حوزەیران 05, 2018 Omer بهڵگهنامه لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە کورتە پێناسەیەک بۆ تاوانی جینۆساید
ئامادەکردنی : ئەنفالستان
جێنۆساید لە دوو وشە پێکهاتووە
جێنۆ geno کە وشەیەکی گریکییە بەواتای رەگەز دێت.
سایدcide بەواتای سرینەوە یاخود لەبەین بردن دێت.
بەپێی ناوەرۆکی پەیماننامەی قەدەغەکردنی تاوانی جینۆسایدو سزادانی تاوانكارەکانی هاتوون لە “9”ی دیسمبەری ساڵی 1948 کە لەلایەن كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە واژۆکراوەو، وەكو بڕیارێكی تایبەت بە ژمارەی (260) واژۆکراوەو بڵاوكراوەتەوە.
لەبەر رۆشنایی ئەو پەیماننامەیە دەتوانین زۆربەی تاوانەكانی دژ بە گەلی كورد “ئەنفالی ١٩٨٨ و گازبارانی هەڵەبجەو و پێشتریش کۆمەڵکوژی و راگواستنی کوردانی فەیلی ١٩٨٠ و کۆمەڵکوژی پیاوانی بارزانی و بۆمبارانکردنی قەلادزێ ١٩٧٤ و راگواستنی پشدەرو دەوروبەری، راگواستنی قەزای سەید سادق، راگواستنی مەخمورو راگواستنی خەڵکی کوردنیشینی پارێزگای كەركوك و گوندەکانی دەوروبەری کە لەساڵی ١٩٨٨رویاندا هەروەها بۆردومانکردنی ئۆردوگای زێوە بەگاز، كۆمەڵكوژی ئەشكەوتی دەكان و زۆری تر، دواترینیشیان “كۆمەڵكوژی كوردانی ئێزدی لە قەزای شەنگال و دەوروبەری” بە جینۆساید بناسێندرێن، بە پێی ماددەی “2”ی ئەو پەیماننامەیە كە بەم شێوەیە باس لەجینۆساید دەكات:
ئەگەر سەرجەم بڕگەو خاڵەكانی پێناسەكە بۆجینۆساید لێكبدرێتەوە، بەڕوونی دەردەكەوێت كە زۆربەی پەلامارەكانی دژ بەگەلی كورد دەچنە خانەی تاوانی جینۆسایدەوە.
مادەی “٣”ی ڕێككەوتننامەكەی کۆمەڵەی گەلان (نەیەوە یەکگرتووەکان) باس لەوە دەكات كە پێویستە ئەنجامدەرانی تاوانەکە سزای یاسایی وەربگرن، کە بریتین لەم بکەرانەی خوارەوە :
بەكورتی پێناسەی جینۆساید بەپێی بڕیاری ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كە بڕیاری ژمارە (96) بوو لە 11/12/1946 دەركرا، سەبارەت بەوەی كە جینۆساید تاوانێكە دژی بنەماكانی یاسای نێودەوڵەتیەو دژی ئامانجەكانی نەتەوە یەكگرتووەكانەو لەبەرئەوەی ئەم تاوانە پێشێلكردنی تەواوی مافەكانی مرۆڤە، پێشێلکارییەکی زۆر ترسناكەو لەدژی بەهاو مافی ژیانەو تێكدەری ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەییە.
بۆیە بڕیاری ئەوەی لەسەردراوە كە تاوانێكی دڕندانەیە لەدژی مرۆڤایەتی و كۆمەڵەی گشتی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان كە پشت بەبەندی”6″شەشەمی بنەماكانی دادگای “نوێرنبێرگ” دەبەستێت كە جینۆساید واتە رەتكردنەوەی مافی بوونی سەرجەم كۆمەڵی مرۆڤایەتی و هەروەك چۆن نیشانەی رەتكردنەوەی ماڤی بونی ژیانە، ئەویش رەتكردنەوی دانپێدانانە بەمافی بوون و سوكایەتیكردنە بەسەرجەم مرۆڤایەتی و ژیانێكی پڕلەنەهامەتی بەرهەم دێنێ. هەرلەم بارەیەوە دادگای نێودەوڵەتی “رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان” لە 28-5-1951 دا كەهۆكاری دانانی ئەوپەیماننامەیەی ئامانجی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكانە جینۆساید مەحكوم بكات و سزا دەخاتە سەرئەنجامدەرانی وەك تاوانێك لەیاسای نێودەوڵەتیدا. كەواتە جینۆساید تەنیا فەوتاندنی فیزیكی كۆمەڵێ خەڵكی نەتەوەیی و ئیتنیكی و ئاینی و ڕەگەزیان نیە بەڵكو هەڕەشەیە بۆ سەركۆی مرۆڤایەتی.
سەرچاوەکان
نیسان 08, 2022 1
مارس 20, 2025 0
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
مارس 20, 2025 0
مارس 20, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.