• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

مام (سابیر جەبار مەحمود) لەگوندی توكن : ئەوەی لە نوگرەسەلمان بینیمان وەیل بوو، وەلێ‌ ئەمانیش لەوان باشترنەبوون.

کانونی یەکەم 10, 2017 Omer ئه‌رشیف, ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مام (سابیر جەبار مەحمود) لەگوندی توكن : ئەوەی لە نوگرەسەلمان بینیمان وەیل بوو، وەلێ‌ ئەمانیش لەوان باشترنەبوون.


مام (سابیر جەبار مەحمود) لەگوندی توكن :
 ئەوەی لە نوگرەسەلمان بینیمان وەیل بوو، وەلێ‌ ئەمانیش لەوان باشترنەبوون.
 عومەرمەحەمەد
  ١٩/١/٢٠١٢ – گوندی توکن
 Document1
 مام (سابیر جەبار مەحمود) بەرلەئەنفال دانیشتوی دێی (توكن)ی سەربەناحیەی سەرقەڵا بوون بۆخۆی لە نوگرەسەلمان ماوەی ٦مانگ دەستەبەسەر بووەو (٥) سەر خێزانی بێسەروشوێن بوون.
 هەر كە گەیشتینە ناو گوندەکە، لەبەر دەرگای مالی پیاوێك گیرساینەوە، بە ناوی محمدستار، ئێمە چاوڕوانی هاتن وفەرموو کردن بووین،کە کاک سیامەند لەسەر ئەوە نەوەستا بێن بەدەنگمانەوە ئەو بەپێی تێکەلاوی کۆمەڵایەتیان دەرگای حەوشەکەی ترازاندو چووە ناوەوەو بانگی کرد، ماڵەکە کێ لەماڵە، پیاوێک بەپیریەوە هات و ئەملاوئەولای یەکتریان ماچ کردو خوڵقیان کردین بۆ ژورەوە، هێشتا دانەنیشتبووین،چاووم چووە سەرپیرەمێردێك کە پشتی چەماوەی بەدیوارێکی قوڕینەوە دابوو، لە دورەوە دیاربوو كە ئازار چەشتووی ئەنفالە. ئەو پیاوە مام سابیری ئەنفال دیدە بوو گۆچانەكەی بەتەنیشت خۆیەوە هەڵپەسارد بوو. لەژمارەکانی پێشتریشدا کاک عاسی فرود ئەم مام سابیرەی دواندبوو، بەڵام لەبەرئەوەی هیچ وێنەیەکی لەگەڵ دیدارەکەیدا نەناردبوو، من نەمزانیبوو ئەم پیاوە قسەی بۆ گۆڤاری ئەنفالستان کردووە.
 من زوو داوای یارمەتیم لە مەجیلسەکە کردوو،چوومە لایەوەو دواندم، سەرباری هەڵكشانی تەمەنی‌و ئەوئازارەی لە ئەنفالەوە بۆی ماوەتەوە کەچی مام سابیر هێشتا هەر قسەخۆشبوو، گوتی : من باو باپیرم هەر لێرەبوون و هەر لەبنەرەتەوە خەڵكی ئەم گوندە بوون، بەبیری مام سابیر گوندەكەیان سێجار لەلایەن " زاڵمانەوە" سوتێنراوەو بەڵام چۆكیان دانەداوەو سەرلەنوێ‌ دروستیان كردووەتەوە، گوندی توكن لەپێشەوە ٨٠مال زیاتر بوون، بەڵام پێش ئەنفال هەڵكشاوە بۆ ١١٥ماڵ.
 بە زیندانەكانی قۆرەتووـ تۆپزاوادا تێپەریووەو لە پۆلێنكردندا براوە بۆ قەڵای نوگرە سەلمان‌و ماوەی شەش مانگی بەبرسێتی‌و زیندانی بەسەربردووە، هەرلە تۆپزاوا لە ژنەكەی‌و كورو كچەكانی جیاكراوەتەوەو ئیتر نەیبنینەوە، بەهەناسەیەكی ساردەوە ووتی : كورە برا من باس كام ئازارمت بۆ بكەم من ٦ کەسم لە كورو كچ‌و هاوسەرەكەشم رۆین‌وئەنفالكران كەس نەیزانی ئەرز قوتیانیدا یان ئاوبردنی.!! برا دەردی ئێمە گرانە . پێشتریش مام سابیر خۆزگەیەکی خواستبوو کاتێک قسەی بۆ عاسی فرود کردبوو وتبووی : خۆزگە سەد خۆزگە لەمناڵەكانم جیانەكرامایەوە خۆ هەر نەبی لەباوشی خۆمدا لە گۆرێكی بەكۆمەڵدا زیندە چاڵدەكران .

كوڕە گەورەكەی سابیر بەناوی قادر لەساڵی ٨٨ دا تەمەنی هێشتا ١٥ ساڵ بووە، لەرێگای خزمێكی نزیكی خۆیەوە شەو رزگاری دەبێ و دەڕوات‌، بەڵام بۆ بەیانیەکەی هەمان رۆژ هەموویان بەرشاڵاوی جەیش وجاش دەكەون .
ئەم پیرەمێردە سەرباری ئەو کۆستە گرانەش بەورەیەكی بەرزەوە قسەی بۆدەکردم، لەسەرەتاوە باسی خانەوادەکەی خۆی بۆکردم، بە پەنجەكانی دەستی كەوتە ژماردنی ناوی ئەنفالكراوەكانی ماڵی خۆیان ” جەواهێر حسن ” ئەوە خێزانم بوو، كەنیشكەكانیشم: شەوقی، شعریە، زەینەب، حمدیە، كورەكەشم هیدایەت) خۆشم هەرئەنفالكرام چوومە قۆرەتووتۆپزاوا لەوێ‌ هەموومانیان جیاكردەوەو منیان رەوانەی نوگرەسەلمان كرد بە زەردەخەنەیەکی تەنزئامێزەوە وتی : (ئەیەرەكو بەئەنفال حسابم بكەن، خۆشم ئەوە حەوت)
ئینجا هاتەوە سەر ژماردنی ئەنفالکراوەکانی تر لەبراوبرازا گوتی ‌:
حاجی سەمینی براشم بە (١١) سەر خێزانەوە گیران وهەموویان ئەنفالكران، تەنیا ئەوەی ماوە کورێکێتی بەناوی كەریم، ئەوە حاجی ستاری برام خۆی لەگەڵ هەردوو ژنەكەی‌و كوڕێکی‌و (٢) كچی‌و (٩) كوڕەزای‌و (٨) كچە زای گیران و هەموویان ئەنفال بوون.
مام سابیر لەبارەی ژیانی ڕابوردویانەوە دەڵێت :
پێش ئەنفال حاڵمان خۆشبوو، خاوەن ماڵ بوین، خاوەن مناڵ بوین خاوەن میوان ‌و دیوەخان بوین. بەڵام بەرلەئەنفالەکە کەوتینە تەنگانەوەو هەموو ڕۆژێک لەژێر هەرەشەدابووین، ئێمە لەگەڵ زرمەوناڵەی تۆپ و تەیارە راهاتبووین و بەو حاڵەشەوە هەڵمان دەکرد، کەچی حکومەت لێمان نەگەڕاو هەموو رۆژێک مەگەرچۆنها دەنا تۆپبارانمان هەرلەسەربوو، لەسەرقەڵاوە تۆپی تێدەگرتین یان فرۆکەی دەناردەسەرمان، ئیتر بای ئەنفال هەلی كردو هیچ نەما، هەموو شتمان برا نەمناڵ ، نەماڵ نەمیوان، نەخاوەن ماڵ هیچی نەماو هەمووی برا..لەساڵی كورد قڕاندا وەك گورگی برسی بەخوێنی مناڵانی كورد پەلامارمانیاندا لەکاتی ئەنفالدا کە دەڵێن رۆژی رەش ئاوابوو، كەس بەكەس نەبوو، تاكە هیوایەك كە مابووم دەمزانی قادری كوڕم نەجاتی بووە و هیچی تر، لەنوگرە سلمان لەمناڵەكانم جیاكرامەوە كچە بچوكەكەم(٨) ساڵ دەبوو ئەوانی ترم هەموویان سەرووی ١٠ ساڵ بوون دوای ٨ مانگ ئینجا من لە نوگرەسەلمان ئازاد كرام، بەڵام چ ئازاد بوونێێك ؟ بەخوا هەموو ڕۆژێكم مردنێكە بەتایبەتی كە سەردانی دائیرەیەكی حكومەتی هەرێم دەكەم نەك ڕێز لەكەسوكاری ئەنفال ناگرن، بگرە بڕێ‌ وتەی ساردووسڕو ناخۆشیشمان پێ‌ دەڵێن، ئێمەی دانیشتوانی لادێكانی گەرمیان گەر ڕێژەی نەخوێندەواریمان كەمبێ‌، گەر ئاستی وشیاریمان لە خوارووی خەڵكی ترەوە بێت جێی شانازیمانە، چونكە جاش نەبوین بەعسی نەبوین، خائین نەبوین سەردەمی بەعس ئێمە كتێبە عەرەبێكانی بەعسمان ئاگر دەدا، پێشمەرگەیەكی خۆمان دەبوو بە مامۆستای مناڵەكانمان لە گوندەكان ئێستا دەچین مناڵێك دامەزرێنین، دەڵێن: نابێت چونكە شەهادەی نیە، لەو لاشەوە كوڕی ئەنفالچی و ماستاوچی‌و موستەشارەكان دەكەن بە ئەفسەر و دادوەرمنیش مناڵەكانم ئەنفالكراوە‌و لەساڵی( ٩١ )ەوە كورد دەسەڵاتی وەدەستەو حكومەتە.
دوای سەد جار من دەلێم سەد تۆ بڵێ دوو سەدجار، گێرەو كێشە‌و سەردانی دائیرەو دادگا، بەسەدان هەزار دینارم خەرج كرد تا بیسەلمینم مناڵەكانم ئەنفال بوونە، هەرگوێیان لی نەدەگرتم، ناچار محامیم گرت، موچەی ئەنفالانە ١٥٠ هەزاردینارە من بە ٢٠٠ هەزار دینار محامیم گرت تا مناڵەكانم بۆ كرا بەئەنفال، لەكاتێكدا مناڵەكانم تا ئەنفالەكە تەلەبەی شۆڕش بوون، مامۆستاكەشیان كە مامۆستای شۆرش بوو ماوە سەد كەس خەڵكی لادێكەمان ماون كەچی سودی نەبوو، تامحامیم نەگرت ئەم ئیشەی من تەواو نەبوو؟ لە كۆتایدا دەڵێم خۆزگە سەد خۆزگە لە مناڵەكانم جیایانەكردمایەتەوە خۆهیچ نەبی لە باوشی خۆمدا لەگۆرێكی بەكۆمەڵدا زیندە چاڵ دكراین.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌