• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

سبەی یادی گازبارانی گۆپتەپەوعەسکەرە

مارس 02, 2018 Omer ئه‌نفال, كیمیاباران لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سبەی یادی گازبارانی گۆپتەپەوعەسکەرە


سبەی یادی گازبارانی گۆپتەپەوعەسکەرە
٣ی ئایار یادی كیمیابارانكردنی گوندی گۆپتەپەو عەسكەرە، كە تیایدا بەسەدان مرۆڤ گیانیان لەدەستداو بەهۆی گازی كیمیاویەوە مردن.

عومەرمحەمەد

 11195306_717836854992188_1006572528_n٣٠ ساڵ پێشتر پاشئەوەی قۆناغی سێهەمی ئەنفال لەناوچەی گەرمیان کۆتایی هات، هیزەکانی سوپا نەخشەیان بۆ پەلاماری ئەنفالی قۆناغی چوارەم دارشت ویەکەم هێرشیان بەگازی کیمیایی بوو. لە ئێوارەیەکی درەنگی رۆژی ٣ی ئایاری ساڵی ١٩٨٨دا تاوانێکی تری بەعسیەکان چووە سەرخەرمانی تاوانەکانی پێشووتریان، بەداخەوە دوای سی ساڵ لەو تاوانەو ٢٧ ساڵی دەسەڵاتی کوردی هێشتا نەبووینە خاوەنی یادەوەرییەکی شایستە بەتاوانی جینۆساید.

بە قسەی شایەتحاڵەکان کە قسەیان بۆ گۆڤاری ئەنفالستان کردووە (٨) فرۆکەی جەنگی جۆری سیخۆ، چوونە ئاسمانی ناوچەی قەڵاسێوکەو هەردو گوندی گۆپتەپەو عەسکەریان کردە ئامانج و دوای ئەوەی دووجار بە سەرناوچکەدا خولانەوە، فرۆکەکان بۆ جێ بەجێکردنی نیازەکەیان لێکجیابوونەوەو بوونە دوو پۆل، (چوار)یان بۆسەرگوندی گۆپتەپەو چواریشیان بۆسەر گوندی عەسکەر رۆیشتن و لەیەک کاتدا هەردوو گوندەکە بەگاز بۆمبارانکران و بەهۆیەوە بەتایبەتی لەگوندی گۆپتەپە، کۆمەڵکوژییەکی مەترسیداری لێکەوتەوەو چەندین کەسیش بریندار بوون . یەکێک لەو شایەتحاڵانەی قسەی بۆ ئەنفالستان کردووە، مستەفا قادرە کە بریندارێکی چەکی کیمیایی بوو، ساڵی رابووردو کۆچی دوایی کرد، چەختی دەکردەوە لەوەی فرۆکەکان ٨ دانە بوون و چواریان چوون بۆ سەر گوندی عەسکەر و چواریشیان لە گوندەکەی ئێمەیاندا . ئەم پەلامارە کیمیاییە نەک هەر خەڵکی گوندەکانی گۆپتەپەو عەسکەر بەڵکو کۆی خەڵکی ناوچەکەی تۆقاندو خەڵکەکەی وەک مەلی هێلانە لێتێکچوو، لەماڵ وحاڵی خۆیان دەرچوون، بەنیازی ئەوەی دەرچەیەک بۆ دەربازبوون بدۆزنەوە، بەڵام بۆسبەی کە هێرشی پیادەی جاش وسوپا کەوتنە ناوچەکە خەڵکێکی زۆریان دەستگیرکردو ئەنفالیان کردن.

ئەگەرچی لەو پەلامارە کیمیاییەدا گوندی عەسکەر وەک گۆپتەپە زیانی گیانی بەرنەکەوت، لەبەرئەوەی خەڵکەکەی پێشتر گوندیان چۆڵکردبوو، بەڵام بەوحاڵەشەوە ٧ کەسیان بوونە قوربانی پەلامارە کیمیاییەکەو لەناویاندا چوارکەسیان گیانیان لەدەستدا، بەڵام بۆسبەی نزیکەی ١٣٠ کەسیان کەوتنە دەست سوپاو گیران وئەنفالکران و زۆربەیان جارێکی ترنەبینراوە. كەچی سەرباری ئەو هەموو قوربانیە زۆرەش لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە خزمەتگوزارییەکی وایان پێشکەش نەکراوە مایەی دلخۆشی خەڵکەکەی بێت ! هێشتا ئەو گوندانەی ناوچەی قەڵاسێوکە بەتایبەتی گوندی عەسكەر بۆنی ئەنفالی لێدێت،  بەو هەموو شەهیدەوە هێشتا نەك بەقەد گوندی سەرۆك خیلێك بەڵكو بەقەد خانوویەكی پاسەوانی بەرپرسەكان بایەخ بەو گوندە نەدراوە كە جگە لە186 كەسی ئەنفال‌و كیمیاباران‌و نزیكەی 60 شەهیدی سەنگەر یان هەیە، ئەوشەهیدانەش لەوخانەوادانە رۆیشتوون كە هێشتا لەگوندی عەسكەر بەمەینەتی دەژین‌و كورانیشیان هێشتا پاسەوانی بەرپرسانن .. !! ئەمە چ واقیعێكی تاڵە ؟ وەك بلێی ئەم دیدە خیڵەكیە سروشتی کۆمەڵگەی کوردستان بێت..؟ چ شەرمەزاریە لەسەردەمی جیهانگیری هێشتا كوردستان هەمان سرووشتی خێلەكیانەی پێش ساڵانی هەشتاكانی هەبێ‌ ؟ سەرباری پروپاگەندەیەكی زۆر بۆ دیموكراسی، كەچی حزب سنوری بونیادی خیلی نەبەزاندووەو هەمان خەسڵەت‌و ئاماژەكانی دامەزراوەی خێڵ و عەشیرەتی هەیە، هێشتا سەرۆک و سکرتێری حزب هاوسۆزنین لەگەڵ قوربانیانی ئەم تاوانەداو هێشتا نایانەوێ‌ ئەم دۆسێیە وەك كۆدێكی گرنگ بۆ كردنەوەی دەرگا داخراوەكانی ئازادی ئەم میللەتە ستەملێکراوە بەكاربهێنن ..!!  بە پێچەوانەوە خۆیان بەهەمان لۆژیکی دەوڵەتە ستەمکارەکانی پێشخۆیان مامەڵەلەگەڵ کۆمەڵگە دەکەن .

هەر ئەو دیدە خیلەكیەشە كە رێگەیان نادات دەستبەرداری تۆمەتبارانی ئەنفال بن‌و بەسیفەتی رایەلە خیلەكیەكان دالدەدەرێن‌و ناهیلن بچنە بەردەمی دادگا .

لێرەوە داوای لێبوردن لەخەڵکی گۆپتەو عەسکەر دەکەم کە بەهۆی کاری تایبەتی خۆم ناتوانم لەنزیکەوە بەشداری یادەکەیان بکەم.

سوپاسی  ئەوگەنجە دلگەرمانەش دەکەم کە سبەی رێزلێنانێک دەبەخشنەمن و منیش لیرەوە دەیبەخشمە خاتوو خەزاڵ عەبدوڵا دایکی “شاهۆ”و خەڵاتەکەم بەشایستەی ئەو دەزانم .

ڕۆحی شەهیدان شادو تاوانبارانی ئەنفال وکیمیاباران ریسواتربن

فۆتۆ: هێمن عەبدوڵا

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌