• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

حاجی حەمید، قوربانییەکی تری ئەنفال بە نائومێدی سەری نایەوە. ……محەمەد حەمە ساڵح توفیق

کانونی یەکەم 26, 2018 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حاجی حەمید، قوربانییەکی تری ئەنفال بە نائومێدی سەری نایەوە. ……محەمەد حەمە ساڵح توفیق


حاجی حەمید، قوربانییەکی تری ئەنفال بە نائومێدی سەری نایەوە

محەمەد حەمە ساڵح توفیق

  • محەمەد حەمە ساڵح توفیق — حاجی حەمیدی کۆچکردو — کفری سەید جەژنی

ئەم ئێوارەیە هەواڵی کۆچی دوای حاجی حەمیدی ئاوایی سەیجەژنیم پێگەیشت ئەو گوندە لەنزیک شارەدێی سەرقەڵای کفریی گەرمیانە.

ئەم پیاوە ئەنفالدیدەیەش لە تەمەنێکی هەڵکشاودا کۆچی دوایی کرد، وەک دەڵێن مەرگ لەرێگەی هەمووانەو رۆژێک یەخەی هەموو کەس دەگرێت، بەڵام ئەم پیاوەش وەک زۆربەی پیرەمێردەکانی گەرمیان تا ئەمڕۆ کە بەیەکجاری چاوی لێکنا هەر چاوی لەڕێگەی گەرانەوەی سێ کوڕە گەنجەکەی بوو کە ئەنفال وەک هەزاران کەسی تری ئەم گەرمیانە پێچانیەوە و لوولیدان و سەرنگوونی کردن و لە نێو لمی بیاباندا ئەسپەردەی گۆڕی بەکۆمەڵی کردن.

گەردەلوولی ئەنفال هەر بەوەوە نەوەستا و حاجی حەمید و میمکە زەینەبی خێزانیشی راپێچی زیندانە بەدناوەکەی نوگرەسەلمان کردو شەش مانگی رەبەقیان لەگەڵ شەش هەزار کەسی تردا لە ناو دۆزەخی برسێتی و تینوێتی و نەخۆشی و سووکایەتی پێکردنی عەجاج و جەللادە دڵبەردەکانی تردا بەسەربرد و زیاد لە نیوەیان، کە زۆرێکیان خەڵکی بەتەمەن و بەساڵاچوو بوون، هەر لەناو ئەم دۆزەخەدا بەدەم ئازار و حەسرەتەوە گیانیان سپارد و تەنکە لمێکیان بەسەردا دەدرا و پاشانیش سەگەل سەریان دەکردە لاشەی پیرۆزیان. نیوەکەی تری خەڵکە قوڕبەسەرەکە دواجار بەردران و ئەمەیان لەبەر پیاوەتیی بەعسییەکان نەبوو بەڵکوو بۆ ئەوەبوو بۆ کوردە دەربازبووەکەی تری بگێڕنەوە کە چییان بەسەرهاتووە و ئێمە ئاوهاتان لێدەکەین.

حاجی حەمید یەکێک بوو لەو دەربازبووانە و بە وردی و بەو سەلیقە و زیرەکییە خۆڕسکەی پێی ناسرابوو بەسەرهاتی تاڵی خۆیانی دەگێڕایەوە کە لە نوگرە سەلماندا تووشیهاتوون. من گەلێ جار دەچوومە خزمەتی و سەرچاوەیەکی وریا و بیرتیژ بوو بۆ هەمووان لە گێڕانەوەی ئەو بەسەرهاتە تاڵ و پڕ چەرمەسەرییەدا. 
من لە بۆنەی مەرگی ئەو پیاوەدا کە دواجار ئەمڕۆ بە نائومێدی و هەناسەساردی سەرینایەوە و جارێکی تر ئەحمەد و ئازاد و کوڕەکەی تری نەبینییەوە، زۆر دڵكەیل و قوڕگ پڕ لە گریانم و ئەم شینگێڕان و کۆتەڵەی حاجی حەمید مەلی خەم و خەیاڵ و تاسەباریم دەمباتەوە بۆ لای ئەحمەد و پەروێز کە ئەودەمە دوو دۆستی تازەلاو و ژیر و وریام بوون و ئاسۆیەکی گەشی ژیان چاوەڕێی دەکردن کەچی ئەنفالی نەگریس گوڵی باخی هەڵوەراندن و لەگەڵ براکانیان و خزمەکانیان راپێجی کردن. حاجی حەمید بەتەنها فەوتانی سێ کوڕە گەنجەکەی جەرگی هەڵنەقرچاند، بەڵکوو دوو برازاشی کە مەلا یاسینی پێشمەرگەی وریا و بەجەرگ کەوا لە نەبەردییەکی ئەو گەرمیانەدا شەهید بوو و پاشتریش یونسی برای لە جەنگی ئێران – عێراقدا بوو بە قوربانی و گورزێکی سامناکیان سرەواندە جەرگی حاجی سەعید باوکیان و میمکە تەلەی دایکیان و هەردوکیان بەداخی ئەوانەوە سۆمای چاوەکانیان داهات و قامەتیان لەژێر باری خەمدا چەمی و بە هەناسەی سارد و رەنجی بێوەرەوە سەریاننایەوە و هەمیشە زمانحاڵی میمکە تەلە و دادە زەینەب ئەوە بوو کە بە دڵەی ناشاد و زەبوونییەوە رۆڵەکانیان بلاوێننەوە و بڵێن “خەم بوو بە نانم خەم بوو بە بەرگم خەم بوو بە نەشتەر بڕییە جەرگم”. لای خەڵکی موسڵمان ماڵی ئاژەڵێک لە جەژنی قورباندا دەکات بە قۆچ کەچی لە گوندی سەیجەژنیدا ماڵی حاجی کەریمی ساڵح مارف چوار دەکەن بە قوربانی، پەروێز و سێ برای تری و دڵی دوو دایک، میمکە تەمین و دادە ئەمنە، لە ریشە دەردێنن و بەو داخ خەفەتەوە سەردەنێنەوە. هەر لە سەیجەژنیدا مامە رەشەی خەسرەوی کوڵۆڵ و جەرگسووتاو بە حەمەدی کوڕی، کە لە ساڵی ١٩٨٣ دا بۆمبارانی فڕۆکەی رژێم هەر لە ناو ئاواییدا شەهیدی کرد، ساڵی ١٩٨٨ و بە پێی یاساکانی بەعس دەرهەق بە ناوچە قەدەغەکراوەکانی کوردستان، لە دیدی رژێمەوە، لە نزیک جادەی قیری نێوان سەرقەڵا – کفری و زۆری نەمابوو بگاتە سەرقەڵا هێزێکی رژێم دەسڕێژی لێدەکەن و شەهیدی دەکەن و گوناهی هەر ئەوە بووە کەمێک لە جادە قیرەکە ترازاوە.
تۆ کاتێ کە حاجی حەمیدت دەدواند زۆر لەسەرخۆ دۆخەکەی بۆ شیدەکردیتەوە و بە خەمێک کە لە قووڵایی ناخیەوە سەرڕێژی دەکرد، بەڵام بێ فرمێسک، چونکە چاوە کزەکانی لەمێژبوو وشکیان کردبوو، دەیوت راستە بەعس تاوانکار بوو بەڵام زۆرێک لەوەی کە روویدا خەتای خۆشمانی تێدابوو. ئێستا بەئارامی بنوو قوربانییەکەی ئەنفال، کتێبە راستەقینەکەی گێڕانەوەی جینۆسایدی کورد، حیکایەتخوانی سەردەمی “گوڵە ئاڵەکانی عەدەم”، شایەتحاڵی هەڵکڕووزانی کەنیشکە سمڵ و مێخەک لەملەکان، خەمخۆری منداڵە رەنگزەردە لە شیر بێبەشەکان و هەڵپڕووکاوی نێو باوەشی دایکە غەدرلێکراوەکان. ئێستا رەنگە رۆحیانەتی ئێسک و پرووسکە بێنازەکانی نێو گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ئەو بیابانە سەردانت بکەن و گلەی ئەو کەمتەرخەمییە بێئامانە لای تۆش باس بکەن کە بۆ وا فەرامۆش کراون و کەس خەمیان ناخوات و زمانحاڵی نرکەو هاواریان بڵێت ئاخۆ لە نێو میللەتانی هاودەرد و هاوچەشنی ئێمە هیچیان ئاوها دەڕواننە قوربانییەکانیان و ئاوها بە کەم تەماشایان دەکەن!!
یادت بەخێر و هەمیشە زیندوو بێت حاجی حەمید.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌