نیسان 07, 2018 Omer تاوانی جهنگ, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە کۆمەڵکوژی توتسیەکان و کورد …………….. تاهیر رەحیم
کۆمەڵکوژی توتسیەکان و کورد
تاهیر رەحیم
رۆژی 7 ی ئەپریل ساڵی1994. 800 هەزار لە توتسیەکان لەلایەن توندرەوەکانی هۆتۆ لە وڵاتی رەوەندا کوژران. توتسیەکان لەسەدا 15ی رەوەندا پێکدەهێنن زۆر بەیان کریستن و بەشیکی کەمیان موسلمان.
لە رەوەندا بۆ ماوەی یەک هەفتە ماتەمینی دەگێرێ. نەک چەند سەعاتێک بۆ هەڵبجەو ئەنفال وەک لەکوردستان دەکرێ. سەرۆکی رەوەندا بۆ ماوەی 100 رۆژ مۆم بە داگیرساوەیی دادەنێت، وەک یادێک بۆ ئەوکۆمەڵکوژییە کە 100 رۆژی خایاند .
میدیاکانی ئەوروپا لەوانە میدیای ئەڵمانیا، رۆژنامە و تەلەفزێۆن و رادیۆ لە رۆژێک پێش دەستپێکردنی یادەکە قسەی لەسەر دەکەن…
بەڵام بۆ ئەڵمانیا وڵاتانی تر لە یادی هەڵبجە شتێک ناڵێن؟ ئایا لەبەرئەوەی خۆی ژەهری کیمیاوی فرۆشتووە بە رژێمی بەعس ؟ ئەی بۆ بۆ باسی ئەنفال ناکەن؟ کی بەرپرسە لەوەی کە نەتوانراوە کۆمڵکوژیەکانی کورد لە دەزگا راگایاندنەکانی ئەوروپا بجوڵێنرێت. دەسەلات یان رەوەندی کورد؟
ئەندامەکانی پارتی ویەکێتی لە ئەورپاو ئەمریکاو.. وێرای ئەوەی زۆربەیان موچەی نایاسایی وەردەگرن، بەلام لەپرسە نەتەوەییەکان زۆر بێخەمن و بەشدارنابن تەنها لەیادی دامەزراندنی حزب نەبێت ئەوەیش لەبەرئەوەی موچەکەیان نەبڕێت. ئەندامانی حزبە ئیسلامیەکان بەهیچ شیوەیەک لە بۆنە نەتەوەیەکان و یادی ئەنفال هەڵبجە بەشدارنەبوونە ، تەنها بۆ پشتگیری لە فەلەستین و شیشان یان بۆ موسڵـانەکانی بۆرما….ئامادە دەبن.
دەسەڵاتی پارتی ویەکێتی بەدەیەها ملیار دۆلاریان لە قووتی خەڵکی بەفێرۆ دا، بەهەزارەها کۆشک و تەلاریان درووستکرد بەڵام نەیانتوانی کۆنگریەکی شایستە بە بەشداری دەیەها زاناو فەیلەسوفی بوارە جیاجیاکانی جینۆساید سازبدات. چوونکە خەمی دەسەڵاتی کوردی هیچ کاتێک خەمی نەتەوەیی و مرۆی نەبووە، بەڵکۆ تەنها غەمیان ناوگەڵ و گیرفان بووە.
خەرجی کوڕەکەی نێچر بارزانی، ئیدریس ساڵانە نزیکەی ۱،٥ ملێۆن دۆلارا واتا لە چوارساڵدا دەکاتە شەش ملێۆن بێگومان تەنها کۆڕ و کچی نێچرو مسرور و ماڵی تاڵەبانی نیە…
ئایا قوربانیەکانی هەڵبجە، ئەنفال، بارزانیەکان، فەیلیەکان… ئەوە ناهێنێت پارەی ساڵێکی یەکێک لە کوڕو کچەکانی دەسەڵات لە کۆنگریەکی لێکۆڵینەوە لە هۆڵندا یان ئەڵمانیا خەرجکرێ؟ تاوەکو دەنگدانەوەیەکی گەورە لە میدیاکانی ئەوروپا بخوڵقێنێ.
ئەوەی زیاتر لە خەمی کۆمەڵکوژییەکانە هەندێک خەڵکی سەربەخۆیە ئەوانیش هەوڵدانەکانیان سنوردارە وەک رێکخراوی چاک، کە توانای مادییان زۆرکەمە ئەوەشی دەیکەن لە گیرفانی خۆیان دەردەچێت یان یارمەتیکی زۆرکەم دراون لەگەل ئەوشدا خزمەتی گەورەیانکردوە
ئای چ شەرمەزاریەکە تاوەکو ئێستا لە دەسەڵاتی بنەماڵەی خێڵەکەی پارتی و یەکێتی تێنەگەی؟؟؟؟؟!!!!!!
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.