• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

گەشتی ئەنفالستان بۆبناری خاڵخاڵان

تشرینی یەکەم 31, 2018 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە گەشتی ئەنفالستان بۆبناری خاڵخاڵان


گەشتی ئەنفالستان بۆبناری خاڵخاڵان

jalamord-hemnئامادەکردنی : ئەنفالستان

بەرواری 25/1ی/2013 لەگەڵ مامۆستا هێمن عەبدوڵا سەردانی گوندەكانی گلناغاج، شێخان، جەلەمۆردمان كرد، هەموو ئەو گوندانە کەوتوونەتە سنوری ناوچەی ئەنفالی قۆناغی چوارەوە، ئەو گوندانەی سەردانمان کردن هەموویان لەپەلاماری ئەنفالدا بەتەواوی وێرانکراون و لە روی زیانی گیانیشەوە قوربانی زۆریانداوە بەداخەوە دوای تێپەرینی چارەکە سەدەیەک لەو تاوانەو روخانی رژێمی بەعسیش هێشتا لەناو ئەو گوندانەدا ئەوەندەی خەم‌و ناسۆرو پشتگوێ‌ خستنی خەڵكی ئەنفالدیدە، پێشت پێدەگرێ‌ چارەكی ئەوە ئاوەدانی‌و خزمەتگوزاری نابینی !! ئەو گوندانەی رۆژانێك بوون شوینی رازونیازی كوران‌و كچانی‌و گوندو سەنگەرو پێگەی شەرو حەوانەوەی پێشمەرگەوبەرپرسەكانی ئەمرۆبووە، ئێستا كەمترین دەستی ئاوەدانی پێگەیشتووە، بەشیوەك كە ئەو گوندنشینانە بەشیان بە بودجەو داهاتی ئەم وڵاتەوە نەبێ‌، ئەوگوندانەی سەردانمان كردن، بەگشتی خەڵكێكی زۆریان ئەنفالكراوە، لەهەردو گوندی گڵناغاج‌و جەلەمۆرد تیبینی ئەوەمان كرد خەڵكەكەی نیگەرانیان لەوە دەردەبڕی كەوا حكومەتی هەریم‌و دەزگاكانی راگەیاندن تەنها بااس لەهەڵەبجە دەكەن‌و گرنگی زیاتر بەو شارەز یادی تاوانەكەدەدەن، بەڵام ئەوان نەكەس باسیان دەكات‌و نەخزمەتگوزاریشیان بۆدابینكراوە، هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە باسیان لەوە دەكرد كەوا خانویان لەزێدی خۆیان بۆبكرایەتەوە باشترو گونجاوتربوو، لەوەی لەچەمچەماڵ بۆیان بكرێتەوە، دانیشتوانی گوندەكانی بناری خاڵخاڵان، خەڵكێكی زۆریان ئەنفالكراوەو شەهیدیان دیاوەو ماڵیان بەتالانبراوە، كەچی كەمترین خزمەتگوزارییان لەبودجەوداهاتی هەریمی كوردستان بۆ دابین نەكراوە .

گوندی گڵناغاج

      سەرەتا لاماندایە گوندی گلناغاجی هەژارنشین‌و ئەنفالكراو لەوێ‌ تیبنینی خەڵكێكی دڵپاك‌و میواندۆستی هەژارمانكرد، گلناغاج پێش ئەنفال 80 ماڵبوون‌و بە زۆری بەكشتوكاڵ‌و ئاژەڵداریەوە خەریكبوون، گوندنشینەكان كەپێكەوە وەستابوون‌و دەستیان خستبووەبەرپشتێنەكانیان پێیان راگەیاندین: ( بەداخەوە پێش ئەنفال ئەم ناوچەیە هیچ خەستەخانەیەكی تێدانەبوو بەڵام گوندەكەی ئێمە مەكتەب‌وخەستەخانەشی هەبوو، بەڵام ئێستا بەحساب ئازادیەو صدامی زاڵم نەماوە، كەچی خەستەخانەیەكمان نیە..! گڵناغاج ئەوساش‌و ئێستاش خەڵكێكی زۆر هەژارو لاشەڕی تێدا ژیا، ئێستاش بە هەمووی 20 ماڵێكی لێنیشتەجێ‌ بووەتەوە، خەڵكەكەی ئەوەندە بە هەژاری دەژین، بەئاستەم دەتوانن گوزارشتێكی راستەقینە لە بیرورای خۆیان بكەن .

   بەداخەوە ئەوەی لەم گوندە سەرنج راكێش‌و تیبینی هەڵگربوو، لەوەدەچوو ئەو خەڵك هیچ شتێك دەربارەی مافەكانی خۆیان نەزانن..! بەئەندازەیەك كە لەهەركەسێكمان دەپری ئاخۆ ژمارە قوربانیەكانی ئەم گوندە چەند كەسە لەپەلاماری ئەنفالدا هیچ كەسێك نەیدەزانی، هەیان بوو دەیگوت: ( 96 ) كەسیان ئەنفالكراوە، هەشیان بوو، دەیگوت 86 وهەندێكیش دەیانگوت 100 بەرەوژور لەم گوندە خەلك ئەنفالكراون..هیچ كەسێكمان نەبینی كە گرنگی بە دۆكۆمینتی ناوی ئەنفالكراوەكان بدات‌و لە دەفتەرێكدا وەك ئەوەی لە گوندی توكن‌وعەزیز قادر ‌و گوندی قەڵاچەرمەڵە گوندنشینانی نەخوێندەوار بەرێك‌و پێكی كردویانە‌و لە دەفتەرێكدا ناوی هەموو ئەو كەسانەیان تۆماركردووە كە ئەنفالكراون، ئەوان بەرێك‌وپێكی پۆلێنی ئەنفالكراوەكانیان كردبوو، كێ‌ ئەنفالكراوەو كێ‌ بێسەروشوێنەو چەندیان نێرن‌و چەندیان مێن‌و چەندیان خویندكارو چەندیان خویندەوار نەبوون، چەندیان هاوسەر گیریان كردووەو چەندیان رەبەن بوون. هەرچەندە ئەم ئاماركاریە ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و رێكخراوەكانە، بەڵام مادام ئەمان كەمتەرخەمبوون ئەركێكی هەنوكەیی هەر گوندنشینێكیش بوو كە ئەو ئامارە سەرەتاییە بكات، وەلێ‌ ئەفسوس ئەوەش لەهەندێك گوندنەبێ‌ بەگشتی لەگوندەكاندا ئەو ئەركە گرنگە فەرامۆشكراوە‌و كەس وەئەستۆی خۆی نەناوە.

چیرۆكی رزگار بوونی پیرەژەنەكەی گڵناغاج :

  پیاوێكی تەمەن هەڵكشاوبەناوی یوسف مارف محمەد، زۆر بەسادەو ساكاری چیرۆكی دەربازبوونی دایكی خۆی بۆگێرامەوە، وتی: دایكم (زبێدە قادر) ماوەی (3) سێ‌ مانگ، هەر لەم ناوچە چۆڵ‌وهۆڵەدا لەناو ئەم هەڵەتانە بەتاقی تەنیا مابووەوەولەبن توتڕكێك ماڵۆچكەیەكی بۆخۆی دروستكرد بوو، بەڵام دوای سێ‌ مانگ لە چۆڵكردنی ناوچەكە دەمەو ئێوارەیەك جاشێك ( كە نازانێ‌ ناوی چیە، بەلام دەزانن كەخەڵكی تەلانی لای دوكانە )بەدی كردبوو چوبوو بۆلای وتبووی هەرچۆنێك بێت رزگارت دەكەم خستبوویە ناولۆرییەكەوەوجوان دایپۆشیبوو، ووتبوی نەبادا سەرباز بیگرن، هێنابوویەوە بۆ شارولەلای قادسیە فرێی دابوو، شێخ یوسف كە بەخۆی دەگوت شێخ وێسپ و لە نێوان هەر وشەیەكدا جارێك دەستەواژەی ” گوێت لێیەی دوبارە دەكردەوە ” ووتی: كە لە قادسیە فرێی دابوو خزمێكی خۆمان ” عەزیزی ناوە) ناسیبویەوە هێنایەوە بۆ چەمچەماڵ ئێمە وامانزانی ئەنفالكراوەونەماوە چونكە ئێمە هیچمان نەما ئەوخەلكە هەمووی گیراو ئەنفالكرا مەروماڵاتمان بەتاڵانبرا ئێرە قەدەغەبوو بێین. لەوەڵامی ئەو پرسیارەشدا كە بۆچی دایكیان بەجێهێشتووە.؟ شێخ وێسپ ووتی : ئەی كاكە رۆح شیرینە كەس نەدەپەرژایە سەركەس وەزعەكە گەلێك خراپبوو.

وەعدو شەرەفی جاشەكان :

 حوسنی مارف محمەد كە ئەویش كچی ( زوبێدە قادرە ) لە دایكبوی 1947 ەو دوكوری بەناوەكانی حامید‌ونامیق ئەنفالكراون، هەردوكیان ژن‌ومنداڵیان هەبووە، حوسنی وتی: قاسماغای كۆیە هاتوو پێی گوتین وەرن لەسەر وەعدی شەرەف خۆتان تەسلیم بكەن من ناهێلم خوێن لەلوتتان بێت هەمووتان دەبەم بۆشارو زەویتان بۆ وەردەگرم . گشتی خەڵكی ئەم ناوچەیە جەلەمۆردو توتەقەڵ‌و سەرچنار هەموویان بەخوا 200 كەس دەبوون، هەشت نۆ رۆژ خۆیان لەو شیودۆڵانە پەنادا، بەڵام قاسماغای كۆیە هات وەعدی شەرەفی پێدان، وتی ناهێڵم تفێكتان لێبكرێت، ئاوا فریویدان‌و گشتیانی برد بۆ تەقتەق‌و لەوێ عەسكەرییەی لەگەڵدا ناردن هەتا تۆپزاواو نەیهێشت یەك كەسیان دەرچێت، ئیتر هەر ئەو بردنە بوو، نەبینرانەوەو چاویان بە دنیا نەكەوتەوە. ئێستاش وا داڵدەیان داوەوبەكەیفی خۆی دەگەڕێ‌ لەوەڵامێ‌ ئەو پرسیارەدا كە بۆچی سكالاتان لەسەر تۆمارنەكردووە، حوسنی وتی : سكالای چی بكەین ؟ كێمان ماوە بچی سكالا تۆماربكات ؟ لەكوێ‌ بیكەین كێ‌ وەڵاممان دەداتەوە ؟ حوسنی دەڵێ‌ ئێمە سێ‌ عەرەبانەی پڕبووین ئەفسەرێك بەفریامان كەوت‌و ووتی : برۆن خۆتان بشارنەوە من هەرئەوەندە دەسەلاتم هەیە بەیانی بگێرین یەك تاكە كەستان دەرناچن‌و چاوتان بەدنیا ناكەوێتەوە.

پیاوێكی تربەناوی ( حاجی حەمە حسێن) باسی لەئەنفالكردنی دایكی كرد بەناوی ئایشێ‌ ووتی: ئێمە بۆخۆشمان ئەفسەرێك لە نزیكی تەقتەق، رزگاری كردین، لەو قات‌و قریەدابووین كە هاتەپێشمان‌و گرتینی، كاتی ئەنفالەكە مانگی ڕەمەزان بوو، وەختی نوێژ بوو، ئەفسەرەكە بانگی كردم وتی: وەرە نان بخۆ لە ترسان وتم من بەرۆژووم كابرا ووتی تۆ دەزانی ئێستا كاتژمێر چەندە وەرە بەربانگەكەت بكەرەوە وتم: ناخۆم سپاس زۆر دڵم پربوو، بانگی سەربازێكی كردووتی برۆ نانیان بۆ ئەو ژن‌و منداڵانە بهێنە ئێمە زۆربوین بیرمە خەیارو سەمونی عەسكەری بوو پێیداین، ئەو ئەفسەرە نەجمەوشتی زۆر پێوەبوودیاربوو پیاوێكی بەرەحم بوو پێی وتم: برۆ كێی تر پێدەزانی لەوشیودۆلانەدا بێنەوە خۆیان تەسلیم بكەن بەخوا سبەینێ‌ بگیرێن، یەك كەسیان دەرناچن فەرمانی سەرۆكی فەرماندەیە هەرچی بگیرێت دەبێ‌ بیكوژین ..ئەمشەوهەتا بەیانی دەبێ‌ خۆتان رزگاربكەن خەریكبوو سواری سەیارەی سەربازیمان بكات، بمانبەن بۆ تەقتەق، بەڵام لێی پارامەوە ووتم بۆخۆمان دەرۆین باش بوو، مۆڵەتی پێداین‌و هاتین بۆ تەقتەق‌ولەوێ‌ خۆمان پەناداو رزگارمان بوو،بەڵام دایكم گیراو ئەنفالكرا .

 گوندی شێخان

هەركە لە گوندی گلناغاج دەرچووین، بەسەیارە ئۆپلەكە رووەو رۆژئاوا بەرەو هەوراز سەركەوتین، بەڵام لەرێگا بریارماندا بچین بۆ گوندی شێخان، ئەو گوندە لەنزماییەكدایە كەسی شارەزانەبێ‌ ناتوانێ‌ بیدۆزێتەوە، مامۆستا هێمن وێرای ئەوەی كوری ناوچەكەیە، بەڵام ئەویش رێی پێنەدەزانی بەڵام كاتێك ملی رێگایەكمان گرت، زۆری نەبرد لەشۆربوونەوەماندا گوندی شێخانمان لێدەركەوت، بەداخەوە شێخان چۆڵكرابوو، ئەو خانوانەی پێشتر شوێنی رازونیازی خانەوادە دڵشكاوەكانی دوای ئەنفال بووەو بەشان‌و قۆڵی خۆیان گوندنشینەكان بنیاتیان نابووەوە ئەمجارەشیان وشكەساڵی پێی چۆلكردبوونەوە، ئەفسوس شێخان زۆربەی سەربانی ماڵەكان روخابوون‌و تەنها دیوارەكانی بەپێوە ماون، ئەوگوندە ئێستا بووەتە شوێن‌و سەرپەنای ئاژەڵ‌و درندەی كێوی‌و كەسی تێدا ناژی !! ئاخر خەڵكی گوندی شیخان هەقی خۆیانە ئەم كۆچەشیان هەرناوی كۆچی زۆرەملێی لێبنرێت، چونكە حكومەتی هەرێم دەیتوانی خاوەنی پلانی ستراتیژی بێت‌و لەبودجەوداهاتی ناوچەكەیان هاوكارویاریدەدەری گوندنشینەكان بێت، دەیتوانی لەپێش پرۆژەی ( گوندەكانی ئەلمانی‌و ئینگلیزی‌و ئیتالی ) پرۆژەی ئاوەدانكردنەوەو خستنەوەسەرپێی گوندەكانی كوردستانی هەبێ‌ دیارە لەپێش هەمووشیانەوە ئەو گوندانەی زۆرترین كەسیان ئەنفالكراوەو ویرانكاری زیاتری بەركەوتووە. بەداخەوە ئێمە بەناو كۆڵان‌و حەوشەوبانی گوندێكی چۆڵ‌وهۆڵداگەراین‌و سەرمان بەهەرخانوویەكدا دەكرد هیچ كەس لەومیوان دۆستانەی تێدا نەبوو، كەسێك نەبوو، لێبپرسین ئەم گوندە چەند كەسی ئەنفالكراوە، بەڵام بەپێی زانیاری‌و قسەی گوندەكانی دراوسێ‌ 118 كەسیان ئەنفالكراوە‌ونەگەراونەتەوە.

بەرەو گوندی جەلەمۆرد:

 كە لەگوندی شێخان وەدەركەوتین بێئەوەی هیچ قسەیەك لەگەڵ هاوسەفەرەكەم بكەم ، وێرانكاری‌و لافاوەكەی شاری (وان)م بیركەوتەوە، ئیتر ئەو هەستەم لە لادروست بوو، كە كورد وەك بێ‌ سەركردەو بێ‌ كەسە نەگبەتترین میللەتی سەرزەمینیشە، هەرئەوەندەی ئاگری جەنگ دەكوژێتەوە ئیتر روداوی سورشتی یەخەی دەگرێ‌..! ئاخر ناهەقم نەبوو، گوندێك لەسەدەی رابوردودا وەك بەهۆی ئەنفالەوە كەسی تێدانەما، لەدوای راپەرینەوە گوندنشینەكان لەكۆمەڵگا زۆرەملێكانەوە پركێشیانكردو هاتن بەهەژاریو مەینەتیەكی زۆرەوە سەرلەنوێ‌ خانووە قورینەكانیان دروست كردووەتەوە بەڵام وا دیسان كۆچیان كردووەتەوە بۆكۆمەڵگاكان..! بەراستی هەستێكی ناخۆشم هەبوو كاتێك لە (شێخان) نە كەس پێشوازی لێكردین‌و نە ماڵئاوایی ..! بەهاوسەفەرەكەمم ووت :تۆ تیبینی بكە كوردان لەوان بە بومەلەرزەو لافاودەمرن‌و شێخانیش لەبێئاویدا چۆلی دەكەن ؟! ئیتر بەرەوهەوراز ملمان پێوەنا بۆ گوندی جەلەمۆرد ئێمە پێشتر هەرلەگەڵ مامۆستا هێمن جارێكی تر سەردانی گوندی جەلەمۆردمان كردبوو، گوندێك بێئەوەی هیچ تاوانێكیان هەبێ‌ ” بێجگەلە كوردبوون” لەپەلاماری ئەنفالدا گەورەترین گورزی ئەنفالی بەركەوت، بەرادەیەك هەتا ئێستا كە بیست‌وپێنج ساڵ بەسەر تاوانەكەدا تێدەپەڕێ‌ كەچی كاریگەریەكانی زەق بەبەرچاوانەوەن، تێبینیمانكرد گوندەكە گەنجی تێدانەماوە، چونكە لەپەلاماری ئەنفالدا زیاد لە 400 كەسیان بەركەوتن، تاوانی ئەنفال لەجەلەمۆرد ئەوەندە چڕبووەتەوە تەنانەت گوندنشینەكان خۆیان نازانن چەند كەسیان بەرئەنفالكەوتوون، هەرچی عەبدالخالقی دانیشتووی جەلەمۆردە جەخت لە( 401 ) كەسی ئەنفالكراو دەكاتەوە، بەڵام مام مەحمود كە 9 منداڵ‌و هاوسەرەكەی ئەنفالكراون دەڵێ‌  ئەنفالكراوی جەلەمۆرد ئەگەر (452) زیاتر نەبن كەمترنین.. ئەوەی زۆر ئازاربەخش بوو، بینیی دوپیرەمێردەكەی جەلەمۆردبوون بەناوی ( مام رەجەب‌و مام محمود) ئەو دوپیرەمێردە، هەردوكیان تەنیا كەوتوون‌ولەژوری تەنیایدا ژیان بەسەردەبەن، شەوگارەكان بەتەنیاو لەخەیاڵی كورو كچەكانیان بەرێدەكەن‌و رۆژگاریشیان جگەلە دوبارەبونەوەی ژیانێكی ناچاری شتێكی ترنیە. وەك لەوێنەكەیاندا دەبینرێ‌ روخساری محمودو رەجەب، زۆر پرسیار هەڵگرەو لەچاویاندا وەڵامی زۆر درۆوراستی وەرگرینەوە، بەراستی ژیانی ئەو مخلوقانە پەردە لەروخساری حكومەت‌و رێكخراوەكانی ماف‌ومرۆڤ‌و سەرجەمی مرۆڤایەتی لادەبەن . ئیدی لێرەوە دەچینە ناوژیانی تایبەتی هەریەكێكیانەوەو لەلاپەرەكانی تریدا دەبنە میوانتان .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌