• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

گوندی فەقێ مستەفا …………………عومەر محەمەد

تەموز 04, 2018 Omer ئه‌نفال, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە گوندی فەقێ مستەفا …………………عومەر محەمەد


گوندی فەقێ مستەفا

عومەرمحەمەد

٤ی تەموزی ٢٠١٨ – سلێمانی

30594875_501419683585499_7351542344712612015_n

فەقێ مستەفا ناوی گوندێکی گەرمیانە، لەسەروەختی ئەنفالدا لەروی کارگێرییەوە سەربەناحێی قادرکەرەم بوو، دوای راپەرین ، چەند ماڵێک چوونەوەو ئاوەدانیان کردەوە، ئەوسا لەروی کارگێڕییەوە خرایە سەر ناحێی سەنگاو، دوای روخانی رژێمی عێراق و ئاوەدانکردنەوەی ناحێی ئاوەسپی و دامەزراندنی ناحێکە فەقێ مستەفاش خراوەتە سەر ئاوەسپی، جارێکی تر خراوەتەوە سەر ناحێی سەنگاو.  لەروی جوگرافیەوە دەکەوێتە ٢٠ کم باشوری ناحێی سەنگاوو ١٥ کم باشوری رۆژهەڵاتی چیای ئاژداغ و زنجیرە چیای سەگرمەو قەرەداغ .

بنەرەتی ناوی گوندەکە :

بەوپێیەی هیچ سەرچاوەیەکی نوسراوی مێژوویی دەربارەی ناوی ئەم گوندە لەبەردەستدانیە، بۆیە باشترین سەرچاوە هەردەبیت قسەی کەسانی شارەزاو بەتەمەنی گوندەکەبێت و پشتی پێببەسترێت، لەمبارەیەوە هاوڵاتی ئەسوەد کەریم ئەمین) دەڵێت : لە پێشدا ناوی (لەیلامردو) بووە بەڵام نازانرێ ئاخوئێرە خەڵکی تێدا ژیاوەیان نا، دواتر کە گوندەکە دروستکراوە بەناوی فەقێ مستەفاوە ناسراوە، واتا ناوی گوندەکە لەوە وەهاتووە، ئەسوەد لەدرێژەی قسەکانیدا دەڵێت : دوو برا ئاوەدانیان کردووەتەوە بەناوەکانی (فەقێ مستەفاو و عەزیز) فەقێ مستەفا براگەورەی عەزیز بووەو لەبەرئەوە گوندەکەش بەناوی براگەورەکەیەوە ناسراوە)[1] بروا نە سەعید ئیسماعیل –ئەنفالی گوندی فەقێ مستەفا – ٢٠١٨ .

لەپەلاماری ئەنفالی سێی گەرمیاندا فەقی مەستەفاش وەک زۆربەی زۆری گوندەکانی گەرمیان بەرپەلاماری ئەنفال کەوتوو، گورزێکی کەمەر شکێنیان بەرکەوت وخەڵکێکی زۆریان گیران و ئەنفالکران، ئیدی ئەوکەسانە جارێکی تر نەبینرانەوە.

لەروی عەشیرەتەوە سەربە هۆزی زەندن ئەگەرچی قسەیەکیش هەیە کە سەربەهۆزی زەنگنە بن، بەڵام پێدەچێت زەندبن چونکە لەسەردەستی نەوەکانی کەریم خانی زەند ٣٠٠ ساڵ پێش ئێستا بنیاتنراوە. لەم بارەیەوە سەعید ئیسماعیل دەڵێت : زەندیەکان و نەوەکانی کەریم خانی زەند دوای روخانی دەوڵەتی زەندیەکانی ئێران بەدەستی قاجارەکان رویان لەعێراق کردووەو لەناوچەی گەرمیان نیشتەجێ بوون هەندێکیان رویان لە گوندی فەقێ مستەفاکردووەو لەوێ جێگیربوون و ئاوەدانیان کردووەتەوە.

زیانە گیانیەکانی ئەو گوندە لە کتێبی ئەنفالی گوندی فەقێ مستەفادا بەم شێوەیە نوسراوە : 

لە کۆی ٤٧٧ کەس، ١٨٥ کەسیان بێ سەروشوێن کراون. کە دەکاتە رێژەی لە %٣٨.٧ی دانێشتوانی گوندەکە، لەروی رەگەزییەوە زۆربەی ئەوانەی ئەنفالکراون مێینە بوون کە ژمارەیان ٩٥ کەسە.

  • ١٧ خانەوادەی گوندەکە هیچ کەسێکیان دەرباز نەبووە.
  • لەروی تەمەنیشەوە زۆرترین ئەنفالکراوانی گوندی فەقێ مستەفا منداڵ و مێردمنداڵ بوون کە ژمارەیان ٩٩ کەس بوون، رێژەکەیان دەکاتە ٥٣.٥% .
  • لەناو خانەوادە ئەنفالکراوەکانی گوندی فەقێ مستەفا ١٤ خانەوادە تەنها تاقە کەسێکیان دەربازبووە.[2]
  • ١٠ خانەوادەش لە کەسێکەوە هەتا ١٠ کەسیان ئەنفالکراوە .
  • لە کۆی ٩٣ خانەوادە تەنها ١٤ خانەوادە بەسەلامەتی دەربازبوون ( لێرەدا تەنها زیانی گیانی مەبەستە دەنا ئەوانیش ماڵ وسامانیان تێدا چووە ).[3]

سەبارەت بە ئەنفالی گەرمیان راوبۆچونی جیاوازهەن کە داخۆ بۆچی ئەنفالی گەرمیان بەو درندایەتیە مامەڵەی لەگەڵدا کرا، من بۆخۆم هۆکارەکەی دەگێڕمەوە بۆ بوونی نەوتێکی زۆر لەناوچەی گەرمیاندا، هەربۆیە هەمیشە هەوڵی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکەی دەداو خەڵکە کوردنشینەکەی رادەگواست و عەرەبی خواروی عێراقی دەهێنایە شوێنەکان و بە ئیمتیازی زۆرەوە لە کەرکوک و دەوروبەری نیشتەجێی دەکردنەوە، لەئەنفالی گەرمیاندا دەستپێشخەرییەکی زۆر لە بەکۆمەڵکوشتنی گەنجەکاندا کراو بەپێی شوێنی نیشتەجێبونیان مامەڵەیان لەگەڵ گیراوەکاندا دەکرد، لەم بارەیەوە لەوەڵامی یوست هێڵتەرماندا سەبارەت بەهەمان پرسیار (وفیق السامرائي) سەرۆکی پێشوی ئیستخباراتی سەربازیی گشتی عێراق دەڵێت: ئەگەر لە هەولێرو سلێمانی ٥٠٠ هەزار واتە نیوملیون پیاویش بکوژرانایە هەولێرو سلێمانی هەر ناوچەی ئۆتۆنۆمی و شوێنی نیشتەجێی کوردەکان دەبوون، بەڵام کوشتنی ٥٠٠٠٠ پەنجا هەزار پیاو لەگەرمیان و کەرکوک بۆهەتاهەتایە کێشەی تەعریبی چارەسەر دەکردو ئەوناوچانە دەبوونە ناوچەی عەرەبی . [4]

بەپێی ئەو زانیاریانەی بەردەستن دەربارەی هێرشەکانی ئەنفال بۆسەر گەرمیان لە رۆژی ٧ی نیسانەوە دەستی پێکردووەو لە ٢٠ی نیسانی ١٩٨٨ کۆتایی هاتووە. بۆ جێبەجێكردنی نەخشەی تاوانەكە لە قۆناغی سێیەمی ئەنفال، یەكەم جار هێزەكانی سوپا لە قەزای خورماتوو كۆكرابوونەوە، كە پاشكۆی زیاتری ئەم هێزە كۆكراوەش لە كەركوك، چەمچەماڵ، سەنگاو بوون، لە دەستپێكەوە لە بەیانی رۆژی ٧-٤-١٩٨٨ لە ناحێی نەوجولەوە دەستیان بەپێشڕەوی كردو تێكڕا لە شارۆچكەی قادركەرەم یەكیان گرتەوەو كۆبوونەوە.

هێزی یەكەم: بەرەو لای باكوری رۆژئاوای «نەوجول» و بە ئاراستەی رووباری «ئاوەسپی»دا رۆشتن

هێزی دووەم: بەرەو رۆژئاوا، بە پشتیوانی فڕۆكەی هێلی كۆپتەرو سەمتی بەرەو گوندەكانی نزیكی ناحێی قادر كەرەم لەلای باشووری رۆژئاواوەوە كەوتە جوڵەو یەكەم گوند كە دەستی بەسەردا گرت «ئیبراهیم غوڵام»بوو، ئەوسا دانیشتوانەكەی بەرەو دۆڵ وجەوەڵەکانی نزیکی گوندەكە رۆشتبوون، بەڵام دواتر بەناچاری خۆیان رادەستی سوپاكە كردو «٥١» پەنجاو كەسیان ئەنفالکران و بێسەروشوێنکران. لەولاشەوە هێزی سێیەم بەرەو چەمچەماڵ و سەنگاو رۆشت و هەموو گوندەكانی ناوچەی «چەمچەماڵ و سەنگاو»ی وێرانكردو ئەو خەڵكەش گە دەستگیری كردن یان خۆیان رادەستكردبوو، گیران و بەسەیارەی سەربازی گوسترانەوە بۆ قەزای چەمچەماڵ و لەوێشەوە برابوونە تۆپزاوا بەپێی رەگەزو تەمەن جیاکرابوونەوەو بەرەو دوبزو نوگرە سەلمانیان بردبوون.  پێدەچێت لەم قۆڵەوە دواگوند کە لە رۆژی ٢٠ی نیسانی ١٩٨٨ پەلاماردرابێ و دەستی بەسەردا گیرابێ (فەقێ‌ مستەفا) بووبێ و خەڵکەکەی گیرابن وخانووەکانیان لەگەڵ زەوی تەختکردبن. لەبارەی ئەم گوندەوە میدیل ئیست ۆچ نوسیوێتی گوندی فەقێ مەستەفاش وەک ملەسورە شوێنی کۆکردنەوەی خەڵک بووەکە لەلایەن سوپاو جاشەوە دەگیران،  لەبەر ئەوەی مەحاڵ بوو پێشمەرگە چیتر بەرگری بكات. دوا سەنگەری بەرگریی  یەکێتی لە گوندی زەردەلیكاوبووەو زۆری نەبردووە کە تێكشكا‌وەو دوای ئەوەش بە (هەزاران كەسی خەڵكی ئەم گوندانە پۆل پۆل خۆیان دەكرد بە گوندی فەقێ‌ مستەفادا‌و لەوێش سەرباز‌و جاش چواردەوریان گرتن‌و بە ئیڤا ڕەوانەیان كردن)[5] میدیل ئێست ۆچ جینۆساید لەعێراق و پەلاماری ئەنفال بۆسەرکورد – ٢٠٠٤ ل ٢١٧ چاپی دووەم. هەر لەو راپۆرتەدا هاتووە : گوند‌و شارۆچكەی بچووكی وەك ملەسوورە‌و فەقێ‌ مستەفا‌و مەیدان لە باشووری گەرمیان‌و ئەلیاوا‌و لەیلان لە باكوور, یەكەم سەنتەری كۆكردنەوە بوون كەوا خەڵكە مەدەنیە هەڵاتووەكەیان بۆ ڕاپێچ دەكرا.[6] هەمان سەرچاوی پێشو .

هەوڵێکی باش

بەداخەوە هەتا ئێستا گوندی فەقێ مستەفا کەمتر لەنێو میدیای کوردیدا گرنگی پیدراوە، سەرباری ئەوەی لە پەلاماری ئەنفالی سێی ناوچەی گەرمیاندا زەرەرو زیانێکی زۆری بەرکەوتووە کەچی هەرگیز وەک پیویست باس نەکراوە، بەڵام خۆشبەختانە سەعید ئیسماعیل کە خەڵکی فەقێ مستەفایەو ئیستا لە چەمچەماڵ نیشتەجێیە دەربارەی ئەنفالی گوندەکەیان کتێبێکی باشی نوسیوەو بەهاوکاری رێکخراوی ریچ چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.

151110هەوڵەکەی نوسەر بریتییە لە لێکۆڵینەوەیەکی دیمۆگراڤی، ئەنترۆپۆلۆجی، دیکۆمێنتاری و لەچواربەشی سەرەکی پێکدێت:

بەشی یەکەم : ناساندنی چەمک وزاراوەکان، بابەت و کەرەستەکانی توێژینەوەکە،میتۆدو ئامانجی گرتووەتە خۆ.

بەشی دووەم: بریتیە لە مێژوو وجوگرافیای گوندەکە.

بەشی سێ یەم: ئەنفال وەک پرۆسەیەکی جینۆساید، قۆناغەکانی ئەنفال، ئەنفال وکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەعس و بەکارهێنانی چەمکی ئەنفال، کاریگەری شاڵاوی ئەنفالی دوو لەسەرناوچەی ئەنفالی سێ، کاریگەری ئەنفالی سێ لەسەر گوندەکەو خەڵکی ناوچەکە، ئاراستەکانی کۆچکردنی دانیشتوانی گوندی فەقێ مستەفا لەکاتی پەلاماری ئەنفالدا، دەستگیرکردن و بەندینخانە، لەخۆدەگرێت.

بەشی چوارەم : لایەنی مەیدانی توێژینەوەکە بەپێی ئاماروبەیانات وخشتە ڕونکراوەتەوە لەسەر ئەنفالکراوان و خەڵکی گوندەکە، جێگەی ئاماژەیە سەرباری ئەو تێبینیانەشی کە دەربارەی هەمە بەڵام بەدڵنیایی زانیاری وردی تێدایە وەک لەسەرەوەی ئەم وتارەدا سودی لێوەرگێراوە زانیارییەکان لە ڕووی تەمەن وڕەگەزو ئاستی خوێندن وپیشەی ئەنفالکراوان و رێژەی قوربانیەکانی ئەو گوندە چەندیان نێرن و چەندیان مێن و چەندیان منداڵن و تەمەنیان چەند بووە، چۆنێتی ژیانی خەڵکی گوندەکە بەر لە پەلامارەکانی ئەنفال، ژمارەی ئەو خانەوادانەی سەلامەت بوون وئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە، زیانەکان چەندو چۆن بوون، ئاماژەدان و تۆمارکردنی ئەو ۲٠ کەسەی دەرەوەی گوندەکە و کەس وکاری قوربانیەکان. ئەمانە لێکۆڵینەوەکەی بردووەتە ئاستێکی بڵندی زانستیەوە هەروەها ئەنجامەکان، پێشنیارەکان، وێنەی ئەنفالکراوانی گوندی فەقێ مستەفا بەرەنگاو رەنگی،وێنەی ئەو تاقە کەسانەی لەخانەوادەکەیان لە ئەنفالی گوندەکەیان رزگاریان بووەو بەتەنیا ماونەتەوە، گەڕاوەکانی بەندیخانەو هەموو ئەمانە زانیاری وردو بەسودن . کە لە دوتوێی (۵۷۱) لاپەڕەدا کتێبێکی بایەخداری خستووەتە بەردیدەی خوێنەران.

دڵنیام سەعید ئیسماعیل کارێکی باشی کردووە بەڵام هیواش دەخوازم خەڵکی تری ناوچەو گوندە ئەنفالکراوەکان چاوی لێبکەن و لەبری ئەوەی چاویان لەدەستی ئەوانی ترەوەبێت چیرۆکی مەرگ و ژیانیان بۆ بنوسێتەوە وەک سەعید ئیسماعیل قۆڵی لێهەڵبماڵن و وەک ئەم بەرهەمەی نوسەر خزمەتێک بەدۆزی رەوای میللەتەکەیان و شکۆی مرۆڤ و دۆسێی ئەنفال بکەن . بەهای مرۆڤ بخەنە سەروی بەهای ئایدۆلۆژیاو حزب و گروپەسیاسیەکان و بێلایەنانە ئەسپی خۆیان لەم بوارە گرنگەدا تاو بدەن .

سەرچاوەکان 


[1] سەعید ئیسماعیل حسێن- ئەنفالی گوندی فەقێ مستەفا – ل ٥١ – چاپخانەی کارۆ ٢٠١٨

[2] لەناو تاقانەکاندا عومەر وئەکبەرم دواندووەو خاوەنی چیرۆکێکی تایبەتن، ئەوان ئامۆزای یەکترین و لەدوای ئەنفالەوە هەمیشە پێکەوە بوون و پشتی یەکتریان بەرنەداوەو هەتا دوای هاوسەرگیریشیان بەیەکەوە دەژیان و ببوونە برای یەکتری . ئێستاش لەگەرەکی راپەرینی شاری سلێمانی هەردوکیان لەنزیک یەکتری دەژین و هەردوکیشیان خەریکی کریکارین .

[3] سەعید ئیسماعیل حسێن- ئەنفالی گوندی فەقێ مستەفا – چاپخانەی کارۆ ٢٠١٨

[4] بروانە کارێکی ژەهراوی ئەمریکاو عێراق و گازبارانی هەڵەبجە- یوست هێڵتەرمان- چاپخانەی ئاوێنە وەرگێرانی محەمەد حەمەساڵح توفیق ٢٠٠٨ -سلێمانی

[5]  میدیل ئێست ۆچ – جینۆساید لەعێراق  پەلاماری ئەنفال بۆسەرکورد –وەرگیرانی محەمەد حەمەساڵح توفیق –خانەی وەرگیران– ٢٠٠٤ ل ٢١٧ چاپی دووەم.

[6] هەمان سەرچاوەی پێشوو هەمان لاپەرە

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌