• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ئومێد كامیل: هەركاتێك موچەی ئەنفال وەردەگرم تێردەگریم

کانونی یەکەم 25, 2018 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئومێد كامیل: هەركاتێك موچەی ئەنفال وەردەگرم تێردەگریم


  • ئومێد کامیل

ئومێد كامیل:

هەركاتێك موچەی ئەنفال وەردەگرم تێردەگریم

عومەر محەمەد

 ناوەراستی مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٠ چاوم بەئومێد کەوت، کورێکی چوارشانەی چاووبرۆ قەوی و قاتێک کەتافی خاکی پۆشیبوو، بۆیە سیمای وەک جەنگاوەرێک دەینواند، هەرلەگەرمیانەوە کە هاتبوو، بەبێ ئەوەی یەکتری بناسین نیازی بووە چاوی بەمن بکەوێت، کە هاتە ژورەکەم دوای ئەوەی سەلامی کرد وتی : تۆ کاک عومەریت وەڵامم بەبەڵێ دایەوە، ئەویش رێزێکی زۆری نواند لەوەی کەسوکاری ئەنفال لێت رازین، گوتی هەربۆیە ویستم چاوم پێت بکەوێت. ئەمە زۆر خۆشحاڵی کردم .  

ئومێد کامیل کوڕە گەرمیانیەکی دوای ئەنفالەو بەخت یاوەری بوو لەپەلامارە درندانەکەی ئەنفال رزگاری بوو، برایەکی ئەنفالکراو گوندەکەیان لەگەڵ زەوی تەختکرا، ئێستا لەشاری كەلاردەژی ، لەسەروەختی پەلاماری ئەنفالی سێ‌ لەگوندی (سەیدبێحان )ی سەربەناحێی پێباز- باوەنور دەژیان، خەمەكانی ئەم گەنجەش وەک زۆربەی گەنجانی کورد گەلێك زۆرن، بەڵام خەمی ئەم جیاوازە، ئەویش بەئاگری ئەنفال داخ بووە، بەڵام داخی ئەم لەناو چیرۆکەکانی ئەنفالیشدا هەر جیاوازە، بەداخەوە نادادپەروەری کاربەدەستانی حكومەت ئەویشیان وەكو هەرتاكێكی گەرمیانی فرێداوەتە پەراوێزی ژیانەوە، گرێی ئەم گەنجە جیاوازە لەوانی دی لەدیدارێكی ئەنفالستاندا دوجار ناچاربووم كامیرای ڤیدیۆكە ڕابگرم، لەبەر ئەوەی لەكاتی قسەكردندا كوڵی گریان بەربینی دەگرت‌و نەیدەتوانی قسەم بكات، ئەو چركەساتانە زۆر بە زەحمەت تێپەرێن كە دیدارم لەگەڵ ئومید كرد..

بەڵام ئەمە بۆ من تارادەیەك ئاسایی تربوو، كەلەگەڵ بارودۆخی ژیانی پرلەمەینەتی‌و هەستكردن بەجیاوازی لە نێوان ئەنفالكراوەكان‌و كەسوكاریان‌و ئەوانەی گومانی تێوەگلانی ئەو تاوانەیان لێدەكرێ‌، ڕاهاتووم‌و تاڕادەیەكی زۆر بەناچاری دەتوانم خۆم كۆنترۆڵ بكەم. ئومێد لەگەڵ هەرسەری مانگێكدا خەمێك بەرۆكی دەگرێ‌، ئەوكاتەی وەختی وەرگرتنی موچەی مانگانەی ئەنفالكراوەكان دێتە پێشەوە لەبارێكی دەروونی خراپ وتایبەتدا دەژی‌و بەزەحمەت ئەو بارە تێدەپەرێنێ‌.

کاکە وەدەست خۆ نیە ئەوساتانەم بیردەكەوێتەوە كەپەلامارەكانی ئەنفال تەوقی دابووین‌و ئەوخەڵكە بەشێوەیەكی بێ‌ سەروبەربە ناویەكدا دەهاتن‌و دەچوون، بۆئەوەی دەرویەكی رزگاربوون لەهەژموونی بێرەحمانەی ئەنفال بدۆزنەوە، لەوەها قات‌و قڕییەكدا برایەكی ‌و دوو خوشكەكەی” شانازو گولناز”  بەدوای ئومێدا رۆیشتوون‌و بەگریانەوە ویستوویانە لەگەڵ براكەیاندا بڕۆن، ئەمیش لەبەرنالەباری وەزعەكەو سەلامەتی خوشكەكان‌و براكەی بە تۆپزی‌ ناچاری كردوون كەلەگەڵ باوك‌و دایكیاندا بڕۆن.. ئینکاری ئەوان گەیشتە ئەوەی “من ناچاربووم بە زللە لێیانبدەم و ناچاریان بکەم لەگەڵ دایکم و باوکمدا بڕۆن” كەچی قەدەر واكەوتەوە ئومێد دەرباز دەبێ‌‌و ئەوانی تریش كەوا بەدەستی ئەم لێدانیان خواردووە ئەنفال بكرێن‌و جارێكی ترنەبینرانەوە.

ئومید لەو دیدارەیدا بۆ ئەنفالستان ووتی: ئێمە لەگوندەكەی خۆماندا بووین، پێشتر جاش هاتبوونە گوندەكەمان‌و برێك تەق‌و تۆقیانكردبوو، بەخەڵكەكەیان گوتبوو بڕۆن بۆمجمع ئیتر ژیان لێرە تەواو نابێت چیدی كەس لەم گوندانەدا بژی، بەڵام خەڵكی گوندەكەیان گوێیان پێنەدابوون‌و ملیان بە بانگەوازەكەی عەلی حەسەن مەجید نەدابوو، بەڵام ئەو رۆژەی گەیشتە تینیان‌و جەیش‌و جاش لەچەند قۆلێكەوە هیرشی كردبوو، ئەوانیش بەناچاری بەرەو گوندی گامەخەڵ ڕەویانكردبوو، ئومێد ئەوكاتە شوانی مەروبزن بوو، لەو پێدەشتە بەلای ئاژەڵەوە بوو، تەمەنی هەروا ١٥ سالێك بووە، باوك‌و دایكی برێك كەل‌وپەلیان پێبووە بەنیازبوون بیبەن بۆ گوندی گامەخەڵ، بەڵام خوشك‌و براكانی زۆریان هەوڵدابوو لەگەڵ كاكەیان ئومیدبن‌و بەجێی نەهێڵن، ئەمیش داوایان لێدەكات لەگەڵ دایكی‌وباوكیدا برۆن‌و ئەم بەتەنیا لەگەڵ ئاژەلەكانیاندا بمێنێتەوە، (ئەوان خەمی منیان بوو منیش خەمی ئەوان) ئەمە ئومێد بەچاوی پڕلەفرمێسکەوە پێیگوتم، ئیتر هەر ئەو رۆیشتنە بوو نەیبینینەوەو هەتا ئێستاش ئەم لێكدابرانەو ئەو رەفتارە توندەی ئومێد لەگەڵ خوشك‌و برا ئەنفالكراوەكانی بووەتە گرێیەكی دەروونی‌و بۆی ناكرێتەوە. وەكو خۆی دەڵێت (بڕوا بفەرموو هەموو سەری مانگێك‌و هەموو موچەوەرگرتنێك بۆمن زەقنەبووەتەدەی سا ناشکرێ وەری نەگرم ).

سەبارەت بە ناعەدالەتیەكان ئومید ووتی: من ئیستا هاوسەرگیریم کردووەو ماڵم لە دایكم‌وباوكم جیاوازەو ئەو موچەیەش بۆئەوانە، ئەوان پیربوون‌و دایكم موالیدی ١٩٣٥‌وباوكیشم ١٩٣٦ ە، هەتا ئێستا لەكەلاری كۆن لە خانوویەكی خراپۆكەی قوڕدا دەژین. ئەی ئەم موچەیە نەبێت ناتوانم بەئاسانی و بەباشی بەخێویان بکەم.

ئومێد کەمێک لەڕوخسارم راماو ئینجا دەستی کردەوە بەقسەکردن : گەلەیی زۆرم لەحكومەتی هەرێمی كوردستان‌و بەرپرسەكانی هەیە، نەك جارێك دەیانجار سەردانی بەرێوەبەرایەتی شەهیدانی گەرمیانمان كردووە، بێ‌ سوودە.

ئەوەی ئومێدی زۆر نیگەران كردووە ئەوەیە كە كاتی خۆی باوكی لەسەر نەرۆیشتنی بۆ ریزەكانی جەیش شەعبی لەفەرمانگەكەی دەركراوەو هەتا ئێستا نەگەراوەتەوە سەركارەكەی‌و بێ‌ كارماوەتەوە، بۆسەلماندنی ئەم رایە مامەلەیەكی كۆپی كراوی زۆری بەدەستەوە بوو، لەوانە لستی ئەوناوانەی كراون بەجەیش شەعبی‌و ئەوانەشی ملیان نەداوە، یەكێك لەوناوانە باوكی ئومید بوو. كەچی بەداخەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان نەرێزی هەلوێستی ئازایانەی ئەم پیاوەی گرتووەو نەرێزی ئەوەشی لێگرتووە كە ئەنفالكراوەو سەروماڵی رۆیشتووە.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌