• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

چیرۆكی عاسی مستەفا‌و پەشیمانی دوای ڕوداو . عومەرمحمەد

کانونی یەکەم 26, 2018 Omer ئه‌نفال, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە چیرۆكی عاسی مستەفا‌و پەشیمانی دوای ڕوداو . عومەرمحمەد


چیرۆكی عاسی مستەفا‌و پەشیمانی دوای ڕوداو

عومەرمحمەد

     چیرۆكی عاصی مستەفا بەتەنیا هەموو پروپاگەندەكانی حزبی بەعس لە ئەنفالدا پوچەڵ دەكاتەوە كە دەیگوت ئەوانەی لە گوندەكاندا دەژین دەبێت لە نیشتمان دەربکرێن،  چونكە بەكرێگیراوی ئێرانن.

    • عومەر محەمەد و عاسی مستەفا

    عاصی مستەفا لەدایكبوی 1955‌و گوندنشینێكی قەزای چەمچەماڵ بوو، ئەو پێشتر خزمەتی سەربازی تەواو كردبوو، كەجەنگی ئێران عێراق هەڵگیرسا لەگوندەكەی خۆیاندا خەریكی كشتوكاڵ‌وئاژەڵداری بوو،  هەرگیز بەبیریدا نەدەهات جارێكی تر بەرگی سەربازی لەبەربكاتەوە‌و بچێتە بەرەی جەنگەوەو چارەنوسی بەو رۆژە بگات، عاسی قوربانیەكی دوسەرەی دەستی رژێمی بەعسە، لەلایەكەوە بۆخۆی سەربازێكی یەدەگی بەرەكانی جەنگی قادسیە بوو. لەلایەکی تریشەوە هاوژین ومنداڵەکانی لەلایەن سوپای عێراقەوە گیران و ئەنفالکران و جارێکی تر نەبینرانەوە .

    ڕێکەوتی 27ی شوباتی 1982 نێڵەی ئاگری جەنگ لە ناوچەی شوش هەموو شتێکی دەسوتاند، سوپای پاسداران هێرشێكی توندی كردەسەر سەر سوپای عێراق و سەربازە عێراقیەكان ئەوەی کوژرا کوژراو ئەوەی هەڵات هەڵات و سەدان کەسیش بەدیلگیران عاسی مستەفاش لەگەڵ سەدان سەربازی تری عێراقی دیلكراو لەو ساتەوە بووە زیندان‌و 9 ساڵی تەمەنی بە دیلی لە زیندانەکانی ئێران بردە سەرو بووە قوربانیەكی نامۆی جەنگی قادسیە.

    مەینەتیەکانی ئەم پیاوە بەوەندە کۆتایی نایات بەڵکو زۆر لەوە تراژیدی ترە کە بە بیری مرۆڤدا بێت، هێشتا جەنگی عێراق ئێران نەوەستابوو، كە سوپای عێراق پەلاماری کوردستانیدا بۆ کۆنترۆڵکردنی هەموو ناوچەکان، لەم پەلامارانەدا گەرمیان لەهەموو شوێنێک زیاتر بووە شانۆی روداوە خوێناوییەکان، سوپا پەلاماری دەداو گوند بەگوندو ماڵ بەماڵی دەروخاند، سەرتاپای گەرمیان کەوتەبەر لمبۆزی  شۆفڵ و خانووەکانیان لەگەڵ زەوی تەختکران، خەڵکەکەش دەگیران و بەرەو چارەنوسێکی نادیار دەبران، عاسی لەم روداوەشدا پشکی شیری لەتراژیدیا بەرکەوت، خێزانێكەی‌ و منداڵەكانی لەلایەن سوپاوە بە تۆمەتی بەكرێگیراوی ئێرانی گیران و وەک هەموو ئەو خەڵکە بێ گوناهە ئەنفالكران و ڕاپێجی تونی مەرگی بەکۆمەڵکران ، ئەم چیرۆكە مرۆڤ هەژێنە نەك بە چەمچەماڵ ‌و كوردستان بەڵكو بەجیهانیش نامۆنیە.

    عاصی كە سەربازێكی یەدەگەکەی قادسیەی سەدام ، کە لە شكستێكەی بەرەی شوشی سوپای عێراقدا بەدیل گیرابوو، پاش ئاگربەستی جەنگ و 9ساڵا ن دیلێتی ئینجا لە ئیران نۆرەی هات ئازادبێت لەڕێکەوتی 24ی ئابی 1990 دا بە ئومیدی شادبوونەوە بە منداڵەكانی گەڕایەوە بۆنیشتمان، لەسەرسنور خاكی نیشتمانی ماچكرد‌و لەبەردەم وێنەی سەرۆكدا بەچۆكدا هاتوو سەری رێزی بۆ نوشتاندەوە، بەهیوای ئەوەی نیشتمان ئیتر بەسۆزەوە ئامێزی بۆ بگرێتەوە‌و لەناو ماڵ‌و منداڵی خۆیدا بحەسێتەوە،  بەڵام كاتێك گەیشتەوە،كوردستان و گەیشتەوە چەمچەماڵ زانی نیشتمان بووەتە دۆزەخ، ئەو پیاوە مەینەتبارە بەسەرهەواری خالیدا گەرایەوە،  جگە لەهەندێک خزمی كەس نەمابوو بەرەوپیری بێت‌و پێشوازی لێبكات، كە دەیەوێت بڕواتەوە بۆ ماڵەكەی خۆی ، هەندێك خزم‌و نزیكی خۆی پێی ڕاستیە تاڵەکەی پێدەلێن (گوندەكەتان نەماوەو جارێ‌ سەبر بگرە)

    بەڵام كاتێك نهێنی ئەم سەبرگرتنەی بۆ دەركەوت ماڵی چی‌و خێزانی چی ؟ خێزانەکەی هەموویان لەلایەن رژێمی بەعسەوە گیراون‌و ئەنفالكراون، ئەویش وەك سەربازێكی عێراقی بۆسۆراخیان دەچێتە لای دام‌و دەزگا ئەمنیەكانی بەعس لە چەمچەماڵ، بەڵام كە دەزانێ‌ پیاوانی بەعس وەك ڕەوشتی هەمیشەییان دەستی دەستی‌و درۆی لەگەڵا دەكەن، ئیتر عاصی پەتی تەحەمولی دەپچڕێ‌‌و بە سكاڵایەكی پاڕانەوە ئامێزەوە دەچێتە دیوانی سەرۆكایەتی كۆمار تا لەرێگەیەوە پەیامێك بۆ سەرۆكیكی بێڕەحم‌ودڵڕەق بنێرێ و نامەیەکی پڕ لە پاڕانەوە دەنوسێ و ئاراستەی

    جەنابی سەدام حوسێنی دەكات، ئەو سەرۆكەی ناوی فریشتەو باوكی نەتەوەی لەخۆی نابوو، بەڵام لە راستیدا شەیتانێك بوو ئابرونەتەوەكەی خۆشی برد.

    لەوێ‌ نامەكەی لێوەرناگرن‌و پێی دەلێن دەبێت لەرێگەی قایمقایمی قەزاكەتانەوە ئەو سكالایە ئاراستەی سەرۆك بكەیت، ئەویش هەروا دەكات‌و بەرواری 4/10/1990 سكاڵاكەی بەرزدەكاتەوەو سەرەئەنجام پاش 25  رۆژ لە چاوەڕوانی لە ڕێکەوتی 29/10/1990  لەلایەن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی كۆمارەوە بە ئیمزای ( سعدون علوان مصلح ) زۆر بەكورتی‌و بەدوو دێڕ وەڵامێكی ساردوسڕی بۆ دەنێرنەوە.. سعدون علوان بۆی دەنوسێ‌ : ( بەداخەوە ژنەكەت‌و منداڵەكانت لە پرۆسەی ئەنفالی باكوردا ونبوون) هەرئەوەندەو هیچی ترنا !

    دۆسێی عاصی مستەفاو ئەنفالكردنی خانەوادەكەی حیكایەتێكە لێوان لێوە لە دڵڕەقی‌و ناپەسەندی پیاوانی رژمێك‌و پەشیمانی جەنگاوەرەكانی، بەڵام پەشیمانی دوای چی دوای روداوێك كە گەورەترین تاوانی سەدەی بیستەمی بەرهەمهێنا، چیرۆكی دیلكردنی عاصی مستەفاو ئەنفالكردنی خانەوادەكەی پێشاندەری واقعێكی تاڵی كۆمەڵگەی عێراقیە، كە رەفتاری سیستمێكی سیاسی توندرەفتارو كارەكتەرێكی ناو كایەی سیاسی دەسەڵاتێكی وێرانكەرە، ڕەوشتی سەركردەیەكی ناسیونالست وفاشستی عەرەبە كە هیچ بەهایەكی بۆ مرۆڤ‌و مرۆڤایەتی نەهێشتۆتەوە.

    سكاڵا بەزەیی ئامێزەكەی عاصی مستەفا كە ئاراستەی صدام حسێنی كردبوو، بەدەیان زمان بڵاوكرایەوە‌و رۆژنامەكانی جیهان شكستی سەربازێكی پەشیمانی عێراقیان گەیاندە ئەو سەری جیهان. ئەو سكاڵایەی دڵنیام بەقەد ژمارەی پیت‌ووشەكانی فرمێسكیان بەو مرۆڤانە رشتووە، كە پەتای دەمارگیری كوێری نەكردوون‌و مرۆڤانە بیر لە ژیان دەكەنەوە، كەچی ئەوەی گوێی خۆی لێخەواند ڕاگەیاندنی عەرەبی بوو، ئەوەی شەرعیەتی دەدایە سەدام‌و بەعسیەكان لە بەرانبەر وەها تاوان‌و كردەوەیەكی نامرۆڤانە بیری شۆڤینی عەرەبی بوو، ئەوەی پاش ئەنفال‌و جینۆساید كردنی كوردیش، سەدامی بەسەرۆكێكی لێوەشاوە ناوزەد دەكرد دەمارگیری نەتەوەیی عەرەب بوو. ئیدی بۆمافی ئەوەمان نەبێت دەمارگیری ناسیونالستی ریِسوا بكەین، بۆ نەتوانین بەوپەڕی جورئەتەوە بڵێین، نەفرەت لە بیری شۆڤێنی جا لەهەر كوێوە سەرچاوەی گرتبێ‌. نەفرەت لەو ناسیونالیزمەی لەژێر پەردەی پیرۆزی نیشتماندا هاونیشتمانیان دەكاتە بوونەوەرێكی بێ نرخ و چەواشەو سەركوێر، تەنیا بۆئەوەی ڕیگاكان بەرەوفاشیەت هەموار بكات‌و درێژە بە وێرانكاری‌و بەربەرییەتی خۆی بدات.

    ثاشكؤكان :

    سه‌رنجه‌كان


    • tweet

    ڤیدیۆكان

    وتار

    • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
      دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

      مارس 20, 2025 0

    • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
      ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

      مارس 20, 2025 0

    • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
      تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

      نیسان 16, 2025 0

    • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
      سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

      شوبات 27, 2025 0

    • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
      دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

      کانونی دووهەم 26, 2025 0

    • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
      گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

      کانونی دووهەم 05, 2025 0

    • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
      دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

      تشرینی یەکەم 08, 2024 0

    • بینراو
    • دوایین
    • تاگ
    • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
      بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

      نیسان 08, 2022 1

    • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
      دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

      مارس 20, 2025 0

    • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
      الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

      ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
      حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

      ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
      دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

      مارس 20, 2025 0

    • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
      ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

      مارس 20, 2025 0

    • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
      تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

      نیسان 16, 2025 0

    • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
      ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

      نیسان 12, 2025 0

    • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

      3 ساڵ ago

    ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

    دیدار

    • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
      عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

      کانونی دووهەم 01, 2022 0

    • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
      مەرگی مرۆڤێکی مەزن

      ئاب 13, 2020 0

    • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
      دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

      ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

    • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
      مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

      ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
      دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

      ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

    توێژینه‌وه‌

    • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
      پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

      شوبات 27, 2022 0

    • فیلمی هەموو دایکانی من
      فیلمی هەموو دایکانی من

      نیسان 08, 2021 0

      Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
    • ڤیدیۆ
    • ئه‌رشیف
    • تاوانی جه‌نگ
    • دیدار
    • وتار
    • ئاگاداری
    • په‌یوه‌ندی
    • ئێمه‌