تەموز 22, 2018 Omer ئهنفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە تۆمەتباری ئەنفال و هەلەبجە نزارعبدالكریم فەیسەڵ ئەلخەزرەجی
تۆمەتباری ئەنفال و هەلەبجە
نزارعبدالكریم فەیسەڵ ئەلخەزرەجی
كەسایەتیەكی سەربازی عەشیرەتی عەرەبی (خەزرەج)ە
ئیماندارو سوننە مەزهەبە
پلەی سەربازی فەریق روکن بووە.
لەساڵی ١٩٨٧ هەتا سەرەتای ١٩٩١ سەرۆکی دەستەی ئەرکانی سوپای عێراق بووە. لەساڵی ١٩٧٣ ەوە خزمەتی سەربازی لەکوردستاندا بووە.
ئەفسەربووە لەفەیلەقی یەکی سوپای عێراقدا.
سەرپەرشتی چەندین پلانو نەخشەی سەربازی بۆ پەلاماردان، راگواستن، گرتن و كۆمەڵكوژی كورد كردوە، بەو بەوپێیەی لەساڵی ١٩٨٨ سەرۆكی ئەركانی سوپاو پایە بڵندترین ئەفسەربووە تۆمەتباری شاڵاوەكانی ئەنفالە.
تۆمەتبارە بە كوشتنو ئازاردان وبێسەرو شوێنكردنی گوندنشینەكانی كوردستان، لە پەلامارەكانی ئەنفالدا.
تۆمەتبارە بە بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی لەهەڵەبجەو گوندەكانی كوردستان لەپەلامارەكانی ئەنفالدا.
لەساڵی ١٩٩٢ لەدەست سەدام هەڵات و ماوەیەك لەكوردستان داڵدەدراو دواتر حزبە كوردستانیەكان یارمەتی دەدەن بۆ ئەوەی بچێتە دەرەوەی وڵاتو لەوڵاتی دانیمارك دەردەكەوێتەوە،دەیەوێت وەكو ئۆپۆزسێنی رژێمی بەعس خۆی بناسێو مافی پەنابەرێتی وەرگرێ. بەڵام لەلایەن کوردێک (دەرسیم دیبەگەیی) سکاڵای لەسەر تۆمارکراو راکێشرایە بەردەمی دادگا، بەداخەوە لەمەشدا حزبەکوردستانیەکان لەبری ئەوەی هاوکاری دادگا بکەن هاوکاریی خەزرەجیان کردو بەپشتیوانی دەزگای موخابەراتی وڵاتان (کەهیشتا رون نیە موخابەراتی کوێ) لەدانیمارک هەڵات .
ئەلخەزرەجی بەتایبەتی لە هەردوو گوندی عەسكەرو گۆپتەی ناوچەی قەڵاسێوكە، وك گەورەترین تاوانباری خوێنڕێژ ناوی چووە ناو ناوانەوە، بەڵام ئەو لەبیرەورییەکانیدا باس لە تاوانەکانی دەکات ! ئەگەرچی هەتا ئێستا چەندین دیكۆمێنتو بەڵگەنامەی ئاشكرا ئەو ڕاستییەیان ساغ كردووەتەوە، كەخەزرەجی شایانی گرتنو دادگایی كردنەو هەقی سزادانی هەیە، بەتایبەتی لەپاش ڕوخانی ڕژێمی بەغداو ڕیسوابوونی ئەو سوپایەی كە ئەو سەرۆك ئەركانی بوو، بەڵام بەداخەوە ئەو لەدادگا رزگارکراو وەک تۆمەتبارێکی جینۆساید پێشێلی یاسای نێودەوڵەتی کرا.
كاتێك دەبینین وەها تاوانبارێك كە بە هەموو بەڵگەیەك دەیسەلمێنین بە تایبەتی لەساڵانی183-1988 كاراترین جێبەجێ كەری سیاسەتی پاكتاوكردنی كوردبووە.
بۆیە مرۆڤی كورد مافی خۆیەتی نائومێد بێت بەرامبەر بەیاساوپڕوپاگەندەكانی دیموكراسیو مافی مرۆڤ ،خەزرەجی لەپێناوی بەرژەوندی تایبەتی خۆیدا لەچنگ سەدامو رژێمەكەی هەڵاتووە، لەبەرئەوە ئەمرۆ لەبەرگی ئۆپۆزسیۆندا خۆی مەڵاسبدا یان نا، شەرەفی ئەنتی سەدامو ڕژێمەكەی وەرناگرێ، چونكە ئەو لەواقعدا ئۆپۆزسیۆنی رژێمی سەدام نەبوو، بەڵكو توخمێك بوو كتومت لەخودی صدام، ئەگەر راشی نەكردایە چارەنوسی لەحسین كامیلی ئامۆزاو زاوای صدامی دكتاتۆر باشتر نەدەبوو، هەرگیز هەڵاتنی پەیوەندی بەوەوە نەبووە كە پیاوێكی باشو ئەفسەرێكی پاڵەوان بووە، وەكو سەركردایەتی كورد بۆ دادگای دانیماركیان نوسیوە، بەپێچەوانەوە ئەو جۆرەكەسانە بەلۆژیكی بەعس پاڵەوانی جەنگو كوشتار بوونو بەبێ ئەو رژێمەو سیستمە هاوشێوەكانی نەك هەر پاڵەوان نین، بەڵكو خراپترین جۆری مرۆڤو ترسنۆك ترین بوونەوەرن، لە بنەرەتیشدا هۆی هەڵاتنەكەی لەبەرئەوەیە لەوێزەی گەورە دیكتاتۆر نەهاتووەو بەختو دەرفەتی دەربازبوونی بۆ ڕەخساوە (ئەمە ئەگەر رێكەوتنی نێوان خۆیو سەدامیش نەبوبێت بۆ جێبەجێكردنی پیلانێكی شاراوەی بەعس).
خەزرەجی بەدكارو بەدناو، تاوانكارێكی ئاشكرای ناو سوپای بەعسبووە، دوا پۆستیشی سەرۆك ئەركانی سوپابووە.
بەرپرسیارە بەرامبەر هەموو ئەو پێشێلكاریانەی سوپای عێراق كە لە كوردستاندا ئەنجامیداون، بەتایبەتی پەلامارەكانی چەكی كیمیاییو تاوانی ئەنفال، كە قوربانیەكانیان نزیكەی چارەكە ملیونێك مرۆڤی كورد بوون، هەموومان ئەو راستیە دەزانین كە ئەنفالەكراوەكان، كیمیابارانكراوەكان بەدەستی ئەو نەكوژراون، بەڵكو نەخشەوپلانو بەفەرمانو رۆڵی كاریگەری ئەوكوژراونو بێسەرو شوێنكراون. بۆخۆشی لە بیرەوەرییەکانیدا الحرب العراقیة – الإیرانیة 1980-1988، مذكرات مقاتل، المركز العربی لڵابحاث و دراسة السیاسات، بیروت- لبنان، 2014 بەڕونی دەڵێت کەلەئەنفال و هەڵەبجەدا بەشداربووم بەڵام ئەو تاوانەکە زۆر بچوک دەکاتەوە بۆ کردەو پرۆسەی سەربازی .. هەرکەس خوازیاری خوێندنەوەی کتێبەکەیەتی
لێرە کلیک بکات وبەزمانی عەرەبی کتیبەکەی بخوێنێەوە .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.