نیسان 13, 2018 Omer توێژینهوه لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە چەردەیەك لە مێژویی ئەنفالی ناوچەی شێخان .حەسەن مەلا
چەردەیەك لە مێژویی ئەنفالی ناوچەی شێخان
نووسینی: حەسەن مەلا
دەروازەیەكی پێویست
بۆ یەكەم جارە توێژینەویەك لەسەر ناوچەی شێخان كە هۆزێكی كوردی ڕەسەن و پڕ لە قوربانی كوردیە ئەنجام دەدرێت ، كە نە خاوەن قەڵەمەكان و نە ئەوانی تر كاری تایبەتیان لەسەر ئەنجام نەدا وە ، هەروەها رەنگە پیان پێی نە بردەبێت بەهەر هۆكارێك بێت .
ئەم توێژینەوەمان لە پای ئەو ئازارە وێژدانیەم هاتە لە دایك بوون، كە ناوچەی شێخان لە دێر زەمانەوە رووبەڕووی رەق و تورەیی و پشتگوێ خستنی حكومەت و دەستەڵاتداران بووتەوە، لە قۆناغە جیاوازەكاندا، بە تایبەت مێژووی ناوچەی شێخان مێژوویەكی پڕ لە سەرەوری و پڕ لە كەشكۆڵی تۆماركراوە ئەمڕۆ بە شانازیەوە لێ دەڕوانرێت ، گوند و هەردەكانی هۆزی شێخان جێگای دەیان و سەدان داستانی مێژووین ، كەسایەتیەكانی پڕ بوونە لەو كارئەكتەرانەی هەزاران چیرۆك و داستان و بەسەرهاتیان بەشانازیەوە تۆمارە كردوە، خەڵكی گوندكان و خەڵكی هۆزەكانی هاوسنوری شێخان گەواهیدەری ئەو ڕاستیەن .
بەڵام میللەتی كورد بەگشتی هەمیشە ڕوودا و بەسەرهاتەكانمان وەك پێوەیست نەیتوانیەوە بنووسرێتەوە، سوودی لێ وەربگیرێت بۆ نەوەكانی داهاتوومان، لە رامبەردا هەمیشە ڕابردوومان لە بیركردوە و ئێستاشمان فەرامۆش و ئایندمان نادەیدە گرتووە .
بۆیە بەردەوام ڕووبەرووی جینۆسایدو پێشڵكردنی مافەكان بووینتەوە ، جێگای داخە تا ئێستاش بە هەمان عەقڵیەتی ئەوساوە دەژین و ئایندمان ڕوون نیە . لەو چوارچێوەشدا پڕۆسەی ئەنفالیش لە سەدەی بیستەمی ڕابردوو یەكێكە لەو جینۆسایدانەی كە ڕووبەڕووی میللەتی كورد بەگشتی و ناوچەكانی كوردستان بەتایبەتی دەشتی گەرمیان و هۆزكانی ئەو ناوچەیە بە تایبەتی تر هۆزی شێخان لە ناوچەی گەرمیان – كەركوك بووتەوە.
لەم توێژینەوەیەدا هەوڵمانداوە باسێكی دیرۆكی ناوچەی شێخان و كلتور و مێژووی رەنگین و قوربانیەكانی ئەم هۆزە بخەینە بەرباس، لەگەڵ ئەوەی بەسوود وەرگرتن لە چەندین سەرچاوە ، كە چەند گوندێكی هۆزی شێخانمان وەك نموونە وەرگرتوە لە چوارچێوەی ئەم توێژینەوەیەدا مەبەستەكانی دەستنیشانكردنی ئەو تاوانە گەورەیەیی ناوچەكە بەخۆیەوە بینیوە. بە هیوام ئەم هەوڵە ببێت بنچینەیەك بۆ ئەو ئازیزانەی لە خەمی كەلتور و داب و نەریت و زمان و شێوەزاری ماچۆ و هەروەها لە خەمی مەقام و ڕەسەنایەتی ناوچەكەن وەك ئای ئای و خورشیدی و بەست… هتد ، هەروەها لە هەوڵی جدی بن بۆ بە دیكۆمێنتكردن و كۆكردنەوەی زانیاری دەربارەی تاوانی ئەنفال، بە تایبەت ئەنفالی هۆزی شێخان، تا بە شێوەیەكی ئەكادیمی تۆمار بكرێت بۆ ئایندە ئەم واجبە مێژوویە تەم و مژاوی لای نەوەكانمان نەبینرێت.
خێڵ یان هۆز چیە
لە هەیكەلی خێڵدا چەند زاراوەیەك بەكاردەهێنرێن كە بریتین لەمانە (linreage،klan ، stamm) زاراوەی (lineage) بەرانبە رە هۆز دادەنرێت .لە هەمان كاتدا
زاراوەكانی عەشیرەت و تایەف (العشیرە والگائفە)دێت كە هەردووكیان عارەبیت زاراوەی فیرقەش كەلەبری بەرەباب بەكارهاتووە. پێ دەچێت ئەم زاراوە بە ڕەچەڵەك عارەبین لەگەڵ گەیشتنی ئاینی ئیسلامدا بە كوردستان كەوتبێتە سەر زاران و پاشان تێكەڵ بە فەرهەنگی خێڵی كورد بووبن.بەرانبەرە بە خێڵی كوردی دا دەنرێت.(1)
پێناسەی هۆز: هۆز لە كوردییا هۆزی كوردی بەپێی پێناسەكەی های (هۆزی كوردی) كۆمەڵێك یا چەند كۆمەڵێكە، لە خەڵك پێكەوە كۆبوونەتەوە، تا ئەندامەكانی لە زیادە ڕۆیی و مەترسی خەڵك تر بپارێزێت. ئەمە بۆ داب و نەریت و خو ڕەوشتی نەتەوەییان و بنچە و هۆزەكەیان بپارێزن. (2)
ووشەی شێخانی لە چیەوە هاتووە:-
بۆ ئەم مەبەستە سودمان لە ڕاو پێشنیاری چەند كەسێكی دیار و مێژووی و هەروەها ڕاو نوسینەكانی چەند نووسەرەێك وەرگرتەوە.
مسعود شێخانی یەكێك لەو نووسەرانی لەسەر هۆزی شێخان دەڵێت.
شێخان ووشەیەكە لە شێخەوە هاتووە بەپێی دەستووری زمانی كوردی كۆكراوەتەوە بە شێخان و ناوچەكە بەم ناوە ناو نراوە، چونكە شوێنی سەرهەڵدانی چەندەها شێخی ناوداربووە لە پێشان، هەندێك بیروڕا لەسەر ئەوە كۆكن كەووشەی (شێخان) لەدوو بڕگە پێك هاتووە(شێخ + خان) واتا شوێنی شێخەكان، هەروەها لەگەڵ ئەمانشدا دیارە (شێخان) ناوی هۆزێكی گەورەی كوردیە
بەپێی هەندێك ڕاو بۆچوونی خەڵكی ناوچەكە و نووسەرانی وەك وەك مامۆستا مەلا محمد عبدالكریم بەرزەنجی دەڵێت ناوی(شێخانی) ناوچەی كەركوك و قادركەرەم، سەبارەت بەناوی شێخانیەكانی كەركوك و قادەركەرەم لەشێخ ئیمام باپیرە گەورەی هۆزەی شێخان هاتووە كە لە بەرزەنجەوە هاتوون بۆ ئەو ناوچەی كەدواتر كراوە بە شێخی گەورەی ناوچەكە، یان وەك ئاماژە و ناونیشانێك بۆ نەوەكانی (شیخ ئەیمام) شیٌخانییەكان واتا شوێنی شێخەكان دواتر وەردە وەرد بووتە هۆزی شێخانیەكان(1 . هەروەها نووسەرێكی تر رای وایە ناوی شێخان بە ناوی (شێخ + خان) بە واتای (شێخ) واتا كەسایتی و لەگەڵ (خان) واتا ماڵ و شوێن بە كۆكراوەی ووشەی شێخ و ماڵ بووتە شوێنی شێخانیەكان واتا شێخانیەكان
سەیدەكانی بەرزەنجە و بە سەر هاتیان
مێژووی ئاوەدانی بەرزنجە
.
مێژووی بەرزنجە و سەیدەكانی بەرزنجە و هۆزی شێخان لەكاتی نیشتەجێ بوونی (سەید مووسا وسەید عیسا) لەو شوێنەدا دەست پێدەكات كە نیشتە جیًبوونە لەو شوێنی پێێ دەوترێت بەرزنجە
سەبارەت بە بەرزنجەی پێش لە نیشتەجێ بوونی ئەو دوو كەسایەتییە لەو شوێنەدا، هیچ زانیارییەكمان بەدەستەوە نیە.
بەڵام بە گوێرەی سەرچاوە مێژویی و دەستنووسەكان و پاشماوە كانی مێژووی دروست بوونی (بەرزنجە) زۆر كۆن نییە دەگەڕێتەوە، بۆ ساڵی (650 كۆچی) ، وەلێ دۆزرانەوەی هەندێك شت پێمان دەڵێت ، كە مێژووی ژیان لەناوچەكەدا زۆر لەوە كۆنترە و دەگەڕێتەوە بۆ پێش ئاینی پیرۆزی ئیسلام و تانەت بۆ پێش ئاینی پیرۆزی مەسیحیش. هەروەها)موحەممەد عەلی سوڵتانی (بنەمای وشەی بەرزەنجە دەگەڕێنێتەوە بۆ وشەكانی بەرزینە، بەرزیكانی، بازڕەنگی و بەرزەنگی كە ئەویش ناوی هۆزێكی دەسەڵاتدار بووە لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای باشووری ئێران و حكومەتێكی بەناوی “حەسنەنوییە” پێكهێنابوو، بەڵام گوایە دوای تێكچوونی حكوومەتەكەیان ڕوویان كردووەتە ئەو شوێنەی كە دواتر بەهۆی نیشتەجێ بوونی ئەوانەوە بە بەرزەنجە ناوبانگی دەركردووە.
دەفتەری سەرئەنجامیش ئاماژە بە كەسایەتیێك بەناوی “شێخ خالیدی كاژاوی” دەكات كە یەكێك لە ئەندامانی بنەماڵەی “سەید موحەممەد ئەبوولوەفا تاجولعارفین” بووە. بەڵام بە پێی سەرئەنجام بەرزەنجە لەلایەن شێخ مووسا و شێخ عیساوە ئاوەدان دەكرێتەوە. ( 3)
تایبەمەندیەكانی هۆزی شێخان كە لە زۆربەی هۆزكانی تر جیا دەكاتەوە .
1-هۆزی شێخان ئەگەر گەورەترین هۆزی باشووری كوردستان نەبێ ئەوا لە هەر هۆزەگەورەكانێتی
2-هەروەهایەكێك لەتایبەمەندیكانی ئەم هۆزە وەكو هۆزەكانی تر دوای ئاغا یان سەرۆك هۆزەكەی خۆیان نەكەوتوون، بەڵكو هەریەك لەمانە خۆیان بە كویخای ماڵی خۆیان داوە .
3-هەروەها هۆزی شێخان بەدڵساف و دڵسۆز و خو ڕەوشتی بەرزە و ئازا و خەباتگێر ناسراون .
4-هۆزی شێخان بەشداری لەسەر جەم وجۆڵا و بزوتنەوە نەتەوەیەكان و شۆڕشەكان كردوە ، لەو پێناودا هەزاران شەهید و ئەنفالی و بە دەیان جار تووشی زەیندان و ئازار و ماڵوێرانی بوون .
5-هۆزی شێخان هەرلەسەرتاوە خاوەن سەدان و هەزاران ڕۆشنبیر و زانای ئاینیی و نوسەر و هونەرمەند بوون . ئەم جگە لە دەوڵیمەندی ناوچەك لەڕووی سامان و سڕوشتی ناوچەكە
لەگەڵ دیان و سەدان تایبەمەندی تر كە شایانی ڕێز و گەورە ی و خۆشەویستی ئەو هۆزنە .
6– شیًخانیەكان لە كۆنەوە ریزیان لە ئافرت گرتەوە ڕاویژیان پێی كردون لە كار و باری ڕۆژانیان
7- شێخانییەكان خاوەن لەهجەی جیاوازی تایبەت بە ناوچەكانیان بە پێی شوێنی دانیشتنیان
8- زۆر ڕێز لە میوان دەگرن و میوان دۆست بوونەوە ، هاوكات لەگەڵ هۆزكانی تری دەرهاوسێ و ناوچەكان تەباب و ئاشتی خواز بوون . (4)
جوگرافیای هۆزگەرای ناوچەی شێخان
دانیشوانی گوند نیشین مەبەست لەمانەش هەموو ئەو خەلًكانەن، كە لە دەرەوەی شارەكان واتە لە گوندەكانی دادەنیشن لە ڕووی ئابووری و كۆمەلاًیەتی(دیمۆگرافی و جۆری ئەو پیشەیەی كە دەیكەن) لە خەلُكی شارەكان جیاوازن . ( 5)
ناوچەی شێخان دابەش دەبێت بۆ دوو بەش بەپێی قسەی خەڵكی و گوتەی زاركی بۆ گوندەكانی شێخانی سەروخواروە كە هەریەكیان پێك دەێت لە چەند گوندێك هەر یەكێك لەو گوندانە بە چەندین هۆزی جیاواز دوورە دراون، لەوانە هۆزی زەنگەنە لە بەشی ڕۆژهەڵات و هۆزی جباری لە خورئاوا و باكوری خۆرئاوا و هۆزی گل لە بەشی باكوری ناوچەی شێخان، هەروەها لە بەشی باكور جگە لە هۆزی زەنگەنە هۆزی تاڵبان و هۆزی هەمەوەند لە خۆی دەگرێت.
— جوگرافی گوندەنیشیەكانی ناوچەی شیُخانیش
دابەش دەبێت بۆ دوو ناوچەی جیاواز قە زا و ناحییە، لە شێخانی سەروە كە سەر بەناحیەی قادركەرەم و ناوچەی شێخانی خواروو بەپێی بریارێكی حكومەتی عێراق و لەسەر دەستی بەعسیەكان چەند گوندێك لە وانەش هەندێكی گوندی شێخانن بە مەبەستی گۆرینی دیمۆگرافی دەگوزیرینەوە بۆ سەر قەزای دووزخۆرماتوو.ناوچەی شێخانی سەروە پێك دەێت لەم گوندانە قەشقە، وێڵە وچەم سورخا و شاوك و قەڵامكایل خوار و قەڵامكایلی سەروە و لەڕووی دابەشبونی جوگرافی قادركەرەم و قەرچیًوار و عەلی مستەفا و نەورۆز و پاریاوڵە و داربەسەرە و تەپە سەوز ناوچەی شێخانن، هەروەها ئەمانە لە ڕووی ئیداریەوە سەر ناحیەی قادركەرەمن.
گوندەكانی شێخان لە ڕووی جوگرافیاوە چوار دەوور دراوە بە گوندەكانی وەك(گۆلمە لە باشوور وە لە باكور گوندەكانی بانگۆڵ و لە ڕۆژهەڵاتیەوە گوندەكانی بەكر باجەڵان و قایتەوەنی گەورە و قایتەوەنی بچووك تەپە سپی لە باشوور خدرڕیحان و گوڵباخی سەروو و لەك هیدایت و قادركەرەمی تازە و گوندی پەرتوێ.
هەروەها شیًخانی خواروە پێك دەێت لەم گوندانە (كوڵەكانی و قەڵخانلوی گەورە و قەلخانلوی بچووك و میل ناسر و چاڵاو دوانە و تازە شار و ژاژ و ئاغجەمەشت هتد) ئەمانە لە ڕووی ئیداریەوە هەندێكیان سەربە قەزای دووزخورماتوون لەگەڵ ناحییەی لیلان (قەرە حەسەن)
شێخانی خواروە بەم گوندانە دەوور دراوە(كۆرمۆر، بارام بەگ، شێخ حمید، عزیز بەگ، نەختەمینە، تاڵا، گۆمەیی، قوشلان، سندفور، قەر مبیرون، حەمبور، هۆبە، زەردە، مامشە ، لەك …… هتد.
شێخانی خواروە ئاوڕۆخان بە ناو زۆربەی گوندكانیدا تێ دەپەرێت، ناوچەیەكی فروان و بەپیت لەڕووی كشتوكاڵ و سامانی سروشتی و ناوچەیەكی گردوهەردە و شیوە و هەلًدكان و كەمیكیش زەوی تەختەی .
شیًخانی خواروە چواردەوری بەگوند و هۆزەكانی وەكو داوێ و دلًۆ و زەن و گل و جباری هەندێك هۆزەی تر دراوە كە لە دێر زەمانەوە پیًكەوە ژیانەوە و كیًشە و گرفتی ئەوتۆیان نەبوو، بەلًكو ژن و ژنخوازی و خزمایتی و هاتووچۆ و سەردانی و بەشداری بۆنە كۆمەڵایەتی پەتەوە لە نێوانیاندا زۆر بەهێز دروست بوو، توانیوەیانە تا ئەمڕۆ ئەو برایەتی و تیًكەڵاوییەیان بە پارێزن و گەشی پێ بدەن. (6)
—- مێژووی شێخانیەكانی ناوچەی كەركوك و گەرمیان
لە ناوچەی كەركوك و گەرمیان نزیكی (25)گوندێك هەیە شێخانین و خۆیان بە شێخان دەزانن ، خۆیان بە خاوەن شێخان ئیمام دەزانن هاوكات هەندێكیان خۆیان بە نەوەی شێخ محمدی گەرمیانی و براكانی دەزانن، شێخ ئیمام كە یەكێكە لەوچوار سەیدكەی بەرزنجە(شێخ ئیمام) كە نزیكی (300) ساڵێك لەمەوە بەر دێت هەردەكانی زەنگەن، هەروەها (حەسەن مارەف عزیز شێخانی) خەڵكی گوندی داربەسەڕە لەبەرنامەی ژیانەوەی كوردستان لەتەلەفیزۆنی گەلی كوردستان، دەڵێت نزیكی (250) ساڵێك دەبێت ئاوەدان كراوتەوە.
پێشتریش كوردی لێێ ژیاوە شوێنەواری چەرخی بەردین و سەردەمی ئاینی زەردەشت و ئاسەوارە و شوێنەواری زۆری كۆنی وەك گۆزە و چەقۆی تیژ لەبەرد داتاشراوە و گۆرستانی كۆنی و شاری كۆنی تێدا دۆزڕاوەتەوە
هەندێك شوێنەواری ناوچەی شێخان بەڕەسمی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە لەلایەن شوێنەواری عێراقەوە تۆمار كراوە بۆ نموونە شاخ كۆن یان قەشڵاخی كۆن لە گوندی قەشقە سەر بە هۆزی شێخان سەر بەناحیەی قادەركەرەم لە ڕۆژنامەی الوقائع العرایقە ژمارە 2907 لە12/11/1950ز ئاماژە دەكات بە ئەوەی كە ئاسەوارەی كۆنە، دواتر
هەروەها (نەجات محمد عبداللە ) خەڵكی گوندی داربەسەڕەی شێخان لە بەرنامەی ژیانەوەی كوردستان دەڵێت (لەم لە خوار ئاوایەوە شوێنێك هەبووە ناوی قەشڵاخ بوو، هەر لەوە ناوچەیە بەردەی داتاشراوە هەبووە، خۆم بەردەی تیژم تیا دەركردوە وەكو چەقۆ تیژ بووە، لە هەردوو سەروە تیژ بووە وەك ڕەم .
هەروەها بەپێی بەڵگەكان و قسەی ڕەیش سپێیاننی هۆزی شێخان ، شێخانیەكانی گەرمیان لە دوو شوێێنی جیاوازە وە هاتوون وەك ناوچەی بەرزنجە كە (شێخ ئیمام)و یاوەرانی كە دوو دەروویشی بوونە، هاتوون و دواتر ئاودانیان كردوونەتەوە. و دواتر لە ناوچەیەك نیشت جێ دەبێت و ناوی دەنێن(شێخان)یان (شێخەكان) و شێخانیەكانی لێ نیشتەجێی بوو .
هەروەها بەپێی ووتەكانی (حەسەن مارەف عزیز شێخان) دەڵێت گوندی داربەسەڕە لەلایەن (شێخ محمدی گەرمیان ) و هەردوو براكەی (سەید حەسەن و سەید حسێن) لە گوندی قازان قاییە سەر بە قەزای قەرداغەوە هاتوونەوە ئاوەدانیان كردونەتەوە. هەر سەبارەت بە كۆنی ناوچەی شێخان (7)
شێخانی كەركوك و تووزخۆماتوو قادركەرەم
هۆزی شێخان لە زۆر دەیهاتی كوردستاندا هەن و بڵاوبوونەتەوە و زۆربەی زۆریان خۆیان بە سەید دەزانن و هەندێكیشیان خۆیان بە سەید نازانن، بەتایبەتی پاریزگای كەركوك ئەوانەی خۆیان بە سەید دەزانن خۆیان دەگەڕێنەوە بۆ شێخ ئیمام و خاوەن (بحر الانساب)ی تەواون و هیچ گومانی تێدانی یە، هەروەها مامۆستا مەلا محمد سەید عبدالكریم شێخانی لە كتێبەكەی دەڵێت مامۆستا محمد خاڵ ئەفەرەمووی لە ناوچەی دووز خورماتوو دوو تایفەی بەرزەنجە هەیە یەكەمیان عەشیرەتی شێخان كە بریەتی یە لە اولادانی (نەوەكانی) شێخ ئەیمام كوری بایزید كوری ئەیسماعیل كوری بابە رسوڵە
دوومیان تایفەی شێخ حسنی قەرە چێوارە، وە سەیدی جباری و شێخ جیگیری و پیر خەزری
شێخانی بەرزنجە لە سەرەتاوە بەری یەك بران و ئەگەڕێنەوە بۆ نەوەی شێخ بابا رسولی گەورە، بەڵام هەندێكیان نەوەی(سەید محمدی ڕۆخانەن)كەئەم زاتەش گۆرەكەی لە گوندی (قەڵامكایل) وە پیش(500) ساڵ لەو گۆڕستانە نێژراوە، هەروەها لەناو هۆزەكە هەیە خۆی بە پیرخدری ئەزانن، ئەوەی ڕاستی بێ ئەمانەش بە هۆی تێكەڵ بوونەوەیان خۆیان بە سەید دەزانن لەبەرئەوەی سەیدن، هیچ جیاوازییك هەستی پێی ناكرێت. (8)
بە پێی گێرانەوەی بەساڵا چووكانیانی هۆزی شێخان، (شێخ محمدی ڕۆخانە) هاتنیان بۆ ناوچەی قادركەرەم و شێخان زۆر لە پێش هاتنی شێخ ئەیمامە بۆ ناوچەی زەنگەن و دواتر بۆ ناوچەی شێخان.
ئەم ناوچەیەی لە كەركوك بە ناوی شێخانەوە ناو ئەبرێت، چونكە لە كاتی حوكمراِنی عوسمانیەكان بە ئەمڕی سوڵتان دراوە بە شێخ ئیمام و براكانی، بوو بە هۆی بە خشینی ئەم نێوچەیە.
لە كاتی فەرمانڕەوایی میر سمایلی زەنگەنە. لە سەردەمی ئەودا بۆ بارەگای (باب العالی*) نوسڕاوە كە ئەم ناوچەیە بدرێت بە شێخ ئیمام و براكانی، لە وەڵامی ئەمری شاهانە هاتووە بە ناو شێخانەوە و بەم شێوەیە درایە پاڵیان، هۆكاری ئەوەی میر سمایل پێشنیاری وابكات و لە لایەن سوڵتانیش بەرەسمی بدرێت بە شێخ ئیمام ئەوە بوو كە میر سمایل چەندین كەرامەت و موعجیزەی لە شێخ ئیمام بنیوەو زۆر دەچێتە دڵیەوە.
شێخانیەكانی دەوروبەری قادركەرەم
شێخانیەكانی كەركوك و گەرمیان و هەرچەندە لەئێستادا بەشێوەیەك پەرت و بڵاو بوونەتەوە، لەم ناوچانەدا هەنوو لە شارەكانی كەركوك و هەولێر وسلێمانی و چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش هەندێكی تر ناوچەی تر بڵاوبوونەتەوە(9)
گوندەكانی هۆزی شێخان
شێخانیەكانی دەرووبەری قادركەرەم لە چەندین گوندی پێك هاتوون هەر لەكۆنەوە لەوە خاك نیشتەجێی بوونەو بە تەواوی شێخان نین، كە ژمارەیان (19) گۆند دەبێت.
ئەمانەنش ناوی گوندەكانی ناوچەی شێخان كە بە تەواوتی شێخانن و سەیدن.
ناوی گوندەكان
1-گوندی قەشقە ( قەشقەی سەڵباتوو)( *)
2-گوندی وێڵە
3-گوندی قەڵامكایلی گەورە
4-گوندی قەلامكایل بچووك
5-گوندی چەم سورخاو
6-گوندی ژا ژ
7-گوندی شاووك
8-گوندی دار بەسەر
9-گوندی میل ناسر
10-گوندی قەڵخانلوی گەورە
11-گوندی قەڵخانلوی بچووك
12-گوندی كوڵەكانی
13- گوندی چاڵەدووانە
14- ئاغجەمەشت
15- گوندی تەپە سەوز
16- گوندی كورە
بێ گومان ئەگەر بێت شێخانیەكانی ئەم گوندان بەجیێ بەهێڵین ئەوە چەندین گوندەی تر هەن خۆیان بە شێخانی دەزانن و شێخانیش تێدا نیشتەجیێ بوون و لەگەڵ هۆزەكانی دی.
ژمارەی گوندەكان
1. ناو ناحیەی قادركەرەم
2. گوندی چیمەن لە ناوچەی جەباری
3. گوندی ئاخجەلەر
4. گوندی یافە
5. گوندی تازەشار
6. گوندی عەلی مستەفا
7. گوندی قەرە چێوارە
8. نەورۆز
9. گوندی پاریاوڵە
كلتوری ناوچە و هۆزی شێخان .
لەبەر ئەوەی ناوچەی شێخانی گەرمیان هۆزێكی جێگیریوون زیاتر خۆیان بەكاری كشتوكاڵەیەوە خەریك بوون ئەمە جگە لەوەش بە ئاژڵداری بە شێكی گەورەی بژێوی داهاتی ئەوانە بوو، دانیشتوانی ناوچەی شێخان لەبەر ئەوەی پشتیان بەست بەخۆیان لەڕووی ئابووریەوە هەر خۆیان گەنم وجۆ وبەرهەمەكانی تری دانەوێڵە خۆیان چاندویان لەدوایدا هەر خۆیان كۆیان كردۆتەوە، ئەمەش بەچەند كەرەستەیەكی زۆر سادە لەوانە كەر یان (گوێدرێژ) و (هێستر و گا) بۆكاری كشتوكاڵی و جووتكردن سوودی گەورەی لێ دەبینرا، سەبارەت بە ئەو بەربوومانەی كە چاندوویانە لەناوچەی شێخانە كە بەحكومی ئەوەی ئاوی باسەڕە (ڕۆخان) بە ناو هەندێك لە گوندەكانی تێدا دەپەڕێت سوودی زۆریان لێ وەرگرتەوە لەوانەش (گەنم، جۆ، نیسك و نۆك … هتد)
سەبارەت بە جل و بەرەگی ڕەسەنی كورد لە كوردستان و بەتایبەت ناوچەی گەرمیان و ناوچەی شێخانی گەرمیان ودانیشتوانی ناوچەكە ئەگەر چی ئێستا سیماكانی دیار نەماوەن ، یان یەكجارەیش كاڵبوونەتەوە، ئەوەی وێنە دەكرێت لەباسی پێاو و ژنە بە ساڵاچووكان یان وێنەكانی دوێنێ كە باو باپیرانمان و دایكە گەورەكانمان دیاری دەكات، داب و نەریت و جل و بەرگی ئەوێ ڕۆژێ كە ژنان و پیاوان خۆیان پێی دەپۆشی شانازیان پێوە كرابێتەوە و نەتەوەیی كوردی لە نەتەوەكانی تر تا ئەمڕۆ جیا دەكرێتەوە، بەشێوەیەكی گشتی بریتی بوون لە (شەرواڵ و مشكی و جامەدانی و كڵاو و دە ستماڵ و پوزەوانەوە و فەرەنجی، كڵاش و كوڵەباڵ و شاڵ، شەپكی شێخانی …. . هتد ئەمانە بۆ پێاوان
بۆ ژنان .
بۆ ژنان و ئافرەتان بڕیتین لە (سەركڵاو، پێچ وكڵاو، هەوری وكڵاو، شەدە وكڵاو، لەچك، پشتێن،
چارۆكە، پۆزەڵە، خشڵی كوردی، شاڵ و كۆلۆنە، گوڵەنگ، پوولەكە، تاكە تارانی، خەزێم، لاسەرە، ژێر چەنە، لوتەوان، قەران و ئەشرفی لیرە، بازن، كۆچكە، گوراە …. هتد .
بۆ ناوچەی كەركوك و گەرمیان و شێخان جل و بەرگی ئافرەتان و پێاوان ئەوێ ڕۆژێ زۆر تایبەمەند و سیمایەكی دیار بەرچاو و سیمای ناوچەكە بووە
بۆ پێاوانەی داب و نەریتی ناوچەی شێخان و دەووروبەری بریتی بوونە لە (كەوا وسەڵتە و جامانەی ڕەش و مشكی و كڵاش و پیڵاوی چەرم و دەسماڵ و كراسی تەنكی پێاوان.
بۆ ئافرەتانیش بریتی بوون لە (كراس و كەوا وسەڵتەی فانۆسی ڕەش وكراسی هانی هانی و كەوای گوڵ باتمان و كۆلۆانە و شتوێن و پشتەماڵ هەبوومشكی و بۆیەمە، چەندینی تر). ئەمانە بەشێكی زیندوی داب و نەریتی و سیمای ناوچەی شێخان بە تایبەت بووە و نەوە دوای نەوەی جوان پۆشێوە و نەریتی كۆمەڵایتی پاراستەوە یان وبەكاریان هێناوە بە زیندویش هێشتویانەتەوە،
زەمان و شێوە زاری ناوچەی شێخان.
تۆفیق وەهبی زمانی كوردی دابەشكردووە بەسەر چوار دیالێكت كرمانجی، كرمانجی باكور كرمانجی باشوور، لۆری، گۆرانی ، زازایی ( 10)
بێچوە شێوە زاری شێخانی
هۆزی شێخانی وەكو هۆزەكانی تری شاری كەركوك بەشێكی گەورەی پێكهاتەی شارەكە پێدە هێنن لە كەركوك و دەووروبەری جێ نیشتنن لە گوندەكانی قەڵام مكایل و قەشقە و وێڵە و چەم سورخا و ناو ناحیەی قادركەرەم و نەورۆز و میل ناسر و قەلخانلوی چەند گوندێكی تر نیشتەجێن .
ئەم هۆزە شێوەی ئاخاوتنیان زاری ماچۆیە، ڕۆنانی ڕستەیان هەروەها شێوە زارەكانی كاكەیی و زەنگەنەیە تەنها لەڕووی واتای وشەوە یان بڵێین جیاوازی چەند وشەیەك هەیە لە نێوانیان، قسە پێكەرانی ئەم شێوە زارە لەناوخێزانەكانیان شێوە زاری خۆیان ئەدەوێن بەڵام لە دەرەوەی خێزانەكانیان بە شێوەزاری گەرمیان قسە پێی دەكەن . (11)
سیستەمی خانووبەرە (12)
لە ناوچەی شێخانی گەرمیان، وەك زۆربەی ناوچەكانی كوردستان و گوندنیشیەنەكان بە قور(گڵ) دەروستكراوە، بۆ دروست كردنیشیان سوودیان لەخشت بینیوە وە بەكارهێنراوە، واتا دیواری خانووكانیان و دیواری ماڵیان لەخشت دروستكردوە، سەیری خانووكانیان بە دارەڕا و یان دەنگز یان هەندێك جار سوودیان لە قامیش وەرگرتوو، سەری خانوو گڵ كراوەكانیان پێی داپۆشیوە، خانووی ناوچەی شێخان و دەووروبەری بەشێوەیەكی گشتی لە دوو نەهۆم یان زۆر زیاتریش بوو بەڵام بە كەمی دوو نەهۆم زیاتر بوو ئەوە نەبێت تەنها یەك ژوورێك لە سەروە دروستكراوە پێی دەگوترا باڵەخانە، خانووەكانی ناوچەكە بەزۆری لەچەند ژوورێك كە زۆری لە (6بۆ10) ژوورەی تایبەت بەدانیشتن كە دیوەخانیان پێی دەگووت بۆ میوان و دانیشتنی میوانەكان بەكاردەهێنرا، سیستەمی خانووكان بە ریزی یەكەوە نین بەڵكو پەرەش و بڵاون واتا پێچەوانەی خانووكانی شارن دەسەلمێنێت .
مێژووی جینۆسایدی ناوچەی شێخانی كەركوك – گەرمیان
لەكارەسات 6 ی ئەیلوولی 19930 ز لە سلێمانی ڕوویدا ، حكومەت لە هەموو شت پەشیمان بووە وە ، تەنانەت زمارەنی عەرەبی بە زەمانی رە سمی دانرا . شۆڕشی شێخ محمود لە شارەزوورە وە گەیشتە گەرمیانە، داودە و دڵۆ و زەنگنە و شێخان و گڵ و جباری بوونە هێزەی بەتینی هەڵگیرساندنەوەی شۆڕش لە گەرمیان . شێخ محمد كوڕی شێخ عبدالكریم وەك سەركردایەتی سوپاس بەشداری كرد ، وەك دوا شەڕی شێخ محمود بوو لەگوندی ئاوباریك كە گوندێك 27 كم لە ناحیەی قادركەرەمەوە دوورە، كە لەو شەڕەدا، شێخ عەلی قەڵبەزە و 17 كەسی تر شەهید بوون . (13)
بەهۆی ئەوی ناوچەی شێخان پانتایەكی فروانی هەیە ، دەكەوێت بەشێك لە سنوری گوندكانی هۆزی زەنگەن و هۆزی داودە و هۆزی گلەوە ، كە سێ هۆزی گەورەی ڕۆژهەڵات و باشوری پارێزگای كەركوكەوە هەن ، مێژووی ئاوەدانی زۆر كۆنە د – نوری یاسین هرزانی لە كتیبی (لكاكیە دراسە انتروبوجیە و الاجتماعیە ) دەڵێت لەسەر دەمی زوو ئەو سێ گوندی شێخان قەلخانلووی گەورە و قەلخانلووی بچووك و كوڵەكانی ” ناوچەی كاكیەكان بوو تا هاتنی ئینگلیز و داگیر كردنی عێراق، زاراوەی ( قەڵخانو – كاغانلو – كاكانلوو – كاكەیی یەكان )گۆڕنكاریش بەسەر ناوكەیدا هاتوو لەسەر چاوە بیانیەكاندا دەست نیشان كراوە ، سەردەمیكیش گوندی قەلخانلووی شێخان شوێنی ئیداری بوو بۆ بەرێوەبردنی ناحیەی قادركەرەم. (14)
مێژووی داگیر كاری حكومەتە یەك لە دوایەكانی عێراق وای كردوە ناوچەی شێخان لەیەك دا بەبڕێنەوە و دابەشی بكەن بەسەر چەند ناحیە و قەزای جیاوازدا ، بێ گومان بەڵگەی ئاشكراوە ڕوون لە بەر دەستە.
ناوچەی شێخان بەم جۆرە لە یەكیان دابڕاندوون گوندكانی نزیك ناحییەی قادر كەرەم خراوتە سەر ناحییەی قادر كەرە م و گوندكانی شێخانی خواروویش خڕاونەت سەر ناحییەی ئەو كاتەی دووز خورماتوو
شارەزایان و پسپۆران وای بۆ دەچن پلانی ئەنجامدانی قۆناغی سێیەمی شاڵاوی ئەنفال ، پەیوەندی بەكاتێكی دووترەوە هەیە ، كە ئەوەیش ڕاستەوخۆ بە تووندی گرێدراوە بە گۆڕینی و راگۆراستنی دانیشتوانی كوردی رەسەنی كەركوك و شێواندن و تێكدانی یەكە ئیدارییەكانی . زۆرترین یەكەی سەربازی و هەواڵگری و ئەمنی بەشدارییان لە قۆناغی سێیەمی شاڵاوی ئەنفالدا كرد، هەروەك ئەنجامدانی قۆناغی سێیەمی ئەنفال لە سنووری گەرمیان ، پەیوەستە بەكاتی ڕاگواستنی پارێزگای كەركوك ، كە بە شێوەیەكی چڕ لەو كاتەدا دەستی پێكردبوو لەلایەن بەعسەوە. (15)
مێژووی ساڵانی جینۆسایدی هۆزی شێخان
لە ئەنجامی ئەو داگیر كاری و پێشلكاریانی حكومەتی عێراق لەسەردەم جیاوازكاندا بەتایبەت دەرحەق بە پارێزگای كەركوك و دوور وبەری كەركوك و گوند و ناچەكانی دەشتی گەرمیان بەتایبەت لە ناوچەی هۆزی شێخان تووشی دەیان جینۆسایدی گەورە و نامرۆڤانە بوونەوە ئەگەر ئێمە مێژووی سەدەی بیست وەربگرین ئەوا گوندكانی هۆزی شێخان ڕوو بە ڕووی ماڵ سووتاندن بوونتەوە بە نموونە ساڵانی ( 1963) ز هەروەها ساڵی (1966) ز لەلایەن حكومەتی ئەوكاتەی عێراق گوندكانی ناوچەی شێخان روو بەڕووی هێرشی سەربازەی بوونەتەوە ، دواتر هەر لە لە ساڵانی (1974) ز بە هۆكاری پیشتگیری شۆڕشی نەتەوەی كورد شۆڕشی ئەیلوول جارێكی تر لەلایەن ڕژێمی ئەو كاتەوە تووشی جینۆساید بوونەتەوە ، ئەمە سەر ڕای ئەوی هۆزی شێخانەوە گوندكانی تووشی دیان ماڵ وێران و كوشتنی و ئاواری لە ساڵانی دیكەی سەدەی بیستەم بوونەتەوە ، ئەم سیاسەتە دووژمنكاریانی حكومەتە یەك لە دوایەكانی بەعس بەردەوامی هەبوو تا سا ڵی( 1987)ز كە پێی بریاری ژمارە (5940) كە واژی العمید روكن ( مدیر ستخبارات العسكریە للعام ) بە شێوەی نەهێنی و تایبەت هاتووە بۆ (مڤومە استخبارات المگیقە الشرقیە ) بە فرمانی ( الترحیل ) كردن بە گواستنەوەی چەند گوندێكی شێخان و هۆزەكانی تر سەربەناحییەی قادر كەرەم بۆ سەرهەردوو ناحییەی خورماتوو و قەرە حەسەن كە زیاتر لە ( 40) گوند دەبێت گواستەوەی ئیداری ، هەروەها بە بڕیاری (508) ڕژێمی بەعس هاتووە بۆ سڕینەوەی ناحییەی قادركەرەم لە ساڵی ( 1987) ز . ئەمە جگە لە سیاسەت و ڕاگواستن و شاڵاوی ئەنفال بۆ ناوچەی گەرمیان لە ساڵی (1988) ز. (16)
قۆناغی سێی ئەنفال
قۆناغی سێیەمی شاڵاوەكانی ئەنفال بەسەر كردایەتی تاونباران لیوا ڕوكن سوڵتان هاشم فەرەماندی فەیەلەقی یەكی سوپای عێراق و لیوا ڕوكن كامل سەجت عزیز جەنابی فەرەماندی فەیلەقی دووە و بەسەر پەرشتی ڕاستەوخۆی وەزیری بەرگری فەریق روكن عەدنان خەیرواللە و عەلی حەسەن مجید( عەلی كیمیای) بەر پرسی نووسینگەی باكوری حیزبی بەعس و فەریق روكن “نزار عبدالكریم فەیسەڵ خەزرجی ” سەرۆكی ئەركانی سوپاس ، فەریق حسین رەشید محمد تكریتی یارمەتی دەری سەرۆكی سوپا بۆ كاروباری ئۆپەراسیۆنەكان
“لیوا ڕوكن سابیر عبدالعزیزی الدوری ” بەرێوبەری هەوڵگری گشتی سەربازی ، عقید روكن ” فرحان مگلق الجبوری ” بەرێوەبەری ڕێكخراوی هەواڵگری ناوچەی خۆرهەڵات .
ئەنفال ئەو پرۆسە سەربازییە بوو حكومەتی عێراق لە ساڵی ( 1988) ز دژ بە خاك و نەتەوە و مرۆڤی تاكی كورد و كوردستانی گرتە بەر بەمەبەستی جینۆسایدكردن و قڕ كردنی نەتەوەی باشووری كوردستان .
ئاشكرایە ئەم پرۆسە سەربازەیە بە هەشت قوناغی جیاواز و ناوچەی جیاواز تێپەڕی بە هۆیەوە بووە هۆی سڕینەوەی ژیان نەك بۆ میللەتی كوردستان و تاكی كوردی بەڵكو بۆ خاك و سەرچاوەكانی ئاو و مەڕ و ماڵات و هەموو پەلەوەركانیش گرتووە، لە نێو ئەو هەشت قۆناغە قۆناغی سێ كە ئەنفالی ناوچەی گەرمیان و ناوچە و هۆزی شێخان ناسراو بەم شێوە لێی دەروانرێت . ( 17)
قوناغی سێیەمی شاڵاوی تاوانی ئەنفال لە 7 – 4 – 1988 تا 20 – 4 – 1988 ز ناوچەی گەرمیان لە سنوری پارێزگای كەركوك و سنوری شارەكانی ” خورماتوو ، كەلار، كفری ، دەربەندیخان، چەمچەماڵ ” وە چەندین شارۆچكەی گرتووە كە هەركەیان سەدان گوندیان لە خۆ گرتبوو ،
ئەنجامی شاڵاوی سێیەم بۆ سەر ناوچە ئازاد كراوەكان و گوندكانی سنوری گەرمیان بوو كە سەر بە بەرێوەبەرایەتیەكانی شارەكان و ناحییەكانی سەر بە ( قەرەهەنجیر ، قادر كەرەم ، سەنگاو ، جەبار ، قەرەتەپە ، تووز خۆرماتوو ، قەرە حەسەن ، لەیلان) ناوچەیەكی زۆر فراوان بوو كە زیاتر لە هەزار گوند خاپوور كران و لەگەڵ ناوەندی هەرسێ ناحییەی لە یلان و قادركەرەم و سەنگاو .
پەلامارەكانی قۆناغی سێیەمی ئەنفال بەم شێوە بوو
قۆلێ یەكەم : لە كەلارە و بەروە ناوچەی شاتری
قۆناغی دووم: لە باوە نورە و بە دوو ئاراستە ، یەكەم بۆ بەرزایەكانی چوار ملان و شێخ تەوێڵ ، دووم بۆ سۆفی رەحیم و زەنگنە
قۆڵی سێیەم : لە دەربەندیخانەوە بەرەو گوندی بەركەل و شاخی زەردە
قۆڵی چوارەم : لە تیلەكۆوە هێزێك بەروە ناوچەی ڕۆغزایی و هێزێكی تریش بەروە گوندی زەڕین
قۆڵی پێنجەم : سەرقەڵاوە بەرە و گوندی هۆمەر بل
قۆناغی شەشەم : لە سەنگاوە و بەروە گوندی قەیتول
قۆناغی حەوتم : لە قادركەرەمەوە بەرە و گوندكانی برایم غوڵام و بناری گل
قۆناغی هەشتەم : لە خورماتووە و بەرەو شارۆچكەی نەوجول و گوندەكانی سەر بە داودە
قۆناغی نۆیەم : لە سەنگاوە و بەرەو گوندكانی كچان، هەزاركانی ، هەنارە .
ئەنفالی ناوچەی قادر كەرەم ( باكوری گەرمیان )
ئەنفالی قۆناغی سێیەم بە سەر پەرشتی عمید ی هێزی تایبەت (بارق عبداللە حونتە) سەرپەرشیاری گتشی شاڵاوی ئەنفالی كەرمیان
حكومەتی عێراق بۆ جێبە جێكردنی نەخشەی تاوانەكەی لە قۆناغی سێیەمی ئەنفال ، یەكەمجار هێزەكانی سوپا لە قەزای « خورماتوو» بە چری كۆكرابوونەوە . كە پاشكۆی زیاتری ئەم هێزە كۆكرا وە ش لە ” كەركوك – چەمچەماڵ – سەنگاو ” بوون، لە دەستێكی سەر لە بەیانی ڕۆژی 7 – 4- 1988 ز دەستیان بە جوڵكرد و تێكرا لە شارۆچكەی قادر كەرەم یەكیان گرتەوە و كۆبوونەوە .
عێراق چۆن نەخشەكەی جێبە جێكرد ؟
هێزەی یەكەم : بەرە و لای باكوری ڕۆژئاوا ی ” نەوجوول” بە ئاراستەی ڕوویاری ” ئاوە سپی” ڕۆیشتن
هێزەی دووم : بكە لە بەواری 11 – 4 – 1988 ز بەرە و ئارۆئاوا ، بە پشتیوانی فڕۆكەی هێلی كۆپتەر و سەمتی بۆمبانكردنی گوندەكان.
هێزەی سێیەم: هێرشێكی بەر فراوان و دڕندان بۆ گوندی ” تازە شار ” دەستپێكرد كە پێكهاتووە لە هۆزەكانی ” شێخان و گل ” لەگەڵ ڵێدانی گونەكە بە چەكی كیمیاوی.
جێگای ئاماژە پێدانە هێزەی دووەمی سوپاكە بەرە و گوندەكانی نزیك لە قادر كەرەم لەلا باشووری ڕۆژئاوا وە كەوتە جوڵە ئەنفالكردنی گوندەكانی ئەو ناوچەیە هەروەها هەر ئەو سوپایە هێرەش بۆ گوندەكانی باكوری ڕۆژهەڵاتی ناحییەی قادر كەرەم دەستپێكرد ، كە ئەویش بە زۆری هەردوو هۆزی شێخان و زەنگەن .
ئەو گوندانی هۆزەی شێخان لە باكوری ڕۆژهەڵاتی ناحیەی قادركەرەم بەر ئەنفال كەوتن بریتی بوون لە گوندەكانی ( قەشقە، وێڵە ، قەڵمكایلی سەرە و قەڵمكایلی خوارە و ، شاووك ، چەمسوورخاو) .
سەنتەرەكانی كۆ كردنەوەی ئەنفالكراوان .
حكومەتی عێراق ئەو كاتە سێ سەنتەرەی بۆ كۆكردنەوەی ئەو ئەو كەسانە كردبوو وە كە خۆیان یان بە زۆری دەستیگردە كران، ئەو سێ شوێنش بریتی بوون لە ( ناوەندی ناحییەكە) و ( مەركەزی ناحیە) و ( گوندی ئالیاوە) ، لە ناحییەی قادركەرەم ،(12)
سەنتەرەی كۆكردنەوە
یەكەم : قادركەرەم
ئەم سەنتەرە دەكەوێتە خۆر ئاوای ناحیەكەوە هەر لەسەرەتای پەلامارەی سوپا بۆ ناوچەكانی بناری گل و زەنگەن و شێخان ، ئەوی دەستی چاش و سوپا بكەوتایە وەك قۆناغی سەرەتای لەو سەنتەرە كاتیە كۆ دەكرانەوە ، پاش ناونسكردنیان ڕەوانەی لەیلان و ئالیاوە و چەمچەماڵ دەكران.
دووەم لەیلان :
ئەم سەنتەرە دەكەوێت شارە دێی لیلانەوە لە خۆر هەڵاتی كەركوك، ئەو ژن و منداڵا و پیاوانەی كە لە ناوچەكانی بناری گل و داوێ و زەنگەن و شێخان وە بەشێك لە گوندكانی ناوچەی جباری سەر بە ناحیەی قادركەرەم ، كە خۆیان دا بە دەستەوە یەكسەر ڕوانەی ئەو سەنتەران كران . پاشان گورازە رانەوە بۆ تۆپزاوە لەوەیش ژن و پیا و منداڵ لە یەك جیاكرانەوە .
سێیەم ئالیاوە
سەنتەرەی دووەم ئالیاوە گوندێك بە چەند كیلۆ مەترێك دەكەوێت خوار ئاوای ناحیەی قادر كەرەمەوە، حكومەتی عێراق لەبەر قەرە باڵخی ناوەندی ناحیەك بە چاكی نەزانی خەڵكە ئەنفالكراوەك لە نێوە ناحییەكە دا كۆبكاتەوە، بۆیە لە نێوە تەختایەكی نزیك گوندەكە تیل بەنێكی دەروست كرد و بەشێك لە ئەنفاڵكراوانی ناوچەی قارد كەرەمی لە م تێل بەندا كۆكردوە ، بەشێكی تری ڕوانەی چاری چەمچەماڵ كرد ، لە وەیشەوە بەرەو كەمپە تایبەتێكان كران، لەوانە ( تۆپزاو ، تەكریت، دبس)
هەروەها چەندین سەنتەرەی تر بۆ كۆكردنەوەی ئەنفالكروانی گەرمیان كراونتەوە لەوانە ” سەنتەرەی ملە سوورە ، قەڵای قورەتوو ، سەنتەری لاوانی دووز خورماتوو، سەنتەری دوا ناوەندی رەشید لە دووز خوماتوو ، سەنتەری چەمچەماڵ ”
وێران كردن و خاپوور كردنی ناحییە و گوندەكانی دانیشتوانی ئەو ناوچانەوە بە تایبەت گوندەكانی شێخان و ڕاپێچكردنیان ئەو كەسانەی ئەنفال بوون لە هۆزی شێخان لەگەڵ هۆز و شوێنەكانی دیكە بۆ ناو قەزای چەمچەماڵ .
ئەنفالی سێ و بەرگیری
سەرەڕای بەرگری و شەڕی قارەمانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە هەموو قوڵەكانەوە بەتایبەتی لە ئەنفالی یەك و دوو و سێ و چوار بە سەدان پێشمەرگە شەهید بوون ، بە تایبەتی ئەنفالی قۆناغی سێ كە هێزەی پێشمەرگە توانی بەرگری بێ وێنە بكات، لە ئەنفالی یەك بە تابیەتی دۆڵی جافایتی هەروەها لە قەرداغیش توانی بەرەگری زۆر باش بكات، ئەوتا محمود سەنگاوی لە كتێبی بیرەوەریەكانی سەنگاوی دەڵێت ” لە كاتی شاڵاوی ئەنفالدا هێزی پێشمەرگە بەرگریی توندیان كرد لە شەرەكانی دۆڵی جافایەتی ، پاشانیش ناوچەكانی سەركردایەتی دەستی بەسەردا گیرا (13) ڕۆژ ئەو پێشمەرگانە بە ڕێوە بوون بۆ گەرمیان ، هێندەی تر شەكەت و ماندوو بوون، لەگەڵ گەیشنیان بۆ گەرمیان ڕاستەوخۆ تووش شەڕ بوون لەو ڕۆژگاردا جگە لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و حیزبی شوعی هێزەكانی تر بروایان بە شەڕ نە بوو ، هێزەی پێشمەرگە شەڕی مانەوە نەمانی دەكرد وەك لە ناوچەی داودە و بناری گل و چوار مەللان و قۆڵی باوە نورە (پێباز) ”
هەروەها لە ناوچەكانی باكوری گەرمیان بە گوێرەی قسەی شاهید حاڵەكان لەم چەند شوێنە ڕوو بە ڕووبونەوە ڕوویدا لە وانە لە گوندی قەیتول و گوندی گەڕاوی و هەروەها گوندی تازە شار ، ئێمە لێردا بە كورتی ئاماژەیە بە ڕووبە ڕبوونەوەی هێزی پێشمەرگەو سوپاس بەعس لە گوندی تاز شار دەدەین .
ناوچەی گل و بەرگری (18)
گوندی تازە شار گوندێك دەكەوێت بناری گل، دەكەوێت باشوری ناحیەی قادركەرەمەوە، ئەم گوندە گەورترین بەرگری بینی بە خۆیەوە لە كاتی شاڵاوی ئەنفالی گەرمیان، ئەم گوندە بە هۆی نزیكی ڕێگای دووز – قادركەرەم هەر زوو گومانی ئەوی لێ دەكرا سوپا و جاش بگاتە سەری ، بۆ ئەم مەبەستە پۆلێك لە پێشمەرگەكانی كەرتی یەكی تیپی( 51) ی ( ی. ن.ك ) گەرمیان بە سەرپەرشتی نازم رە شید ئەحمد ناسرا وە بە (نازم بچكۆڵ) و مەفرە زە یەكی حیزبی شوعی عێراق لەناو گوندی تازە شاردامەزران. لەكاتژمێر ( 8) بەیانی ڕۆژی 9 ی نیسان ڕووبەڕووی بەرگری سەخت بوونەوە .
لەكاتێكدا ڕوو بەڕووی هەزاران سوپا و چاش و تۆپ و فرۆكە بوونەوە، ئەو ڕۆژ تا ئیوارە سوپا و جاشەكان تووشی شكستی گەورە بوونەوە، دوای ئەوی هێزەی پێشمەرگەی كوردستان هیچ جۆرە فیشك و تەقەمەنی و خواردنێكیان پێ نەگەیشت بەڵام هەر لەبەرگری بەردەوام بوون تا سەرئەنجام حكومەتی عێراق چەكی كیمیای بەكارهێنا دواتر لەكاتژمێرە ( 4) دووری گوندەكەی دا ، دواتر دوای ڕووبە ڕوو بوونەوە سەخت سەرجەم پێشمەرگەكان كە ژمارەیان( 24) پێشمەرگە بوون شەهید دەبن.
زیانەكانی ئەنفال لە گەرمیان
لە قۆناغی سێی ئەنفال لە ماوەی (13) ڕۆژدا زیاتر (30) هەزار خەڵكی گەرمیان بێسەر و شوێن كران ، نزیكی (400) گوند تەختی زەوی كران . قوتابخانەكان و نەخۆشخانەكان و مزگەوتەكان و شوێنەكانی دی وێران كران .
بەپێی ئامارە نافەرمییەكان برێتین لە
1 _ نزیكی (7774) خێزان ئاوارە و بەند و بێ سەرە و شوێن كران
2- ( 781) گوند و ( 6) مركز و ناوەند ( ناحیە) سوتێنران
3- (39178) خانووبەرە ، (38) قوتابخانە ، (657) مزگەوت ، ( 69) نەخۆشخانە وێران كراوەن.
4- (52 )عەماری ئاو و ماتۆر، ( مەكینەی ئاش)، (135) كارێژ و ئەستێڵ تەقێنرانەوە.
5- (157)مەرقەد و تەكیە و خانەقا سوتێنران .
ئامار و داتاكانی ئەنفالی شێخان
لێرەدا ئەم چەند گوندەی ناوچە و هۆزی شێخانی گەرمیان بە نموونە وەر دەگرین، كە بە پێی ئامار و داتاكان پۆلین دەكرێن كە بریتی دەبن لە ناوی (10) گوند و ژمارەی ئەنفالكروانی شێخان . (19)
ژ ناوی گوندەگان ژمارەی ئەنفالكراو
1 گوندی قەشقە 102
2 گوندی وێڵە 43
3 گوندی قەڵامكائیل سەروو 26
4 گوندی قەڵامكائیل خواروو 27
5 گوندی چەم سورخاو 33
6 گوندی شاوك 11
7 گوندی ژاژ 39
8 گوندی داربەسەرە 10
9 گوندی میل ناسر 4
10 گوندی كوڵە كانی 3
كۆی گشتی 298 كەس
پۆلێن ئەنفالكروانی شێخان بە پێی رەگەز
ژ ناوی ئەنفالكروان رەگەزەی نێر ڕەگەزی مێ
1 گوندی قەشقە 102 2
2 گوندی وێڵە 43 _____
3 گوندی قەڵامكائیل سەروو 27 ______
4 گوندی قەڵامكایلی خواروو 26 ______
5 گوندی چەم سورخاو 33 ______
6 گوندی شاووك 11 ______
7 گوندی ژاژ 36 3
8 گوندی داربەسەر 10 ______
9 گوندی میل ناسر 3 ______
10 گوندی كوڵەكانی 3 ———
كۆی گشتی 293 5
پۆلێنی ئەنفالكراوان بە پێی ڕێژەی تەمەن: (20)
ژمارەی ئەنفالكرا و سەرووی 18 ساڵ خوارووی 18 ساڵ
298 292 6
پۆلێنی ئەنفالكراوان بەپێی رەگەزی مێ و ساڵ
ژمارەی ئەنفالكرا و مێ سەرووی 18 ساڵ خوارووی 18 ساڵ
298 3 2
پۆلێنی ئەنفالكراوان بەپێی رەگەزی نێر و ساڵ
ژمارەی نێرینە نێری سەرووی 18 ساڵ نێری خوارووی 18 ساڵ
298 294 4
________________________________
*ئەم داتایانە لە هەرسێ كتێبەی ئەنفالی ناوچەی قادركەرەم و ئەنفالی ڕەش و كورتەیەك لەمێژووی گوندی قەشقە وەرگیراوە بۆیە ئەگەری هەیە داتا و زانیارەكان وەك خۆی نەبن .
زیانەكانی ئەنفالكراوانی ناوچەكانی شێخان .
زیانەكانی پرۆسەی ئەنفال گەلێك زۆرن ، بەهۆی غەم ساردی و بێ باكی دەستەڵات و حكومەتی هەرێمی كوردستان، بوونی بەشێك لەو ناوچەكانی بە ناوچەی قەدخكراوە ( موحرمە) ناو دەبرا ، نەتوانراوە ئامارەێكی دەروست و وەرد بۆ ئەم كەیسە ئەنجام بدەرێت ، بۆیە ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا ووتراوە و كراوە بە گریمانە بووە ، جێگای داخە پرسەی ئەنفال فرامۆشكراوە ترس و ئایندەیكی تەماوی دەبینم ، كە پرە لە دەستدانی تراژیاد و چیرۆكی گەلێكی ستەم لێكراوە ، مێژوویەكی زەیندوە و پر لە دیكۆمینتاری ، كە چاوەروان دەكرێت ئەوەش هەیە لە دەستی بەدین
زیانەكانی ئەنفال زۆرە ب تایبەت بە ناوچەی گەرمیان كە بە ئەنفالی سێ ناسراوە ، بەتایبەتر ئەنفالی ناوچەی شێخان كە مەزندە دەكرێت . ( 21)
1- وێرانكردنی (25) گوندی شێخان
2- ئەنفالكردنی زیاتر (370) كەس
3- وێرانكردنی زیاتر (700) ماڵی شێخان
4- لە دەستدانی زیاتر (135600) دۆنم زەوی لە ناوچەی شێخان
5- ئەمە جگە لە زیاتر (20) قوتابخانە و چەندین نەخۆشخانە و فەرمانگە و خزمەتگوزاری تر،
هەرەەهالە گەڵ سەدان و هەزاران زیانی گەوەری تر .
—- ئۆردوگاكانی كەس و كاری ئەنفالكروانی ناوچەی شێخان
ئۆردووگان ئەو شوێن بوو كە ڕژێمی بەعس لە ساڵی (1988) ز بۆ كەس و كاری ئەنفالكراوان لە دوای وێران بووی گوندەكانیان و چۆڵبوونەوە و ڕاگۆاستنەیان بە زۆرملێ و قەدخكردنی ناوچە و گوندەكانی كوردستان مەبەستی كۆنترۆڵكردن و چاودیركردنی ئەوانەی لەو پرۆسەیە ڕزگاریان بوو ، هۆزی شێخان وەك سەرجەم هۆزە و ناوچەی تری كوردستان ڕوو بە رووی ئەنفال و ڕاگواستنەوە زیانەكان بوونەوە ، ئەو كەسانەی لە پرۆسەی ئەنفال ڕزگاریان بوون ڕاگوێزران بۆ ئەو ئۆردوگایانی كە دەروستكرا بوو بۆیان، دوای ڕووخاندنی گوندەكانی شێخان، خەڵكی شێخانیش بەرە ش و بڵاو یان پێ كرا بۆ ناوچەی دووز خۆرماتوو و شاری كەركوك و هەروەها ئۆردوگاكانی ناحیەی شۆڕش لە چەمچەماڵ لەگەڵ چەندین ناوچەی تر.
—- باروو دۆخی كەس و كاری ئەنفاڵكروان لە دوای ئەنفال .
دیارە ئۆردوگاكان بۆ كەس و كاری ئەنفالكروان زۆر زەحمتە و دژوار بوونە، بە تایبەت بۆ ئۆردوگای شۆڕش چونكە نزیك هێڵی تەماس بوو لەگەڵ حكومەتی بەعس لەگەڵ تێكەڵ بوونی دیان كلتور و دیاری جۆر بە جۆر لەگەڵ نیشتەجێی بوونیان لەم ئۆردوگایانە رووبەڕووی گرفتی گەورە بوونەوە لەوانە .
1_ رووبەرووی گرفتی دەروونی بوونەوە
2 _ ڕووبەرووی خراپی باروو دۆخی تەندەروستی و بڵاو بوونەوی نەخۆشی بوونەوە
3_ رووبەڕووی گرفتی گەورەی قەیرانی دارایی بوونەوە
4- ڕووبەڕووی گرفتی نەخوێنەواری بوونەوە
5-رووبەڕووی چەندین دیاردەی كۆمەڵایەتی لایەنی سلبی بوونەوە
6-ڕووبەڕووی نەخۆشی درێژخایەن بوونەوە
7- ڕووبەڕووی گرفتی نەشتە جێ بوون بوونەوە
8- ڕووبەڕووی تاوانی كوشتن و دزی …هتد.
9_ ڕووبەڕووی نەبوونی خزمەتگوزاری كەم ئاوای و رێگا و بان …هتد بوونەوە .
10_ ڕووبەرووی گرفتی ترس و تۆقاندن و توندو تیژی بوونەوە.
سەرچاوە
1 _محمد فەریق حەسەن ، مێنتنەلیێتیی خێڵ، ساڵی چاپ، 2008 ز، ل 13
2- د. رفیق شوانی ، هۆز و ناوچەی شوان ، ساڵی چاپ 2016ز ، ل21
3- نووسین- تەیب تاهیری، وەرگێران ، بیهزاد خوشحاڵی ،سەیدكانی بەرزنجە و بەسەرهاتیان.
4_ كەیفی عبدوڵا شێخانی ، كورتەیەك لە مێژووی هۆزی شێخان، ساڵی 2013ز
5_ كامەران تاهیر سەعید ، قەزای كۆیە ، لێكۆڵینەوەیەك لە جوگرافای هەرێمی ، ساڵی 2008 ز ، ل 141
6- دەستنووسی مامۆستا مەلا حسێنی قەشقەی سەڵباتوو.
7_ تەلەفیزۆنی گەلی كوردستان، بەرنامەی ژیانەوەی كوردستان، لە گوندی داربەسەر، بەرواری12/ 8 /2016ز
8- پوختەیەك دربارەی هۆزی شێخانی بەرزنجی، محمد سەید عبدالكریم شێخانی بەرزنجی، ساڵی 1988ز ل 143
9- دەستنووسی مامۆستا مەلا حسێن قەشقەی ساڵباتوو.
10- بێر نارد كەمرێ، جێرد دایەمەند، دەوگ واڵن، وەرگێرانی كامیل محمد قەرداخی ،ساڵی 2007ز
11- كازم جباری ، جوگرافیای كلتوری ناوچەی جباری، كەركوك ، ساڵی 2012، ل12
12- هاشم عاسی كاكەیی، فەرهەنگی ماچۆی كاكەیی ، ساڵی سێیەم، پایزی 2001، ل28
13- شاهۆی ئیسماعیل بەرزنجی- مستەفا زەنگنە، گۆڤاری هاواری گەرگوك ، ژمارە( 4)، ساڵی 2009، ل 87
14 – شاڵاوی ئەنفالی سێ، داود، د. ناحیح گوڵپی ، 13ی نیسانی 2015 ز.
15- كەركوك لە دیوی چەند سەرچاوەیەكەدا ، هاشم عاصی كاكەیی، ل74.
16 _ گەرمیان لە شاڵاوەكانی ئەنفالدا ،داود محمد حسێن ، ل 138 -139 .
17- چەند بەڵگەنامەی سەردەمی ڕژێم .
18- گەرمیان لە شاڵاوەكانی ئەنفالدا ،داود محمد حسێن ، ل106
19- محمد قەیتولی- ئەنفالی ناوچەی قادركەرەم ، چاپ یەكەم ،ساڵی 2014 ز
20- مەلا شاخی ، ئەنفالی ڕەش، كەركوك ، چاپخانەی كاروخ ، ساڵی 2007 ز، ل 253
21- گەرمیان لە شاڵاوەكانی ئەنفالدا ، داود محمد حسێن، ل147
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.