• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

مەرگی تاقانەیەک

مارس 24, 2017 Omer ئه‌رشیف, ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مەرگی تاقانەیەک


مەرگی تاقانەیەک

عومەر محەمەد

عبدولکرەیم تاقانە

عەبدولكەریم قادر فەتاح خەڵکی گوندی مەسۆیی سەر بە ناحێی سەنگاو بوو.

مام عەبدولکەریم لەدایکبوی ساڵی ١٩٣٩ ی گوندی مەسۆێی ناحێی سەنگاو بوو، ساڵی ١٩٧٢ لەگەڵ خاتوو (لەیلا حەمە ئەمین) هاوسەرگیری دەکات،لەماوەی تەمەنی هاوسەرگیریاندا دەبنە دایک وباوکی (٥) منداڵ، ئەوان کە لە گوندی مەسۆیی ناحێی سەنگاو کاسبی ماڵی خۆیان بوون وبە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بژێویان دابین دەکرد،لەپەلاماری ئەنفالدا وەک تەواوی خەڵکی ناوچەکە کەوتنە بەر پەلاماری سوپاو هاوژینەکەی و هەرپێنج ٥ منداڵەکانیان گیران و ئەنفال کران و جارێکی تر چاویان بەیەکتری نەکەوتەوە.

ناوی هاوژین ومنداڵە ئەنفالکراوەکانی عەبدولکەریم قادر .

١ – لەیلا حەمە ئەمین سەعید هاوژین لەدایکبووی ١٩٥٤

٢- ڕەحیم عەبدولکەریم قادر کوڕی لەدایکبوی ١٩٧٥

٣- فاتمە عەبدولکەریم قادر کچی لە دایکبوی ١٩٧٧

٤- تەڵعەت عەبدولکەریم قادر کوڕی لە دایکبوی ١٩٧٨

٥- پشتیوان عەبدولکەریم قادر کوڕی لە دایکبوی ١٩٨٧

٦- تەڵا عەبدولکەریم قادر کچی لە دایکبوونی نادیارە بەڵام پێدەچیت دواهەمین منداڵی بێت .

هەرلەو پەلامارەدا خوشک وبرایەکیشی بەناوەکانی (کاکی و فەیمە) بەمنداڵەکانیانەوە گیراون وئەنفالکراون .

بەداخەوە مام عەبدولكەریم لە پرۆسەی هاوسەرگیری دووەمدا هیچ منداڵێکیان نەبوو بۆیە هەتا دواچرکەساتەکانی ژیانی هەر چاوەڕوان بوو بەڵام بەتاقانەیی مایەوە .

ئەو پیاوە ماوەی ١٥ ساڵ چاوەڕوانی هاوژین ومنداڵەکانی کرد، دوای ئەوەی هەموو منداڵ وخوشک و براکانی ئەنفال کران، بەتەنیاو سەرگەردان دەمێنێتەوەو بێ داڵدە هەر شەوەی لەماڵێک ڕۆژ دەکاتەوە، ئەو کەهەتا ساڵی ٢٠٠٣ لەچاوەروانی و تەنیاییدا مایەوە بۆ ئەوەی لەو دۆخە رزگاری بێت و بەلای کەمەوە ببێتەوە بەباوک، هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو (کەیوان ئەحمەد خەلیفە) دەکاتەوەو لەگەرەکی ئەنفالکراوانی شاری کفری نیشتەجێ بوون، بەڵام بەداخەوە ئاواتەکەیان نەهاتە دی و هیچ منداڵێک نەهاتە ژیانیانەوە هەتا رۆژی ٢٤ی ئایاری ٢٠١٧ کۆچی دوایی کردو چاوەکانی بۆ هەتاهەتایە لێک ناو، ئەفسوس ئەم تاقانەیەی ئەنفال جارێکی تر وەک باوک خۆی نەدیتەوە.

جێگەی باسە بەمەرگی مام عەبدولکەریمەوە ژمارەی تاقانە کۆچکردووەکان گەیشتە شەش کەس.

جێگەی ئاماژەیە کەوا هەفتەیەک پێش مردنی مام عەبدولکەریم ( کاک حەسەن حاجی عەلی کەئەویش لەبەرەی دوو دایک بەتەنیا خۆی ماوە) تەلەفۆنی بۆکردم، گوتی پیاوێک لە نەخۆشخانەی شۆرشە لەسلێمانی بەڵکو فریای بکەوی  نەکا بمرێت، ئینجا گوتی : ئەو پیاوەش وەک ئێمەی لێ بەسەرهاتووەو لەتاوانی ئەنفال بەتەنیا ماوەتەوەو تاقانەی ئەنفالە، بۆیە ئەمەت پێدەڵێم چونکە تۆ لەقرچەی گەرما دەگەیتە گەرمیان و گوندی ئۆمەربل وجوامێراغا، دەزانم زۆر سەرقاڵیت بەڵام هەرچۆنێک بێت کاتێک برەخسێنە بچۆ سەردانی ئەو تاقانەیە بکە چونکە باوەرناکەم چیدی بژی .

بێگومان زۆر سوپاسی کاک حەسەن دەکەم، بەڵام بەداخەوە نەمتوانی ئەو ئەرکە بەجێ بگەینم و بەر لەمردنی بچم سەردانی مام عەبدولکەریم بکەم . ئیدی ئەوەش بووە خەمێکی ترو دەرفەتێکی لەدەست چووی من .

* وێنەو زانیارییەكانم لە کتیبی تاقانەکانی جینۆساید- ئیسماعیل هەناری ٢٠١٦ ل٢٥٥ و لە لەلاپەڕەی كاك سەباح نەجمەدینی تاقانەی ئەنفال وەرگرتووە .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌