوەی کوڕەکانی بوو، هیچ هیزێک نەبوو، بتوانێ بروای پێبهێنێ کە کورەکانی لەژیاندا نەماون، بۆیە هەموو جەژنێک دوو دەست جلی کوردی بۆ هەردووک کوڕەکەی بەدورین دەداو جوان قەدیان دەکات و هەڵیان دەگرێت بە نیازی ئەوەی کورەکانی کەهاتنەوە جلی تازە بۆ جەژن، لەبەربکەن بەڵام هەرگیز ئەو جلەکوردیانە لەبەر نەکران !

ئەو گۆچانەی لەوێنەکەدا دیارەو بەدەستی مامۆستا ئەکرەم ساڵحەوەیە، بۆ سالاری کوری کریوە و بەو هیوایەی بێتەوەو بیداتە دەستی، سالار یەکێک بوو لە پیشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لە تیپی ٥١ی گەرمیان بووەو پێش ئەنفال لەشەڕێکدا برینداربووە ، لە پەلامارە درندایەتیەکەی ئەنفالدا گیراوەو ئیدی ئەویش وەک هەموو ئەوگەنجانەی گیران بردیان و جارێکی تر نەبینرایەوە.

نەزیرە کە ئەمرۆ سێشەممە ٨ی کانونی دووەمی ٢٠١٩ کۆچی دوایی کرد، چیرۆکی ژیانی تەواو مایەی تێڕامانە وەک لە سەرەوە ئاماژەم پێکرد (٣١)ساڵە چاوەروانە ٣١ ساڵە نەیهێشتووە بەشەوانیش دەرگای حەوشەی مالەکەیان هەمیشە ئاواڵا بووەو هەرگیز رێگەی نەداوە پێوەبدرێت چونکە هەمیشە دەیگوت: با دەرگاکراوەبێت کورەکانی دێنەوە .

  • مامۆستا ئەکرەم سالح

٣١ ساڵە ئەم پیرەژنە بەتەنها دەژی، بەتەنها نان دەخواو بەتەنها دەخەوێ کەچی هەموو پێداویستەیەکانی ماڵەکەی (٣)دانەن ! سێ قاپ و سێ نەفەر خواردن، سێ کورسی بۆ دانیشتن، شەوانیش سێ جێگای دادەخست بەئومیدی ئەوەی کە کوڕەکانی هاتنەوە بچنە جێگاکانیانەوەو بخەون ! بەداخەوە ئەمرۆ نەزیرەش کۆچی دوایی کرد، جێگەکان خاڵی مانەوە، جلەکان هەر بەقەد کراوی بەجێمان، رادیۆو تەسجیل و تەسبیحی کورەکانی هەرماون و پارێزراون، وەک مامۆستا ئەکرەم بۆی باسکردم لەساڵی ١٩٨٨ەوە بۆیەکجاریش موجی رادیۆکەی جەبار بانەدراوە، ئەمرۆ بەمەرگی نەزیرە دۆسێی ئەنفال جارێکی ترهەڵدرایەوەو نیشانەیەکی تری شەرمەزاری چووە سەر تەوێلی مرۆڤایەتی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەمرۆ شۆڤێنیزمی عەرەبی پەڵەیەکی تری شەرمەزاری زیاتر لەهەر رۆژێکی تر بەنێوچاوانیەوە تۆختر دەردەکەوێ ، ئەمرۆ گەرمیان و گوندی شێخ لەنگەر پرسەیانە.
رۆحی نەزیرەو ئەنفالکراوان شادو شەرمەزاری بۆهەموو ئەوانەی لەم تاوانە بێدەنگ وبێ باک بوون. شەرمەزاری بۆ ئەنجامدەرانی تاوانی ئەنفال وهەرتاوانێکی تر کەدەرهەق بەمرۆڤایەتی دەکرێت .

تێبینی : بەسوپاسەوە زۆربەی زانیارییەکانی ناو ئەم نوسیەنە مامۆستا ئەکرەم ساڵح پێی داوم و وێنەکانیشم لە واڵەکەی ئەو وەرگرتووە .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌