• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ترس …………………… ڕزگار عومەر

تشرینی یەکەم 20, 2018 Omer تاوانی جه‌نگ, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ترس …………………… ڕزگار عومەر


ترس

ڕزگار عومەر

   44396184_1851364264911092_8002628746626465792_nسی ساڵ لەمەوبەر(زیگمۆنت باومان)کتێبی (مۆدێرنە و هۆلۆکۆست)ی بڵاوکردەوە. لەم کتێبە؛ باومان مامەڵە لە گەڵ هۆلۆکۆست تەنیا کورت ناکاتەوە بە ئەپارتاهیدی ئاینی دژ بە هاوڵاتیانی جولەکە لە ئەڵمانیاو ئەوروپا. ئەو خوێندنەوەی خۆی فراونتر دەکاو لەو بڕوایەدایە کە مۆدێرنە خۆی هەڵگری یەکەکانی توندوتیژیەو شارستانیەت شوێنی کەمپەکانی قڕکردنی بە کۆمەڵ و جێنۆسایدیش ی تێدایە. ئەم کتێبە یەکێکە لەو کتێبە نایابانەی کە چانسی ئەوە بە خوێنەر دەدا لە گۆشەی جیاوازەو مامەڵە لەگەڵ جێنۆساید، مێژوو، ڕەیسیزم و ئەزمونی فاشیەت و زۆر دیاردەو چەمکی تر بکات. مامەڵەی باومان لەگەڵ ” ترس ” مامەڵەیەکی زۆر وردو پڕبایەخە، ئەو بێئەوەی وەکو تایتڵ و بەش جیایان بکاتەوە، لە دونیاو ژیان لە ژێر سایەی ترس دا دوولا دەبینێت؛ لایەکیان بەرهەم هێنەری ترسە، لایەکیان وەرگری ترسە.

یەکێك لە نمونەکانی کە باومان پەنای بۆ دەبا هەوڵی ڕاکردنی ١٤ قوربانیە لە یەکێك لە گرتوخانەکان پاشان دەستگیرکردنەوەیان لە لایەن نازیەکانە. لەم نموونەیە باومان تەئکید لەوە دەکاتەوە کەگرتنی ئەو چواردە کەسە چەندە پەیوەندی توانای ئیدارەی بەندیخانە هەیە لە ڕاوەنانی زیندانیەکان ئەوەندەش پەیوەندی بە بە پرسیار لەسەرئەو هاوڵاتیانەی دەرەوەی زیندان هەیە کە دەکرا یان نەدەکرا ئاسانکاری شاردنەوەو یارمەتی ئەوهەڵاتوانە بکەن.
کە گیراوەکان دەهێنەوە گرتووخانەکە، ئەفسەرە نازیەکە لە مەیدانی زیندانە پان و پۆڕەکە لە بەرچاوی هەموو ئەوانیتر پێیان دەڵێت ئێوە پاش چەند دەقەیەکیتر گوللەباران دەکرێن. بەڵام، دەبێ هەریەك لە ئێوە کەسێکیتر هەڵبژێرن لە زیندانیەکانیتر (کە پەیوەندیان بە ڕاکردنەکە نەبووە) بۆ ئەوەی لە گەڵ ئێوە گولە باران بکرێت، ئەوانیش دەڵێن: نەخێر شتی وا ناکەین. ئەفسەرەکە دەڵێ: ئەگەر وانەکەن من خۆم هەڵیان دەبژێرم و لە جیاتی ١٤ کەسیتر من ٥٠ زیاد ئەکەم بۆ ئەوەی لەگەڵ ئێوە گولە باران بکرێت! ڕاکردوەکان بۆ پاراستنی هەندێ گیانیتر لە مردن بە ناچار هەر یەکە کەسێك هەڵدەبژێرێ و دوای چەند دەقەیەک ٢٨ دانە کەس لە مەیدانەکە گولە باران کران .

زوم کردنی باومان لەسەر ئەم نموونەیە لەسەر ئەو هێڵەیە کە تراژیدیا تەنیا لە ژمارەی قوربانیان نیە، بەڵکو سیستەمی بەرهەمهێنانی ترسە کە لە بەرامبەر دووجۆر لە ئیختیار یەکێکیان شێوەیەکی”عەقلانی” وەردەگرێ ئەگەر بە دابڕاو مامەڵەی لەگەڵ بکرێ . چونکە ئەم جۆرە لەعەقلانیەتە بوو لە ئەزمونی فاشیەت کە جارێکیان ” بێ دەنگی ” نوێنەرایەتی دەکا، جارێکیان وەهمی هاوکاری و گوێڕایەلی بۆ خۆپاراستن لە خۆی دەپۆشی، جارێکیان خۆپەرستی. هەموو ئەم توێكلانەی ئەم جۆرە لە عەقلانیەتی فریودەر وەکو ئاکارو ڕەفتار لە سایکۆلۆژی تاک یان گروپ ، ئیمکان بوون و سەرکەوتووبونی سیستەمی ترس ی فەراهەم کرد .
ئێمە لە سەردەمی هۆلۆکۆست ناژین. بەڵام، سیستەمی ترس وەکو دەستورێکی بەربەری ڕانەگەینراو یان نە نووسراو کە هیچ بچمێکی یاسایی یان فەرمی نیە لە ژیانی ڕۆژانەمان ئیشی خۆی دەکا بە پراکتیکی فرە لقەوە. جێنۆسایدمان نیە ئێستا وەکو پڕۆسەی ئەکتیڤ لەبەرامبەرمان . بەڵام، جێندەرساید لەبەرامبەر توخمی مێ پڕۆسەیەکی ئەکتیڤە! تەلبەندێکمان نیە ڕاکێشرابێ بە دەوری گەڕەکێك یان شارێك لە چەشنی گەڕەکی جولەکەکانی بەرلین لە سەردەمی فاشیەت، بەڵکو تەلبەندێکمان هەیە لە چەشنی سانسۆری خود وەکو بەروبومی ئەقڵانیەتێکی ساختەو وەکو ترس لەئاقیبەتەکانی وتن و دەنگ هەڵبڕین! ترس لەوە نیە سیستەم یەخەت بگرێ بەڵکو زیاتر لەوەیە پڕۆسەی تەریک بوونت قوڵتر بکات، تەریك بوونیش پێشمەرجی ئامادەکردنی تاك یان گروپی دیاریکراوە، تا ببێتە ئامانجێکی زۆرئاسانی نیشان تێ گرتن !

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌