مارس 04, 2017 Omer ههواڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ٢٩ هەمین ساڵیادی تاوانی ئهنفـــــالی دەشتی کۆیە بەرێوەچوو
٢٩ هەمین ساڵیادی تاوانی ئهنفـــــالی دەشتی کۆیە بەرێوەچوو
ئەنفالستان : ڕۆژی (4-5-2017) له مۆنۆمێنتی ئهنفال كراوانی دهشتی كۆیه، مهراسمێك بۆ رێزگرتن لەقوربانیانی ئەنفال رێکخرا.
لەو مەراسیمەدا کە رێکخراوی کۆژین ئامادەکارییان بۆکردبوو بە ئامادەبوونی بەشێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان چالاکیەکە بەڕێوەچوو کە تیایدا چەندین وتار خوێندرانەوە لەوانە :
یهكهی ئیداری شاری كۆیه
وهزارهتی شههیدان و ئهنفال كراوان
وه پێشكهش كردنی چهند سرودێكی نیشتمانی و پهخشانه شیعر و لاوانهوهیهك.
وتاری ڕێکخراوی كۆژان بۆ داكۆكی له پرسی ئهنفال و كهس و كاری ئهنفال كراوان پێش كهش كرا.
له كۆتایشدا له لایهن ئامادهبوانهوه تاجه گوڵینهی ڕێز و وهفا بۆ گیانی پاكی ئهنفال كراوان له سهر سیمبولی مۆنۆمێنت دانرا.
ئەنفالی دەشتی کۆیە هاوکات بوو لەگەڵ ئەنفالی ناوچەی قەڵاسێوکەو شوان و شیخ بزێنی و لەمیانەی ئەنفالی چواردابوو، لیوارکن بارق عەبدولا حاج حنطە کە ئەوسا پلەی سەربازی عەمید رکن بوو، فەرماندەی لیوای ٦٦ی هێزی تایبەت بوو سەرپەرشتی دەکرد، جگەلە گرتن وبێ سەروشوێنکردنی هەزاران ئینسان و سوتاندنی گوندەکان وروخاندنیان دراندانە ترین رەفتار بەردانەوەی سێ پێشمەگەی ئازای ناوچەکە بوو کە دوای دەستگیرکردنیان سواری کۆپتەری کردبوون و لە بەرزی ئاسمانەوە لەسەر کەرتی یەکی سەربازی (آمریە)ی کۆیە بەریدانە خوارەوەو هەرسێکیان شەهید بوون و دوای راپەرینی سالی ١٩٩١ تەرمەکانیان دۆزرانەوەو بەخاک سپێردرانەوە .
بۆ خوێندنەوەی چیرۆکی بەردانەوەی ئەو سێ پێشمەرگەیەو ناوەکانیان بروانە ئەنفالستان ژمارە (٩)
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.