حوزەیران 25, 2017 Omer توێژینهوه, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە هەڵەبجە دوای بیست ساڵان : کوردستان وەک مەڵبەندی جێنۆساید …. د. ئەمیری حەسەن پور
هەڵەبجە دوای بیست ساڵان : کوردستان وەک مەڵبەندی جێنۆساید
ئەمیر حەسەن پور
زانستگای تۆرانتۆ، کانادا
سەرچاوە : ماڵپەڕی دەنگەکان ١٥ی ئازاری ٢٠٠٨ .
بیست ساڵی پێ نەچوو… هەوەڵ ساڵڕۆژی کوشتاری هەڵەبجە، بێبڕیاردان، بێدەنگدانی پارلمان، و بێ یە کدەنگی، وەک رۆژی نەتەوە یی شینگێڕان داڕژا. به ڵام هە لە بجه زۆر زوو بوو به گۆڕه پانی خه بات و ململانی لە نێو نەتەوەدا و لەنێوان نەتەوەو هێزی دی.
من لێره دا باسی مێژووی کۆکوژی هەڵەبجە و ئەنفال ناکه م. دوای بیست ساڵان، هەڵەبجە و ئەنفال نە بڕاونەتەوە و دەکرێ بڵێین به شێوە ی دی درێژه یان هەیەو لە داهاتووشدا دواییان نایا. ئه گەربمانەوێ باسی ئێستە و داهاتووی ئەنفال بکەین، ئه و پرسیاره دێتە گۆڕێ: ئه و باروودۆخه ی جێنۆساید وەرێدەخا کۆتایی هاتوە یان هێشتا بەردە وامه؟
مارک لێڤین، مێژوونووسی جێنۆساید، دە ڵێ عه نە دۆڵی رۆژهە ڵات، که هە رمه نستان و کوردستان و مێزۆپۆتامی دە گرێتەوە، لە ساڵی 1878 به و لاوە کرا به “مەڵبەندی جێنۆساید”. لە و ساڵه دا، دە وڵه تی عوسمانی دە ستی کرد به قه ڵاچۆی گه لانی هە رمه نی و ئاشۆری و لە ساڵانی 1915 هە تا 1923 ئه و دوو گه لە یان به قڕان کرد. لە ساڵی 1917 دا، دە وڵه تی عوسمانی، لە جهنگهی هاندانی کورد لە دژی گه لانی ئاشۆری و هە رمه نی، دە ستی کرد به راگوێزتنی کوردان بۆ دە ره وە ی کوردستان. که دە وڵه تی عوسمانی هە ڵوە شاوە (1918) و دە وڵه تی عێراق لە ژێر چاوە دێری ئینگلستاندا دامه زرا (1932-1918)، لە کۆماری تورکییە جێنوسایدی کوردان درێژەی پێدرا و لە کوردستانی عێراق، لە ژێر دەسەڵاتی به عسدا، لە پێشدا لە 1963 و دوایە لە ساڵانی 1968 هە تا 2003 دا، مەڵبەندی جێنۆساید چالاک بۆوە و گه لی کورد و ئاشۆری به کوشتار، وێرانکردنی گوندە کان، راگوێزتن، زمانکوژی، و کولتورکوژی وە به ر لێشاوی جێنۆساید که وتن. لە ئێران (به تایبه تی لە حکوومه تی ره زا شا دا) و سوورییە ش (به تایبه تی لە ساڵانی 1960 به و لاوە) پڕۆژه ی جێنۆساید لە ئارا دا بووە.
مارک لێڤین دە ڵێ جینۆساید لە و ناوچه دا قاعیدە یە نە ک ئیستیسنا. راست بوونی ئه و بۆچوونە لە تە جره به ی گه لانی ناوچه (کورد ، هە رمه نی و ئاشۆری) دە ردە که وێ. لە و چوار وڵاتانە دا، “جینایە تی شه ڕی”، “جینایە تی دژی به شه رییە ت” و جێنۆساید به شێک لە ئامڕازی دە کار هێنانی دەسەڵاتی دە وڵه تیین. دە وڵه ت زۆر به ئاسایی سوپای بۆ کوشتار و وێرانکردن دە کارهێناوە و پابه ندی هیچ قانوونێک، چ ناوخۆیی چ نێونەتەوە یی، نە بووە. کانگای جێنۆساید لە ناوچه دا ناسیۆنالیسمه. لە تورکییە، ناسیۆنالیسمی تورک (تورکایە تی “کومیتە ی ئیتحاد و تە ره قی” پێش 1919 و تورکایە تی مستە فا که ماڵ دوای 1923)، لە عێراق و سوورییە، ناسیۆنالیسمی عه ره ب (به تایبه تی به عسێتی)، و لە ئێران، ناسیۆنالیسمی فارس (به تایبه تی چه شنی په هلە وی) سه رچاوە ی جێنۆساید و جینایە تی شه ڕی و جینایە تی دژی به شه رییە ت بوون. لە سیاسه ت و ئیدە ئۆلۆژی ناسیۆنالیسمی دە وڵه تی ئه و وڵاتانە دا، داوای به رابه ری کردن وە ک به رنامه ی جیابوونە وە و به ش به شکردنی نەتەوە و وڵاتە که ی چاوی لێدە کرێ و سزای ئه و “تاوانانە” ش کۆکوژییە.
لە تورکییە و سوورییە و ئێران، بارودۆخی وە ڕێخستنی جێنۆساید و جینایە تی شه ڕی به ردە وامه. تە نیا لە عێراق، سێ ساڵ دوای هە لە بجه و ئەنفال، گۆڕانێکی به رچاو لە دەسەڵاتی دە وڵه تی پێکهات: لە پێشدا، دوای شه ڕی 1991 ی ئه مریکا لە دژی سه دام، به شێک لە کوردستانی عێراق لە دە ستی دە وڵه تی به غدا هاتە دە ر و حکوومه تی هە رێمی کوردستان پێکهات. شه ڕی دووە می ئه مریکا لە 2003، ریژیمی به عسی لابرد و ریژیمێکی دی لە جێگهی دانا. نوێنە رانی قوربانییە کانی ئەنفال (رابه رایە تی کورد و شیعه) جێگه ی قوربانیکه ریان (ریژیمی به عس) گرتە وە. لە رواڵه تدا، وێدە چێ ئه و بارودۆخه ی که جێنۆساید پێکدێنێ چی دی لە ئاردا نە ماوە.
ئه و ریژیمەی ئێستە لەبەغدا دەسەڵاتی هە یە، به پێچه وانە ی ریژیمی به عس یە کدە ست نییە؛ دە سه لاتی دە ولە تی به گوێره ی قه ومییە ت (عه ره ب و کورد)، دین (ئیسلام، مه سیحی)، و مه زهە ب (شیعه و سونە) دابه شکراوە. ئه وە دابه شکردنی دەسەڵات به شێوە یێکی به رابه ر یان دێمۆکراتی نییە. راستییەکهی ئه وە یە که ناسیۆنالیسمی عه ره ب هێشتا به سه ر دە وڵه تی به غدا دا زاڵه. رابه رایە تی شیعه به کردەوە و به قسه ئه وە ی سه لماندووە که لە ئاست کێشه ی کورد جیاوازییە کی زۆری لە گه ڵ به عس نییە. یە کدە نگی یان وێکچوونی ئه و دوو به ره ی ناسیۆنالیسمی عه ره ب لە سیاسه تی رابه رایە تی شیعه سه باره ت به کێشه ی که رکووک، فێدرالیسم، نە وت، سنووره کانی کوردستان، یان محاکه مه ی سه دام و دە ستە ودە یاره که ی باش روون بۆتە وە. با ئه نجومه نی وە زیران لە به غدا به بۆنە ی بیستە مین ساڵڕۆژی کۆکوژی، شه ش ملیۆن دۆلار تە رخانی ئاوە دانکردنە وە ی هەڵەبجە بکا، با لە سه رانسه ری عێراق به یادی کۆکوژی بۆ ماوە ی یەک خولە ک ماتە مگێڕی بکرێ – ئه وانە و زۆر کاری وا ریژیمی ئێستە لە ریژیمی پێشوو تە واو هە ڵنابڕن.
تاقیکردنە وە ی راستە قینە کاتێک دێ که حکوومه ت دەسەڵاتی تە واو (سیاسی، عه سکه ری، ئیداری، و ئابووری) به سه ر به غدا و به شی عه ره بی عێراقدا په یدا بکا، وە ک حکوومه تێک سه قام بگرێ، و لە سه ر پێی خۆی راوە ستێ. ئه گه ر شتێکی وا پێک بێ، دە ستوور و قانوون و په یمان و به ڵێنی هیچکام ناتوانێ به ر به به رژه وە ندی به شی زۆرینە ی ریژیم بگرێ؛ تە نانە ت بوونی فراکسیۆنێکی کورد لە حکوومه ت دا ناتوانێ پێشی زه برووزه نگی زۆرینە (ناسیۆنالیستی جۆراوجۆری عه ره ب، هە م ئیسلامی و هە م سکوولار) بگرێ. بیانووی پاراستنی “نیشتمانی عه ره بی” لە گهڵ بیانووی پاراستنی یە کێتی “ئومه تی ئیسلام” تێکدە هاڵێ و مه کینە ی جێنۆساید وە کاردە که وێ.
٣- بارودۆخی ناوچه یی و ناونەتەوە یی
لە بیست ساڵی رابردوو دا، هە م زانیاری و وشیاری سه باره ت به جێنۆساید و هە م تێکۆشان بۆ به ربه ره کانیکردن و دادگایی کردنی په ره ی ئه ستاندووە به ڵام لە هە مان کاتدا جینۆساید، جینایە تی شه ڕی و جینایە تی دژی به شه ریە ت به ربڵاوتر بووە — لە ئورووپا (لە ناوچه ی بالکان)، ئه فریقا (لە چه ند ولات)، ئاسیا (فلستین، تورکییە، عێراق، ئه فغانستان…)، و ئه مریکای ناوە ندی و باشوور (لە چه ند وڵات). لە رۆژهە ڵاتی ناوە راست هیچ ریژیمێک نییە که لە ئه و جینایە تانە بپرینگێتە وە.
لە رادە ی ناونەتەوە یی دا، لە گه ڵ ئه وەشدا چه ند هە نگاو به ره و پێشه وە هە ڵگیراوە لە هە مان کاتدا پاشه کشه دە کرێ. بۆ وێنە، کاتێک لە ساڵی 1963 کۆماری سۆسیالیستی مه غوولستان و یەکێتی سۆڤێت به رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووە کانیان راگه یاند که دە وڵه تی عێراق خهریکی جێنۆسایدی گهلی کوردە و داوایان کرد کرد که به پێی کۆنوانسیۆنی جێنۆساید باسی بکرێ و کۆتایی به و جینایە تە بدرێ، ئه و داخوازییە به بیانووی جۆراوجۆر به رپه رچ دراوە. یە کێک لە و بیانوانە ئه وە بوو که نەتەوە یە کگرتووە کان مێکانیسمێکی بۆ به ڕێوە بردنی (تنفیذ) کۆنوانسیۆنی جێنۆساید نییە. چل ساڵ دوایە، که ئه مریکا ریژیمی به عسی رووخاند مێکانیسمی محاکه مه کردنی تاوانبارانی جێنۆساید پێکهاتبوو. “دادگای جینایی نێونەتەوە یی” لە ساڵی 2002 دا بؤ محاکه مه کردنی ئه و جینایە تانە دە ستی به کار کرد. به ڵام که ریژیمی به عس رووخا، رێگه نە درا به محاکه مه یە کی رێک و پێک و رۆشنگه رانە. سه رباقی به دە ستە وە بوونی دنیایێک به ڵگه و لە به ر دە ست بوونی تاوانباره کان، رێگهیان گرت به روونبوونە وە ی گشت لایە نی ئه و جینایە تانە. ئه مریکا به رهە ڵستی سه ره کی بوو. محاکه مه یە کی راستە قینە و رێک و پێک پێوە ندی واشنگتن و به عس دە ردە خا، ئه ویش پێوە ندییە کی به رین لە هاتنە سه رکاری به عس لە 1963را بگره هە تا ساڵانی 1974 به و لاوە. محاکه مه ی سه دام لە جیاتی ئه وە ی لە خزمه تی خه باتی گه لانی ناوچه لە دژی جێنۆساید و جینایە تی شه ڕی دابێ، کرا به گه مه یێکی سیاسی بۆ ئه وە ی یارمه تی بدا به چاره سه رکردنی گێره وکێشه کانی بووش و دە ستە ودە یاره که ی — لە هە ڵبژاردنە وە ی را بگره هە تا ناڕه زایی ناوخۆیی و ناونەتەوە یی سه باره ت به ئاکامی شه ڕی عێراق. هە روە ها دە وڵه تانی ناوچه ش، تە نانە ت ئه وانە ی دژی سه دام بوون، وە ک ئه مریکا، نایانە وێ محاکه مه یە کی راستە قینە بکرێ لە به رئه وە ی (ئه لف) کارنامه ی خۆیان لە سه دام باشتر نییە و دە ترسێن تووشی چاره نووسیکی وا ببن؛ (ب) محاکه مه یە کی وا زانیاریی هاووڵاتییان سه باره ت به ئه و جینایە تانە به رین تردە کا و وشیارتریان دە کا وەانیان دە دا بۆ به ربه ره کانی کردنی دە وڵه تی جینۆسایدکه ر تە نانە ت دە وڵه تی نەتەوە یی خۆیان؛ (ج) مافی هاووڵاتییان بۆ دادگایی کردنی دەسەڵاتداران دە سه لمێنێ؛ (د) پێشینە دادە مه زرینێ و رێگه پێشاندە دا به هاووڵاتییان بۆ ئه وە ی ئه و مافه دابین بکه ن؛ (ه) دەسەڵاتی دە وڵه ت کز دە کا لە به ر ئه وە ی جینۆساید جینایە تێکی نێونەتەوە ییە و محاکه مه کردنی تاوانبارانیش دە کرێ لە هە ر وڵاتێک به ڕێوە بچێ.
4- کوردایە تی و ئەنفال
ئه گه ر جێنۆسایدی گهلی کورد و هە رمه نی و ئاشۆری به رهە می ناسیۆنالیسمه (ناسیۆنالیسمی تورک و عه ره ب و فارس)، بۆچوونی باو سه باره ت به جێنۆساید و به رنامه ی به ربه ره کانی کردنیشی لە کوردستاندا (و لە نێو هە رمه نی و ئاشۆری دا) بۆچوونی ناسیۆنالیستییە. جیەانبینی ناسیۆنالیستی مه ودای خه بات لە دژی جێنۆساید به رتە نگ دە کا و رێگه نادا ئه و جینایە تانە بنە بڕبن.
کوردایە تی وای دادە نێ که هە رچی عه ره ب و تورک و فارسه دوژمنی کوردە. ناسیونالیستی هە رمه نی و ئاشۆریش پێیان وایە هە رچی تورک و کوردە دوژمنی ئه به دی ئه وانن. ناسیونالیستی یە هوودی (به تایبه ت سه هیوونیستە کان) پێیان وایە جوولە که “گه لێکی هە لبژێردراو”ه و گشت گه لی دی زوڵمیان لێدە که ن. تە نانە ت تێزی “تاقانە یی هۆلۆکاست”یان ساز کردووە بۆ ئه وە ی جێنۆسایدی جوولە کان لە گشت جێنۆسایدی تر جوێ بکه نە وە؛ دە ڵێن هیچ گه لێک به ڵای وای به سه ر نە هاتوە؛ نێوی مه زهە بی “هۆلۆکاست”یان لە و جێنۆسایدە ناوە، و باسی وە ی ناکه ن که ریژیمی نازی خه ڵکی رؤما و تە نانە ت ئه لمانیشی کوشتار دە کرد. ئه و سیاسه تە ناسیۆنالیستییە ئینکاری جێنۆسایدی هە رمه نیان دە کا لە به ر ئه وە ی که پێی وایە دان نان به ئه و جێنۆسایدە قورسایی هۆلۆکاست که م دە کاتە وە. ئه و بۆچونە سه باره ت به جێنۆساید، هە م لە سه هیونیسم دا و هە م لە کوردایە تی دا، مه به ستێکی سیاسی هە یە. باسکردنی جێنۆساید، بیرکردنە وە ی، و مێژوونووسینە که ی گشتی لە خزمه ت سیاسه تی نەتەوە ڕۆنان دایە نە ک لە خزمه ت بنە بڕکردنی جێنۆساید. لە سه هیونیسم دا، یادی هۆلۆکاست بۆ پاکانە کردنی سیاسه تی داگیرکردنی فلستین و جێنۆسایدی فلستینییە کان که ڵکی لێوە ردە گیرێ. دە وڵه تی ئیسرائیل دانی نە ناوە به جێنۆسایدی گه لی هە رمه نی. وا هە یە ناسیۆنالیستی هە رمه نی دان نانێ به جێنۆسایدی ئاشۆرییە کان بۆ ئه وە ی لە بایە خی جێنۆسایدی خۆیان که م نە بێتەوە.
بۆچوونێکی باوی تر ئه وە یە که جێنۆساید و ئه و چه شنە جینایە تانە به رهە می “دە وڵه تی دیکتاتۆری” ن. ئه و بۆچوونە لە باری تیۆرییە وە زۆر کزه لە به ر ئه وە ی دیکتاتۆری و دیمۆکراسی لێک جوێ دە کاتە وە و به دژی یە کتریان لە قه ڵه م دە دا، و ئه وە نابینێ که تا کاتێکی دەسەڵات (ئابووری، کۆمه ڵایە تی، سیاسی) لە کۆمه ڵگه دا به شێوە یێکی نابه رابه ر دابه ش کراوە، هیچ دەسەڵاتێکی دە وڵه تی ناتوانێ بۆ گشت لایە نێک دیمۆکراتی بێ. لە کردە وە ش دا، ئه وە ی به دە وڵه تی دیمۆکراتی دادە نێن کارنامه یێکی خاوێنی نییە.
بۆ وێنە، دە وڵه تی ئه مریکا، که خۆی به ریژیمی هە ره دێمۆکراتی دنیا دادە نێ، لە دە ست تێوە دانی جێنۆساید و جینایە تی شه ڕی و جینایە تی دژی به شه رییە ت لە زۆربه ی دە وڵه تە دیکتاتۆرییە کان لە پێشتره. ئه گه ر ریژیمی به عس هە ر لە چوارچێوە ی عێراق ئه و جینایە تانە ی دە کرد، دە وڵه تی ئه مریکا لە سه رانسه ری دنیایە دە یکا. جێنۆسایدی ئه مریکا لە پێشدا به کوشتاری گه لە بوومییە کان دە ستی پێکرد و لە سه دە ی بیست دا جینایە تی شه ڕی به به رینایی دنیا درێژه ی پێدرا (بۆ وێنە بۆردمانی هێرۆشیما و ناگازاکی به چه کی ئه تۆمی؛ بۆردمانی ویە تنام به چه کی کیمیاوی؛ ئه شکنجه ی زیندانیان لە ئه بووغره یب و گوانتانامۆبه ی؛ رفاندن و راگویزتن و زیندانی کردنی ئه وانە ی به شه ڕکه ری دژی خۆی دادە نێ). جا سه یر نییە که ئه مریکا سی و شه ش ساڵی پێچوو هە تا کۆنوانسیۆنی جینۆسایدی نەتەوە یە کگرتووە کان په سند بکا و کاتێکیش په سندی کرد ئه وە ندە ی شه رت ومه رج بۆ دانا که گه لانی بوومی ئه مریکا و گه لانی تری دنیا نە توانن ئه و دە وڵه تە به تاوانی جێنۆساید محاکه مه بکه ن. کاتێکی نەتەوە یەکگرتووە کان دوای چه ند ساڵ حه ول دان بۆ دامه زراندنی “دادگای جینایی نێونەتەوە یی”، لە ساڵی 1998 دا قانوونی دامه زراندنی ئه و دادگایە ی بۆ دە نگ دان ئامادە کرد، 120 دە وڵه ت په سندیان کرد، 21 دە وڵه ت دە نگیان نە دا، و تە نیا 7 دە وڵه ت دژایە تییان کرد – ئه مریکا، عێراق، ئیسرائیل، لیبی، چین، و قه تە ر.
یە کێک لە تایبه تێتییە کانی ئه و سێ جینایە تە (جێنۆساید، جینایە تی شه ڕی، جینایە تی دژی به شه رییە ت) ئه وە یە که ئه گه ر ئامانجیان فه وتاندنی یە ک گه ل یان کۆمه ڵێکی تایبه تی بێ، وە ک جئنایە ت لە دژی تە واوی به شه ر لە قه ڵه م دەدرێن و به ربه ره کانی کردنیان ئه رکی سه ر شانی هە ر ئینسانێکه. هە روە ها، بێدە نگی کردن و ئینکاری جێنۆساید وە ک درێژه پێدان و به شداریکردنە لە و جینایە تە. کاتێکی ئه مریکا بێدە نگی دە کا لە وێرانکردنی چه ند هە زار گوند لە کوردستانی عێراق و تورکییە و کاتێکی پاکتاوی قه ومی گه لی فلستین و جینایە تی شه ڕی ئیسرائیل په سند دە کا، ئه رکی گشت ئینسانێکه ئه مریکا وە ک به شداری ئه و جینایە تە چاو لێ بکا.
5- داهاتووی مەڵبەندی جێنۆساید
ئاخۆ دە کرێ “مەڵبەندی جێنۆساید” بکەین به “مەڵبەندی رزگار لە جێنۆساید”؟ به بڕوای من جێنۆساید و مەڵبەندی جێنۆساید تا زه مانێک که ناسیۆنالیسم لە ئارادابێ و دەسەڵاتی سیاسی و ئابووری به گوێره ی نەتەوە و ره گه ز و قه ومییە ت و دین دابه شکرابێ به ردە وام دە مێنێ. خه باتی سه ره کی دە بێ بۆ تێکدانی ئه و بارودۆخه بێ که جێنۆساید پێکدێنێ به ڵام خه بات بۆ تێکدانی ئه و بارودۆخه ئه وە ناگهیێنێ که لە چوارچێوە ی باری باودا ناتوانین هیچ هە نگاوێک هە ڵبگرین.
خه بات لە دژی جێنۆساید پێویستی به زانیاری و وشیاری سه باره ت به و جینایە تە هە یە. ئێستە زانیارێکی زۆر سه باره ت به ئه و سێ جینایە تانە لە به ر دە ست دایە که پێویستە فێری بین و لە په ره پێدانیدا به شداری بکەین. ئه وە ندە ی کوردستان ئامانجی تیری جێنۆساید بووە، دە با تا ئێستا زانیارێکی قووڵ و به رین سه باره ت به ئه و دیاردە یە پێکهاتبا. به ڵام زانیاری و ئاگایی سه باره ت به ئه و جینایە تانە لە تە جره به که ی وە دوا که وتووە.
چه مکی جێنۆساید دوای دامه زرانی نەتەوە یە کگرتووە کان و حه ولدان بۆ په سندکردنی کۆنوانسیۆنی جێنۆساید (1948-1945) که وتە سه ر زاران. پێش ئه وە ی نەتەوە یە کگرتووە کان ئه و به ڵگه یە په سند بکا، ئه و دە می پێشنووسه که ی راوێژی لێدە کرا، به درخانییە کان لە یادداشتێک بۆ نەتەوە یە کگرتووە کان به شێک لە پێشنووسێکی ئه و به ڵگه یان گێڕاوە و باسی جێنۆسایدی گه لی کوردیان کرد. به ڵام ئه و دە ستپێکه وشیاری و چالاکی به دوا دا نە هات. لە ساڵی 1963 که کۆماری سۆسیالیستی مه غوولستان و یە کێتی سۆڤیت باسی جێنۆسایدی گه لی کوردیان لە نەتەوە یە کگرتووە کان هێنا گۆڕێ، دیسان وشه ی جێنۆساید که وتە سه ر زاران به ڵام باسی جێنۆساید نە بوو به به شێک لە کوولتووری سیاسی کورد و وڵاتانی ناوچه. لە گه ڵ ئه وشدا، نووری درسیمی لە 1952 دا، مێژووی کوشتاری درسیمی نووسیبۆوە و به تورکی لە شامێ بڵاوی کردە وە، باسی جێنۆسایدی کورد لە تورکییە به شێوە یێکی مێژوویی و لێکۆڵینە وە یی هەوەڵ جار لە خه باتی ئیسماییل بێشکچی دا دە ست پێدە کا (کتێبی تونجه لی قانونو (1935) و دە رسیم ژێنۆسیدی، ئیستانبوول، 1990). لە کوردستانی عێراق، لە گه ڵ ئه و شدا لە 1991 به و لاوە ئازادی لیکۆڵینە وە هە بووە هێشتا به رهە می به پێز و پێویست بۆ کاری چالاکی و زانیاری لە به ر دە ست دانییە و هێشتا لێکۆلینە وە و لێکدانە وە سنووره کانی هەوەڵ لیکۆلینە وە ی ئەنفالی نە به زاندووە (کتێبی جینۆساید لە عێراقدا و په لاماری ئەنفال بۆ سه ر کورد لێکۆڵینە وە ی “رێکخراوی مافی مرۆڤ”، به ئینگلیسی 1993؛ کوردییە که ی چاپی 1999). گۆڤاری ئەنفال، که وادیاره تە نیا یە ک ژماره ی دە رچووە، لە بێ سه ره و به رییدا که م وێنە یە.
ئه و کورتە مێژوویە بۆیە ساغ دە که مه وە و دە یگێڕمه وە که بڵێم کوردایە تی توانای خه بات بۆ بنە بڕکردنی جێنۆسایدی نییە. لە گه ڵ ئه وە شدا نوێنە رایە تی کورد لە پڕۆسه ی دانانی دە ستووری عێراق دا حه ولیدا دە وڵه تی ناوە ندی دە سه لاتی جێنۆساید و جینایە تی شه ری نە بێ، لە وە شدا زۆر سه رنە که وت و به به رژه وە ندی ئه مریکا لە گه ڵ ناسیۆنالیستە شیعه کان سازشتی کرد.
دیاره قانوون، هە ر چه ندیش به راشکاوی و به تێروتە سه لی رێ لە ئه و جینایە تانە بگرێ، ناتوانێ بنە بڕیان بکا. دە وڵه ت، ئه گه ر ویستی جێنۆساید بکا، لە دە ستوور و قانوونی ناوخۆیی و نێونەتەوە یی ناپرینگێتە وە و پێشێلیاندە کا. سه رباقی وە ی، قانوون مه یدانێکی خه بات لە دژی ئه و جینایە تانە یە.
ئه گه ر جێنۆساید جینایە تێکی نێونەتەوە ییە، به ربه ره کانی کردنیشی دە بێ نێونەتەوە یی بێ. لە مەڵبەندی جینۆساید دا سێ گهل تە رتوتونا کراون — هە رمه نی و ئاشۆری و کورد. جێنۆسایدی هە رمه نی، جێنۆسایدی کوردە و جێنۆسایدی کورد، جێنۆسایدی ئاشۆرییە. کوردێکی بیە وێ به راستی لە دژی ئه و جینایە تانە خه بات بکا پێویستە دان بنێ به به شداریکردنی به شێک لە رابه رایە تی کورد لە جێنۆسایدی هە رمه نی و ئاشۆری دا و ئه و رابه رایە تییە وە ک دە ستە و دە یاره ی جینۆساید چاو لێبکا و مه حکوومی بکا. به ڵام سیاسه ت و کردە وە ی نێو نەتەوە یی تە نیا به هاوکاری و هاوپشتی ئه و سێ قوربانییە پێک نایا. کوردێک یان هە رمه نییێک که دژایە تی جێنۆسایدی گه لی فلستین و گه لانی تر نە کا، ناتوانێ لە خه باتی خۆی دا سه ربکه وێ. تە نیا به شۆڕشی گه لانی دنیا لە دژی ئه و جینایە تانە دە کرێ دەسەڵاتداران چاوترسێن بکرێن و سیستێمی جیەانی جێنۆساید پاشه کشه ی پێبکرێ.
لە و قسانە دا وا دە ردە که وێ که خه بات بۆ بنە بڕکردنی جێنۆساید خه باتێکی ئالۆزه و زۆر لایە نی هە یە – سیاسی، ئیدە ئۆلۆژی، کوولتووری، قانوونی… من باسی وە م کرد که سیاسه ت و ئیدە ئۆلۆژی ناسیۆنالیستی رێگه نادا به خه باتێکی وا که جێنۆساید بنە بڕ بکا، ئه وە ش لە به ر ئه وە ی که پێگه ی جێنۆساید نەتەوە و ناسیۆنالیسمه. به ڵام تاقه که س به هیچ سیاسه ت و ئیدە ئۆلۆژییێک لە حیم نە کراوە. دیاره که سێکی رێبازی ناسیۆنالیستی هە بێ دە توانێ خه باتی بێوچان لە دژی جێنۆساید بکا. با مێژووی جێنۆسایدی هە رمه نی بگێڕمه وە. سه د ساڵ لە وە ی پێش، برایانی به درخان، که به شی هە ره به هێزی چینی دە ره به گ بوون و لە هە مان کاتدا ناسیۆنالیسمی تازه سه رهە ڵێناویان به ڕێوە دە برد، به توندی ره خنە یان گرت لە به شداریکردنی سه رۆک عه شیره ت و دە ره به گی کورد لە کوشتاری هە رمه نی. هە شتا ساڵ دوایە، یلماز گونە ی، هونە رمه ندی چه پ، چه ند رۆشنبیری تورکی هاندا بۆ ئه وە ی تورکییە کۆکوژی هە رمه نیان وە ك جێنۆساید به ره سمییە ت بناسێ.
لە تورکییە، که ناسیۆنالیسمی که مالیستی تە واو بڕه وی هە یە و دە وڵه ت هاندە ری دوژمنایە تی تورک و کوردە، یە سیم ئوستائوغلو لە فیلمی سه فه ر به ره و خۆره تاو (2000) دا، وێرانکردنی گوندەکانی کوردستان و زه بروزه نگی “میت”ی لە قاو داوە، ودە لێ کورد و تورک دە توانن پێکه وە بژین. وردە وردە رۆشنبیران، جارێ زۆرتر لە به ره ی چه پ، جێنۆسایدی هە رمه نی و سه رکوتکردنی کوردان مه حکووم دە که ن.
پێویستە لە نیزامی په روە ردە دا، به رنامه ی دراساتی جینۆساید و دوو جینایە تە که ی تر دامه زرێ و لایە نە جۆراۆجۆره کانیان لێکبدرێتە وە؛ ئه وانە ی بۆ حکوومه ت کار دە که ن دە بێ سه باره ت به و جینایە تانە دە رس بدرێن… من تا ئێستا باسی وە م نە کردووە که ژیانی پاشماوە ی هەڵەبجە و ئەنفال دوای شازدە سال حکوومه تی کورد چۆنە؟ هە روە ها دە کرێ بپرسین، باری ژیان و مافه کانی ئاشۆرییە کان لە ژێر ئاڵای کورد دا چۆنە؟
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.