• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار
  • ئێزدی نیم هۆمر محەمەد
  • لستُ إيزيدياً هومر محمد
  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ……………………………………………………………….. ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
  • حەجاج دەستگیرکرا.
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

دۆسێی ئەنفال‌و ئایندەی عێراقی نوێ‌. عومەرمحەمەد

کانونی یەکەم 10, 2017 Omer ئه‌رشیف, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دۆسێی ئەنفال‌و ئایندەی عێراقی نوێ‌. عومەرمحەمەد


دۆسێی ئەنفال‌و ئایندەی عێراقی نوێ‌

عومەرمحەمەد

529128_206161399550060_1029879843_nئەوپەیماننامانەی کە بۆپاراستنی مافەکانی مرۆڤ و مافی گەلەکان هەن، هەتا ئێستا نەیانتوانیوە گەلی كورد لە تاوانە جینۆسایدیەكان بپارێزن‌، چونكە نەك هەرئەو وڵاتانە پابەندنەبوون بە پەیماننامەكەوە، بەڵكو نەتەوەیەكگرتووەكانیش بەشێوەیەكی مەترسیدارلەتاوانانەكان بەتایبەتی (ئەنفال‌وكیمیابارانكردنی شاروگوندەكانی كوردستان) بێدەنگ بووە، كۆمەڵێک تاوانی گەورە تەنها لەسەدەی بیستەمدا دەرهەق بەخەڵكی كوردستان ئەنجامدران‌و زۆربەشیان دەچنە خانەی تاوانی جینۆسایدەوەو حکومەتەکانی عێراق، ئێران، تورکیا، سوریا بەئاشكرا هەوڵی سرینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی كوردیان داوە، ئەمانەش بەترسناكترین جۆری تاوانی نیونەتەوەیی، ناودەبرێن.

نەك هەر تاوانی ئەنفال‌وكیمیابارانكردنی هەلەبجە‌وگوندەكانی كوردستان، بەڵكو كۆی ئەوتاوانانەی دەكەونە خانەی جینۆسایدەوەو سنوری تاوانی ئاسایی دەبەزینن، لە پێشیانەوە کۆمەڵکوژی کوردانی فەیلی و بارزانیەکان، تەنها غەدرێك نین لەگەلی كورد، بەقەد ئەوەی غەدروسوكایەتین، بەكۆی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی.

یەکلایی کردنەوەی تاوانەكانی کیمیاباران و ئەنفال وەك تاوانی جینۆساید، لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقەوە، جگەلەوەی ئەركێكی یاسایی بوولە ئەستۆی ئەو دادگایەو دادوەرەكانی. بەدەنگەوە هاتنێكی باشیش بوو، بۆ دوبارە نەبوونەوەی ئەو جۆرە تاوانانە، لە عێراق‌و كوردستان بەو مەرجەی عێراقیەکان رێزلەیاسا بگرن و لەبایەخی بریارەکانی دادگاکە تێبگەن، گۆرانکاریش بەسەر نەخشەوپلانی دەوڵەتی عێراقدا بهێنێ.

   سەدەیەك لەمەوبەر زیاتر لەسەد وڵاتی جیاجیا بەعێراقیشەوە لە9/12ی ساڵی 1948 پەیماننامەیەكی نێونەتەوەیان واژۆكرد، كەوا بەهەموو توانایانەوە رێگەلەتاوانی جینۆساید بگرن‌و ووڵاتە بەشدارەكانی ئەو پەیماننامەیە كە واژۆی قەدەغەكردنی تاوانی جینۆسایدیانكردبوو، پابەندبن، بەو پەیمانامەیەوە‌و بریاریاندا بەجدی بۆی تێبكۆشن بۆئەوەی تاوانەجینۆسایدیەكان لەدژی مرۆڤایەتی دوبارەنەبنەوە.

ئەمرۆ گەلی كورد لەدوای بریاری دادگای شاری لاهای لەلایەك‌و دادگای عێراق لەلایەكی ترەوە، نەك هەرلەكوردستانی عێراق بەڵكو لەهەركوێیەك كورد هەبێ‌ دەتوانی بەبەڵگەی یاساییەوە لەدەرگای كۆمەڵگای نیودەوڵەتی بدا‌و داوای ئەمنیەتی مسۆگەر بكات، بۆ ئەوەی جارێكی ترنەكەوێتەوە بەرسیاسەتی جینۆساید‌و قڕنەكرێتەوە‌ولەوتاوانانە بپارێزرێت، دەتوانێ‌ لەدەرفەتی گونجاودا بەجیهان بڵێت، من ئەو گروپە جینۆسایدكراوەم كە بەپێشچاوی كۆمەڵگەی نیودەوڵەتیەوە جینۆسایدكراوم‌و بوومە قوربانی سیاسەتی شۆڤینیانەی حكومەتی عێراق لەلایەك‌و بێدەنگی دنیابەگشتی‌و نەتەوەیەكگرتووەكان بەتایبەتی.

لەدوای بریاری ئەم دوو داگایەوە كۆمەڵگەی نیودەوڵەتی‌و رێكخراوەكانی چاودێری مافی مرۆڤ‌و رێكخراوەكانی دژبەجینۆساید‌وكۆی رێكخراوە ناحكومیەكانی ناوخۆی كوردستان‌و جیهانی دەرەوە، ئەركیانە بەوپەری بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ گەلی كوردو ئایندەی بكەن، چونكە جگەلە دەقی بریارەكە تاوانی جینۆساید لەعێراق‌و بەتایبەتی لەكوردستان، دەشێت ئایندەی كوردو عێراقیشی لەسەر بنیاتبنرێتەوە.

ئەمە ئەگەر ئەركی كۆمەڵگەی نیودەوڵەتی‌و رێكخراوەكانی بێت، بێگومان ئەركی خۆشمانە، بەدیدێكی كراوە ترەوە بروانینە ئایندە، ئیدی بكەوینە خۆ بۆگۆرینی ئەو كلتورە تاریكەی دەمانخاتە سەر رێگە تەنگەبەرەكان‌و ملی كۆڵانە داخراوەكانمان پێدەگرێتە‌وە، كەلەسایەیدا لەبری ئەوەی ئایندە بەدەستبهێنین، بەرابوردوەوە دەمانبەستێتەوەو میژوومان پێدوبارەدەكاتەوە، هەروەها ئەركێكی سیلسی‌و ئەخلاقی دەوڵەتی عێراقیشە قەرەبووی مادی‌و مەعنەوی هەرێمی كوردستان‌و هاوڵاتیانی زیانلێكەوتووبكاتەوە، هەروەكو لەماددەكانی  دەستوری هەمیشەیدا هاتوون. چونكە هەرچۆنێك بێت ناتوانێت خۆی لەو راستیە بدزێتەوە كەدەوڵەتی پێشوو كە ئەم میراتگرێتی، لەئیستادا بەشێوەیەكی سیستماتیك تاوانەكەی ئەنجامداوەو زۆربەی عێراقیەكانیشی تێوەگلاندووە.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ...

    ئاب 02, 2025 0

  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین  ……………………………هۆمەر محەمەد
    ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ...

    تەموز 31, 2025 0

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت.                                                                               ……………زانا یادگار
    خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار

    ئاب 04, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت.                                                                               ……………زانا یادگار
    خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار

    ئاب 04, 2025 0

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ……………………………………………………………….. ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد

    ئاب 02, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌