تەموز 07, 2018 Omer ئه‌نفال, توێژینه‌وه لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئه‌نفال له مێژووی هه‌زاران ساڵه‌ی كوردستاندا …………………………..حه‌سه‌ن جودی
ئه‌نفال
له مێژووی هه‌زاران ساڵه‌ی كوردستاندا
حه‌سه‌ن جودی
بێگومان ناكرێ رووداوێك یان پرۆسه‌یه‌ك به‌بێ بنچینه مێژووییه‌كه‌ی لێكدانه‌وه‌ی زانستیانه‌ی بۆ بكرێ، به‌تایبه‌تی ئه‌و رووداو و پرۆسانه‌ی ره‌گ و ریشه‌یه‌كی مێژووییان هه‌یه و به‌رده‌وامییان به‌خۆیان داوه، ئه‌گه‌ر ئه‌م راستینه‌یه سه‌لمێنراو بێت، ئه‌وا ده‌بێت پێناسێكی مێژووییانه بۆ هه‌ر رووداو و پرۆسه‌یه‌ك بكه‌ین و هۆكار و قۆناخ و مه‌وداكانیش لێكبده‌ینه‌وه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌كرێ زانستیانه ئه‌نجامگیر بین و ئه‌مڕۆ و داهاتوو راست بخوێنینه‌وه.
“ئه‌نفال”یش یه‌كیكه له كۆنترین ئه‌و پرۆسانه‌ی كه به‌درێژایی مێژووی شارستانیه‌تی كۆمه‌ڵگاكانی مرۆڤایه‌تی جێ به‌جێ كراوه و سیمای هه‌میشه‌یی وه‌رگرتووه. جوگرافیای یه‌كه‌می ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش خۆرهه‌ڵاتی ناوین بووه و هه‌ر له‌م جوگرافیایه‌شدا گه‌یشته لوتكه. كه‌واته ئه‌نفال چییه؟ ئهنفالكاری و ئه‌نفالبوون بۆچی؟ قۆناخه‌كانی ئهنفالكاری كولتوری سامیگه‌رایی و ئه‌نفال، ئیسلام و ئه‌نفال، به‌عسیزم و ئه‌نفال هه‌یه؟ بۆچی مێژووی كوردان مێژووی ئهنفالبوونه؟ چۆن سۆنگه‌ی ئه‌نفال و ئه‌نفالبوون له‌مێژوودا دیاربكه‌ین و تا چ راده‌یه‌ك ئاقاری رووداوه‌كان و ئاراسته‌ی مێژووی گۆڕیوه؟ داخوا ئه‌نفال وه‌ك پرۆسه‌ی مێژووكرد چ ئایدیۆلۆژیا و كو‌لتور و ئه‌قڵیه‌تێكی له‌پشتییه‌وه وه‌ك پاشخانێك راده‌وه‌ستێ؟ تاكه‌ی ئه‌نفال و ئه‌نفالبوون؟
له‌وانه‌یه ئه‌و بڕه پرسیاره ساده و سكار بێنه به‌رچاو، وه‌لێ هێشتا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌راپاگیر و بابه‌تیانه‌ش به‌رسڤ نه‌دراونه‌ته‌وه. له‌رۆژگاری ئه‌مڕۆشدا كه ئه‌و پرۆسه‌یه شه‌رمه‌زار و مه‌حكوم ده‌كرێ و شیوه‌نی بۆ ده‌گێڕدرێت، رووداوه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه دیكۆمێنت ده‌كرێ، به‌ڵام به‌رسڤی ئه‌و بڕه پرسیاره ساده‌یه‌ش نادرێته‌وه و هێشتا نهبرداوهته سه‌ر سه‌كۆ نیوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌مه‌ش كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی شێلگیرانه‌ی رۆشنبیر و مافپه‌روه‌رانه، چونكه ئه‌و پرۆسه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سیمای هه‌میشه‌یی وه‌رگرتووه و به‌رده‌وامه، كه‌چی تائێستا شینهكراوهتهوه و تیۆریزه نه‌بووه، بۆیه پرسیاره‌كان شاكار ده‌بینرێت، له‌هه‌مانكاتیشدا بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه.
له‌م نووسینه‌دا، ئه‌گه‌ر زۆر به‌كورتیش بێت، هه‌وڵده‌ده‌ین تاوتوێی ئه‌و مه‌سه‌لانه بكه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌رسڤی ته‌واویش به‌ده‌ست نه‌خه‌ین، ئه‌وا وروژاندنیان سه‌ره‌تایه‌كه بۆ گه‌یشتنه به‌رسڤ و هه‌نگاوێكه بۆ خۆده‌ربازكردن له لۆژیكی ” له‌گه‌ڵ چووان مه‌چوو” یان لۆژیكی “هه‌زار نووسین بارته‌قای گیانی ئه‌نفالكراوێك نییه” هه‌روه‌ها خۆدهربازكردنیشه له‌هه‌ڵویستی شهرمهزاركردنێكی سه‌رپێیانه‌ی بێ ئه‌نجام و شیوهنكارییهكی سواو و بهكهفوكوڵ. ته‌نانه‌ت ئه‌و وروژاندنهوهیه ده‌هێڵێ ئه‌گه‌ری ئهنفالبوونی دیكه ببینین كه هێشتا زه‌مینه و فاكته‌ره‌كانی له‌ئارادان و هه‌مان ئه‌قڵیه‌تی ئهنفالكاریش باڵاده‌ستن، هه‌روه‌ها ده‌هێڵێ به‌دوای ئه‌و رێگایانه‌دا بگه‌ڕێین كه له‌بری ئه‌نفالبوون چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌و كێشه و ناكۆكییه هه‌ڵپه‌سێردراوانه‌ی ئه‌نفالییان لیده‌كه‌وێته‌وه ده‌ئافرێنێ.
ئه‌نفال چییه؟
ئه‌نفال: پرۆسه‌یه‌كه له‌كاتی جه‌نگ و یه‌كلابوونه‌وه‌ی جه‌نگه‌كان جێ به‌حێ ده‌كرێ، ئه‌نفالكردن كولتورێكی تاڵانكارییه بۆ سه‌رده‌مه‌كانی شه‌ڕی عه‌شیره‌ت و هۆزه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها پرۆسه‌یه‌كی سڕینه‌وه و وێرانكردنی هه‌مه‌لایه‌نه، به‌ڵام له شوێنیشیدا هیچ بونیادنان و ئاواكردنێكی به‌دواوه نایه‌ت. ئه‌نفالكردن: واته به‌ده‌ستخستنی ده‌سكه‌وت”غه‌نیمه”ی شاڵاو و هێرشه داگیركاری و ڤهبوونهكان”فتوحات”. له‌نێو پرۆسه‌ی ئه‌نفال كردن‌دا؛ داگیركاری، كۆمه‌ڵكوژی، زینده‌به‌چاڵكردن، وێرانكردن و سوتاندنی هه‌ر شوێنێكی ئاوه‌دانی، تاڵان، هه‌تككردن، كۆیله‌كردن، ملكه‌چكردن، چه‌ته‌گه‌ری، راگواستن و ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌كردن…هتد پراكتیزه ده‌كرێت. ده‌كرێ ئه‌م پێناسه‌یه پیناسه‌یه‌كی ساده بێت، هه‌ڵبه‌ته كاتێك قۆناخه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه تێده‌په‌ڕن، ئه‌وا مه‌ودای جوداتریش له‌خۆیه‌وه ده‌گرێت، به‌مه‌ش ئه‌م پێناسه‌یه كه‌موكورتی تێده‌كه‌وێ. بۆیه هه‌ر قۆناخه و پیویستی به پێناسه‌ی فراوانتر و گشتگیرتر هه‌یه.
مێژووی هه‌زاران ساڵه‌ی ئه‌نفال
پرۆسه‌ی ئه‌نفال سه‌ره‌تا له‌پێناو دابینكردنی پێداویستییه مادییه‌كان، هۆزێك له‌به‌رامبه‌ر هۆزێكی دیكه، به‌هێرش و شاڵاو ئه‌نجامیده‌دا. ئه‌مه له‌كاتێكدا بوو كه هیشتا كۆمه‌ڵگا جودایی و دابه‌شبوونی چینایه‌تییانه‌ی به‌خۆوه نه‌بینیبوو. به‌تایبه‌تی كاتێك ئه‌و له‌ڕووی پێداویستییه‌كانه‌وه ته‌نگه‌تاو ده‌بوون. كامه هۆز له‌وه‌ی دیكه به‌هێزتر بووایه ئه‌وا ده‌یتوانی ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجام بدات. خاڵی هه‌ره گرنگ له‌و قۆناخه سه‌ره‌تاییه‌دا ره‌وا و پیرۆز دیتنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌یه. ئه‌و ره‌وایه‌تی و پیرۆزییهشیان له‌میانی په‌رستنی تهوتهمهكان و باڵاده‌ستی كولتوری به‌شانازییه‌وه به‌ده‌ستخستووه. به‌گوێره‌ی ئه‌وجۆره په‌رستن و كولتوره‌ش به‌تاڵانبردن و تاڵانكردنی هۆزێك له‌لایه‌ن هۆزێكی دیكه‌وه له‌پێناو سه‌رخستنی هێزی ئه‌و تهوتهمهیه، كه ده‌یپه‌رستن و بنكه‌وتنی ئه‌و تهوتهمهش كه هۆزی بنكهوتوو ده‌یپه‌رستێ. بێگومان ئافراندنی گیانی سه‌ركه‌وتنیش له‌ئه‌نجامی په‌یڕه‌وی كولتوری شامانیزمی و “طقوس”هكانییهوه به‌دیدێت. بۆیه شاڵاوبردن و تاڵانكردن و زهفتكردنی جێنشینی هۆزێكی دیكه – كه خۆی له‌خۆیدا بنه‌مای لۆژیكی ئه‌نفالكردنه – به‌پشت به‌ستن به‌و هێز و وره‌یه‌ی لهتهوتهمی په‌رستراو و كولتورهكهی جۆرێك لهرهوابوون و پیرۆزی به‌پرۆسه‌ی ئه‌نفالكردن داوه.
بێگومان ئه‌و پرۆسه‌یه زیاتر له‌كۆتاییه‌كانی سه‌رده‌می نیۆلۆتیك(چه‌رخی به‌ردینی نوێ) و سه‌رده‌می شاڵاوه كۆچبهرییهكانی هۆزه سامییه‌كان په‌ره‌ی سه‌ندووه و پێشكه‌وتووه. ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا زێدهبهرههمی و سه‌ره‌تای كۆیله‌كردنی مرۆڤی هێنایه ئاراوه. چونكه پرۆسه‌ی ئه‌نفال گردبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م و فراوانكردنی له‌وه‌ڕگاكان و دیلكردنی مرۆڤی له‌كاتی هێرش و شاڵاوه‌كاندا خوڵقاند. به‌مه‌ش له‌سه‌ره‌تای دابه‌شبوونی چینایه‌تییانه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌ست پێده‌كات. لێره‌دا بنچینه‌ی ماددی و مه‌عنه‌وی ئه‌نفالكردن به‌دیار ده‌كه‌وێت. ئه‌مه‌ش ره‌وایه‌تی و پیرۆزی به‌و پرۆسه‌یه ده‌دات.
له‌سه‌رده‌می سۆمهرییهكاندا؛ كاتێك دابه‌شبوونی چینایه‌تییانه‌ی كۆمه‌ڵگا روو له گه‌شه‌سه‌ندن دایه و شاره‌كان بونیاد ده‌نرێن، بنچینه‌كانی به‌ده‌وڵه‌ت بوون سه‌قامگیر ده‌بن و لهپهرستگاكانیشدا راهیبه‌كان میتۆلۆژیا به‌رهه‌م دێنن و پاسه‌وانی له‌به‌رهه‌می زێده و گردكراوه ده‌كه‌ن و به‌لێكدانه‌وه‌ی میتۆلۆژی بهچینایهتیبوونی كۆمه‌ڵگا رهوادهكهن. هه‌روه‌ها له‌وكاته‌شدا كه ته‌كنه‌لۆژیای به‌رهه‌مهێنان و شه‌ڕ په‌ره‌ده‌ستێنێ، ئه‌وا پرۆسه‌ی ئهنفالكردنیش ده‌كه‌وێته قۆناخێكی پێشكه‌وتووتره‌وه و زێده و به‌رفراوان ده‌بێت، ئه‌مجاره‌یان له‌بری گونده‌كان شاره‌كان به‌ر شاڵاوی ئه‌نفالكردن ده‌كه‌ون. ئیدی ئه‌و ره‌فتارانه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌نفالكردن شێوازی جیاجیا له‌خۆوه ده‌گرێت. به‌ڵام دیسان سیمای ره‌وایه‌تی و پیرۆزی له‌ده‌ست نادات، به‌ڵكو له‌چوارچێوه‌ی لێكدانه‌وه و میتۆلۆژیاكاندا وه‌ك فه‌رمان و ئه‌ركێك كه له‌لایه‌ن خواوه‌نده‌كانه‌وه بهپادشاخواییهكان”الملك الاله” دراوه و ده‌بێت پێكبهێنرێت.
بێگومان له‌شه‌ڕی نێوان خواوهندهكاندا – كه خواوه‌نده ژنه‌كان تێیدا بندهكهون و هه‌روه‌ها گه‌لێك شێوازی دیكه‌ی شاڵاو و شه‌ڕ و شۆڕ، سه‌ره‌تایه‌كن بۆ چهكهرهبوونی ئه‌قڵییه‌تی ئه‌نفالكردن، چونكه له‌ڕاستیدا شه‌ڕی نێوان خواوه‌نده‌كان و ئه‌و شێوازانه‌ی دژی یه‌كدی گرتوویانه‌ته‌به‌ر بریتین له‌شێوازه‌كانی ئه‌نفالكردن، كه‌دواتر له‌ناو كۆمه‌ڵگادا به‌كارده‌برێن، هه‌ڵبه‌ته رۆڵی راهیبه‌كان له بهمیتۆلۆژیاكردنی ناكۆكی و ململانێیه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نكوڵی لێناكرێ، چونكه شه‌ڕ و ناكۆكی نێوان خواوه‌نده‌كان وێنه و ماكێتێكی میتۆلۆژیانهی ناكۆكی و ململانێیه نوێیه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوو و گوزارشتی لێده‌كرد.
له‌ڕاستیدا به‌رهه‌مهێنانی میتۆلۆژیا له‌لایه‌ن راهیبه سۆمه‌رییه‌كانه‌وه وه‌ك یه‌كه‌م ئایدیۆلۆژیای چینایه‌تی، لهڕووێكهوه بۆ ره‌وا و پیرۆزكردنی كرداره‌كانی پرۆسه‌ی ئه‌نفالكردن بوو. ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش گوزارشت له بهچینایهتی بوونی كۆمه‌ڵگا ده‌كات، ده‌كرێ له‌م رووه‌وه راستییه‌كی دیكه‌ش بخه‌ینه روو كه: ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م دابه‌شبوونی چینایه‌تیانه‌ی كۆمه‌ڵگا دابه‌شبوونی نێوان ره‌گه‌زی پیاو و ژنه، ئه‌وا یه‌كه‌م پرۆسه‌ی ئهنفالكردنیش له‌به‌رامبه‌ر ژن‌دا ئه‌نجام ده‌درێت، بنكه‌وتنی خواوه‌نده ژنه‌كان – خواوه‌ندی دایك – گوزارشت له‌و دابه‌شبوون و پرۆسه‌یه ده‌كات. له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆشدا زۆرترین قوربانییه‌كانی ئه‌نفالكردن دیسان هه‌ر ژنه!!.
له‌سه‌رده‌می ئهكهدییهكاندا – به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی سه‌رگۆنی ئه‌كه‌دی به‌دواوه – پرۆسه‌ی ئه‌نفالكردن ده‌كه‌وێته قۆناخێكی دیكه‌وه و زیاتر گهشهدهسێنێ، به پلان و به‌رنامه و بهرێكخستوویی به‌ڕێوه‌ده‌برێت و سیسته‌ماتیك ده‌بێت. ئه‌كه‌دییه‌كان له(نه‌ژادی) سامیین، پێشتریش خاوه‌نی كولتورێكی به‌مجۆره‌ن. چونكه دژواربوونی بارودۆخی بیابان و تهنگهتاوبوونیان و پاشان كۆچبهربوونیان به‌چه‌ندین قۆناخی جیاجیا بۆ لێواره‌كانی دیجله و فرات و نیل له‌پێناو دابینكردنی مه‌رجه‌كانی ژیان و گوزه‌ران، زه‌مینه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی كولتوری ئه‌نفالكردنی ره‌خساندووه. بۆ نمونه: هه‌مان ئه‌و ره‌وشه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و هۆزه توركانه دادێت كه له ئاسیای ناوین به‌ره‌و خۆرهه‌ڵاتی ناوین ناچار ده‌بن كۆچبه‌ر ببن و هه‌مان كولتوری تاڵانی و چه‌ته‌گه‌ری و كرداره‌كانی دیكه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌نفالكردن ده‌ئافرێنن.
لێره‌دا گرنگه قۆناخه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه بخه‌ینه روو. به‌ڵام ده‌توانین له‌و قۆناخی بهكولتوربوونی پرۆسه‌ی ئهنفالكردندا ئه‌وه ده‌ستنیشان بكه‌ین كه هۆزه سامییه‌كان هه‌م له‌به‌رامبه‌ر یه‌كدی و هه‌م له‌به‌رامبه‌ر نه‌ژاده‌كانی دیكه ئه‌و پرۆسه‌یه‌یان له‌چوارچێوه‌ی ره‌وابوون و پیرۆزیدا گه‌یاندۆته ئاستی بهكولتوربوون. بێگومان كاتێك كاروانه بازرگانییه‌كان روو له‌زیادبووندا ده‌بن ئه‌و كولتوره‌ش زیاتر پێشده‌كه‌وێ و شێوه و شێوازهكانیشی زیاتر ده‌بێت. هه‌ڵبه‌ته باڵاده‌ستبوونی ئه‌و كولتوره هۆزایهتییهی ئه‌نفال به‌سه‌ر هۆزه سامییه‌كانه‌وه وایكردووه كه كولتوری سامیگه‌رایی به‌هه‌موو سیما و مهوداكانییهوه به‌سه‌ر هۆزه ناسامییهكانیشدا باڵاده‌ست بێت.
ئه‌م باڵاده‌ستبوونه له‌ڕووی زمان و كهلهپوریشدا ره‌نگدانه‌وه‌ی خۆی زیاتر سه‌پاندووه. ته‌نانه‌ت له‌نێوان هۆزه سامییهكانیشدا هۆزێك به‌سه‌ر هۆزه‌كانی دیكه‌دا باڵاده‌ست بووه و له‌ڕووی كولتورییه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی خۆی داوه. بۆ نمونه: له‌هه‌ندێ قۆناخ‌دا باڵاده‌ستی هۆزه‌كانی ئه‌كه‌دی و ئارامی و ئاسوری و كه‌نعانی خۆیان سه‌پاندووه و ئه‌وانی دیكه‌یان خستۆته ژێر كاریگه‌ری خۆیانه‌وه. هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می ئه‌مه‌وی و عه‌باسییه‌كانیشدا هه‌ردوو هۆز كاریگه‌رییه‌كانی خۆیان سه‌پاندووه. مه‌رج نییه ئه‌و كاریگه‌رییه گشتگیری بێت، به‌ڵكو له‌وانه‌یه له‌هه‌ندێ رووی كولتورییه‌وه بووبێت، وه‌ك زمان، شێوه‌یه‌كی زمان”له‌هجه”، داب و نه‌ریت…هتد. ئه‌مه به‌و واتایه نایه‌ت هه‌ر كاریگهركردن و باڵادهستبوونیك پرۆسه‌یه‌كی ئه‌نفالكردنه، به‌ڵام ئه‌و راستییه‌ش له‌ئارادایه كه به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌یه‌ك له‌پرۆسه‌كانی ئه‌نفالكردن له‌گه‌ڵ خۆیدا كاریگه‌ری و باڵادهستییهكهشی هێناوه. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نێگه‌تیفانه‌ی دروستكردووه. وه‌ك لاوازكردن و سنوورداركردنی زمان و شێوهزاریزمانێك، یان سڕینه‌وه‌ی كولتوری و كۆمه‌ڵكوژی و تاڵانی ئه‌و قه‌وم و هۆزانه‌ی ئه‌نفالكراون سه‌پاندووه. ئیدی تاكو هاتووه ئه‌و كاریگه‌ری و باڵاده‌ستبوونه فراوان بووه و چوارچیوه‌ی چینایه‌تی تێپه‌ڕاندووه و مه‌ودای نه‌ژادی و ئهتنیكیشی وه‌رگرتووه.
ئه‌نفال و ئیسلام
به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ئیسلامی‌دا ئه‌و پرۆسه‌یه گشتگیرتر و فراوانتر ده‌بێت و مه‌ودای دیكه‌ش وه‌رده‌گرێت. یه‌كێك له‌و مهودایانهش مه‌ودای ئایدیۆلۆژییه. ئه‌و ئایینه له‌منداڵدانی كولتوری سامیگه‌رایی له‌دایك ده‌بێت. به‌مه‌ش پرۆسه‌ی ئه‌نفالكردن راسته‌وخۆ به‌خوداوه په‌یوه‌ست ده‌كرێت و به‌فه‌رمانێكی خودایی داده‌نرێت و ده‌بێت له‌كاتی پێویستدا ئه‌نجام بدرێت. بۆیه له‌و سه‌رده‌مه‌شدا پرۆسه‌ی ئه‌نفال ره‌وایه‌تی و پیرۆزی خۆی وه‌رده‌گرێت و بهكۆڵهگهیهكی باوه‌ڕی ئایینی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، گوزارشتی خۆشی له زاراوه‌ی “جیهاد” و “فتوحات”دا ده‌رده‌بڕێت. چونكه به‌گوێره‌ی ئه‌و باوه‌ڕییه كۆمه‌ڵ به‌سه‌ر موسڵمان و گاور و ئه‌هلی زیممه‌ت و موشریكین دا دابه‌ش ده‌كرێت. مادام یه‌ك خودا هه‌یه و خودای هه‌موو جیهانه ده‌بێت هه‌موو كه‌س بێ جودایی نه‌ژاد و قه‌وم و هۆز و ئایین و مه‌زهه‌ب باوه‌ڕی به‌و خودایه بهێنن، چ به‌زۆر چ به‌خۆشی. ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی نه‌هێنن ئه‌وا جیهاد و شه‌ڕ له‌دژیان ئه‌ركێكی پیرۆزی خوداییه و له‌مپێناوه‌شدا ڤهبوونكردنی ئه‌و گه‌ل و وڵاتانه‌ی باوه‌ڕی ناهێنن كۆڵه‌گه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی باوه‌ڕییه، هه‌روه‌ها هه‌ر ده‌ستكه‌وتێكیش كه به‌ده‌ست بهێنرێت ره‌وا و حه‌ڵاڵه.
ئه‌وجۆره بیركردنه‌وه‌یه‌ش بنچینه‌ی تیۆری ئه‌نفاله له ئیسلامدا. كاتێك به‌قووڵی له‌و تیۆره بگه‌ین، ئه‌وا باشتر له‌و ئایه‌ته تێده‌گه‌ین كه ده‌ڵێت:” يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْأَنْفَالِ ۖ قُلِ الْأَنْفَالُ لِلَّهِ وَالرَّسُولِ ۖ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَصْلِحُوا ذَاتَ بَيْنِكُمْ ۖ وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ(الانفال – 1)”. بێگومان ئه‌و تیۆریزهبوونهی پرۆسه‌ی ئه‌نفال بهوتای بهزاراوهبوونی ئه‌نفال دێت و مه‌ودایه‌كی ئایدیۆلۆژی وه‌رده‌گرێت. تاكو به‌ر له ئیسلام ئه‌و پرۆسه‌یه خۆی نه‌گه‌یاندبووه ئاستی تیۆری و بهزاراوهبوون و له‌رووی ئایدیۆلۆژییشه‌وه بنچینه‌ی خۆی دانهكوتابوو. هه‌ڵبه‌ته گه‌یشتنیشی به‌م ئاسته گه‌یشتنییه‌تی به قۆناخێكی جودا و پێشكه‌وتووتر. هه‌رچه‌نده میتۆلۆژیا وه‌ك یه‌كه‌م ئایدیۆلۆژیای چینایه‌تی بنچینه‌یه‌كی بۆ پرۆسه‌ی ئهنفالكدن داڕشتبێ، به‌ڵام ئه‌و بنچینه‌یه زیاتر وه‌ك باوه‌ڕی گوزارشتی له‌خۆی ده‌كرد، له‌م رووه‌شه‌وه نهرماییهكی پێوه دیاربوو و قه‌ناعه‌تی به‌بنه‌ما وه‌رده‌گرت، واتا نه‌گه‌یشتبووه ئاستی یاسایه‌كی ره‌ها و مرۆڤ ناچاری جێبه‌جێ كردن ده‌كرێت، واتا له‌و سه‌رده‌مه‌دا مه‌ودایه‌كی یاسایی ره‌ها و ناچاری وه‌رده‌گرێت و بهكۆڵهگهیهكی بنه‌ڕه‌تی باوه‌ڕیش ده‌بینرێت.
ئیدی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌رچی موسڵمان نه‌بووبێ ده‌كه‌وێته به‌ر شاڵاوه ڤهبوونییهكان و جیهادیان له‌دژ راده‌گه‌یه‌نرێت، له‌ژێر ئه‌و ناوه‌دا گاور و ئه‌هلی زیمه‌ت و موشریكه‌كان ناچاری بهموسڵمانبوون ده‌كرێن، ئه‌گه‌رنا ئه‌نفال ده‌كرێن، هه‌روه‌ها دوایی به‌په‌ره‌سه‌ندنی جوڵانه‌وه مه‌زهه‌بییه‌كان ئه‌و پرۆسه‌یه له‌نێو خودی كۆمه‌ڵگای ئیسلامیشدا جێبه‌جێ ده‌كرێت و به”هه‌ڵگه‌ڕاوه و له‌ڕێ ده‌ركه‌وتن و گاور” ناوزه‌دده‌كرێن. له‌م رووه‌وه جوڵانه‌وه مه‌زهه‌بییه‌كانی وه‌ك ئهلخهواریج و شیعه و موعته‌زیله به‌ر ئه‌و شاڵاوه ئهنفالییانه ده‌كه‌ون و جوڵانهوهكانیان داده‌مركێننه‌وه. ئه‌مه‌وییه‌كان كه سه‌ركێشی له‌و ئهنفالكردنهدا ده‌كه‌ن نوێنه‌رایه‌تی مه‌زهه‌بی سونیگه‌رایی ده‌كه‌ن، عهباسییهكانیش به‌هه‌مان شێوه ئه‌و پرۆسه‌یه‌یان درێژه پێداوه، به‌ڵام دیسان ره‌وابوون و پیرۆزی و ره‌هابوونی خۆی له‌ده‌ست نه‌دا.
ئه‌نفال و كورد
به‌رله‌وه‌ی باس له‌په‌یوه‌ندی به‌عسیزم و ئه‌نفالكردن بكه‌ین، ده‌كرێ له‌و مێژووه‌دا هه‌ندێك له‌په‌یوه‌ندی كورد و ئه‌نفال وردبینه‌وه. له‌ڕاستییه‌وه دوور ناكه‌وین ئه‌گه‌ر بڵێین مێژووی كوردان مێژووی تراژیدیا مه‌زنه‌كانه، پرۆسه‌ی ئهنفالكردنیش زۆرینه‌ی ئه‌و تراژیدیایانه‌ی ئافراندووه. به‌ڵام داخۆ كورد كه‌سی ئه‌نفالكردووه؟ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی كوردان هه‌بووه كه زێده ده‌ستبه‌رداری شوێنی نیشته‌جێی خۆیان نه‌بوونه و پێویستیان به شاڵاوی داگیركاریی نه‌بووه. به‌ڵكو خۆیان پێشه‌نگایه‌تی شۆڕشه مه‌زنه‌كانی نیشته‌جێبوونیان له هیلالی زێڕین له‌و سه‌رده‌مانه‌دا كردووه. واتا هانایان وه‌به‌ر شاڵاو و هێرشی تاڵانكاری و داگیركاری نه‌بردووه. له‌سه‌رده‌می سۆمه‌ری و ئه‌كه‌دی و ئاشووری و گریكی و رۆمانی هه‌میشه خۆیان له شاڵاو و هێرشه‌كانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه پاراستووه و سروشتی دژواری و سه‌ختی وڵاته‌كه‌ی بۆته پهسارگهی هه‌ره قایم بۆ خۆپاراستن. به‌واتایه‌كی دیكه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌میشه له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی شاڵاو و هێرشی براوه‌ته سه‌ر ئه‌ویش خۆپاراستنی كردۆته ستراتیژی گوزه‌ران و ژیانی خۆی. بۆیه ئه‌گه‌ر خۆپاراستن ستراتیژی بنه‌ڕه‌تی بووبێت، ئه‌وا تواناكاری هێرش و شاڵاوی بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی له‌ده‌ست داوه. ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت كه كورد پرۆسه‌ی ئه‌نفالكردنی پراكتیزه نه‌كردووه.
به‌ڵام ئه‌ی بۆچی هه‌میشه ئه‌نفالكراوه؟ چۆن ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی به‌سه‌ردا پێكهێنراوه؟ ده‌كرێ بۆ به‌رسڤی ئه‌و دوو پرسه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ داستانی گلگامێش. له‌و داستانه‌دا هێمای دوو مه‌سه‌له‌ی گرنگ ده‌رده‌كه‌وێت:
یه‌كه‌م: هێرش و شاڵاوی ده‌شتنشینه‌كان بۆ سه‌ر چیانشین و دارستانه‌كان، بۆ به‌ده‌ستخستنی دار و ئاسن و برۆنز و كانه‌كانی دیكه. دووه‌م: كه‌سێتی ئه‌نكیدۆ كه‌سێتییه‌كی به‌كرێگیراوه و كارئاسانی بۆ ئه‌و هێرش و شاڵاوانه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵ و شوێنگه‌ی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات ئاماده‌یه هاوكاری له‌كوشتنی هاونهژادهكهی خۆشی بكات و دارستان و جێنشینی هاونهژادهكهشی بهدهشتنشینهكان بسپێرێ.
به‌م لێكدانه‌وه‌یه ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ی كه كورد هه‌م ئه‌نفال كراوه و هه‌م خۆیشی خۆی ئه‌نفالكردووه، ئه‌و راستینه‌یه به‌درێژایی مێژووی كوردان دووپات بۆته‌وه، واتا هۆزه كورده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بپارێزن و به‌ر شاڵاوی ده‌ره‌وه نه‌كه‌ون هاوكاری هیزه ده‌ره‌كییه‌كانیان كردووه و به‌یه‌كه‌وه هێرش و شاڵاویان بردۆته سه‌ر هۆزه هاونهژادهكانی دیكه. ئه‌و هۆزانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نفالكردن و هێرش و شاڵاویان لێكراوه یان ملكه‌چ بوونه و هاوكاری هێزه شاڵاوبهرهكانیان كردووه یان یاخیگیر بوونه و له‌ئه‌نجامی ئه‌و یاخیبوونه‌ش شكستیان هێناوه و به‌ر شاڵاوی ئه‌نفالكردن كه‌وتوون. ئه‌و راستینه‌یه له‌سه‌رده‌مه‌كانی به‌ر له ئیسلام و له‌كاتی جوڵانه‌وه ڤهبوونییهكانی موسڵمانه ڤهبوونخوازهكان و هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ش هه‌میشه دووپات بۆته‌وه.
له‌میانی ئه‌و نووسینه‌دا ده‌توانین زیاتر تیشك بخه‌ینه سه‌ر جه‌وهه‌ر و مه‌وداكانی ئه‌نفالكردنی كوردان له‌لایه‌ن موسڵمانه ڤهبوونخوازهكان. به‌ر له‌هه‌موو شتێك كولتوری سامیگه‌رایی به‌گشتی، سه‌ره‌ڕای باڵادهستبوونیشیان، به‌ڵام ئاریه‌كان نه‌چوونه‌ته ژێر ركێفی ئه‌وان و به‌هۆی شاڵاوه سامییه‌كانه‌وه هه‌میشه له‌چیا خۆیان حه‌شارداوه و پاراستووه. هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی كولتوری سامیگه‌رایی كولتورێكی ده‌شت و بیابانهكانه و ئه‌و كولتوره زێده كاریگه‌ری نه‌كردۆته سه‌ر كوردان، واتا كولتوری سامیگه‌رایی كولتورێكی به كوردان نامۆ بووه و جێی خۆی نه‌كردۆته‌وه.
به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتییه ئیسلامییه‌كان “چوار خه‌لیفه‌كه، ئه‌مه‌وی و عه‌باسییه‌كان” ئه‌گه‌ر ئه‌و نامۆبوونه به‌ته‌واوی لاواز و كزیش نه‌بووبێت، ئه‌وا له گه‌لێك لایه‌نه‌وه كاریگه‌ری نێگه‌تیفانه‌ی خۆی سه‌پاندووه. هه‌رچه‌نده ئایینی ئیسلام وه‌ك ئایینێكی نامۆش هاتبێته كوردستان، به‌ڵام كوردانیشی له ئایین و باوه‌ڕییه‌كانی خۆیشی دوورخستۆته‌وه. به‌تایبه‌تی ئایینی زه‌رده‌شتی به ئایینێكی ناخودایی له‌قه‌ڵه‌م داوه و دژایه‌تی باوه‌ڕی و كولتوری ئه‌و ئایینه‌ی كردووه.
بۆیه ده‌توانین بڵێین: شاڵاوه ڤهبوونییهكانی ئیسلام به‌ر له‌هه‌موو شتێك شاڵاوێكی ئایدیۆلۆژی بووه. ده‌كرێ ئه‌مه‌ش به ئه‌نفالی ئایدیۆلۆژی یاخود ئه‌نفالی كولتوری ناوزه‌د بكه‌ین. ههلبهته ئه‌گه‌ر ئه‌و شێوازه‌ی ئه‌نفالكردنی ئه‌نجام دابێن، كه له‌هه‌موو شێوازه‌كانی دیكه‌ی ئه‌نفالكردن دژوارتر و ترسناكتره، ئه‌وا به‌ئاسانی شێوازه‌كانی دیكه‌ی ئه‌نفالكردنی په‌یڕه‌و كردووه. له شیعرێكی “پیرشالیار”دا كه شاعیرێكی سه‌رده‌می جوڵانه‌وه‌ی ڤهبوونهكانی ئیسلام بووه، ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌موو شێوازه‌كانی ئه‌نفالكردن دژی كوردان جێبه‌جێ كراوه، ته‌نانه‌ت ژنانی كوردیش به‌شێك بوون له‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی كه موسڵمانه ڤهبوونخوازهكان لهگهڕانهویاندا بۆ عه‌ره‌بستان له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانن و وه‌ك جاریه‌ی خۆیان په‌سندیان كردوون.
بێگومان چینی باڵاده‌ستی كورد، سه‌رۆك هۆز و عه‌شیره‌ته‌كان زۆربه‌یان له‌م رووه‌وه ئاسانكارییه‌كی ته‌واویان بۆ موسڵمانه ڤهبوونخوازهكان كردووه كه به‌مه‌رجێك زیان به ده‌سه‌ڵاته هه‌رێمییه‌كانیان نه‌گه‌یه‌نن. هه‌ڵبه‌ته یه‌كانگیربوونه‌وه‌ی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی فیوداڵیانه‌ی ئیسلام له‌گه‌ڵ شێوازی ده‌سه‌ڵاتدارێتی عهشیرهتگهریانهی كوردان، زه‌مینه‌ی ئه‌و پرۆسه‌ی ئه‌نفالكردنه گشتگیرییه‌ی زیاتر ره‌خساندووه و سه‌پاندووه. به‌گشتی؛ پرۆسه‌ی ئه‌نفالكردن له‌و قۆناخه‌دا به‌رگێكی ئایینی و مه‌زهه‌بی ده‌پۆشێ. هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها وه‌ك ئه‌ركێكی خودایی پیرۆز و ره‌وا و ناچار ده‌بینرێت و ره‌وایی ئایدیۆلۆژی و كولتوریش وه‌رده‌گرێت. بۆ نمونه: له‌ڕووی كولتورییه‌وه، له‌سه‌رده‌می ئه‌مه‌وییه‌كاندا – به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌وی “مه‌روان و كوڕه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌لیك بن مه‌روان” – زمانی عه‌ره‌بی وه‌ك زمانێكی خودایی و زمانی قورئان داده‌نرێت و به بڕیارنامه‌یه‌ك ده‌بێته زمانی ئایین و ده‌وڵه‌ت و بازرگانی و زمانه‌كانی دیكه قه‌ده‌خه ده‌كرێن.
بێگومان بهكولتوربوونی پرۆسه‌ی ئه‌نفال و گه‌یشتنه ئاستی تیۆری و بهزاراوهبوون ئه‌نجامی گردبوونه‌وه‌یه‌ك كه وه‌ك پاشخانێكی گه‌وره و ره‌گداكوتاو خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ئاستی بهكولتوربوون و تیۆری و بهزاراوهبوون. ئه‌گه‌رچی گه‌یشتنی به‌و ئاسته له‌چوارچێوه‌ی كولتوری سامیگهراییدا به‌رجه‌سته ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه به‌و واتایه نایه‌ت جگه له سامییه‌كان هیچ نه‌ژادێكی دیكه ئه‌و پرۆسه‌یه‌یان ئه‌نجام نه‌داوه. ئه‌گه‌ر وابیر بكه‌ینه‌وه ئه‌وا ده‌كه‌وینه نێو هه‌ڵه‌یه‌كی سۆسیۆلۆژییه‌وه، چونكه له‌میانی هه‌ڵسه‌نگاندن و شرۆڤه‌كردنی مێژووی شارستانییه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ی كه ئه‌و مێژووه به‌هه‌موو لق و پۆپهكانییهوه لهڕووێكهوه شارستانییه‌تی تراژیدیا و ئه‌نفاله مه‌زنه‌كانه. بێگومان ده‌ڵێین لهڕووێكهوه نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رتاپاگیری. هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر ئه‌مه راستی بێت ئه‌وا تاڕاده‌یه‌ك ئه‌و تراژیدیا و ئه‌نفاله مه‌زنانه ئاقار و ئاراسته‌ی مێژووییان دیاریكردووه و سیماكانی شارستانییه‌تیان ره‌نگڕێژكردووه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و راستیانه، كولتوری سامیگه‌رایی دوای كولتوری نیۆلۆتیك و هیلالی زێرین وه‌ك كۆنترین و باڵاده‌ستترین كولتوره و له‌گه‌لێك رووه‌وه پیشینه‌ی هه‌یه و كۆڵه‌گه‌یه‌كی گرنگی مێژووی شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تییه. بۆیه ئه‌گه‌ر بڵێین: ده‌ركه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندن و بهكولتوربوون و گه‌یشتنه لوتكه‌ی “پرۆسه‌كانی ئه‌نفال” له‌نێو پانتایی كولتوری سامیگهراییدا پێكهاتووه و رهواهیتی پیرۆزی پێدراوه، ئه‌وا زێده‌ڕۆیی له‌خستنه‌رووی راستییه‌كان ناكه‌ین.
ئه‌نفال و به‌عسیزم
له‌ڕوانگه‌ی ئه‌و راستییانه‌ی مێژوو و به‌و لێكدانه‌وه پووخته ده‌توانین په‌یوه‌ندی ئه‌نفال به به‌عسیزمه‌وه زیاتر تێبگه‌ین. چونكه به‌عسیزم به‌رهه‌می ئه‌و پاشخانه كولتورییهی سامیگهراییهیه كه له‌نه‌ژادپه‌رستی و شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بیدا چڕبۆته‌وه و فۆرمیله بووه. به‌عسیزم وه‌ك ئایدیۆلۆژیایه‌كی نه‌ژادپه‌رست و شۆڤێنیست و موتوربه‌كراو به ده‌مارگیری ئایینی و مه‌زهه‌بی خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌ك بووه. له‌م پرۆژه‌یه‌دا عه‌ره‌ب وه‌ك خاوه‌ن په‌یامێكی نه‌مر “ذات رسالة خالدة” پێناسه ده‌كات و ده‌ناسێنێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش عه‌ره‌ب پێشه‌نگی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه و باشترین ئوممه‌تن له‌سه‌ر رووی زه‌وی. بێگومان ئه‌مه‌ش له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێخه‌مبه‌ر هه‌ڵهێنجراوه كه به عه‌ره‌بان ده‌ڵێت: “كنتم خير أمة أخرجت للناس” ئیدی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه سه‌ربكه‌وێ كه له‌ده‌ستنه‌دانی ئه‌و په‌یامه نه‌مره‌یه، ئه‌وا پرۆسه‌ی ئه‌نفالكردن شێوازی پراكتیزه‌كردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌یه. هه‌روه‌ها له‌م پرۆژه‌یه‌دا ئێراق پارچه‌یه‌كه له وڵاتی عه‌ره‌ب و ده‌رگای مه‌زنی رۆژهه‌ڵاتی نیشتمانی عه‌ره‌به و ئه‌ركێكی به‌مجۆره‌ی له‌سه‌ر شانه. بۆیه ئه‌و پرۆژه‌یه گوزراشت له‌وه ده‌كات كه ده‌بێ عه‌ره‌ب وه‌ك باشترین ئوممه‌ت بمێننه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها هه‌میشه پێشه‌نگی مرۆڤایه‌تین، ئه‌مه‌ش په‌یامێكی نه‌مری سه‌رشانی عه‌ره‌به و ده‌بێ وه‌ك ئه‌ركێك پێكبهێنرێت.
له‌ڕاستیدا له‌پشت ئه‌و پرۆژه و په‌یامه‌دا پرۆسه‌ی ئه‌نفالكردن هه‌یه، هه‌روه‌ها گرێیه‌كی سایكۆ-سۆسیۆلۆژی هه‌یه كه عه‌ره‌ب دوای ساڵانی 1500 ئیدی له‌په‌راوێزی مێژوودا ده‌مێننه‌وه و ئه‌مه‌ش گرێیه‌كی سایكۆ-سۆسیۆلۆژی له‌لای عه‌ره‌ب ئافراندووه كه هه‌ست به كه‌می- الشعور بالنقص بكه‌ن. بۆیه له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی ئه‌وه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ رابردووی خۆیدا ده‌ژی، ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆ و داهاتوودا ناژی و بیری لێناكاته‌وه. ئه‌وه‌نده‌ی به‌شان و شكۆی میژوویدا هه‌ڵده‌دات ئه‌وه‌نده راستینه‌ی ئه‌مڕۆی خۆی و ئاسۆی داهاتووی نابینێ. ئه‌مه‌ش له‌ڕووی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه گرێیه‌كی كوێری له‌لای تاك و كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بدا دروست كرددوه، مه‌كه‌ر ته‌نیا به‌زه‌بروزه‌نگ و پرۆسه‌ی ئه‌نفال له‌به‌رامبه‌ر گه‌لانی دراوسێیان وه‌ك” كورد، به‌ربه‌ر، ئاسوری،…” بكرێته‌وه. ئه‌و گرێیه وای له كه‌سێتی عه‌ره‌بی كردووه كه له‌به‌رامبه‌ر جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوین خۆی به‌كه‌م بزانێ، هه‌رچه‌نده لهڕووكاردا هه‌میشه دیرۆكی خۆی ده‌كاته شاهید، له‌به‌رامبه‌ر گه‌لانی دیكه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوین، به‌تایبه‌تی گروپه ئتنیكییهكان و ئه‌وانه‌ی نه‌بوونه‌ته خاوه‌ن قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، خۆی باشتر و شكۆدارتر ببینێ، بۆیه له‌به‌رامبه‌ریاندا زه‌بروزه‌نگی به‌كارهێناوه. خاڵێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌م مه‌سه‌له‌یه كاتێك چینی خانه‌دان و بۆرژوازی باڵاده‌ست ده‌بن و ده‌گه‌ن به ده‌سه‌ڵات ئه‌وا له‌به‌رامبه‌ر به گه‌لی خۆشیان هه‌مان زه‌بروزه‌نگ به‌كارده‌هێنن، ره‌وشی ئیستای ده‌سه‌ڵاته مۆنارشی و ئۆتۆكرات و پادشاییه‌كانی عه‌ره‌ب گه‌واهی ئه‌م راستییه‌ن.
له‌راستیدا ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی به‌عسیزم – به‌عسیزم خۆیشی كاردانه‌وه و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و گرێیه‌یه هه‌رچه‌نده وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ره‌وا و پیرۆز ببینرێت – ناسیۆنالیزمیش خاوه‌نی هه‌مان پرۆژه بوو. به‌ڵام له‌ناواخنی خۆیدا پاشخانێكی كولتوری هه‌زاران ساڵه‌ی هه‌یه. مرۆڤ ده‌توانێ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ئه‌و پاشخانه كولتورییه ریزبه‌ند بكات: له‌نێو هه‌موو كولتوره‌كاندا كولتوری سامیگه‌رایی، له‌نێو كولتوری سامیگهرایشدا كولتوری عه‌ره‌بی، لنێو كولتوری ئه‌ویشدا كولتوری ئیسلامی و له ئیسلامیشدا كولتوری سوننیگه‌رایی، ده‌كرێ بڵێین راستینه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه بریتییه له پرۆژه‌یه‌كی نه‌ژادی، شۆڤێنیستی و مه‌زهه‌بی.
ئه‌و پرۆسه‌ی ئه‌نفالكردنه له‌میانی ده‌سه‌ڵاتی 39 ساڵه‌ی به‌عسییه‌كان له ئێراقدا ئه‌نجام دراوه، ته‌نیا ئه‌نفاله‌كانی ساڵی 1988دا له‌خۆی ناگرێت، به‌ڵكو به‌درێژایی ته‌مه‌نی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌رجه‌م شێوازه‌كانی ئه‌نفالكردن په‌یڕه‌وكراوه. بۆنمونه: سوتاندنی هه‌زاران گوند و شارۆچكه له‌نێوان ساڵانی 1963 – تاوه‌كو ئه‌مڕۆ، شونبزركردنی هه‌شت هه‌زار بارزانی له ساڵی 1983 و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و بالیسان و دۆڵی جافایه‌تی و باڵهكهیاتی و ده‌شتی هه‌ولێر و بادینان له ساڵی 1988 و زینده‌به‌چاڵكردنی دووسه‌د هه‌زار ژن و منداڵ و پیر و په‌ككه‌وته له‌بیابانی عه‌رعه‌ر له‌میانی هه‌شت هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ئه‌نفال له‌ساڵی 1988، له‌سێداره‌دان و گولله‌بارانكردنی ده‌یان هه‌زار كه‌س لهزیندانهكاندا، هه‌روه‌ها وشككردنی زۆنگاوه‌كان به باشووری ئیراق كه شوێنی نیشته‌جێی زیاتر له نیو ملیۆن كه‌س بوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌یڕه‌وكردنی به‌رده‌وامی سیاسه‌تی راگواستن، به‌عه‌ره‌بكردن، بهبهعسیكردن” به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رتاپاگیر ز زۆردارانه…هتد ئه‌و نمونانه كه به‌شێكی به‌رچاوی پرۆسه‌كانی ئهنفالكردنن له‌لایه‌ن به‌عسییه‌كانه‌وه ئه‌وه ده‌خه‌نه روو كه پرۆسه‌ی ئه‌نفالكردن پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و هه‌مه لایه‌نه و گشتگیر بووه و گه‌وهه‌ری پرۆژه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی به‌عسیزم پێك ده‌هێنێ.
خاڵی هه‌ره سه‌رنج راكێش ئه‌وه‌یه كه له‌میانی هه‌شت هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ئه‌نفالی ساڵی 1988دا به ئاشكرا له‌ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی خۆیدا پروپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كرد و وه‌ك كرده‌یه‌كی ره‌وا و پیرۆز و ئه‌ركێكی خودایی و نیشتمانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا، بێ ئه‌وه‌ی له‌جیهاندا كه‌سێك ناڕه‌زاییه‌كی بچوكیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پرۆسه‌ی ئهنفالكردنهدا ده‌رببڕن.
هه‌روه‌ها له‌میانی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌دا ئه‌فواجی خه‌فیفه ” جاشه كورده‌كان” رۆڵێكی گرنگیان له‌سه‌رخستنی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌دا بینی. رژێم له‌و رووه‌وه خاڵی لاوازی كوردانی بینیبوو، بۆ نمونه جاشه‌كانی بادینانی ده‌برده ناوچه‌كانی سۆران و ئه‌وانی سۆرانیشی ده‌برده بادینان، یان جاشه‌كانی گه‌رمیانی ده‌برده كوێستان و ئه‌وانی كوێستانیشی ده‌برده گه‌رمیان و …هتد و كرده‌كانی ئه‌نفالیان پێ ئه‌نجام ده‌دا. بێگومان ئه‌و ئهفواجه خهیفانه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان سه‌رۆك هۆز و عه‌شیره‌ته‌كان راوێژكار”مستسار”یان بوون و چه‌كداره‌كانیشیان بریتیبوون له ئه‌ندامانی ئه‌و هۆز و عه‌شیره‌تانه. ئه‌و واقیعه تراژیدیایه‌ی كوردان له‌گه‌ڵ راستینه‌ی ئه‌نكیدۆ و خمبابا له‌داستانی گلگامێش دا یه‌كانگیر ده‌بێته‌وه و گوزارشت له‌یه‌كدی و ته‌واوی مێژووی كوردان ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش لهدووپاتبوونهوهی دیرۆك زیاتر هیچ واتایه‌كی دیكه‌ی ناگه‌یه‌نێ.
ده‌رئه‌نجام
لهپووختهی ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌دا و له‌میانی دیتن و تێگه‌یشتنی ره‌وشی ئه‌مڕۆی ئێراق به‌گشتی ده‌گه‌ینه ئه‌و راستینه‌یه‌ی هێشتا پرۆسه‌س ئه‌نفالكردن له‌ئارادایه، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی به‌عه‌ره‌بكردن و راگواستن و بهبهعسیكردن و له‌مه‌ش زیاتر ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌ی كه‌وا له‌پشت پراكتیزه‌كردنی پرۆسه‌ی ئهنفالكردندا خۆی مه‌ڵاس و حه‌شارداوه، هێشتا باڵاده‌ست و حوكمڕانه، ئه‌و كولتورهی كه‌وا ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وام به‌رهه‌م دێنێته‌وه ئه‌ویش هێشتا به‌رگری لهرهواهتی و پیرۆزی ره‌هابوونی خۆی ده‌كات و ده‌خوازێ پانتایی و شوێنگه‌ی مێژوویی خۆی به‌هه‌موو شێوازێك ببپارێزێ.
له‌ئاكامدا ده‌توانین ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه به‌وه كۆتایی بهێنین و بڵێین: ده‌كرێ به پرۆژه‌یه‌كی شارستانی دیموكراسی و ئازادی و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی یه‌كسان، كه سه‌رجه‌م كولتوره‌كان یه‌كدی په‌سند و به‌هێز بكه‌ن و ته‌واوكه‌ری یه‌كدی بن. رێگه له‌به‌رده‌م ئه‌و پرۆژه ترسناكه‌ی ئهنفالكاری بگیرێت، ئه‌مه‌ش ته‌نیا به به‌رپاكردنی رێنیسانسێكی گشتگیری خۆرهه‌ڵاتی ناوینی ئه‌نجامگیر ده‌بێت، بێگومان سه‌ركه‌وتنی رێنیسانسێكی به‌مجۆره كه ئه‌مڕۆ بۆته پێداویستییه‌كی ژیانیی له‌سه‌ر بنچینه‌ی شۆڕشێكی ویژدانی و ئه‌قڵانییه‌ت به‌دیدێت، گه‌ره‌نتی هه‌ره مه‌زنیش بۆ ژیانێكی ئازاد و دیموكرات و بێ پرۆسه‌ی ئه‌نفالكردن و ئه‌نفالبوون ته‌نیا ئه‌و رێنیسانسه شكۆداره چاوه‌ڕوانكراوه‌یه.
*تێبینی نووسه‌ر: ئه‌م وتاره له گۆڤاری “كوردستانی ئیمڕۆ” ژماره (16و17)ی ساڵی 2002دا لاپه‌ڕه 52 تا 59 بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه گۆڤارێك بوو كاتی خۆی له ئه‌وروپا ده‌رده‌چوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له باشوور ئه‌و گۆڤاره و ئه‌م وتاره‌ش نه‌گه‌یشتۆته ده‌ستی خوێنده‌واران، بۆیه له‌به‌ر گرنگیی بابه‌ته‌كه به پێویستم زانی دیسان بڵاوی بكه‌مه‌وه.
نیسان 08, 2022 1
مارس 20, 2025 0
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
مارس 20, 2025 0
مارس 20, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.