• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

کەیسی ئەنفال، بە یاسایی نێودەوڵەتیکردنی … ئاوارە حسێن

نیسان 14, 2018 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە کەیسی ئەنفال، بە یاسایی نێودەوڵەتیکردنی … ئاوارە حسێن


کەیسی ئەنفال، بە یاسایی نێودەوڵەتیکردنی
ئاوارە حسێن

awaraئەنفال، ناوی هەشتەمین سورەتی قورئانی پیرۆزە. کۆی سورەتەکە لە حەفتاو پێنج ئایەت پێکهاتووە. حکومەتی بەعسی سەددام یەکێک لە گەورەترین و سامناکترین پرۆسەکانی جینۆسایدکردنی نەتەوەی کوردی لە باشووری کوردستاندا ناونا ئەنفال. جینۆسایدکردنی کورد بەناوی ئەنفالەوە، بە ‌هەشت قۆناغ ئەنجام درا. ڕژێمی بەعس لە (٢٢/٢/١٩٨٨ تاوەکو ٦/٩/١٩٨٨) دەستیکرد بە جێبەجێکردنی پرۆسەکانی ئەنفال بە هەشت قۆناغ و لە شەش ناوچەی جوگرافيی جیاوازی باشووری کوردستاندا، ئەوانیش (قۆناغی یەکەم بۆسەر ناوچەی دۆڵی جافایەتی، قۆناغی دووەم بۆ سەر ناوچەی قەرەداغ، قۆناغی سێیەم بۆسەر ناوچەی گەرمیان و لە ڕۆژی (١٤/٤)دا و لەو رۆژەدا هەزاران کوردی دەڤەرەکە جینۆسایدکران، قۆناغی چوارەم بۆ سەر ناوچەی قەڵا سێوکەو ئاوگەی زێێ بچوک، قۆناغی پێنجەم و شەشەم و حەوتەم بۆسەر ناوچەکانی شەقڵاوەو ڕەواندوز، قۆناغی هەشتەم و کۆتايی بۆسەر ناوچەی بادینان).
نامەوێت بەراوردی ئەنفال بە هیچ یەکێک لە جینۆسایدەکانی مرۆڤایەتی بکەم. ئەوەی لەدژی کورد ئەنجامدرا لە پرۆسەی ئەنفالدا یەکێکە لەو جینۆسایدانەی کە برینی گەورەی کردە ویژدانی مرۆڤایەتی. لەهەمانکاتدا کۆمەڵی نێودەوڵەتی و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بێدەنگییان هەم ڕەواییاندا بە تاوانەکەو هەم سەلماندییان کە بەرژەوەندییەکانیان بەهادارتر و پیرۆزترە لە پاراستنی ئەو پرەنسیپ و دروشمانەی کە بۆی دامەزراون.

لەپاش ڕوخاندنی ڕژێمی بەعسی سەددام و پێکهێنانی دادگای باڵای تاوانکاریی عێراقی، بەگوێرەی یاسای ژمارە (١٠)ی ساڵی (٢٠٠٥)، کەیسی ئەنفال یەکێک بوو لە کەیسەکانی جینۆسایدی کورد لەو دادگایەدا. یەکەم دانیشتنی دادگا لە (٢١/٨/٢٠٠٦) دەستیپێکرد و پاش (٦١) دانیشتن، دادگای باڵای تاوانکاریی عێراقی لە (٢٤/٦/٢٠٠٧)، بەگویرەی ماددەی (١١)ی دادگاکە، کەیسی ئەنفالی بە جینۆساید ناساند.

ئەوەی لێرەدا مەبەستی ئەم وتارەی ئێمەیە بە یاسایی بەنێودەوڵەتیکردنی کەیسی ئەنفالە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی. ئەویش بە سود وەرگرتن لە بەنێودەوڵەتیکردنی جینۆسایدی گەلان. تا ئێستا لە (٤٧) دەوڵەتی دنیا، هەریەک لە جینۆسایدەکانی ئەرمەنییەکان، جینۆسایدی جووەکان (هۆلۆکۆست) و جینۆسایدی ڕواندا بە یاسایی بە نێودەوڵەتیکراوە. لەناو ئەو دەوڵەتانەشدا، دەوڵەتانی خۆیانە، گەر خۆیان جینۆسایدەکەیان بە یاسایی نەکردبێت، ئیتر چۆن داوای بە یاسای بە نێودەوڵەیکردنی بکەن.

ئەو دەوڵەتانەش کە هەریەک لەو سێ جینۆسایدەیان بەیاسایی دانپێداناوە. نکوڵیکردن و ڕەوایدان بە وجینۆسایدانە وەک تاوان ئەژمارکردووە. هەرکەسێک جا هاووڵاتی دەوڵەتەکە بێت، یان نا، لە هەرێمە وشکانی و ئاویی و ئاسمانییەکانی دەوڵەتەکەدا بە نوسین، وشە، هێما و وێنە، نکوڵی بکات یان پاساوبهێنێتەوە و ڕەوایبدات بەو جینۆسایدانە ئەوا سزادەدرێت بە بەندکردن لە هەشت ڕۆژەوە تا زیندانیکردنی بیست ساڵ و سزادانی دارایی تا چل و پێنج هەزار یۆرۆ.

بەڵام کەیسی ئەنفال یان جینۆسایدەکانی تری هەڵەبجە و نێرینە بارزانییەکان و کوردانی فەیللی تا ئێستا لە هیچ دەوڵەتێک بە یاسایی نەکراوە. بەڵام کەیسی ئەنفال لە چوار دەوڵەت وەک تاوانی جینۆساید ناوی لێنراوە، و لە بڕیارەکاندا ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەوەی لە دژی کورد ئەنجامدراوە لە قۆناغەکانی ئەنفالدا دەچێتە چوارچێوەی تاوانی جینۆسایدەوە. بەبێ ئەوەی بە یاسایەک نکوڵیکردن یان ڕەوایدان و پاساوهێنانەوە بۆ ئەنفال وەک تاوان ئەژماریبکەن. ئەو دەوڵەتانەش:

* نەرویج لە (٢١/١١/٢٠١٢).
* سوید (٥/١٢/٢٠١٢)
* بەریتانیا (١/٣/٢٠١٣)
* کۆریای باشوور (١٣/٦/٢٠١٣).

بەبۆچوونی ئێمە یەکێک لە هۆکارەکانی بە یاسایی بەنێودەوڵەتی نەکردنی ئەنفال کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرایەتییەکانییەتی لە دەوڵەتانی دنیادا. کە دەبوو لە دەوڵەتانی دەرەوە ئەو ئەرکەیان بەجێبگەیاندایا و بە سودوەرگرتن لەو کەیسانەی ئاماژەمان بۆ کردوون جەختیان لە بەیاسایی بە جینۆسایدناساندنی بکەنەوە. گەر ئەو کارەشیان کردووە و دەوڵەتان گومانیان هەیە کە ئەوەی لەدژی کورد ئەنجامدراوە ناگاتە ئاستی تاوانی جینۆساید و لەڕوانگەی ئەوانەوە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە، ئەوا با نوێنەرانی کورد داوای بەڵگەو ڕێگاو زانیاریی یاساییان بکردایاو بکەن و بیانخەییەنە بەردەستییان، بە مەبەستی بە یاسایی بە نێودەوڵەتیکردنی.

بەنێودەوڵەتینەکردنی جینۆسایدی کورد تا ئێستا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بڕیاربەدەستانی کورد لە ئاست ئەو کەیسە گرنگەدا کەمتەرخەمن و نەیانتوانیووە بەیاسایی بەنێودەوڵەتی بکەن و نەیانویستووە ئازارەکانمان پیشانبدەن، کە ببینە بینراو، ستەم و تاوانەکانی تاوانکارانیش پیشانی خۆیان مرۆڤایەتی بدەن.

چەندین ڕێگامان هەیە بۆ ئەوەی کەیسی ئەنفال بەیاسایی بکەین لە دەوڵەتانی دنیادا، کە لەوانەیە لەم وتارەدا جێگای نەبێتەوە. بەڵام لە هەنگاوی یەکەمدا، دەبێت پەڕلەمانی کوردستان بە یاسایەک نکوڵیکردن و پاساوهێنانەوە بۆ ئەنفال و هەڵەبجە و هەموو جینۆسایدەکانی تری کورد وەک تاوان ئەژماربکات و نکوڵیکار و پاساوهێنەرەوە سزای زیندانیکردن و دارایی بدرێت. ئەوەش دەبێتە ڕێگا و کارتێکی بەهێز بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی. چۆن لە ڕابردودا بەرەی کوردستانی و لە کاتی ڕیفراندۆم ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم هەبوو. ئەوا گەر بە ڕاستگۆی دەمانەوێت جینۆسایدی کورد بە نێودەوڵەتیبکرێت دەبێت (ئەنجومەنی باڵای بەنێودەوڵەتیکردنی جینۆسایدی کورد پێکبهێنرێت) کە لەکەسانی بێلایەن و زمانزان و شارەزا بە جینۆساید و ڕزگاربوانی جینۆساید پێکبێت و نوێنەرایەتی ناساندنی ئازارەکان و بە یاسایی بەنێودەوڵەتیکردنی ئەنفال و هەموو جینۆسایدی کورد بکات.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌