تەموز 01, 2018 Omer بڕیارهدادوهرییهكان لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە کۆتایی یاساپارێزیی …… …….. ………. ئاوارە حسێن
ئەمڕۆ یەکی تەموز، شانزە ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دەستپێکردنی کارەکانی و بە فەرمی لەدایک بوونی یەکەمین دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی هەمیشەییدا. دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی هەمیشەیی دوای هەوڵێکی یاسایی درێژ و لە سێیەم و کۆتا ڕۆژی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە (١٧/٧/١٩٩٨) لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا بە دەنگی بەڵێی (١٢٠) دەوڵەت دامەزرا و لە (١/٧/٢٠٠٢) دوای ئەوەی شەست دەوڵەت یاسای دادگاکەیان پەسەندکرد، دادگا ڕۆشتە بواری جێبەجێکردنەوە و کارەکانی دەستیپێکرد.
بارەگای سەرەکی دادگا دەکەوێتە شاری لاهای هۆڵنداوە، (١٢٣) دەوڵەت ئەندامی دادگان، یاسای دادگا لە (١٢٨) ماددە پێکهاتووە و هەژدە دادوەریی هەیە. ،،چیلی ئیبۆ،، دادوەر و هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا لە یاسای تاوانکاری نێودەوڵەتیدا سەرۆکی ئێستای دادگایە و ،،فاتۆ بنسۆدا،، دادوەر و هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە یاسادا سەرۆکی دەزگای داواکاری گشتی دادگایە.
بە دەستگیرکردنی چەندین سەرۆکی دەوڵەت و پەلکێشکردنیان بۆ ناو هۆڵەکانی دادگایکردن، دادگا ئەوەی سەلماند کە مرۆڤ نابێت بە خواوەند و هەمووان لەبەرامبەر یاسادا یەکسانن، تاوانکار سزای تاوانەکەی وەردەگرێت و قوربانیش قەرەبووی ئازارەکانی دەکرێتەوە.
لە تەنیشت دەستکەوتە بەهادارەکانی ترییەوە یەکێک لەو دەستکەوتانەی کە لەدادگاکانی تردا نەبووە، بریتییە لە دامەزراندنی سندوقی دڵنییایی قوربانیان. ئەویش بەگوێرەی ماددەی (٧٩)ی یاسای دادگاکە کە ئەگەر هاتوو تاوانکار لەکاتی سزادانیدا پارەی نەبوو قەرەبووی قوربانیان بکاتەوە، ئەوا دادگا لە سندوقی دڵنیایی قەرەبووی قوربانییەکان دەکاتەوە. وەک بنچینە دادگا لێکۆڵینەوە لەو تاوانانەدا دەکات کە لەناو هەرێمە ئاویی و ئاسمانی و وشکانییەکانی دەوڵەتانی ئەندامدا ئەنجامدەدرێن، یان لەناو کەشتی و فڕۆکەی دەوڵەتێکی ئەندامدا ئەنجامدەدرێن، یان هاووڵاتیانی دەوڵەتێکی ئەندام تاوانەکەیان ئەنجامدابێت جا لەهەرکوێیەک بێت. بەڵام ئەگەر هاتوو لە ناو دەوڵەتێکدا تاوانی جینۆساید یان یەکێک لە تاوانە نێودەوڵەتییەکانی تر ئەنجامدران و دەوڵەتەکە ئەندامی دادگا نەبوو. ئەوا بەگوێرەی بڕگەی سێیەمی ماددەی (١٢)ی یاسای دادگاکە یان دەبێت ئەو دەوڵەتەی تاوانەکەی تێدا ئەنجامدراوە پەسەندی دەسەڵاتەکانی دادگا بکات، وەک کۆتیدڤوار و ئۆکرانیا. یان دەبێت ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەگوێرەی بڕگەی دووەمی ماددەی (١٣)ی یاسای دادگاکە دەسەڵات بداتە دادگا بۆ لێکۆڵینەوە کردن وەکو سودان و لیبیا.
ئێمە چی لەو کۆبونەوەیەی لەگەڵ دادوەر فاتۆ بنسۆدا سەرۆکی دەزگای داواکاری گشتی دادگا لە (١٧/١١/٢٠١٦) و چی لەو پەیوەندییە تایبەتە یاساییانەی کە لەگەڵ سەرۆکی کاروباری گشتی دادگا دروستمانکردووە، جەختمان لەوە کردووەتەوە و لەوە دەکەینەوە کە دادگا پێویستە یاساکەی هەمواربکات و بتوانێت لیکۆڵینەوە لەو تاوانانەدا بکات گەر هاتوو لە دەوڵەتێکی نائەندامیشدا ئەنجامدرابێت. هەموارکردنی یاسای دادگاکە بۆ ئێمەی کورد پێویستییەکی یاسایی گرنگە. چونکە لەلایەکەوە کورد دەوڵەتی نییە و دەسەڵاتی تۆمارکردنی سکاڵای نییە لە دادگاکەدا، لەلایەکی ترەوە ئەو چوار دەوڵەتەی کە کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە ئەندامی دادگا نین، بەوەش دادگا بە راستەوخۆیی دەسەڵاتی یاسایی لێکۆڵینەوەکردنی تاوانی جینۆسایدی ئەو چوار دەوڵەتەی دژ بە کوردی نییە.
تا ئیستا بیست و شەش کەیس لەدادگادا لێکۆڵینەوە و دادگایی تێداکراوەو لەو ڕێژەیەش بڕیاری کۆتایی لەبارەی شەش کەیسییانەوە دەرچووە و هەشت تاوانکار سزادراون و دوو تۆمەتباریش ئازادکراون.
یەکێک لەو دروشم و پرەنسیپانەی کە دادگا لەپێناویدا دامەزراوە و لە تێکۆشانێکی یاسایی جیهانیدایە بۆی، بریتییە لە کۆتایهێنان بە یاساپارێزیی (حصانة)، بەتایبەتی بۆ هەموو ئەوانەی ئەنجامدەری ئەو تاوانانەن کە لە ماددەی (٥)ی یاسای دادگاکەدا ئاماژەیان بۆ کراوە (جینۆساید، دژ بە مرۆڤایەتی، جەنگ، و دوژمنکاری).
کۆتایهاتنی یاساپارێزی،، واتە دادگاییکردن و لەسزا ڕزگارنەبوونی تاوانکارانی تاوانە نێودەوڵەتییەکانی ژێر دەسەڵاتە یاساییەکانی دادگا. دادگا بانگهێشتی هەموو دەوڵەتانی دنیا دەکات بۆ ئەوەی ببن بە ئەندامی دادگا و بە بەردەوامیی بجەنگن بۆ کۆتایهێنانی یاساپارێزی و هەماهەنگیکردن لە ڕێگری ئەنجامدانەوەی تاوانە نێودەوڵەتیەکان لە جیهاندا. جەختکردنەوەی دادگا لە کۆتایهێنان بە یاساپارێزی بە ڕاستەوخۆیی گەیاندنی ئەو پەیامەیە بەسەرۆکە تاوانکارەکانی ئەو دەوڵەتانەی کە لە یاسای نیشتمانی دەوڵەتەکانیاندا مافی یاساپارێزییان بەخۆیان بەخشییوە و دەسەڵاتی دادوەریی وڵاتەکانیان بێ ڕۆڵ و بەها کردووە.
کەواتە بەهۆی نەبوونی هاوکاریی و تەسلیمنەکردنەوەی تۆمەتباران بە دادگا بۆ دادگایکردنێکی دادپەروەرانەو گشتی، دەتوانین بڵێین دادگا سەرکەوتوو نەبووە لە کۆتایهێنانی تاوان و سزادانی هەموو تاوانکاران، بەڵام شکستیشی نەهێناوە. چونکە بۆ هەموو مرۆڤایەتی و بۆ هەتاهەتایە دامەزراوە، نەک بۆ تاوانکارانی دەوڵەتێک و بۆ ماوەیەکی کاتی.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.