• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

موستەشارێكی سپی عومەرمەرمحەمەد

نیسان 13, 2018 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە موستەشارێكی سپی عومەرمەرمحەمەد


  موستەشارێكی سپی

عومەرمەرمحەمەد

ناوەراستی ئازاری ٢٠٠٨

schin5-678x381تکایە ئەگەر ویستت بە پیدی ئێف بیخوێنیتەوە کلیک لێرە(موستەشارێکی سپی بکە)

ڕەنگە پڕكێشی بێ‌، لەدوای کۆمەڵکوژی ئەنفال، قسەی باش دەربارەی موستەشارە كوردەكان بكەین‌و وێنەک لە ئازایەتیان بڵاوبكەینەوە..! بەڵام كە بەڵگەكان، خۆیان دەسەپێنن‌و قسەی دەربازبووەكان، دەبنە مەحەك‌و بەبێ‌ ئەوەی یەكتری بناسن دەبنە شایەتحاڵ، ئیدی راستی نەوتن دەبێتە نامەردی و دەبێت ویژدان وتێگەیشتن لەبەهای مرۆڤ دادوەربێت.

(ئەوە جاش نەبوو، فریشتە بوو) ئەمە قسەی پیاوێکی گوندی بەکرەشەلە کە کەسوکارەکەی ئەنفالکراون ! ئەحمەد عەلێ لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا وای گووت لەدنیاو لەقیامەت شایەتی بۆ دەدەم، کەواتە ئێستا باسكردن‌و داكۆكی لێكردنی نەك دەبێتە كارێكی ئاسایی، بەڵكو دەبێتە ئەركێكی ئەخلاقیش، بۆیە ئەم ژمارەی گۆڤاری (ئەنفالستان)دا ژمارە (٦) وێنەی موستەشارێك بڵاودەكاتەوە كە جیاوازە لە موستەشارە بەد ناوەكان، ئەگەرچی بەشداری ڕاستەوخۆی لە ئەنفالدا كردووە، بەڵام جیاوازە لە ئەنفالچییەكان..! جیاوازی ئەو موستەشارە چ لەسەروەختی رژێمداو چ لە سەروەختی دەسەڵاتی كوردیشدا راستیەكی بەرچاوە. ئەو لەسەردەمی رژێمدا چەکداری سەدام و پشتیوانی رژێمەکەی بووە بەڵام پیاوێکی خوێناوی نەبووە، بەپێی قسەی شایەتحاڵەكان بێ‌ ” سەعید جاف گوناهە ناوی موستەشاری لێبنرێت، چونكە سروشتی ئەو پیاوە هەر لەبنەرەتەوە بۆ جاشێتی نەگونجاوو نا تەبابووە، ئەمە مەلا حاتەم وای گوت، وەك یەكێك لەدەربازبووەكان دەڵێ‌ ئەو توخمەكەی بۆجاشێتی ناشیا لەومەعدەنانەیە كەگەرد ناگرێ‌” منیش هەر وای بۆدەچم ! بەتایبەتی دوای ئەوەی بە دیار ئەوكاسێتە ڤیدۆییانەوە دانیشتم یان هەرکەسێک كاتێك تەرخان بكات بۆ بینیان، بە تەواوی توشی شۆك دەبێ‌، من بۆخۆم توشی شۆک بووم، كاتێك شۆرشێك توشی شكست دەبێ‌‌و پێشمەرگە تفەنگەكەی خۆی لێدەبێتە تەوق، جگە لە پارتیزانەكان كەس بەچیاوە نەمێنێ‌، تاكە كەسێك لە بەرەی بەعسەوە بەڕوی سیاسەتەكانی ئەنفالدا دێتەوە ! ئەی چۆن توشی شۆک نابین ؟ ئەگەرچی ئەنفال ماشێنێك نەبوو بەهێزی پێشمەرگەو بەو ئیمكانیاتە كەمە بەرپەرچ بدرێتەوە، بەڵام كاتێك ئیرادە بۆ مرۆڤدۆستی‌و مەردایەتی هەبێ‌ تاكە كەسێكیش دەتوانێ‌ بەئازایەتی خۆی رۆڵی گرنگ‌و كاریگەر بگێڕێ‌‌و مرۆڤایەتی بە روسوری بهێڵێتەوە، هەروەكو سەعیدجاف لەساڵی 1988 بەناوی موستەشارەوە لەئەنفالداو ئوسكار شیندلری ئەلمانی: ئەو بازرگانەی كەلەدوادواییەكانی جەنگی جیهانی دووەهەم بەناوی كاری سوغرەوە ژیانی هەزاران جولەكەی لەتاوانی هۆڵۆكۆست‌و دەستی نازیەكان رزگار كردووە، کە هەندێک دەڵێن بە هەزارانی جولەكە بوون و هەندێکیش دەڵێن ٢٢٠ کەس بوون .

 ئەو لەپەلامارەكانی ئەنفالدا نەك دەیان كەس بگرە سەدان‌و هەزاران كەسی لەدەستی ئەنفالچیەكان‌و دۆزەخی ئەنفال رزگاركردووەو دەیان‌و سەدان پێشمەرگەی داڵدەداوە‌و پارەی داونەتێ‌‌و مەسرەفی كێشاون‌و بەتەنگیانەوە هاتووەو مشوری خواردوون، من كەشەوێكی تەواو تا سپێدەی بەیانی‌و دواچركەی كارەبا بڕان لەرێگەی ڤیدۆسیدییەكەوە بەدیار ئەوژن‌وپیاوە گەرمیانیانەوە دانیشتم، كەحیكایەتی لیقەومان‌ومەینەتی خۆیان دەگێرایەوە،باسیان دەكرد كە چۆن ئەوموستەشارە سپیە لەو هەردەو جەوەڵانەی گەرمیان بەهانایانەوە چووەو جوندی داركاری كردووەوخەڵكی لەدەست فڕاندوون، كوڕە جاحیڵ‌وكچە ناسكەكان‌و میمكە تۆقیوەكانی لەدۆزەخی بەعس شاردووەتەوە، هەرچی پاڵەوانەكانی دنیایە لەبەرچاوم بەچۆكدا هاتن، فشەكەرە هاوچەرخەكانم بەزەلیلی‌وگرگنی بینی، كاریزما سیحربازەكانم باشتر ناسی، یاران من ئەوشەوە لەچی نامۆییەكدا چەقیبووم..؟ من‌و كۆنەجاشێك كوجا مەرحەبا ؟ ئاخر من‌و موستەشارێك چۆن دەبێت خەمەكانمان ئاوێتەی یەكتری بین، هەزاران گومان‌و دودڵی‌و پرسیار تێم ئاڵابوون، ترس لەوەی نەكا ئەمە كڵاوێكبێ‌‌و بازرگانەكانی ئێسك‌و كەللەسەر بیانەوێ‌ بینێنەسەرم‌و بەهۆیەوە سومعەم بشكێنن‌و سبەی چەقاوەسووەكانی ناو سایت‌و ماڵپەرەكانم تێبەردەن، ترس‌و گومان لەهەموو شتێك لەقسەی ئەو كەسە بێ تەماحانەی بەبەرائەتەوە تكایان لەحكومەتی هەریم دەكرد ئاوڕ لەپیاوێكی ماندو بدەنەوەو كەمێك ئاسودەی بكەن، ( سەعی جاف، سەعی حمەغەریب)  یش بەرۆكی بەرنەدەدام‌و  بەوهەموو پەرپوتی‌و هەژارییەی خۆیەوە، بەرابوردووی جاشایەتیەوە ببوە سپی ترین بونەوەر لەبەرچاوم، ببوە بەبەهاترین مرۆڤ لەژیانمدا، ئەوەی سەعید جاف بناسێ‌ دەزانێ‌ حكومەتی هەرێمی كوردستان چەندە مرۆڤی لەلا سوك‌وبێ‌ بەهایە، چەندە بەچاوی سوك تەماشای كەسوكاری ئەنفال‌و قوربانیەكانی دەكات؟ سەعید جاف  بەشداری ئەنفالی كرد، بەڵام مەدالیای ئازایەتی وەرنگرتووە، بەڵكو ژیانی لەمەترسیدابوو بەتایبەتی ئەوكاتەی، راپۆرتەكانی موخابەرات دەیانەویست سەری بكەن بەگۆمدا، بۆیە عەلی حەسەن مەجید نیشانەی پرسیاری لەسەردادەنێ‌‌و پێی دەلێت: كوا ئەو 1200 هەزارودووسەد كەسە ناشەریفانەی لەرێزی مقاتلە شەریفەكاندا شاردووتنەوە.

ئەمرۆش ئەو بەتەواوی جیاوازە لەمستەشارەكان،لەپەنای هیچ حزبێكەوە كەڵەگایی ناكات، نەحیمایەی بەدواوەیە، نە موچەیەكی هاكەزایشی بۆبراوەتەوە، بەڵكو هەژاری ماڵی خۆیەتی‌و شۆفێری خەڵكە‌و زۆرجاریش لەناو كەللەی ئەو لۆرییەدا دەخەوێ‌ كەسەرچاوەی بژێوی چوار كورو چواركچە ..

ئەی چۆن ئەم جاشە باشەم ناسی ؟

كاتێك تەلەفۆنی برادەرێكی لەڕادەبەدەر خۆشەویستی خۆمم لەگەرمیانەوە بۆهات، ووتی: ئەگەر بۆ ئەنفالستان مقابلەی بكەیت پیاوێك هەیە شتی سەیری لایە، منیش ووتم: بەسەرچاو، لەكوێ‌ دادەنیشێ‌، لەكوێ‌ ئەنفال بووە؟ لە نوگرەسەلمان گەڕاوەتەوە یان  ؟ قسەكەی لەدەم دەورگرتم‌و ووتی: كوڕە نەوەاللە موستەشار بووە لەكاتی ئەنفالەكەدا،  شتی سەیروعەنتیكەی لایە ، بەڵام پیاوێكی زۆرباشە. منیش ووتم:  بۆنا بەسەرچاو بەڵام تۆ ووتت پیاوێكی زۆرباشە، جا بۆ جاشی باشیش هەیە..؟! بەتایبەتی ئەگەرموستەشاریش بوبێ‌‌و بەشداری ئەنفالیشی كردبی ..!! بەپێكەنینەوە وتی:  بیبینە ئەوساخۆت تێدەگەیت.. ئیتر بریارمدابوو بیبینم‌و چاوپێكەوتنێكی لەگەڵدا بكەم، ئەو ڕۆژەی  یەكتر ناسینەكەمان دروست بوو، ناسیاوێكی خۆمی لەگەڵدا بوو: ووتی ئەمە كاك فڵان كۆنە ئامرسریەی جاش ..ئەو یەكسەر ناڕەزایەتی دەربڕی‌و ووتی: دەی برا لەوەشدا مەغەدورمان مەكەن من موستەشاربووم، ئامرسریەی چی ..!!  لەڕاستیدا ئەوجارە هیچ بایەخم بەقسەكانی نەدا، عادەتەن وەك هەرجاشێكی تر زۆر داكۆكی لەخۆی كرد ( قەسەم بەوخوا ئەوەندەكەسم لەفڵان رزگاركردووە، ئەوەندەپێشمەرگەم بەچەكەوە، پەناداوەو ئەوەندە ژن‌و منداڵم لەفڵانە شوێن داوەتەوە دەست خاوەنی، ژن‌ومنداڵی فڵان بەرپرس  من رزگارم كردووە.. ئەو حیكایەتی مێشەی هەموو موستەشاروجاش‌و كۆنەبەعسیەكان لەكۆڕو مجلیسدا دەیڕێسن ) هەروەندەم خۆش بوو پێمووت ئەم قسانە بەدەردت ناخۆن، بەڵگەت چیە؟ كێ‌ شایەتیت بۆ دەدا بەتایبەتی ئەوانەی رزگارت كردوون، دەستی درێژ كردو ووتی: دەستت بێنە هەر ئێستا دەرۆین نەك شایەتێك سەد شایەت لەوانەی رزگارم كردوون، كامێرا بێنەو قسەكانیان بگرە..من دەڵێم سەد تۆبڵێ‌ هەزار.. دەنگی دلێر بوو، كاتێك وەڵامم دایەوە‌و لێمپرسی ئەوانە: خزمت نین ؟  ووتی: ئەوە بەڕاستتە ئەگەر یەك خزمی خۆمی تێدا بوو قبوڵت نەبێ‌. لەڕاستیدا كابرا توشی تێڕامانێكی سەیری كردم، بەتایبەتی جل‌و بەرگ‌و شێوازی قسەكردنی هیچیان  یاریدەدەرنەبوون ئەمە موستەشار بووبێ‌، چونكە ئەوان هێشتا جلی گرانبەهاو سەروسمیل بۆیاخكردنەوەو سەیارەی گرانبەهاو حیمیایەی هەرزانیان بەدواوەیە‌و سەعید جافیش پیاوێكی سەڵت‌و تاڕادەیەكی زۆریش پەرپوت، كەچی دەیگوت ( ئەوەندە چەكداری هەبووەو هەزارو ئەوەندە پێشمەرگەی پەنا داوەو فیسار بەرپرسی ئەمڕۆ “لەحزب‌و لەحكومەتیش” فلان قایمقام‌و عەقیدوعەمید‌و كورە وەزیریش لەلای ئەم جاش بوون‌و خۆشی لەژیانێكی پەرپوتدا دەگوزرێ‌‌و سایەقی خەڵكە..ئیتر بریارمدا بیبینم‌و دیدارێكی لەگەڵدا سازبكەم..ئەو ڕۆژەی بینیم نیوەی ڕاستیەكانم بۆ روون بووەوە بەتایبەتی كەبانگی كردمە ناو لۆریەكی درێژەوەو لەناو كەللەی لۆریەكەدا جیگەو بانی خەوو شڕوشیتاڵی پێداویستیەكانی بەو ناوەدا بڵاوببونەوە، لەناو جانتایەكیشدا زیارتر لە(5)  كاسێتی ڤیدۆو 4 سیدی دەرهێناو دایە دەستم ، ووتی: ئەوە بگرە بیبە لەماڵەوە تەماشایان بكە بزانە من درۆدەكەم یان رۆژگار درۆزنە، ئەوانەی خەڵكیان بەكۆمەڵ ئەنفالكرد ئێستا بەقەد سەركردایەتی كورد دەستیان دەڕوا‌و ئەوەشی خەڵكی رزگاركردبێ‌ وەكو من ریسوایەو ئاوڕی لێنادەنەوە.. ئیتر كە دیدارەكەم لەگەڵدا تەواو كرد وروكاس بووم..سەرسام بووم لەرۆلی ئەم كابرایە، ئەمە ڕاستگۆیە یان برایم زەبۆكێكی ترە..ئەمە دەیخەیتە خانەی جەلادەوە یان قوربانی، خائینە یان تێكۆشەر..بەڵام هەر ئەوەندەی گەیشتمەوە ماڵەوە‌و تەماشاكردنی سیدیەكانم خستەپێش پشودان‌و نان خواردنی ئێوارەوە ..توشی شۆك بووم..لەقسەی ئەو شایەتحاڵانەی ڕزگاری كردوون، لەكۆنەپێشمەرگە، ژن‌ومنداڵ،پیروپەككەوتە، دەركردنی كچە عازەب لەچنگی سەربازە بەدرە فتارەكان.. بەڕاستی ئاهێكی سەیر‌و ئەفسوناوی بوو بەناخمدا هات.. بە تایبەتی قسەی شایەتحاڵێك بەناوی فەیسەڵ لە عەشیرەتی گیژ ووتی: من ئەو سەعیدجافە نەدەمناسی، نەبیستبووم،نەناویم بیستبوو، تەنانەت هەتا دوای راپەرینیش نەم ناسی بوو، بەڵام ئێستا خۆشەویستترین كەسمە،چونكە پیاوێكی بەغیرەت‌و كوردێكی بەشەرەف بوو)  ئەو هەرئێمەی رزگارنەكردووە..ئەم گەرمیانە ئەونەبوایە تاكە كەسێكی لێ رزگارنەدەبوو.. تەلەفۆنم بۆ ئەندامێكی كۆمەڵەی دەستەی داكۆكی ئەنفالكراوەكان كرد بەناوی ئەحمەد عەلی كە تاكە دەربازبووی خێزانەكەیتی: ووتی من مەمنونی قۆندەرەكانی سەعید جافم، ئەوەی ئەو كردوویەتی بەقسە تەواونابێ‌ كورد قەرزاری ئەوپیاوەیە.. سەعید جاف باس لەرزگاركردنی 17000 حەڤدە هەزاركەس دەكات كە رزگاری كردووە، شایەتحاڵەكان بەزۆری جەخت لەوە دەكەنەوە ئەوەی سەعید جاف رزگاری كردووە لەژماردن نایەن، بەڵام با ئێمە گریمانەی ئەوە بكەین ئەوە زیادەرۆییە، باواز لەسفرەكان بێنین‌و وای دابنێین تەنها حەڤدە كەسی رزگار كردبێ‌، خۆ ئەگەر بەدیوە ئینسانیەكەشیدا تەماشای بكەین نەك حەوت كەس ئەگەر تەنها كەسێكی رزگار كردبێت، مایەی ڕێزلێگرتنە‌و شایانی ئەوەیە كۆمەڵگە پاداشتی بداتەوە، بەڵام كەسێك لەئەنفالدا خەڵكی ئەنفالكردبێ‌‌و لەكۆشكی كۆماری حسابی تایبەتی بۆكرابێ‌‌و مەدالیای ئازایەتی وەرگرتبێ‌، ئێستاش هەمان ئیمتیازی بەزیادەوە لەدەسەڵاتی كوردستاندا هەبێ‌، چۆن ئەوپەری نائومیدی‌و بێمتمانەیی لێناكەوێتەوەو خەڵك بەرەو خراپەكاری ملنانێ‌..؟ ئاخۆ بەچ لۆژیكێك دەشێت جەلادەكان باشتربژین، لەقوربانیانی ئەنفال‌و لەو جاشە باشەی ئەمرۆ بەحاڵێكی خراپ دەگوزەرێ‌..؟  فەرموو بۆئەوەی كەمێك رێز لەخۆمان بگرین وەكو مرۆڤ، لەگەڵمندا تۆش قسەی خۆت بكە ئەوجاشەی گەلێك كاری باشی كردووە هەموومان قەرزاری كردەوەكانین ئەمرۆش پەرپووتی یاساو دڵرەقی رۆژگار فرێی داوەتە قەراغی ژیانەوە..

لەنێوان ئەم موستەشارە كوردە‌و ئۆسكار شیندلر: ناوی ئەو سەرمایەدارو بازرگانە ئەلمانییەیە كە لە دوادواییەكانی جەنگی جیهانی دووەهەم بەناوی كاری سوغرەوە ژیانی هەزاران جولەكەی لەمەرگ بە دەستی نازیەكان رزگاركردووە، كە ژمارەیان نزیكەی 12 هەزار جولەكە بووە..ئاسمان‌و رێسمان جیاوازی هەیە، نەك هەرلە حكومەت‌و ئەدای حكومرانی، بەڵكو لەسەر ئاستی كۆمەڵگەو تاكە كەسیش، ئوسكار شیندلر لە میانەی ستەمكاری نازیەكاندا ژمارەیەک جولەكەی لە مردنی حەتمی لە هۆلۆكۆستدا رزگاركردووە، لەمانگی 11/1945 تا مانگی ئایاری /1950 لەناوشاری رێگنیس بۆرگ ژیاوە لەبەرئەو هەڵوێستە مرۆڤدۆستیەی شارەوانی رێنگنیس بورگ وەك رێز لێنان جیدارییەكیان بۆ دروستكردووە‌و هەتا ئێستاش بەدیواری ماڵەكەیەوە هەڵواسراوە.. دوای مردنیشی هەموو ئەو جولەكانەی لەسایەی ئەم ئەلمانیە نازیەوە دەربازبوون، لە ساڵیادی مردنیدا بەریز دەچن گوڵیان لەسەرگۆرەكەی دادەنا‌و پێموایە هەتا ئەمرۆش ئەو نەریتە بەردەوامەو پشتاوپشتی دەربازبوەكان دەچنە سەرگۆرەكەی‌و بەدانانی گوڵەكەی رێز لە ئوسكار شیندلر دەگرن. ئەمەش یەکێکە لە جیاوازییەکانی ئەنفال و هۆلۆکۆست و جیاوازییەکانی رەفتاری کوردو جوو . کاتێک ئەنفال وەک هۆڵۆکۆست و هەڵەبجە وەک هێرۆشیمان وێنا دەکەین هەقە شتێکیشمان هەبێ لەوان بچێت، بانمونەیەک بهێنمەوە : ئۆسکار شیندلر) لە کۆمەڵکوژی هۆلۆکۆست ٢٢٠ کەس ڕزگاری كرد، ئەوانیش پێشوازیەكی گەورەیان لێکرد،شیندلرئەوەندە دڵخۆشبوو دوای ئەو پێشوازیە زۆربەی ژیانی لە نێوان ئەڵمانیاو ئیسرائیل بەسەربرد. کەمردیش جووەکان لە شاری (هێلدس هام)ی ئەڵمانیا تەرمەكەیان دەرهێناو گواستیانەوە بۆگۆرستانی ئۆرشەلیم لە قودس. لە ١٨/٧/١٩٦٨ دەزگای یادفاشم Yad Fashmبریاریدا لەمەولا (ئوسكارشیندلر) یەكێكە لە پشتیوانانی جولەكە، لە٢٤/٦/١٩٩٣ جارێكی تر دەزگاکە جەختی لەبڕیارەكەی كردەوەو هەمان بڕیاری رێزلێنان بۆخێزانەكەشی (خاتوو ئمیلی شیندلر) دەرچوو .

Oskar Schindler was born 1908 in Svitavy (German: Zwittau) - now located in Czech Republic. Oskar Schindler (28 April 1908 – 9 October 1974) was an ethnic German industrialist who saved the lives of more then 1000 jews during the 2nd World War. His story became world famous when Steven Spielberg filmed Schindlers story in the movie Schindler's List (Schindler's Ark). On the images seen the Oskar Schindler memorial located in the city of Svitavy.كەچی بەداخەوە لێرە زۆربەی پیاوانی گەندەل‌و كۆنە بەعسی بەچەپكە گوللەوە دەچنە سەرمەزاری شەهیدان‌و كەسانی پاك‌وبێگەردیش بەخەمساردیەوە بەلای قوربانیان‌و گۆرستانی گیانبەختكردواندا تێدەپەڕن.

لە نێوان ئوسكار شیندلر‌و سەعید جافدا لێكچونێك هەیە، هەڵوێستی ئەوموستەشارە كوردەی كە لە ساڵی 1988 ژیانی خۆی خستووەتە مەترسیەوەو خەڵكێكی زۆری لەئەنفال رزگاركردووە.

ئەگەرچی قسەكردن‌و داكۆكی كردن لەموستەشارە كوردەكان ڕەنگە بۆ ئێمە ئەستەمترین شتێك بێت كە بتوانین پركێشی تێدابكەین، ئەمەش لەبەر ئەوەنا كە موستەشارەكان ئەمرۆ دەسەڵاتی كوردستان داكۆكییان لێدەكات، بەڵكو لەبەربەدناوییان لە تاوانەكانی ئەنفالدا كەمترین دەرفەتی هێشتووەتەوە بۆ ئەوەی ئەگەر چاكەیەكیشیان هەبووبێت مرۆڤ بیوێرێت باسیان بكات.. بەڵام کاتێک من بۆخۆم چووم بەراستەوخۆو روبەروو کەسوکاری ئەنفالکراوانم بینی وقسەیان بۆکردم یاخود ئەوکەسانەم بینی کە سەعید جاف دەربازی کردبوون تەواو دڵنیابووم لە چاکەکاری ئەم پیاوە.

من دەبێت جەخت بکەمەوە لەوەی هەرچی بە داكۆكی كردنیش لەسەعید جاف دەگەرێتەوە ئێمە تەنها پشتمان بەقسەی شایەتحاڵەكان بەستووە، بۆیە هەرچی لەبارەی ئەم كۆنە موستەشارەوە دەینوسین لەحاڵی حازردا تەنها رێزگرتنە لەقسەی شایەتحاڵەكان‌و كردەوەی ئەو مستەشارە لە دەربازكردنی خەڵك‌و پەنادانیان، تەواو سەرسوڕهێنەرە بەجۆرێك ژمارەی شایەتحاڵەكان زۆر زۆرن‌و هەمووی بەوێنەی ڤیدۆیی‌و دۆكۆمینتكراون، لەوانە چەندین پێشمەرگە لەلایەنە جیاجیاكانەوە بەتایبەتی یەكێتی ‌و پارتی‌و شیوعی شایەتی لەسەر ڕاستی قسەکانی و ئازایەتی‌ دەدەن کە لە سەروەختی پەلامارەكانی ئەنفالدا ئەو جاشە دوای ئەوەی داڵدەی داون پارەشی پێداون.. لەڕاستیدا شایەتحاڵەكان ئەوەندە زۆرن، ئەستەمە تاكە كەسێك تاقەتی بەسەریاندا بشكێ‌ هەتا قسەی هەموویان وەرگرێ‌.

پێشمەرگەكانی پارتی ‌ویەكێتی‌و شیوعی، خەلكێكی زۆر لەدەربازبووەكان شایەتی دەدەن لەسەر ئەوەی ئەو كابرایە ئەوەی دەیلێت ڕاست دەكات، شایەتحالێكی كۆنەپێشمەرگە كە ئێستا كەم ئەندامەو هەموو كەسوكاری ئەنفالكراوە قسەكەی پشتڕاستكردەوەو ووتی هەرچی سەعید جاف دەیلێێ‌ ڕاستەو بڕوام وایە كەمی هەیە زیادی نیە. تەنانەت  پێشمەرگەكان شایەتی دەدەن لەسەر ئەوەی لاندكرۆزەرەكەی فرۆشتووە بۆ ئەوەی مەسرەفی خواردن‌و حەوانەوەی پێشمەرگەكان دابین بكات.. هەرچی خۆشییەتی ئەو قسەیە پشت ڕاستدەكاتەوەو دەلێت من موچەكەم 3 هەزار دیناری سویسری بوو، جارێكیان تەنها 80 دینارم لێبردەوە بۆمالەوە ئەویش ژنەكەم ووتی: ئەرێ‌ سەعید جاف هەر هیچ نەبێ‌ حسابی جاشێكم بۆبكە خۆمن مردم بەدەست چالێنان‌و چاتێكردنی میوانی تۆوە، واللە منیش ئەو هەشتا دینارەت لێ‌ دەسێنم .. ناچار ئەویشم دایە دەست دایك منداڵەكان‌و خۆم یەك قرۆشم پێنەما.

دوای ٤ ساڵ لەبڵاوبوونەوەی ئەم بابەتە سەردانێکی شاری کفریم کرد، بۆئەوەی رای خەڵک وەرگرین ئاخۆ دەتوانین فیلمێک لەبارەی سەعید جافەوە دروست بکەین، پیشوازی خەڵک زۆر جێگەی سەرسامیمان بوو، کاتێکیش لەگەڵ کاک سەعید و کاستی فیلمەکە رۆیشتین بۆگەرمیان هەستم کرد هێشتا سەعید جاف کەمی وتووە، سەیر لەوەدابوو، لەناو بازاری کفری خەڵک هەبوو یەخەی سەعید جافی دەگرت وخوڵقی دەکرد بۆماڵەوە سەعید جاف نەیدەناسی دوای پرسیارکردن دەیگوت ئێمە قەرزداری تۆین، تەنانەت لەناو ئەو خانوانەدا کە بۆ لۆکەیشنی فیلمەکە دەگەڕاین ژنێک وتی: ئەمە ماڵی سەعید جافە ئەگەر بیشی سوتێنێ ئێمەدەست ناهێنینە رێی، چونکە ئەو ئێمەی لەئەنفال رزگارکردووە، ئەژنەش سەعید جاف نەیدەناسی دواتر خۆی چیرۆکی دەربازبوون وبەهاناوەچوونی سەعید جافی گێڕایەوە، لەهەموو ئەو حاڵەتانە سەیرتر چووین بۆسەیری خانوویەک ودواجاریش هەرلەوێ گیرساینەوە، ماڵی ژنێکی پیربوو ناوی رێژاو بوو، ئەوسا خۆی لەماڵ نەبوو کەچووین بەڵام کچێکی گەنج پێشوازی لیکردین کچەکە بە پێکەنینەوە گوتی :

  • توو سەعید جافی ؟
  • بەڵێ دایکەکەم بۆ ؟
  • کچەکە گوتی : واللە راستت بێژمی ، دایکم بەردەوام دوعات لێدەکات.
  • دوعام بۆ دەکات ، یان دوعام لیدەکات ؟!
  • نا بەخوا دوعات لێدەکات وجنێویشت پیدەدات .
  • ئێ بۆ کچم خراپەم بۆتان بووە ؟
  • دایکم زوو زوو بەباوکم دەڵێت ئەگەر ئەو سەعید جافە سەگبابە نەبوایە ئێستا تۆش ئەنفال دەکرایت و لەکۆڵم دەبوویتەوەو موچەیەکیشم بۆ دەبرایەوە .. بەڵام ئەوسەگبابە بووە باعیسم !

لەگوندی ئۆمەربل خەڵکەکە زۆر ریزیان لێگرتین، دوای ئەوەی پرسیارم لێکردن گوتیان: دڵنیابە ئەگەر سەعید جاف نەبوایەو موستەشارێکی تربوایە بتانهاوردایەتە ئەم گوندە نەماندەهێشت لەوملە بێن بەمدیودا .

کەچی ئەفسوس ئێمە هێشتا فیلمەکەمان تەواو نەکردبوو، تەنانەت نەگەیشتبووە قۆناغی مۆنتاژیش کەوا بەقسەی کەسانێک کە بەنەزانی و لەرقی یەکێتی وپارتی لەدۆسێی ئەنفالەوە ئاڵابوون ومیدیا فوی تێکردبوون زۆر نامەردانە پەلاماری (تەهاکەریمی)ی جوانەمەرگیانداو هەوڵیاندا ناوی خۆی وکارەکەی بزرێنن و بەوهۆیەوە گورزێکیش لەمن بووەشێنن. سەرەتا هەوڵی کەپینێکیاندا لەدژی کەزانیان بۆیان ناچێتەسەر لەبەرئەوەی خودی کەسوکاری ئەنفال کارەکتەری فیلمەکە بوون و من راوێژکاری بووم کەسوکاری ئەنفالیان پێ هەڵنەخڕێندرا، ئینجا چوونە بن کلێشەی کاوە مەحمودی وەزیری رۆشنبیری و سەرنوسەری رۆژنامەو ماڵپەرەکان و هەڵمەتێکی فاشیانەیان دەست دایە. بەڵام لەوێشدا وەڵامیان درایەوەو نەیانتوانی لەبەرەی خۆیان زیاتر پێ ڕاکێشن . بەڵام توانیان بۆماوەیەک تەهای جوانەمەرگ ئازار بدەن. سەرئەنجام فیلمەکە بەرهەم هات و چەندین خەڵاتی گرنگی لە ڤیستڤاڵە جیهانی وناوچەییەکان وەرگرت .. کەچی دوای ئەو سەرکەوتنەش هیچ میدیایەک پۆزشی نەهێنایەوەو بنوسێت هەڵەمان بەرانبەر سینەماو تەهاکەریمی کرد !

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌