تەموز 31, 2017 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ده‌رگا و په‌نجه‌ره شینه‌كه
ده‌رگا و په‌نجه‌ره شینه‌كه
((حه‌زم ده‌كر بوست به بوستی شه‌قام و حه‌وشه‌كه ماچ بكه‌م)).
له درێژه‌ی (( نامه‌یه‌ك بۆ باوكم ))
باوكه ئه‌مرو به‌هیواشی به‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌م ئۆردووگایه‌دا ده‌رویشتم و له گه‌ل هه‌ر هه‌نگاوێك نزیك بوونه‌وه له خانووه‌كه ترپه‌ی دڵم زیای ئه‌كردو ترس و ده‌رڵه‌راوكێ سه‌رتاپای لاشه‌می داگیرده‌كرد. تا گه‌یشتمه به‌رده‌م ده‌رگا شینه‌كه و كاتیك ده‌رگایه‌كه كرایه‌وه په‌نجه‌ره شینه‌كه‌م بینی به‌لام ڕه‌نگه‌كه‌ی گۆرابوو، به‌هێواشی پێم نایه ناو حه‌وشه‌كه، ته‌نیا به‌سه‌ر په‌نجه‌ی پێیه‌كانم هه‌وڵمده‌دا برووم و نه‌مده‌ویست قاچه‌كانم به‌ته‌وای بخه‌مه سه‌ر زه‌وی، چونكه باوكه تۆ له‌م شه‌قامه و له‌م حه‌وشه‌یه‌دا بوماوه‌ی 3 ساڵ ده‌هاتی و ده‌رویشتی و قاچه‌كانت ده‌خسته سه‌ر زه‌ویه‌كه، نه‌مده‌ویست زه‌ویه‌كه ئازار بده‌م چونكه هه‌ستم به بوونی قاچه‌كانت ده‌كرد وێنه‌ی قاچه‌كانتم ده‌بینی و ئه‌و قاچانه‌ی كه دواجار ته‌نانه‌ت نه‌یان هیشت هه‌ردوو گۆره‌ویی له‌پئ بكه و ته‌نیا به تاكه گۆره‌وی‌یه‌ك رویشتی.
باوكه حه‌زم ده‌كرد هه‌موو شه‌قامه‌كه و بوست به بستی خاك و خولی حه‌وشه‌كه ماچ بكه‌م.
به‌ڵام باوكه كه گه‌یشتمه ناوه‌راستی حه‌وشه‌كه و هه‌مان ئه‌وشوێنه‌ی پێش 33 ساڵ دوا دیداری من و تو بۆ، دیداری تۆ له‌گه‌ل كوره مناڵه‌كه‌ت كه ئه‌وكات نه‌گوێی گوێگرتن و نه زمانی قسه‌كردنم هه‌بوو، توش ئه‌تویست شتێك به‌م مناڵه ساوایه‌ت بلێ دووجار ئاوریت له‌م كورپه ساوایه دایه‌وه به‌ڵام سه‌ربازه‌كان نه‌یان هیشت دووا وشه‌ت بلێ و تویان ده‌ستگیركرد و له‌م ده‌رگایه شینه‌دا تویان برده ده‌روه و ئیتر تۆ نه‌گه‌رایه‌وه.
تا ئیستاش باوكه چاوه‌رێتم كه روژێ له روژان له‌م ده‌رگایه شێنه‌دا بێته ژوره‌وه و ئه‌م شته‌م پئ بلئ كه نیازبوو پێم بلێی هه‌ر چاوه‌رێم و كه شه‌وانه ده‌خه‌وم نزا ده‌كه‌م له‌خه‌ومدا ئه‌م شته ببینم و ببیستم . خوزگه باوكه ده‌مزانی دوا وشه‌ت چی ده‌بوو و ده‌تویست چیم پێ بلێ.
باوكه په‌نجه‌ره‌كه هه‌رچه‌ند ڕه‌نگی گۆڕابوو، به‌ڵام له پێش چاوم هه‌مان ڕه‌نگه شینه‌كه‌ی هه‌بوو، ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی دوای رویشتنی تو، هه‌موو به‌یانیان له گه‌ل هه‌ڵهاتنی خورا كاتێك د‌ایكم به خه‌به‌ر ده‌هات، بۆ چه‌ند ساتیك له‌به‌رده‌م ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه سه‌یری ده‌رگا شێنه‌كه‌ی حه‌وشه‌ی ده‌كردو منیش له ته‌نیشتیه‌وه ئه‌وه‌ستام هه‌نئ جار ئه‌بوایه خوم به‌رزكردبوایه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگا شینه‌كه ببینم چونكه زور زور بچوك بووم …به‌لام هه‌میشه د‌ایكم به لای لایه ئه‌یوت “كورم تۆ بروو بنۆ ئه‌م به‌یانیه‌ش باوكت نه‌گه‌رایه‌وه و ئه‌م به‌یانیه‌ش نه‌مازانی دوا وشه‌ی چی ده‌بوو “.
به‌م لای لایه منی روژانه منی ده‌خه‌وانده‌وه و ئیتر دایكشم ده‌رویشت بو كار و تا د‌ره‌نگانی ئێواره نه‌ده‌گه‌رایه‌وه، ئیتر من و هه‌ردوو خوشكه‌كانم له به‌رده‌م په نجه‌ره‌كه‌یا و سه‌یری ده‌رگا شینه‌كه‌ی حه‌وشه‌مان ده‌كرد…
باوكه ئه‌مانه هه‌مووی لایه لایه‌ی پر له گریان و ناڵه و ئازاری دایكمه كه‌رۆژانه د‌ایكم بۆی گێراومه‌ته‌وه.
…
له رێكه‌وتی 2016-11-11 چووبوو ئۆردووگای قودس له قوشته‌په
رێبوار ره‌مه‌زان بارزانی
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.