مارس 24, 2018 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە منداڵە ونبوەكانی هەڵەبجەو دیدێك بۆ ئایندەیان..لە ٢٥ ئایار ڕۆژی جیهانی منداڵی وونبوون ئیراد منوچر سان ئەحمەد
منداڵە ونبوەكانی هەڵەبجەو دیدێك بۆ ئایندەیان..لە ٢٥ ئایار ڕۆژی جیهانی منداڵی وونبوون
ئیراد منوچر سان ئەحمەد
پسپۆری مایكرۆبایۆلۆجی – هەڵەبجەی شەهید
نەهامەتیەكانی بەش مەینەتی گەلی كورد لەسەدەی بیست و بیست و یەكدا ئەوەمان پێ رادەگەیەنێت كە هێشتا گەرەنتیمان وەرنەگرتوە لە دوبارە نەبوونەوەی ئەو تاوانانەی كە ئەنجامدرا بەرامبەر بە هاونیشتمانیانی سیڤیل ئەم هەرێمە كە ئەویش تاوانەكانی هەڵەبجەو ئەنفال و شەنگالە …
یەكێك لەونەهامەتیانەی ئەمڕۆ یەخەی پێگرتوین كەیسی منداڵە وونبوەكانی هەڵەبجەیە، ئەو منداڵانەی كە ئەمڕۆ خۆیان دایك و باوكن و منداڵەكانیان باجی كوردبوون و هەڵەبجەیی بوون دەدەن..
سروشتی جەنگەكانە كاتێك هەڵدەگیرسێن لە هەر شوێنگی ئەم جیهانەدابێت ئەو لایەنی كە زۆرترین پشكی قوربانیادانی بەردەكەوێت ژن و منداڵان ، ئەم قوربانیەدانە بەرجەستە دەكرێت لە هەڵەبجەدا كە پشكی شێر لە مەیەنتی جەنگ بەر ئەو دوو توێژە كەوتوە هەر لە شەهید وبرینداربوو و وونبوون..
هەروەك چۆن لە سەدی بیست و یەكدا ئەو سەدەی كە وەسف دەكرێت بەوەی پێشكەوتنی مافەكانی مرۆڤ هەنگاوی باشی بڕیوە كە چی گەورترین تاوانی سەردەم بەرامبەر بە كچانی منداڵ و ژنانی یەزیدی ئەنجامدر ا..
كەیسی منداڵە وونبوەكانی هەڵەبجە زادەی ئەو تاوانەی دژ بە مرۆڤایەتی و پێشێلكردنی یاساكانی مافی مرۆڤە كە ئەمرۆ یەخەی گرتوین كە تائێستا زیاتر لە 100 منداڵی وونبو هەیە كە نزیكەی 64 لەو منداڵانە لە ڕەگەزی مێیە ، لەكاتی كۆچكردن بۆ وڵاتی ئیران وونبوون بە هۆی هێرشی سوپای عێراق لە ساڵی 1988.. بە پێی ئەزموونی ئەو منداڵانەی كە دۆزراونەتەوە دوای ونبوونیان بەتایبەتی ئەوانەی لە ڕەگەزی مێیە ، ئەو بەرجەستەدەكرێت كە ئەم توێژە زۆر بە دژواری و بوونی كۆمەڵێك بەربەستی كلتوری لە و وڵاتەدا رێگریان لێ دەكرێت لە گەڕان بەدوای ناسنامەكانیاندا ..بە جۆرێك ئەو كچانەی كەگەڕاونەتەوە و ناسنامە و ڕەچەڵەكی خویان دۆزیوەتەوە هەریەكەیان لە رێگەی قەدەرێكەوە بونەتە خاوەنی ناسنامەیان ، سەڕەرای ئەوەی كۆمەڵیك باجی گەورەیان داوە و ڕوبەڕووی مامەڵەی ناتەندروست بونەوتەوە بەهۆی نەبوونی ڕەچەڵەك و ناسنامەیانەوە. ئەمەش ناكرێت ئەم منداڵانە بدرێنە دەستی قەدەرێكی نادیار ، بەتایبەتی ئەو كچانەی كە ئێستا هاوسەر گیریان كردوە و دایكن و خاوەن مندڵان لە ئەگەری ترسی لە دەستدانی منداڵەكانیان هەرگیز بە دوای ناسنامەو ڕەچەڵەكیان ناگەڕین و بۆ هەتاهەتایی بێ ناسنامە دەمێننەوە و ئایندەو چارەنوسیان نادیار دەبێت..
لە كاتێكدا ئەم منداڵە وونبوانەی هەڵەبجە هاونیشتمانی ڕەسەنی ئەم هەرێمەن و باجی كوردبوون دەدەن..
لەبەرئەوە لە ڕوانگەیەوە پیویستە هەوڵی جدی بدرێت بۆ سۆراخ كردنی منداڵە ونبوەكانی هەڵەبجە كۆمەڵێك پێشنیار دەخەینە ڕوو بۆ ئەوەی چەند میكانیزمێك بگیرێتە بەر بۆ بەرنگاربونەوەی ئەو ئاستەنگانەی كە ڕووبەڕووی سۆراخكردنی وونبوەكان بە شێوەیكی گشتی و بە تایبەتی مندالانی ونبوی هەڵەبجە بەهیوای ئەوەی بە هەند وەربگیرێت:
1- خێزانی خاوەن منداڵە ونبوەكانی هەڵەبجە ماندوون و برێنێكی قوڵی بەردەوام لە ناخیاندایە دەبێت هەست بەو بارەگرانیەی سەرشانیان بكرێت كە و مافی خۆیانە كە بزانن چارەنووسی منداڵەكانیان لە كوێیە ، وەبەرپرسیارێتی دۆزینەوەی ئەم منداڵانە لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.. وە هەوڵدان بۆ فراونكردن و دانانی یاسایەك بۆ پاراستنی مافی خێزانە وونبوەكان و كاركردن لە گەڵ رێكخراوە مەدنیەكان بۆئەوەی بتوانن ئەو خێزانانە بەهێزبن بۆ بەرگریكردن لە مافەكانیان و كاربكرێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی مەیدانی سەردانی منداڵە وونبوەكان بكرێـت كە لە وڵاتی ئێراندا ..
2- پێشنیار دەكەین كە هانی ئەو خێزانانە بدرێت كە منداڵیان وونبوە و دڵنیاییان پێبدرێت بۆ ئەوەی زۆرترین زانیاری لەسەر منداڵە ونبوەكانیان بدركێنن، چونكە تائێستا كۆمەڵیك خێزان هەیە بە لە چاو گرتنی كۆمەڵێك ئاستەنگی كۆمەڵایەتی منداڵیان وونبوە و ناویانیان تومارنەكردوە لە لیستی وونبواندا و بە شەهید توماریاكردون لە كاتێكدا ئەم مندڵانە تا ئێستا ڕوفاتیان نەدۆزراوەتەوە ، لەم ڕوانگەیەوە پێویستە پیداچونەوە بكرێت بۆ ئەو شەهیدانەی كە لە بوردومانی كیمایی 1988 شەهید كراون و تائێستا ڕووفاتیان نیە ، وەك بینیمان ئەو مندڵا ونبوانەی كە گەڕانەوە لە وڵاتی ئێران و ناسنامەیان وەرگرت ناویان لە لیستی شەهیدەكان توماركرابوو، وە ئەو منداڵە ونبووانەی دیكە هەڵەبجە كە ڕزگاربوون لە وڵاتی ئیران ژیان بەسەردەبەن مافی یاسایی خۆیانە ناسنامەی هەرێمی كوردستان وەربگرن..
3- سوود وەرگرتن لە گەشەسەندنی خێرای پزیشكی دادوەری و ڕاهینانی زیاتری تیمی پزیشكانی دادەوەری و پێگەیاندنی كادیری پێشكەوتوو بۆ ئەوەی لە ماوەەیكی دیاریكرودا پشكنیەكانیDNA ئەنجام بدرێت بۆ ئەو خێزانانەی كە چاوەڕیی دەرئەنجامی پشكنینەكانن .
4- گرنگی دان بە داتابەیس ڕاست ودروست كۆكردنەوەی بەڵگە لە كەیسی منداڵە ونبوەكاندا بۆ ئەوەی بتوانرێت لە پرۆسەی یاسای تایبەت بەو كەیسە جێَبكرێتەوە بەرپرسیاریتی لە راست و دروستی داتاكان لە ئەستۆی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمە .
5- بۆ ئەوەی بەردەوامی هەبێت لە توانای مامەڵەكردن لەگەڵ كەیسی منداڵە ونبوەكان پێشنیار دەكەین كە ئەم دۆزە بكرێت كەیسی نێودەوڵەتی بۆ وەڵامدانەوەی وونبووان و بەشداریكردن لە كۆنفرانسە جیهانیەكان بە ئامادەبوونی نوێنەر خێزانی مندڵەووونبوەكان بە تایبەتی لە رێكخراوی جیهانی تایبەت بە وونبوان
ICMP
(International commission on messing persons)
6- بۆ ئەوەی خێزانی خاوەن منداڵە وونبوەكان دەنگیان یگات و ڕزگاربووان پێویستە ئەم خێزانانە ببەسترێن بە میدیایەكی بەهێز و لەڕیگەی تۆڕە ئەلەكترۆنیەكان بە شداریان پێبكرێـت لە بڕیاردان لەسەر چارەنووسی منداڵەكانیان وە مافی دەستكەوتنی زانیاریان هەبێت لەسەر منداڵەوونبوەكانیان.
7- دانانی سەنتەرێكی نیشتماتی بۆ دۆزی وونبوان و بە مەركەزیتكردنی زانیارەیەكان لەسەر وونبوان و ئەو سەنتەر بە شێوەیكی ئون لاین (OI )Online Inquiry Cent
و Identification Data Management System( iDMS) بەدوادچون بكات و سیستەمی بەڕ ێوەبردنی ناسینەوەی داتابەیس هەبێـت ، كە بەرێوەبردنی سەرجەم ئەو داتایانە بكات كە لە سەر وونبوان هەیە و پاراستنی زانیاری جینی ( Genetic Information ) و زانیاری كەسی Person information
8- هاندانی میدیاكان بۆ بەرهەم هێنانی فلیمی دیكیۆمێنتاری لەسەر وونبوان هێشتنەوەی ئەو كەیسانەبە زیندووی وە گرنگی پێبدرێت لە دانانی پرۆگرامەكانی خوێندندا..
9- هەوڵدان بۆ كاراكردنەوەی ئەو یاسا نێودەوڵەتیانەی كە پشتگیری لەونبوان دەكات لەسەرتاسەری جیهاندا ، وەگرنگە لە دانانی هەریاسایەكی تایبەت بە وونبوان لە هەرێمی كوردستان بانگهێشتی خێزانی وونبوان بكرێـت هەرچەندە ئەگەر لە كۆمەڵگا ئاسایەكان بن واتە ئەگەر كەسانی یاسای نەبن و گرنگی بدرێت بە زیاتر بەشداریكردنی ژنان و بۆ دروستكردنی دڵنیایی بە هێزبوونی پێگەیان كە ڕۆژگارێك لەم هەرێمەدا ئەم خێزانانە قوربانیان داوە ئەمڕۆ خۆیان بەشداری دەكەن لە دانانی یاساكاندا بۆ بەرجەستەكردنی مافەكانیان.
10- حكومەتی هەرێم بەر پرسە دابینكردنی زانیاری لەسەر وونبوان ئەویش لەرێگەی رێكەوتن لە ڕوانگەی یاسا نێو دەوڵەتیەكان بۆ سۆراخكردنی وونبوان و میكانیزمی فرەی ( مرۆڤایەتی _ حكومی_ دادوەری ) بگیرَتەبەر بۆ ئاڵو گۆركردنی زانیاری و داتاكان لەلایەن دەزگای كۆكردنەوەی زانیاریەكان.. هەوڵدان بۆ دانانی پرۆگرامكانی ڕاهێنان وڕۆشنبیریكردن فراوان بۆ لایەنە پەیوەندی دارەكان لەوانە: لایەنەحكومیەكان، داواكارە گشتیەكان و دادوەران، رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی، خێزان و كەس و كاری وونبووان و پزیشكانی پزیشكی دادوەری..
11- پێگەیەكی ئەلەكترۆنی بە هاوكاری وڵاتی ئیران بكرێتەوە بۆ تۆماركردنی ئەو كەسانەی كە ڕزگاربووانی جەنگن لە هەرێمی كوردستان چونەتە وڵاتی ئێران بۆ ئەوەی بە ئاسانی وبێ گرفت ناوی خۆیان تۆماربكەن و زانیاری ڕاست و دروستیان لێوەربگیرێت .
12- ئایا تەنها وەزراەتی شەهیدان و ئەنفال بەرپرسیارێتی كەیس ونبوان بگرێتەو ئەستۆ یان چەند وەزارەتێكی دیكەی پێویست بۆ هاوكاریكردنی ئەم كەیسە و بەهێزكردنی..
13- پێشنیار دەكەین كە وەزارەتی شەهیدان ئەنفال بكرێت وەزارەتی شەهیدان و ئەنفال و وونبوان ، پاراستنی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و نەهێشتنی هەڵدانەوەیان لەلایەن كەسانی ئاسایی چونكە بەڵگە بەهێَزن لەسەر كەیسی ونبوان..
14- قەربووكردنەوەی ماددی و مەعنەوی ئەو مندڵانی وونبووی هەڵەبجە دوای گەڕانەوە و وەرگرتنی ناسنامەكانیان ، و چاودێریكردنیان لایەنی دەروونیان چونكە ئەگەری زۆر ئەمانە توش ترومای سایكۆلوجی (Psychological trauma) ببنەوە ، بەتایبەتی ئەو ژنانەی كە توشی جیابوونەوە هاتون لە هاوسەركەنیان بە هۆی وەرگرتنی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان و ە مندڵەكانیان لە وڵاتی ئێران ژیان بەسەر دەبن، هەروەها ئەگەر زۆرە ئەم ونبوانەی هەڵەبجە بەركەوتەی چەككی كیمایی بن و پێویستیان بە پشكنینی تایبەت هەیە بۆ دەستنیشانكردنی هەرگرفتێكی تەندروستی ئەگەر بوونی هەبێت..
ئیراد منوچر سان ئەحمەد
پسپۆری مایكرۆبایۆلۆجی – هەڵەبجەی شەهید
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.