کانونی یەکەم 16, 2017 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە من و دایکێکی ئەنفال
من و دایکێکی ئەنفال
ئاسۆ بیارەیی
١٩ی ئۆکتۆبەر سوێد
لە دوێنێوە ڕەنگی بەفری وڵاتی شەختە لە پرچی سپی دایکێکی ئەنفال دەچێ. لە دوێنێوە کپی ئەو گەڵا بەفرانە کە بە کپی دنیا سپی دەکەن، وێنای دوا هەناسەی مامەیەکی گەرمیان و گوندەکانی (داوێ)م بۆ دەنخشێنین، کە چۆن پێشتر و ئەمڕۆ لە ژێر بەزەیی دوکەڵ و ئاگردا، خەریکە دەخنکێن.
دووبەشی تەمەنم پتر تێپەڕیوە، کەچی من هێشتا لە هەردەکانی گەرمیانم و سیمای ڕاکردوانی (بناری گل) ڕامدەچڵەکێنن، سۆتوی (قەواڵی و کانی قادر) چاوەکانم دەکزێننەوە. نوقمی ئەنگوستەی دوا وڵاتی ئەمپەڕی گۆی زەویم و هەڵای(هێشتا) لە سەر تولە ڕێگەیەکی لیتاوی، پایەکانم بە نیشتمانەوە چەقیوون و لەوێدا بزوتیان بڕاوە، کەورگێکی بن چۆڕاوگەی هەردێ لانەمە. لەگەڵ گرمەی هەموو هەورە پروسکەیەکدا دەبمە زارۆکیکی وێندەرێ و تەزوویکی خوێناوی لێدانی دڵم تووشی هەڵپەهەڵپە دەکا، هاکا وەستا و منیش وەک لاپەڕەیەکی خاک سڕامەوە..
کێویم ناو دەنێن بنێن!
خۆشم نازانم لە کوێم و ئەو هەنسکە وشکانەم بۆ کۆتاییان ناێت!
تەرمی پێشمەرگەیەکەم لە پاڵدایە و ئەو دایکە گەرمیانیە پرسی ئەو هەڵۆیەم لێدەکا؟
وشەکان بە ئاستەم لە زارمەوە دەیانەوێ لە دایک بن، بەشەرمەوە،خۆیان تێکەڵی شەختە و بەفر و ئەنگوستە دەکەن:
– دایە! ئەو پێشمەرگەیە لە داستانی هەژاریدا، دوا فیشەکەی بۆ خۆی دانا، نەبا منداڵەکانی بببینێ چۆن دزی خۆیی گەداکوژیانکا..
– دایە! ئەو هەڵۆیە دەستەمۆ نەدەبوو، دەهای وامان هەس..
بەرکوڵێك لە بەرهەمی چاپنەکراوی
{هەسارەکانی یادەوریم}
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.