نیسان 06, 2018 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە بە یادی موعین، لەهەر کوێیەک بێ شاسوار هەرشەمی
بە یادی موعین، لەهەر کوێیەک بێ
شاسوار هەرشەمی
ئەمڕۆ یادی بەکۆمەڵ گرتن و کوشتن و دەرکردنی کوردانی فەیلییە، لە بەغدا.
ئەو کاتەی کە لە زانکۆی بەغدا دەمخوێند، واتا ساڵی خوێندنی ١٩٨٠-١٩٨١، یان ساڵی دەستپێکردنی جەنگی هەشت ساڵەی عێراق-ئێران بوو. ڕژێمی بەعس، لە هەر بیانویەک دەگەڕا تا لە کوردانی فەیلی بدات. دیارە گەلێک هۆ هەبوون، کە بۆچی کوردانی فەیلی کرابوونە ئامانج.
ئەوان کورد بوون.
ئەوان شیعە بوون.
ئەوان بڕبڕەی پشتی بازرگانیی ناو بەغدا بوون.
ئەوان، سەرەڕای دووریان لە کوردستان، لە شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی کوردستان،هەمیشە ڕۆلێکی دیاریان هەبوو.
لە سەردەمی مەلا مستەفا، سەرۆکانی هەردوو یەکیەتی قووتابیان و لاوان، کوردانی فەیلیی بوون.
دوان لەو شەش کەسانەی، کە یەکیەتییان دامەزراند، کوردانی فەیلی بوون.
ئەوان لە بزووتنەوەی پێشکەوتنخوازی عێراقدا، کەسانی دیاریان هەبوو.
بەداخەوە، ڕژێمەکان زۆر بەئاسانی بیانو دروست دەکەن و ئەوەی نەخشەیان بۆ داڕشتووە، جێبەجێی دەکەن. ئێمە لە ڕیزەکانی ڕێکخاستنی کۆمەڵە لە بەغدا، ژمارەیەک کوردی فەیلیمان لەگەڵ بوو، من هەمیشە پێم سەیر بوو، کە ئەوان چۆن توانیویانە دەست بە زمانەکەیانەوە بگرن. نزیکەی هەموویان بە کوردی دەدوان. لە بەشەکانی زانکۆ، ژمارەیەکیان لەگەڵمان بوون. زۆریان کاریان بەسەر سیاسەتەوە نەبوو. خەڵکی بەڕێز، بەدۆست و ڕووخۆش بوون. چونکە خەڵکی بەغا بوون، لە بەشە ناوخۆییەکان نەدەمانەوە و ئێوارە دەچوونەوە ماڵ.
لەگەڵ هەڵمەتی گرتن، هەر هەفتەیەک و چەند کەسێکیان دەگرتن. چەند دانەیەکیان، خۆیان کردە عارەبی ئەهواز و ببوونە دەمڕاستی بزووتنەوەی پان عارەبیستی ئەهوازیی، تەنیا بۆ ئەوەی نەکەونە چنگی بەعسەوە.
موعینی هاوڕێم، نزیکەی بەتەنیا مابووەوە و نەگیرابوو. باسی ئەوە ناکەم کە خوشکێکی سەباح میرزای سەرپاسەوانی سەدامیشمان لەگەڵ بوو بەناوی (نەخشین)، بەڵام ئەو لێپرسراوی ڕێکخستنی شانەکانی بەعس بوو لە بەشی بیۆلۆجی و مەترسی لەسەر نەبوو. من گومانم هەبوو کە موعینیش، چارەیەکی بۆخۆی دۆزیبێتەوە. ئەو باوکی قوماش فرۆشێکی بەجوملە ودەوڵەمەندی بازاڕی شۆریجە بوو. ڕۆژێک، لەسەر ئەسکەمێلێک دانیشتبووین، موعین پانتۆلەکەی نەختێک هەڵکرد و گۆرەویەکانی دەرخست، کە هەڵدەفابوون.
گوتی: سەیر بکە!
موعین ئەمە چیە؟
پارەیە. لە چەندان شوێنی لەشم پارەم شاردۆتەوە.
+ بۆ؟
– باوکم دەڵێ، هەر کاتێک لەوانەیە بێن و ئێمە بگرن و تۆ لەماڵ نەبیت،یان تۆ بەتەنیا بگرن و ئێمە دواتر، بۆیە بڕێکی پارەی زۆری بەهەموومان داوە، کە دەبێ هەمیشە لامان بێت، بۆ ئەوەی لەکاتی گیران، یان لەسەر سنور فڕێدان، بتوانین سودی لێ ببینین.
بەداخەوە، دوای چەند ڕۆژێک، ئیدی موعینم نەدیتەوەو بۆهەتا هەتایە لێم ون بوو. ئێستاش نازانم وەک سێ هەزار گەنجی دی فەیلی، لە (نۆگرە سەلمان) بارمتە بوو، دواتریش کوشتیان، یان بەختی هێناویەتی و بە زیندویی گەیشتۆتە ئێران و زیندووە.
وێنەکە: ئەرشیڤی ئەنفالستان- کۆمەڵێک گەنجی فەیلین لە نوگرەسەلمان.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.