تەموز 31, 2017 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە لەناو خۆڵەمێشا.. گوڵێک سەر دەردێنێ لەناو دونیای پیاو-سالاریدا…… ژنێک بڕیاری سالاریبوون دەدات ئەنفالکردنی بارزانییە نێرەکان
لەناو خۆڵەمێشا.. گوڵێک سەر دەردێنێ
لەناو دونیای پیاو-سالاریدا…… ژنێک بڕیاری سالاریبوون دەدات
ئەنفالکردنی بارزانییە نێرەکان
ڕووداوەکانی دوای ئەنفالی بارزانییەکان لە ٣١.٧.١٩٨٣، هەرگیز ڕووداوێک نەبوون شایانی تێڕامان لەدوای ڕاپەڕینەوە تا ئێستا. ئەو مێژووە پڕە لە سەروەری و دەسکەوتی فیکری و کۆمەڵایەتی گەورە، پڕە لە بەدرۆخستنەوەی ئەو وەهمانەی کە خۆیان وەک ڕاستی نیشانداوە، ئەو درۆیانەی کە وەک حەقیقەت دەرکەوتوون، پڕە لەو لێدانە مەزنانە لە خوڕافات کە تائێستاش شوێنی ڕامانی کۆمەڵگای کوردی نیە. ئەمە ئەو لایەنە گەشەی ئەنفالکردنی بارزانییە پیاوەکانە کە کەس نایبینێت، شایانی ئاوڕدانەوەی کەس نیە و کەوتۆتە ژێر تەپوتۆزی غەڵبەغەڵبی سیاسەت و کورسییەوە.
ئەنفالکردنی بارزانییەکان چەندە تاوانێکی مەزنە دژ بە مرۆڤایەتی، مێژووی دوای ئەو تاوانە هێندە و بگرە زیاتریش پڕە لە گەشانەوە و سەروەری و لەدایکبوونی ژن وەک (تاک)، (خود)، (بونەوەری کۆمەڵایەتی ئازاد و سەربەخۆ). مێژووی دوای ئەنفالکردنی نێرینە بارزانییەکان، مێژوویەکە بە دەست و خەتی ژن نووسراوەتەوە، ئەو ڕەنگڕێژی کردووە و ئەو پەیوەندییەکانی ناوی و نەخشەکانی داڕشتووە، ئەو بڕیاری داوە ڕووداوەکانی ناو ئەو مێژووە چۆن بن و چ ئاراستەیەک وەربگرن.
کاتێک مێژوو سەرکردەی ماڵ، کە پیاوە، دەستێنێتەوە لە ژن، ئیدی ژن دەکەوێتە هەوڵی تەرجەمەکردنی خەیاڵاتەکانی خۆی، دەربارەی ژیان، بۆ سەر واقعی بەرجەستەبوو! لەناو ئەو فانتازیایەی ناو هەناوی ژن و ناو کەلێنە تەسک و تەنگەبەرەکانی ڕۆحیەوە، کە هەرگیز بە هەبوونی پیاو ناتوانێت خۆی بێنێتە دەرەوە (لێرە)، چەندەها پلان و شێوەژیان و فۆڕمی ئامادەی ژیان هەن. پلان و شێوەژیان و فۆڕمێک کە هێندەی جیاوازی نێوان خودا و مرۆڤ، جیاوازە لە پلان و شێوەژیان و فۆڕمەکانی ناو خەیاڵاتی پیاوەکان. هەڵبەتە ئەم ژیانە پڕە لە سەختی و نەهامەتی و ترس و دوو دڵی و پەشۆکاوی دەروونی سەبارەت بە ڕووداوەکان لەئایندەدا و کۆمەڵێک سەختی زۆر ناخۆش کەشوێنی گرنگی پێدانی من نین بەڕاستی. بۆیە سەرنجڕاکێشترین خاڵ لێرەدا ئەوەیە کە سەروبەندی ئێمە لەگەڵ ژنێک نیە کە ئاشنای مافەکانی خۆیەتی، ژنێک نا کە دەرچوو یان مامۆستای زانکۆیە، ژنێک نا کە پەروەردەی خەیاڵاتەکانی ناو سەری پیاوێکە (وەک لە ژن لە سیستەمی ئایدیۆلۆژی پ.ک.ک دا دەبینین کە ئۆجەلان ڕەنگڕێژی کردووە)، ژنێک نا کە فێمێنیزم شڕۆڤەبکات. ژنێک نا کە منداڵی مۆدێرنە بێت و ….. ژنێک کە نەخوێندەوارە و ناهۆشیارە بە مافەکانی! ژنێک کە یەکێک لە مەبەستەکانی لە پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری بریتیبووە لەوەی کەسێک ببێتە خاوەنی و ئەو جلی بۆ بشوات و خواردنی بۆ ئامادەبکات. ئێمە لە دوای ئەنفالکردنی بارزانییە نێرەکان بەر جۆرە ژنێکی ئاوا دەکەوین کە چارۆگێک یان عەبایەکی عەرەبی بەدەوی بەسەر و لەشەوەیە و مەردانە دێتە ناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و ناو هاوکێشە ئاڵۆزەکانی ژیانی سەر شەقامدا. ئەم ژنە بەبێ دەستبەرداربوونی لەو ڕەمزە کەلتوورییە پیاوسالارانە، بەبێ ئیهانەکردنی کەسایەتی پیاو، بەبێ هاتوهاوری ناو میدیاکان، بەبێ باسکردنی درۆییانە لە ئازادی، بەبێ فڕێدانی سەرپۆش و عەبایەکەی… هەموو ئەو درۆیانە، کە کۆمەڵگا وەک ڕاستی کۆمەڵایەتی و دینی وەریگرتبوون، وەک خۆیان و وەک درۆی گەورە نیشاندەداتەوە بەڵام ئەوە ئێمەین نایبینین! هەولێر و پردێ سەرزەمینی ئەو سەرکەوتنەی ژنە بەسەر پیاو و درۆ کۆمەڵایەتی و دینییەکان، کارگە جیاجیاکانی هەولێرن گەواهیدەدەن بۆ ئەو ڕاستییەی کە شۆڕشێک گەر هەبێت لەهەر چوارپارچەی کوردستاندا بۆ نیشاندانی ژن وەک مرۆڤ و وەک خودێکی خاوەن ئیرادە و وەک (بوو)یەک کەپێویستی بە کەس نیە بۆ دروستکردنی مێژووی خۆی و ژیانی، ئەوا ژنانی بارزانین کە خاوەنداری ئەو شۆڕشە دەکەن لەدوای ١٩٨٣. لێرەدا ژن… بوونێکە خاوێن خاوێن (لە پێکهاتە خامەکەیدا –ئابسۆلیوت-) نە زانکۆ نە مێژوو نە فەلسەفە و ئایدیۆلۆجیا نەهیچ شتێک ئەو ئیرادەیەی تێدا نەجووڵاندوە کە بێتە مەیدانی ژیان، ناچاری و ناهەمواری تەنهاکەوتن نەبێت لە ژیاندا- ئا ئەمەیە ژن وەک خۆی کە هەیە-.
بۆیە ئەم ژنانە بەرجەستەکەری وێنەی ڕاستەقینەی ژنن وەک خۆیان کاتێک ستەمی پیاوانە و مێژوویان لەسەر لادەچێت. ئا ئەمە ئەو شەڕەفەیە کە ژنانی بارزانی هەیانە و توانییان بۆ هەتاهەتایە متمانە بۆ ژن بگەڕێننەوە لە پەیوەندیدا بە بڕوا و متمانە بەخۆبوون.
ئەوە دایکانی ئێمەن کە بەڕووی ئایدیۆلۆجیای کۆمەڵایەتی باڵادەست (کە پیاوسالارییە)، بەڕووی سیستەمی دینی باڵادەست (کە کۆمەڵێک وەهمن لەبابەتی شەڕەف و بێ هێزیی و بێ عەقڵ و ئەمانە)، بەڕووی تەواوی کۆمەڵگاکانی ناوچەکە دەنگ هەڵدەبڕن و دەست بۆ لادانی ئەو پەردەیە دەبەن کە بەسەر حەقیەتەکاندا دراوە لە خەیاڵ و عەقڵ و دونیای ڕەمزی ئێمەدا، وەک ئەو سێبەرە دەستکردەی ئەو بوکەڵانەی کە ساڵانێکی درێژ وەک ڕاستی خۆی نیشانی مرۆڤە بەستراوەکانی ناو ئەشکەوتەکەی ئەفڵاتوون دەدا).
ئەمە ئەو شەڕەفەیە کە ڕۆژگارێک دێت هەموو کتێبەکانی دونیا پڕدەکات لەخۆی، هەموو بیرمەند و نووسەرێکیش ناچاردەکات ئیشی لەسەر بکەن. ئەگەر وێستگەیەک هەبێت لەمێژووی کۆمەڵگای کوردی و تەواوی ئەم ناوچەیەدا کە لێوەی دەست پێبکەین بۆ ناسین و خوێندنەوەی خەباتی ژن، ئەوا ناچارانە دەبێت بۆ فریشتە ڕەشپۆشەکانی دوای ئەنفالی بارزانییەکان بگەڕێنەوە، ئەو ڕەشپۆشانەی کە نوێنەرایەتی ژنی ڕاستەقینە دەکەن، ژن وەک ئەوەی هەیە بەبێ دەستکاری ئایدیۆلۆجیا، وەک ماتەووزەیەک (ووزەیەکی پەنگخواردوو لە ناوەوە) کە هەیە و بواری نادرێتێ ببێت بە جوڵەووزە.
ئەم ژنە ئێستا خاوەنی چەندەها کچ و کوڕانێکن کە کاسبکاری باشن لەپاڵ پێشمەرگەی دلێردا، خاوەنی بکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرای لێهاتوون لەپاڵ کرێکار و دوکانداری خاوەن شەهامەت و پڕ لە سۆزی مرۆڤایەتی. ئەم ژنانە هێشتا کۆڵیان نەداوە و بەردەوامن لە نووسینەوەی مێژووە پڕ لە سەروەرییەکانیان و زۆر دڵنیان لەوەی کە ڕۆژێک دێت نەوەکانی ئەوان دەبن سەرکردە و خەباتکاری ڕاستەقینەی ئەم گەلە خێر لەخۆ نەدیوە. ئەوکاتەی کە دەرفەتی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی یەکسان بۆ هەمووان وەک یەک دەستەبەر بوو، ئینجا دەبینن کە چ نەوەیەک بە شیری ئەم ژنانە و بە سیستەمی پەروەردە و بە خەیاڵات و خەونەکانی ئەوان پێگەیشتوون.
دروود بۆ دایکانمان… ئەوانەی ٣٤ ساڵی ڕێکە لە کارکردن نەوەستاون، بە ئێستاشەوە.
دروود بۆ ئەوانەی کە سەختییەکانی ژیان ئێسقان و هەناویانی هاڕیووە و ئێستا بەبێ چارە و غەمگینی ، بەڵام پڕ لە شەهامەت و سەربڵندی و فەزیڵەت، لە نەخۆشخانەکان و ناوماڵەکانیان کەوتوون.
دروود بۆ ئەوانەی، کە حەرفێکیش نازانن بنووسن و بخوێننەوە، بەڵام کۆمەڵێک خوێندەواری جددی و بەهێزیان دروستکرد.
لە واڵی نوسەر وەرگیراوە
تێبینی : ئەنفالستان ئەنفالی بارزانیەکان لە روی ئەکادیمی وزانستیەوە بە گونجاو نازانێ بەڵکو جینۆسایدی بارزانیەکان بەراست دەزانێ بەڵام لەبەرئەوەی نوسەر خۆی یەکێک بووە لەو منداڵانەی رۆژە سەخت ودژوارەکانی چەشتووەو باوکی یەکێک بووە لەو پیاوانەی بەر هەڵمەتی پاکتاوکردنەکە کەوت ودایکی یەکێکە لەو ژنانەی کەوتە بەر دەستاری ستەمی بەعسیان . ئێمەش وەک رێزێک بۆ قەلەمی نوسەر وەک خۆی بڵاومان کردەوە .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.