• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

جەنۆساید وۆچ ئاگادارکردنەوەیەک سەبارەت بە کۆمەڵکوژی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاودەکاتەوە

نیسان 07, 2018 Omer ئه‌نفال, هه‌واڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە جەنۆساید وۆچ ئاگادارکردنەوەیەک سەبارەت بە کۆمەڵکوژی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاودەکاتەوە


جەنۆساید وۆچ ئاگادارکردنەوەیەک سەبارەت بە کۆمەڵکوژی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاودەکاتەوە

kurd_genocide-780x300لە کۆتایی هەفتەدا جەنۆساید وۆچ ئاگادار کردنەوەیەکی سەبارەت بە جینۆسایدکردنی کورد لە تورکیا، سوریا و عێراق بڵاو کردەوە. ئەمشێوەیە لە ئاگادارکردنەوەیە دەکرێت لەوکاتانەی کاری کۆمەڵکوژی بەڕێوەبێت. ئاماژە بە کۆمەڵکوژی لەڕێی ئەو ترسانەوە دێت کە زۆر جار کار لەسەر سڕینەوەی ڕەگ و ڕیشەکان دەکرێت.

ڕێگرتن لە کۆمەڵکوژی … عراق، سوریا، تورکیا
٢ی نیسانی ٢٠١٨

کورد لە ئاستێکی فراواندا کەوتۆتە بەر هێرشی کۆمەڵکوژی لە لایەن هێزە هەرێمێکانەوە لە ئێران، عێراق، تورکیا و سوریا، هەموو ئەمانە کەمینەیەکی گەورەی کورد تیایاندا ژیان دەکات. لە کاتی ئێستادا زۆرترین هەڕەشە لەلایەن تورکیاوەیە. لە ٢٠ی جەنیوەری ٢٠١٨ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان دەستی بە هێرشی سەربازی کرد بۆ سەر باکوری ڕۆژئاوای سوریا لە ژێر ناوی ” هەڵمەتی چڵە زەیتون ” ئامانج لە هێرشەکە دەرکردنی یەکینەکانی “یەکێتی پاراستنی گەل – YPG ” بوو لە ناوچەکانی عەفرین. تورکیا YPG بە درێژکراوەی پارتی کرێکارانی کوردستان – PKK دەزانێت، کە لە ١٩٨٤ ەوە لە پێناو مافی زیاتر و ئۆتۆنۆمیدا لە شەڕێکی بەردەوامدایە لە ناوەو دەرەوەی تورکیا. YPG بەتوندی ئەوە ڕەتدەکاتەوە کە درێژکراوەی PKK بێت، لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا هاوپەیمانیەکی پێک هێنا ( لە نێوان وڵاتانی تردا ) بۆ شەڕ لە دژی داعشدا لە ٢٠١٤. هێزی سەربازی تورکیا هەستا بە هەڵمەتی ” چڵە زەیتون ” لەگەڵ گرنگیدانێکی زۆر کەم بە یاساکانی شەڕ لەگەڵ بۆردومانکردنێکی کوێرانەی شارەکان. بەسەدان خەڵکی سیڤیل لە عەفرین و دەوروبەری بوونە قوربانی، لەگەڵ کەمینە ئایینێکانی تر کە ئاوارەببون بە هۆی شەڕی سوریا و داعشەوە. بەڵگە هەیە کە هێزەکانی تورکیا بەدەستی قەست خەڵکی سیڤیلیان کردۆتە نیشانە.

حکومەتی تورکی و میدیاکەیان یەکینەکانی پاراستنی گەل بە ” ڕێکخراوێکی تیرۆریست ” پێناسە کردووە، بۆیە بە پاساوی شەڕ دژی تیرۆر هێرشیان کردۆتە سەر سوریا. هێرشکردنە سەر وڵاتە هاوسێکەی خواروی خۆی بە ناوی ” جهاد”ەوە، ئەمە زمانێکە داعش و ڕێکخراوە توندڕەوەکانی تر بەکاری دەبەن. وشەی” تیرۆریست” لە تورکیا وەک وشەیەکی بێگیان بەکار دەهێنرێت بۆ سەرکوتی ئۆپزسیۆن بۆ داماڵینیان لە مافەکانیان و سەرکوتکردنیان و شەرعیەت وەرگرتن بۆ سەرکوتکردنی ئینسان و ئازادێکان.

لەکاتی هەوڵدان بۆ کودەتا لە ٢٠١٥ەوە، دەسەڵاتداران هەستان بەدەرکردنی هەزاران لە فەرمانبەرانی خزمەتگوزارییە مەدەنێکان و بەندکردنی سەدان لە مامۆستا، پرۆفیسۆر، رۆژنامەوان، کەسانی سیاسی و خەڵکانێک کە لەبواری مافەکانی مرۆڤدا کاریان دەکرد و زۆرێکیتریش لە ڕۆشنبیران بە هۆکاری لایەنگرییان بۆ بەرەی” ئۆپزسیۆن” زۆرێک لەو خەڵکانە تۆمەتبار کراون بە تیرۆریست.

هەروەها وشەی تیرۆر بەکار هێنرا وەک پاکانەیەک بۆکارە توندو تیژێکانی خۆیان دژ بە کەمینەی کورد لە خواروی ڕۆژهەڵاتی وڵات، کە بونی پارتی کرێکارانی کوردستان تێیدا بەهێزە. هەڵمەتی عەفرین جیاوزاز نییە لەو هەڵمەتەی بەناوی ” هەڵمەتی دژی تیرۆر” پێی هەستان لە خواروی ڕۆژهەڵاتی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٥، کە هێزی ئاسایشی تورکی لە شارێکی وەک جەزیرە بە ڕاگواستنەوەی بەشێکی زۆر لە خەڵکەکەی، وە قەدەغەکردنی هاتوچۆی بە شێوەیەکی قورس سەپاند (جاری وا هەبوو درێژەی دەکێشا بۆ 24 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، تەنانە بۆ هەفتە و مانگیش). هەستان بە بڕینی ئاو کارەبا و کوشتنی دەیان کەسی سڤیل، دامودەزگا ڕۆشنبیرێکانیان ڕوخاند ( تەنانەت مزگەوتیش )، وێرانکردنی گۆڕستانەکان، تێکدانی پێداویستییەکانی ناو ماڵ و کوشتنی گیانەوەرەکان. سەربازەکان دروشمی ڕەگەزپەرستانەیان لەسەر دیواری باڵەخانەکان دەنووسی و ئاڵای تورکیایان بە پەنجەرەکاندا هەڵدەواسی. لە جەزیرە هەروەکو عەفرین لاشەی ژنە جەنگاوەرەکانیان شێواند، بە ڤیدیۆ تۆماریان کرد و لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی فراوان بڵاوکرانەوە. ئەم شێوەیە لە کاری دڕندانە ئاماژەیە بۆ کردەی کۆمەڵکوژی. لە سوریا سوپای تورکیا و ئەو هێزانەی لەژێر ڕابەرایەتی ئەودابوون ( لەوانەیە چەکداری داعشیشی لەگەڵدابێت) لە 25ی مارسی 2018 ڕایانگەیان کە بەتەواوی دەست بەسەر عەفریندا گیرا. تاوانبار کران بەوەی کە سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیایی ناوچەکانی عەفرین جێبەجێ دەکەن، لە ڕێگای نیشتەجێکردنی خێزانە تورکمان و عەرەبەکانەوە کە لەبنەڕەتدا خەڵکی ئەو ناوچەیە نین. دانیشتوانی عەفرین مەزەندە دەکرێت بە 150000 کەس لەگەڵ هێزەکانی یەکێتی پاراستنی گەل چوونە دەرەوە پێش گەشتنی هێزەکانی تورکیا.

هەواڵەکانی ئەم دوواییە لەناو شاری عەفرینی داگیرکراوەوە باس لەوە دەکەن کە دەیان لاوی کچ و کوڕ ڕفێندراوان لە لایەن هێزەکانی تورکیا و جیهادێکانەوە و بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو دەسدرێژی کراوەتە سەریان. هەروەها ڕاپۆرتی تر هەیە باس لە بەزۆر گۆڕینی ئاینی ئێزیدێکان دەکات.

ئەردۆگان پەیمانی داوە بەردەوامبێت بەرەو ڕۆژهەڵات بۆ مەنبەج و کۆبانی لە سوریا و لە وێشەوە بۆ ناوچەی شەنگال و موسڵ لە عێراق، بیانوی هێرشکردنەکەی پارتی کرێکانی کوردستانە کە بنکەی هەیە لە چیاکانی کوردستانی عێراق. لە بەرانبەر کردەی ڕیفراندۆم کە حکومەتی هەرێم لە کوردستانی عێراق لە سپتەمبەری 2017 پێی هەستا، کورد لەو هەرێمە تەریک کرایەوەو ڕووبەڕووی ئابڵۆقەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراوی ئابوری تووند کرایەوە. دەوڵەتی تورکی بە درێژایی ماوەی ڕابردوو هەمیشە هەڕەشە بووە لەسەر کوردەکان.

وەرگێڕانی: گۆران عەبدوڵا

www.dengekan.com
—————————————
سەرچاوە:

http://www.genocidewatch.com/countries-at-risk

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌