• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار
  • ئێزدی نیم هۆمر محەمەد
  • لستُ إيزيدياً هومر محمد
  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ……………………………………………………………….. ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
  • حەجاج دەستگیرکرا.
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ببورە زانیاریەكانت دەربارەی ئەنفال هەڵەبوون……………..عومەرمحەمەد

تشرینی دووهەم 22, 2017 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ببورە زانیاریەكانت دەربارەی ئەنفال هەڵەبوون……………..عومەرمحەمەد


ببورە زانیاریەكانت دەربارەی ئەنفال هەڵەبوون

عومەرمحەمەد

omer muhamadژمارە (1341) بەرواری 22ی ئایاری 2012 لە لاپەرە(6) بەرێز ماكوان عیززەت لەژێرناونیشانی ” دۆسیەی ئەنفال كارتی گرنگی دەوڵەتی كوردییە” بابەتێكی بلاوكردووەتەوە بەداخەوە لە(پاشخان)دا زۆربەی زۆری زانیاریەكانی هەڵەن . بەوهیوایەی لەم چەند دێرەدا هەڵەكان راستبكەینەوەو بۆ داهاتوش بەدیقەتێكی زیاترەوە مامەڵە لەگەڵ دۆسیكانی جینۆساید بكەین، وێرای دەستخۆشیم كە گرنگی بەئەنفال داوە بەهیوام كاكە ماكوانیش بەدلێكی فراوانەوە لێم وەربگرێت. كەمن بۆهەرخاڵیكی ئەوبرایە لەخوارەوە كۆمینتی خۆم دەنوسم :

* ئەنفال ناوی ئەو كردە سەربازییە بوو كە لە شەوی 22/23ـی شوباتی 1988 دەستی پێ كرد و لە 6/9/1988ـدا كۆتایی هات كە بە هەشت قۆناغ ئەنجام درا.  تەكید هی رۆژنامەی هەولێرە

لەراستیدا هەموو سەرچاوەكان بۆ دەستپێكی پەلامارە سەربازیەكان وەكو هەولێر ئەو بەروارەیان نوسیوە، بەڵام ڕاستیەكەی رۆژی 17ی شوباتی 1988 یەكەمین رۆژی پەلاماری ئەنفالە بۆسەر ناوچەی دۆلەروت‌وسورداش .

* هەولێر نوسیوێتی: قۆناغەكانی یەكەمی لە دۆڵی جافایەتی دەستی پێكردولە قۆناغی هەشتیشدا ناوچەی بادینانی گرتەوە.

 من تەنها هەڵوەستەم لەسەر ووشەی (گرتەوە)یە چونكە پێموایە ئەو دەربرینە گوزارشت لەوە ناكات ئەنفال كاریگەریكی ئەوتۆی لەسەر ئەو ناوچەیە هەبووبێ‌، بۆیە راستتروابوو بینوسیبایە كە لەبادینان كۆتیهات، لەراستید لە قۆناغی هەشتەمدا بادینان بووە مەیدانێكی ترسناكی پەلامارو كۆمەڵكوژی‌و بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی بۆ زانیاری هەمولایەك تەنها لە قۆناغی هەشتەمدا 74 پەلاماری چەكی كیمیاوی ئەنجامدراوە‌ولە گوندی ” برجینی” كۆمەڵكوژی خستەوە، بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی لەم ناوچەیەدا بووە مایەی سەرنجی چاودێرەنێودەوڵەتیەكان كە توركیا ریگەی نەدەدا تا بریندارەكانی كیمیاوی ببینن، دكتۆرە توركەكانیش ئینكاری ئەوەیان دەكرد ئەونەخۆشانە برینداری چەكی كیمیاوی بن. بەڵام هەرگیز نەیانتوانی رێگە لەپیتەرگالبریس نوینەری سەناتی ئەمریكی بگرن، كە دواجار بەهۆی راپۆرتەكانیەوە ئەمریكای ناچاركرد چاو لەعیراق سوربكاتەوەو لێبوردنی گشتی دەربكات.  لەوەش مەترسیدار تركۆمەڵكوژی گوندی كورێمێ بوو كە لە بەیانی رۆژی 28/8/1988 هەموو خەڵكی گوند خۆیان رادەستی سوپاكرد، دوای پۆلینكردن‌وجیاكردنەوەی ژن‌ومنداڵ (33) پیاوەكەی گوندەكەیان 200 مەتر دورخستەوەو هەرلەجێدا گوللەبارانیان كردن، لەوكۆمەڵكوژیەدا خۆشبەختانە (6) كەس رزگاریان بوو ئێستاش 5 كەسیان لە ژیانداماون. ژن‌ومنداڵەكانیشیان بردن بۆ قەڵای نزاركێ‌، ئەوقەلایەی لەمێژووی ستەمكاریدا چیرۆكەكانی زۆر تلەتەزێن‌وبەئازارن چونكە لەوێ‌ زۆرپیاوی گوندنشینی بادینانیان بەبەرچاوی ژن‌و منداڵەكانیانەوە بە بلۆك كوشت‌و سەریان تەقاندن لەوەش مەترسیدارتر منداڵانیان لەدایكیان دەستاندو دەیانخستنە بەرمیلی ئاگرەوە .. ئەم دلرەقی‌و ستەمكاریە لەكوێ‌‌و ئەوە لەكوێ‌ رۆژنامەنوسێك بە بێدیقەتیەوە بنوسێ‌ ئەنفال ناوچەی بادینانیشی گرتەوە ؟!

* دیسانەوە هەولێر نوسیوێتی: ( لەپڕۆسەكەدا زیاتر لە 182 هەزار كەس ئەنفال كران كە زۆرینەیان دانیشتووی گەرمیان بوون.)  لێرەدا باشتر بوو ئەگەر ئاماژە بە زۆری قوربانیەكانی دانیشتوانی ناوچەی قەڵاسێوكەو شێخ بزینی‌و دەشتی كۆیەو بادینان بدرایە. چونكە بەپێی راپۆرتێكی فەیلەقی پێنج كە لیواركن یونس محمد زەرب واژۆی كردووە تەنها لەبادیناندا( 13395 ) كەس گیراون .

*  دیسان نوسیویتی: ( هاوكات هەشت هەزار هاووڵاتیی ناوچەی بارزانیش بەر شاڵاوی ئەنفال كەوتن. ‌و 500 ڕوفاتی ئەنفالكراوی بارزانییەكان هێندراونەتەوە.)

سەبارەت بەم خاڵە بەدحاڵی بونێكی گەورە لە ئارادایە، سەرنج بدەنە ووشەی  ( هاوكات )  من بەهەڵەیەكی گەورەی دەزانم كە جینۆسایدی بارزانیەكان بە ئەنفال ناوبەرین چونكە 8000 هەزار هاوڵاتی بارزانی لەپەلامارەكانی ئەنفالدا نەگیراون، بەڵكو ئەوە دۆسێیەكی تری كۆمەڵكوژی كوردەو پێنج ساڵ پێش تاوانی پەلامارەكانی ئەنفال بوو، كۆمەلكوژی بارزانیەكان ساڵی 1983‌و كۆمەلكوژی ئەنفال ساڵی 1988 بووە، لە كۆمەڵكوژیی پیاوانی بارزانیدا یەك ژن نەگیراوە، هیچ مندالێكی تەمەن خوار 12 ساڵی تێدانیە، هیچ كەسیان لە گوندنەبوون، هەموویان لە كۆمەلگاكانی نزیك هەولێر یان لەبەغدا بوون، بەڵام لەتاوانی ئەنفالدا گوندنشینەكان گیران كە جگە لەگەنجەكان بەسەدان منداڵی بەرمەمكان‌و بە هەزارانی خوار تەمەن 18 ساڵ بەركەوتن‌و ئێستا بەتەنیشت تەرمەكانیانەوە مەمكە مژەو یاری منداڵان دەدۆزرێنەوە..!! لەوەش گرنگتر دۆسێی تاوانی كۆمەڵكوژی بارزانیەكان لە دادگاش جیاوازو سەربەخۆیە‌و تاوانبارانی ئەوتاوانەوتۆمەتبارەكانی جیاوازن. واتا ونكردنی دۆسێی كۆمەلكوژی بارزانیەكان لەدۆسێیەكی تری كۆمەلكوژی كورداندا بەقازانجیش بۆكورد ناگەریتەوە.

* هەڵەی زەقی هەولێر ئەوەیە نوسیویتی : ( لە هەرێمی كوردستاندا 16/4 بە رۆژی ئەنفال ناسراوە.)

 رۆژی 14/4 رۆژی یادكردنەوەی ئەنفالە نەك 16/4 بەڵكو ئەو رۆژە یادی كیمیابارانكردن‌و كۆمەڵكوژی دۆڵی بالیسانەوئەویش لەساڵی 1987 دابووە، نەك لەسالی 1988.

* لە 21ـی ئابی 2006ـدا دادگەییكردنی سەرانی ڕژێمی پێشوو لەسەر دۆسیەی ئەنفال دەستی پێكرد و لە 24ـی حوزەیراندا حوكمی كۆتایی بە لە سێدارەدانی بۆ (عەلی حەسەن مەجید) ئەنجامدەر و سەرپەرشتیاری ئەنفال دەركرا.)

ئەم خاڵەش دیسانەوە تیبینی هەڵگرە چونكە لە 24ـی حوزەیراندا كە بریاری دادگا دەرچوو گرنگیەكەی لەبەرئەوە نەبوو كە عەلی حەسەن مەجید سزای لەسێدارە دانی بۆ دەرچوو، بێگومان سزاكە هەر بۆئەویش دەرنەچوو بەڵكو گرنگی بریارەكە لەوەدابوو كە دۆسێی تاوانەكەی بە جینۆساید یەكلایی كردەوەو لەراستیشدا هەر ئەوە بۆ كورد گرنگ بوونەك سزای لەسیدارەدانی تاوانبارەكانی .

ئەم بابەتە لە رۆژامەی هەولێر ژمارە ( 1346) دا بلاوكراوەتەوە بەڵام رۆژنامەكە هەم مانشێتەكەی گۆریوەو هەم تیبینیەكانی دواهەمین خاڵی بڵاو نەكردبووەوە.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ...

    ئاب 02, 2025 0

  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین  ……………………………هۆمەر محەمەد
    ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ...

    تەموز 31, 2025 0

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت.                                                                               ……………زانا یادگار
    خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار

    ئاب 04, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت.                                                                               ……………زانا یادگار
    خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار

    ئاب 04, 2025 0

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ……………………………………………………………….. ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد

    ئاب 02, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌