• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

کێ یەکەم شەهیدی ئەنفالی گەرمیانە ؟ ڕاستکردنەوەی مێژوو . مەلا تەحسین گەرمیانی

نیسان 07, 2018 Omer ئه‌نفال, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە کێ یەکەم شەهیدی ئەنفالی گەرمیانە ؟ ڕاستکردنەوەی مێژوو . مەلا تەحسین گەرمیانی


کێ یەکەم شەهیدی ئەنفالی گەرمیانە

تەنها راستکردنەوەی مێژووە .

مەلا تەحسین گەرمیانی

ڕۆژی ٧ی نیسانی ساڵی ١٩٨٨  شەهیدبوونی ئەسکەندەری برام و ماڵوێرانی بنەماڵەیەک

30226976_1957257610991981_3688085122835283968_nدوای تیکشکانی هیزی پێشمەرگە لەقۆناغەکانی، پەلاماری یەک ودووی ناوچەی دۆڵی جافایەتی و سەرگەڵ وبەرگەڵو داتریش بۆ قەرەداغ، کەتیایدا سەدان پێشمەرگەی گەرمیان ڕۆڵی گەورەوکاریگەریان تێدا بینی، وچەندین ڕۆڵەی قارەمانی تێدا شەهید بوون، ئەوەشی کەمایەوە بەپەلە گەڕانەوە بۆگەرمیان. هەرئەو ڕۆژە کەرتی ٣ی تیپی ٥١ی گەرمیان پڵنگ ئاسا خۆیان کرد بەنێو گوندی باوەکردا. پێشمەرگەکان گڕیان لێدەباری زۆربەیان لەگەڵ شەهید ئەسکەندەری برامدا خۆیان بەماڵدا کرد، زۆر هیلاک وماندوو دیاربوون، سەروقژ و ڕیشهاتوو، بەڵام توڕەو ڕقی تۆڵە لەنێودڵ ودەرونیاندا پەنگی خواردبووەوە، چونکه لەسەرگەڵو بەرگەڵو قارمانی وەک شەهید فەتحوڵایان لەدەستدابوو، شەهید ئەسکەندەری برام، پێی گوتم : مەلای برام هابگرە، ئەوە چەکی شەهید فەتحوڵایە، بیپارێزە، چونکه چەکی دەستی شەهید زۆر پێرۆز بوو، ویستمان خواردنیان بۆ ئامادەبکەین بەنیازی گوشتیان بۆبکەین، بەڵام ئەوان وتیان ئێمە زۆر پەلەمانەو تەنها نان وماست دەخۆین، دوژمن هاتووەو دەبێت هەرچی زووە فریا بکەوین. واتا دوای نزیکەی ۳ مانگ لەگەڕانەوەیان یەک کاتژمێر لەماڵەوە مانەوە بەپەلە بەرێکەوتن بۆکوێ ؟ بەرەوپیری مەرگ لەپێناوی ڕیبازی کۆمەڵەی ڕەنجدەران وخاک ونیشتیمان، کە دەڵێم کۆمەڵە چونکه ئەوسا کۆمەڵە بوون، واتای بەرخۆدان و گیانبازی .

لەڕۆژی ٧ی نیسان رژێم لەقۆڵی گوندی عەزیزبەگەوە پەلاماری ناوچەکەیداو هێرشی هێنایە سەرگوندی تاڵاوی ناحێی نەوجول، هێزەکەی کەرتی ٣ بەسەرپەرشتی وفەرماندەیی خودی شەهید ئەسکەندەری برام ڕوبەڕوی ئەو پەلامارەی سوپای بەعس بووەوە، هێزەکەی دووژمن لە گوندی تاڵاو وەدەرنراو زیانی زۆریشیان بەرکەوت، بەڵام تیکشکانی دووژمن بەگیان بەخشینی کاکه ئەسکەندەری برام تۆمارکرا بە شاهیدی هاوڕێکانی هەتا شەهید بوونی بەپێوە شەڕی مان ونەمانی کردووە، چونکە ئەوکەلەماڵ دەرچوو، قسەیەکی کردو گوتی: دوای شەهید بوونی هاوڕێکانم ئیتر عەیبە من لەژیاندابمێنم، مبەستمە بڵێم ئەو هەرلەماڵەوە بریاری خۆیدا کەدەیەوێت بچێتە ناوکاروانی سەروەرانەوە.

بەداخەوە سەرلەئێوارەی هەمان ڕۆژ ٧/٤/١٩٨٨ کاتژمێر ٦:٤٠ دەقیقە چووە ناوکاروانی پڕ لەسەروەری شەهیدانەوەو شەرەفی یەکەمین شەهیدی بەرگری لە بەرپەرچدانەوەی پەلاماری ئەنفالی سێ بەرکەرکەوت، بەڵام لای ئیمه شەهید هەر شەهیدە جا یەکەم شەهید بێت یان دواهەمین شەهید، تەنها خۆمان وەک کەسوکاری شەهیدان ئاگامان لەحاڵ و خەم ودەرونی سوتاوی یەکتر هەیەو من شانازی دەکەم بەهەر شەهیدێکی کوردستان و بەشەهیدی خۆمی دەزانم، کەسوکاری هەرشەهیدێکیش جێیشانازیمانن مەبەست لەم نوسینە تەنها، ڕاستکردنەوەی مێژووەیەک بوو.

جێگەی شانازیمانە کە بەشەهیدبوونی ئەسکەندەری برام بنەماڵەکەمان بووه خاوەنی ۳ شەهیدی قارەمان .

تیبینی/ ئەوەی کلاشینکوفەکەی پێیە شەهید ئەسکەندەرە لەگەڵ شەهید سەید نجم .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌