• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

دۆزینەوەی قارەمان

مارس 03, 2018 Omer ئه‌نفال, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دۆزینەوەی قارەمان


 دۆزینەوەی قارەمان

عومەرمحەمەد

omer muhamadلەبەرنامەیەکی کەناڵی (کەی ئێن ئێن)دا بوو، لە وەڵامی پرسیاری پێشکەشکارەکەدا کە ویستی وەک ئازایەک پێشکەشی بینەرانم بکات، ئاوا وەڵامم دایەوە : (تکایە کەس لەسەر دۆسێی ئەنفال مەکەن بەقارەمان، هێشتا دۆسێی ئەنفال، قارەمانی بۆدروست نەبووە، ئەگەر قارەمان لەناوئەنفالدا هەبن ئەو کەسانەن کە دەربازبوون و رۆژگار چۆکی پێدانەداون) ئەم وەڵامەی من چەند (چالاکوان)ێکی ئەنفالی تورەکردبوو بەناوی خوازراوەوەو بەناوی خۆشیانەوە بەڵام ترسنۆکانە پەلاماریاندام وەلێ من وەک ئەوەی نەمبیستبێ بەرپەرچم نەدانەوەو هیچ قسەیەکم دەربارەیان نەکرد، تەنیا وەڵامێکم ئەوساو ئێستاش هەر ئەم قسانەیە کە ئێستا دەیانکەم.

نەئەوساو نەئێستاش ئامانجم لەو قسانەم شکاندنی کەس نەبووە، بەڵکو بینینی شکۆی مرۆڤە ئازاکان بوو، ئێستاش هەمان بیرورام هەیە ئەی خۆ نابێت ئێمە بەگێرانەوەی چیرۆکەکان خۆمان وەک قارەمان نیشانبدەین ؟ نابێت ڕێگە بدەین کەوا کەس بە هۆی چیرۆکی مەینەتیەکانی مرۆڤەوە ببێتە قارەمانی سەرشاشەکان و لە راستیشدا کارنەکەربێت چ جای بەهۆیەوە خۆشگوزەران و دەوڵەمەند بێت !؟. کەوامان کرد رێک وەک ئەو دکتۆرەمان لێدێت کە خەون بەنەخۆش کەوتنی مرۆڤەکانەوە دەبینێ بۆئەوەی خۆی سودمەندبێت و ناوبانگ وپول سامان لەسەر جەستەی ناساغی ئەوانی دی زیاتر بکات .

لە گەرانم بەدوای چیرۆکەکانی ئەنفالدا، بەتێگەیشتنێکی باش گەیشتم، من کە ژنە ئازاکانم دەدۆزییەوە و قسەیان بۆدەکردم و دواتر بڵاوم دەکردەوە، زۆرجار کە کاردانەوەکانم دەبینینەوە هەستم بە خاڵێکی لاواز کرد، ئەویش ئەوە بوو هێندەی دەستخۆشی لەمن دەکرد هێندەو زیاتریش ئەو ئازایانە پەراوێزدەخرانەوەوەو بە چاویی بەزەیی و وەک گوناه تەماشایان دەکرا، لەکاتێکدا من هەمیشە ویستوومە ئازاکان وەک بەرپەرچدانەوەی ئەنفال و ئازایەتی و بەرگری لەبەرانبەر دڵرەقی و فاشیزم نیشانیان بدەم .. ئیدی هەوڵم دەدا کارەکتەرەکان و خاوەن چیرۆکەکان خۆیان چیرۆکی خۆیان بنوسنەوە بۆئەوەی شەرەفی ئەو ئازایەتیەش هەر بۆخۆیان بێت نەک بۆ ئەو کەسانەی چیرۆکەکانیان دەنوسنەوە .

رۆژێک ژنێک پێیگوتم : بۆ دەتەوێ ژیانی من خۆم بینوسمەوە ؟ ئەی بۆتۆ ناینوسیتەوەو بییکەی بەفیلمێک ؟ دەمەوێ تێبگەم جیاوازییەکە چییە ئەگەر من بینوسمەوەو لەگەڵ ئەوەی تۆ دەینوسیتەوە ؟

لەوەڵامدا گوتم : لەبەرئەوەی خۆت بەقەرزداری من نەزانی، خۆت خوێندەواری ، خۆت چیرۆکی خۆت باشتر دەزانی، باشترە هەر خۆشت پاڵەوانی نوسینەوەی چیرۆکی خۆت بێت.. چونکە من کەسان دەناسم لە فیلمسازو چالاکوان و نوسەر، کاتێک بە دوای کارەکتەرەکاندا دەگەرێن و دەیانکەنە بەرهەمی هونەری وئەدەبی لەبەرئەوەی نیە کە زۆر خەمی مرۆڤایەتیەتی، بەڵکو لەبەر ئەوەیە بەو کارەکتەرەو چیرۆکەکەی بگاتە ڤیستیڤاڵێک، یان ئامانجێک کە بەرژەوەندی تایبەتی تیایدا هەیە . لەڕاستیدا ئەمەش مەترسیدارە !

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌