• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

هەڵەیەكی گەورە دەكەین، كە واپیشانبدەین لە تاوانی ئەنفالدا هەموو ئامانجمان دادگایی كردنی جاشە كوردەكانە

تشرینی دووهەم 28, 2017 Omer دیدار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە هەڵەیەكی گەورە دەكەین، كە واپیشانبدەین لە تاوانی ئەنفالدا هەموو ئامانجمان دادگایی كردنی جاشە كوردەكانە


هەڵەیەكی گەورە دەكەین، كە واپیشانبدەین لە تاوانی ئەنفالدا هەموو ئامانجمان دادگایی كردنی جاشە كوردەكانە

529128_206161399550060_1029879843_nدیدار لەگەڵ عومەرمحمەد

دیمانەساز: بەشار عەزیز

*وەكو دیارە لەم مانگەدا چەند یادەوەرییەكی شوومی تێدایە بۆ گەلی كورد، وەك تاوانی ئەنفال و هەڵەبجە، ساڵانەش یادیان دەكرێتەوە، وەك چالاكوانێكی ئەو بوارە قسەت چییە لەسەری؟

سەرتا زۆر سوپاستان دەكەم بۆ ئەم دەرفەتە بەتایبەتی كاك بەشار ئەمە دووهەم جارە پێكەوە دیدارو گفتۆ دەكەین‌و هەردوجارەكەش لەسەردۆسێی جینۆساید بووە .

مانگەكانی ئازارو نیسان بەهۆی تاوانی گەورەی كیمیابارانی هەڵەبجەو ئەنفالەوە  زیاتر دەردەكەون، لەچاو هەندێك شوێنی تركە یادەوەری تاوانی گەورەیان تێداكراوە، بەڵام لەڕاستیدا ئەوە خەتایەكی راگەیاندنیشی تێدایە، كە وەكو پێویست بەئەركی خۆی هەڵنەستاوە، دەنا زۆربەی مانگەكانی ساڵ یادەوەری كۆمەڵكوژی لەكوردستان هەیە، ئەگەرچی من بروام وایە كۆی یادەوەریەكان لەیەك كاتدا یان لە رۆژێكی نیشتمانی یان دو رۆژدا كۆبكرێنەوەو بەجۆرێك پلانی بۆ دابرێژرێت كەماف بداتە هەموو یادەوەریەكان.  ئەمەش لەبەر ئەوەیە كە ئێمە هەموو رۆژێكمان هەر یادەوەرییە .. بەڵام لەبەرئەوەی تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجەو ئەنفال  بالیان بەسەر ئەوانی تردا كێشاوە .

بۆنمونە( كیمیابارانی عەنەب، سێوسێنان، گۆپتەپەو عەسكەر، بالیسان‌و شێخ وەسانان، وەرێ‌‌و خەتی‌و توتمی‌و دۆڵی مەلەكان‌و دۆڵی ئاكۆیان، گوندەكانی بادینان- برێجنی ،  لە كوردستانی رۆژهەڵاتیش شاری سەردەشت) ئەمانە هەموو بەهۆی بەكارهێنانی گازی ژەهراوییەوە، كۆمەڵكوژیان تێداكراوە‌و هەریەكەو یادەوەری خۆی هەیە چونكە لەبەرواری جیاوازدا تاوانەكە ئەنجامدراون،ئەگەر هەموویان مافیان پێبدەی وەكو ئەوەی پێویستە بودجەی بۆتەرخانبكەی چەندەی خەرجی دەوێ‌ ؟! بەڵام هەڵەبجە لەبەر زۆری ژمارەی قوربانیەكانی ئەوانەی تری داپۆشیوە، دەنا وەرێ‌ كە گوندێكی بچوكی 25 ماڵی بووە 36 كەسی بەچەكی كیمیاوی شەهید بووە، ئەوە بەبەراورد لەگەڵ هەڵەبجە كە شارێك بووە گورزی كاریگەرتری بەركەوتووە، من ساڵی رابوردوو گۆڤاری ئەنفالستانم لە بەرواری 17 ی ئایار بۆ رێزلێنان لەقوربانیانی كیمیابارانی گوندی وەرێ‌ لەچاپ دەركرد، ئەمەش بۆئەوەی خەڵكی كوردستان بەلای كەمەوە ئەوانەی بایەخ بە مێژوو یان بەو یادەوەریانە دەدەدەن بەلای كەمەوە خوێنەرانی ئەو ساڵنامەیە بزانن كە كیمیابارن زۆر شوێنی گرتووەتەوەو كۆمەڵكوژیشی تێدابووە. جگەلەكیمیاباران  ئەنفالیش كۆمەڵكوژی زۆری خستووەتەوە، هەر بۆنمونە كەس باسی گوندی كورێمێ‌ ناوچەی بادینان ناكات..؟  كە هەرلەشوێنی خۆیان پیاوەكانیان لەژن‌ومندالەكان جیاكردەوە هەرلە جێدا ( 33 ) پیاویان لەئەنفالی هەشتەمدا گولەبارانكرد.. خۆشبەختانە 6 كەسیان بەبرینداری دەربازبوون هەرچەندە یەكێكیان بەناوی فتاح دواتر بێسەروشوێنكرایەوە .. بەڵام نەكەس لێیان دەپرسێتەوەو نەكسیش یادیان دەكاتەوە . !!

بەبروای من ئەو جۆرە یادكردنەوانەی هەتا ئێستا كراون نەیتوانیوە دڵی كەس‌وكاری قوربانیەكانیش قایل بكات، چ جای كۆی خەڵكی كوردستان ؟  لەبنەرتیشەوە بۆ یادكردنەوە نەبوون وەكو ئەركێكی ئەخلاقی یان وەكو وەفایەك بۆ قوربانیەكانی ئەو تاوانانە، چونكە ئەگەر ئەركی ئەخلاقی بونایە دەبوو لەماوەی ئەم بیست ساڵەدا داب‌ونەریتێكی بەرزیان دابهێنایە بۆنمونە لەیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا (سێو) خواردن لەو رۆژەدا ببوایەتە شەرم ..!  لەیادی ئەنفالدا (درۆكردن، شەڕكردن، پیسكردنی ژینگە) ئەمانە ببونایەتە شەرمی گەورە، لە دوای یەكەمین یادكردنەوەی تاوانی جینۆساید (مەبەستم هەموو دۆسێكانە كۆمەڵكوژی فەیلیەكان، كۆمەڵكوژی بارزانیەكان، كیمیاباران، ئەنفال )  كەدڵنیام بەلێنی زۆری تێدادراوە‌وپارەی زۆریان تێدا خەرجكراوە، بەڵام نەنگیەكەی ئەوەیە كە نەك هەربەلێنەكانیان تێدا نەهاتووەتە دی تەنانەت نەی توانیوە وەكو ئەركێكی ئەخلاقی‌و وەفادرارییەك بۆ قوربانیەكان كۆتایی بەشەڕی ناوخۆبهێنێ‌ ؟ ئەمە نەنگییەكی زۆر گەورەیە كە لەدوای ئەو هەموو شەهیدەوە كورد نەك بێباك بێت لەخوێ،ی یەكتری تەنانەت بیرلە كوشتنی یەكتریش  بكاتەوە،  لە بری ململانێی مەدەنی‌و خەباتی مەدەنی دەست بۆچەك بەری ؟!  بهێنەرە پێشچاوی خۆت كورد دەست‌وپەنجەی سەدان هەزاركەسی ئازیزانی لەبیابان تێكەڵ بەلم بوون كەچی لێرە لەهەرێمی كوردستان دەست‌وپەنجەی یەكتر بشكێنن ..؟

هەموو ساڵێك پارەیەكی زۆر بەو یادكردنەوانە بە هەجەر دەدرێت و لافیتەو داوەتنامەو بگرە زۆر شتی تر، ئایا ئەو جۆرە یادكردنەوانە هیچ سوودێكیان هەیەو لە ئاست ئەو تاوانە گەورانەدان؟

ئێمە هەقوایە بیرلەرێگایەكی تربكەینەوە، بۆنمونە ئەگەربێت‌و لەبری ئەو هەموو پارەیەی بۆ ئەو یادانە خەرج دەكرێ‌ بیرلەوە بكەینەوە بەپێچەوانەوە رێگاببرین، ئەو رۆژانە بكەینە رۆژانی دەستگرتنەوە، (تقشف) هەموو فەرمانبەرێكی حكومەت رۆژانی (یادەكان هی هەموویان) لە 1%ی موچەكەی بۆ بنیاتنانەوەی ناوچە جینۆسایدكراوەكان بێت ، بۆ دروستكردنی بنكەی رۆشنبیری‌و بنكەی تەندروستی‌و یاریگای ئەوناوچانەو چارەسەری بریندارانی چەكی كیمیاوی بێت، لەبری سفرە رازاندنەوە ئەو رۆژانە بەمیوانەكانیشەوە بكرێنە رۆژی حەرامكردنی گۆشتخواردن لەچێشتخانەكانی هەرێم گۆشت قەدەغەبێت..؟ قەسابەكان‌و مریشك فرۆشەكان پێوەی پابەندبن‌و گۆشت دەست نەكەوێت ؟ ئەمە چەندە لەرووی ئابورییەوە بەقازانج دەگەرێتەوە هێندە لەرووی مەعنەویەوە كاریگەری لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوەش دەبێ‌ لەسەر ئاستی ناوخۆ كەسوكاری قوربانیان گللەیی ئەوەیان نابێ‌ كە لەسەر حسابی ئەوان خەڵك خەریكی نانی چەورخواردنە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پشتیوانیەكت بۆ دروست دەبێ‌ وەكو رێزگرتن لەبوونەوەرانی تر كە لەرۆژی كۆمەلكوژی ئەو میللەتەدا رێز لەهەموو باڵندەو زیندەوەرێكیش دەگیرێ‌ .  لافتە نوسین كارێكی خراپ نیە ئەگەر بەڕاستی هوشیاری بداتە هاولاتی‌و خەیاڵ‌و تیروانیەكانی فراوانبكات لەمەر ئەو تاوانانە بەلای كەمەوە كەسانێك لەبەدكاریی بگێریتەوە، بەڵام بەچی دەچێ‌ تۆ لافتەكانت بریقەدارو كردەوەكانت بەپێچەوانە بن، هەر ئەو بەرپرسەی لەسەرمایكرۆفۆن وتاردەدات لەدەرەوە توندرەفتارودلرەقانە هەلسوكەوت بكات ..؟ بەپێچەوانەوە ئەگەر ئێمە بەرێزەوە بەرەو پیری یادەوەریەكان بچین دەتوانین خۆمانی لەسەر بنیاتبنێینەوە، بۆنمونە دەتوانین زۆر خاڵ هەیە بیكەینە ستانداردو پەیرەوی بكەین ململانێی سیاسی لەتفەنگەوە بگۆرین بەململانێی مەدەنی هەرلایەنێك دەست بۆچەكبەرێت بە رێزنەگرتن لە قوربانیانی جینۆساید تۆمەتبار بكرێت . هەركوشتنێكی بەئەنقەست جگەلە حوكمە یاساییەكەی خۆی وەكو مافی گشتی سزای رێزنەگرتن لە قوربانیانی جینۆسایدیشی بخەیتە سەر ئەوەش بەیاسا رێكبخرێت .. ئەوكەسانەی تۆمەت دەخەنە پاڵ خەڵك یان دزێو توندرەفتارن لەویادانە دوربخرێنەوە ئەو رێكخراو كەسایەتیانەی بازرگانی بەسەر ئەو دۆسێیانە دەكەن رێگەنەدرێن درێژە بەو بەدكاریانە بدەن‌و چیتر وەكو چالاكوانی ئەنفال‌و جینۆساید نەناسرێن..

 تۆ زۆرجار لەسەر ئەوەتنوسیوە كە زمانی راگەیاندن زمانێكی دروست نیە‌و پێتوایە ووشەی كارەسات هەلەیە بۆ ئەو تاوانانە بەكاربهێنرێ‌ ..؟ ئەگەر رونتری بكەیتەوە ؟

بەداخەوە نەك هەر راگەیااندنكارەكان تەنانەت مافناس‌و دادوەرو سیاسیەكانیش  لەو بارەیەوە كۆلەوارن ، ئاخر كە دەلێن تاوان واتە جێبەجیكارێك یان بكەرێكی هەیەو پێویستە بچێتە بەردەمی دادگا،  بەڵام كە دەلێین كارەسات مەرج نیە هەموو كارەساتێك تاوان بێت، تۆ بۆ روداوێكی سروشتی وەكو بومەلەرزەكەی شاری (وان) یان تسیونامیەكەی (لافاو)ە كەی ژاپۆن كێ‌ دادگایی دەكەی ؟ لەڕاستیدا ئەوانە كارەسات بوون، نەك تاوانی ئەنفال‌و كیمیاباران یان دۆسێكانی تر ، ئەنفال‌و كیمیاباران هەر تاوانی ئاسایی نین بەلكو تاوانی نێودەولەتین‌و بەجینۆساید ناسراون .. سەبارەت بە راگەیاندن‌و زمانی نوسین دەربارەی جینۆساید بەڵی هەژارییەكی زۆر دەبینم بۆنمونە هەتا ئێستا بە قوربانیانی ئەنفال‌و هەڵەبجە دەتورێت (پاشماوەی ئەنفال ) ئەمە كارەساتە لەڕاستیدا ئەو گوزارشت لێكردنە هەر عەیبە چونكە ناكرێت دەستەواژەی پاشماوە بخەیتە پاڵ مرۆڤ !!  ئەمە بێجگە لەكۆمەڵیك نەنگی‌و ئیشكالاتی تر بانمونەیەك بهێنینەوە (بەرزوپیرۆزبێت یادی كیمیابارانی هەڵەبجە یان ئەنفال یان كۆمەڵكوژی بارزانیەكان) ؟ لەوەش خراپتر وەكو ئەوەی لەلافیتەیەكی بەرێوەبەرایەتیەكی وەزارەتی كاروباری شەهیداندا هاتبوو بەرزوو پیرۆزبێت 14/4 رۆژی جینۆسایدكردنی گەلی كورد..!! ئەمە چۆن تێگەیشتنێكە ؟ چ گوزارشتێكە لەتاوان ؟  لە ڕاستیدا ئەو رۆژانە بۆ ئیمەی كورد نەفرەت لێكراون چونكە رۆژی كۆمەڵكوژكردنمان بووە ئیتر پیرۆزی چی‌و بەرزو بەرێزی چی ؟ ئەو رۆژانە تەنها گیانی قوربانیەكانیان بەلای ئیمەوە بەبەرزی دەهێلینەوە نەك كردەوەكە یان رۆژەكە . لەڕاستیدا ئەو رۆژانە یادەوەری ماتەمینین .. بەڵام بۆهەندێك كەس بووەتە مایەی خۆنواندن‌و بگرە بازرگانی كردنیش ئەوەش یەكێ:ە لەعەیبەگەورەكانی ئەو یادانە .

* حكومەتی عێراق بڕیاری دەستگیركردنی هەموو ئەو موستەشارە كوردانەیدا كە بەشدار بوون لە تاوانی ئەنفال و جینۆساید، كەچی هەنگاوی ئەوتۆ نەنراوە بۆ ئەم بابەتە، ئەو بڕیارە دەكەیت و لێكدانەوەت چییە؟

بەپێی ئەو بەندانەی لە دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقدا هاتوون كە لەدادگای نێودەوڵەتیەوە خواستراون بریتین لە بەندەكانی ” 11 تاوانی دژی مرۆڤایەتی، 12 تاوانی جینۆساید 13 تاوانی جەنگ، ”  پێویستە هەموو گومانلێكراوێكی دانیشتووی عێراق  لێپێچینەوەی لەگەڵدا بكرێت‌و لبچێتەبەردەم دادگادا یەكێك لەخەسەڵەتەكانی تاوانی جینۆساید ئەوەیە كە نەسەرۆكی دەوڵەت‌و نەهیچ دەسەڵاتدارێك، تەنانەت هیچ دەوڵەتێك ” جاپەیماننامەی قەدەغەكردنی تاوانی جینۆسایدی مۆركردبێ‌ یان نا) مافی ئەوەیان نیە داڵدەی تۆمەتبارانی جینۆساید بدەن..؟ مەگەر هەر بەتەواوی بێباك بن لەیاساو بەهاكانی مافی مرۆڤ.

دادگایی كردنی جاشە كوردەكان، زۆر پێویستە چونكە باوای دابنێین ئەنفال هەرنەبووەو روی نەداوە،  مەگەرنابێت بەتۆمەتی خیانەتی نیشتمانی سزا بدرێن..؟ بەڵام ئەو تێگەیشتنەشم بەلاوە زۆرخراپە  كە كورد بەتایبەت چالاكوانان‌و روناكبیرانی چاویان ئەوەندە بچوك بێت لەتاوانێكی گەورەی وەكو ئەنفالدا هەموو رەگەزەكانی تر فەرامۆش بكەن، تەنها جاشە كوردەكان ببینێ‌‌و ئەو هەموو تۆمەتبارانە لە ( ئەفسەرودەرەجەداری حزبی بەعس‌و سوپای عێراق) نەبینی كە ئەمرۆ دەسورێنەوەو پلەوپایەیان لەناو دەوڵەت‌و سوپادا وەرگرتووەتەوە ..! فاكتەری ناوخۆی‌و دەرەكی، ئەندازیارو پسپۆرو كۆمپانیا گەورانەی جیهان نەبینین كە بوونەتە هۆی سەرخستنی كۆمەڵكوژییەكە..؟

بەداخەوە ئێمە زۆرجار بەپاساوی گچكە لە قەوارەی تاوانێكی گەورە كەمدەكەینەوە، من جارێكی تر لە وەڵامی نوسەرێكدا روبەرووی بابەتێكی لەمجۆرە بوومەوەو لێرەش هەرئەوە دوبارە دەكەمەوە، هەڵەیەكی گەورە دەكەین، كە واپیشانبدەین لەتاوانی ئەنفالدا هەموو ئامانجمان دادگایی كردنی جاشە كوردەكانە، ئەگەر وامان كرد دورنیە دۆسێكە دابخرێت، چۆن ؟ بەوپێیەی ئەو سەروەختە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێێی بێدەنگ بووەو زۆرترین كۆمپانیای وڵاتانیشی تیوەگلاون، دورنیە پشتیوانی نێودەوڵەتیش دروست بێت‌و سەركردایەتی كورد قایل بكەن بە رادەستكردنی جاشەكان بۆ دادگایی كردنیان، بەڵام بەو مەرجەی دوای دادگایی كردنی جاشەكان دۆسێیەكە دابخرێت‌و دادگەكەش هەڵبوەشێتەوە..!! ئەوكاتە وەكو ئەو پیاوەمان لێدێت گایەكیان لێدزی بێ‌‌و بە گوڵمە گۆشتێك خەنی بكەن، لەكاتێكدا رۆڵی جاشەكان جگەلە كارێكی شەرمهێنەرو بەسوك تەماشاكراو چی ترە ؟ ئەوان نەپلان دانەر‌و نەخاوەنی بیرۆكەی پاكتاوكردنیش بوون، وەكو هەرزانترین‌و بێ‌ بەهاترین یەكەكاكنی میلیشیا پێشدراون‌و هاوكارێكی مەیدانی سوپا بوون . لەولاشەوە چەندین تۆمەتباری گەورە لەپسپۆرو ئەفسەرو هی تر وەكو بەرزەكی بانان بۆی دەرچن..؟ لەڕاستیدا هەموو جاشە كوردكان دادگای بكرێن‌و سزابدرێن بەقەد یەك پسپۆر یان كۆمپانیایەكی بێگانە دۆسێی كورد ناباتە پێشەوە.  بەبروای من ئەوەی ئێستا بووەتە نەنگی ئەوە نیە كە جاشەكان لەسەر ئەنفال دادگایی نەكراون، بەو پێیەی بەشداری تاوانی ئەنفالیان كردووە، بەڵكو ئەوەیە كە كورد چ وەكو نەتەوەو چ وەكو دەسەڵات لە خیانەتی نیشتمانییان ناپرسێتەوەو سزای یاسایی نەدراون‌و جاشایەتی نەبووەتە شەرمێكی گەورە.

 لەوەش خراپتر ئەوەیەكە دەوڵەت‌و دادگای عێراقی  داوایان دەكات‌و دەسەڵاتی كوردستان داڵدەیان دەدات..!؟  ئێستا وێنەكە وا خۆی نیشاندەدات دەوڵەتی عێراق دەیەوێت مافی قوربانیان بگێرێتەوە بەڵام  سەركردایەتی كورد رێگرە..!  دەبوایە ئەم هاوكێشەیە تەواو پێچەوانە بوایە.. واتە ئەگەر دادگا‌ودەوڵەتی عێراقیش كەمتەرخەمی بنواندایە، ئەوا دەبوو لە هەرێمی كوردستان هەرهیچ نەبێت بە تۆمەتی خیانەتی نیشتمانی دادگایی بكردنایە. ئەگەر ئەوەش نەكرا خۆ لەسەر ئاستی ناوخۆ دەكرا كەسوكاری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان پێشمەرگەو پاسەوانی بن دەستی ئەو جۆرە كەسانە نەبوونایە..؟

ئەم دیدارە ساڵی ٢٠١٢ بۆ رۆژنامەی زاری کرمانجی ئەنجامدراوەو لەیەکێک لەژمارەکانیدا رۆژی پێنج شەممە, 15 ئازار 2012 05:21

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌