نیسان 28, 2017 Omer ئه‌رشیف, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە هه‌وڵێك بۆ تۆماركردنی تاوانی ئه‌نفال ئاوات نامیق ئاغا
هه‌وڵێك بۆ تۆماركردنی تاوانی ئه‌نفال
ئاوات نامیق ئاغا
ئەم بابەتە لەلاپەڕەی ئەدەب وهونەری رۆژنامەی کوردستانی نوێ‌دا بڵاوکراوەتەوەو ئەنفالستان لەوێ وەری گرتووە.
چه‌ند ساڵێكه به‌هونه‌رمه‌ند كاك عوسمان قادر ئه‌حمه‌د ئاشنام و چاودێری ڕه‌وشی هونه‌ری ئه‌كه‌م، به‌ڕاده‌یه‌ك ئه‌مساڵ لە١٩/٦دا ئه‌و شكۆیه‌ی پێ به‌خشیم كردنه‌وه‌ی (پێشانگه‌ی دۆكیومێنتكردنی كۆمه‌ڵ كوژی كورد/ ئه‌نفال ١٩٨٨)، له مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه سوره‌كه‌ی سلێمانی، بگرمه ئه‌ستۆ. كه لێم‌پرسی بۆ من؟! وتی كه ئه‌و «مه‌به‌ستی بووه بۆنه‌كه‌ی له ٥١ هه‌مین ساڵیادی كۆمه‌ڵ كوژییهكهی ٩ی حوزه‌یرانی ١٩٦٣ دا ڕێك بخا تا ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نێ كه هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ل كوژیانه‌ی به‌رامبه‌ر كورد كراون زنجیره‌یه‌كی پێكه‌وه به‌ستراون كه له‌و ڕۆژه ڕه‌شه‌وه ده‌ست پێ ئه‌كه‌ن تا ئه‌گاته ئه‌نفالی ١٩٨٨». كرۆكی كاره‌كه بریتی بوو له تۆماركردنه‌وه‌ی تاوانی به‌دناو و قێزه‌ونی ئه‌نفال له ڕێگه‌ی هێلكارییهوه بۆ گێڕانه‌وه‌ی پانزه كه‌س له ده‌ربازبوانی ئه‌و كاره‌ساته كه هونه‌رمه‌ند جیا به جیا چاوی پێیان كه‌وتبوو. من به دیار دیمه‌نه‌كانه‌وه، تاس ئه‌یبردمه‌وه، له ئازاره‌كانی هه‌ناویان تێ ئه‌گه‌یشتم. ئاره‌قه‌ی به‌ر خۆرهه‌تاوی حوزه‌یرانی 1963 ی به‌ر قاپی حامیه‌ی سلێمانی كاتی سۆراغی باوكم و فرمێسكه‌كانی 24ی نیسانی 1988ی چۆڵی قوڵفهم تێكه‌ڵ ئه‌كردن . ئێمه به‌خێزانی له به‌غدا به‌سه‌ردان له‌ماڵی خاڵم بووین، كه دره‌نگانی ئێوارێ له ته‌له‌فزیۆنی كۆماری عێراق له به‌غداوه هه‌واڵی سه‌ركه‌وتن و كۆتایی ئه‌نفالی 3 په‌خش كرا‌و ده‌سته ده‌سته ئاپۆرای دیله‌كان نیشان‌دران. بۆیه بۆ سبه‌ی به په‌له‌پڕوزێ، به‌ره‌و سلێمانی به‌ڕێكه‌وتینه‌وه. به‌درێژایی هه‌موو ڕێگه‌كه هه‌ر له عوزێمه‌وه تا دووڕیانی قادر كه‌ره‌م، ئێمه لهپهیتا و یه‌ك به‌دوای یه‌كدا: ئۆتۆبوس، ڕیمی كورت و درێژ، گه‌ڵابه‌ی مان و سكانیا، لۆری ئه‌نته‌رناشناڵ، ئیڤا، گازی 66، كۆسته‌ر، تراكتۆر،.. تاد مان ئه‌ژمارد كه هه‌موو سیخناخ كرابوون له مرۆڤی شیره‌خۆر تا سه‌د ساڵه، و به‌و مانگی ڕه‌مه‌زانه به‌زمانی به‌ڕۆژووه‌وه، باجی كوردبوونی خۆیانیان ئه‌دا! ئه‌وان به‌چاو له ئێمه‌یان ئه‌پرسی داخۆ بۆكوێیان ئه‌به‌ن و ئێمه‌ش ده‌ممان چوو بووه كلیله و بێ وه‌ڵام بووین؟! تابلۆكانی هونه‌رمه‌ند بانگهێشتمان ئه‌كه‌ن بۆ بیرهاتنه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه نامرۆڤانانهیهی ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌رهه‌ق كورد كردوونی. ئه‌و به دیار هه‌ر دیمه‌نێكه‌وه كه كێشاویه‌تی، ڕۆچۆته قوڵایی دۆخه‌كه‌وه، ورد بۆته‌وه، هه‌نسكی ساردی هه‌ڵكێشاوه، ڕۆندكی گه‌رمی باراندووه. ئه‌وه ئێواره‌ی دێ، ئه‌وه تۆپبارانی كوێرانه، ئه‌وه ده‌ستڕێژی كۆپته‌ره‌كان، ئه‌وه سوتانی ماڵ و مه‌نزڵ، كێڵگه و مه‌زرا، خه‌له و خه‌رمان. ئه‌وه خۆشاردنه‌وه‌ی ژێر پرد و ناو ئه‌شكه‌وت، ئه‌وه په‌لاماردان و باركردن، ئه‌وه دوا ماچی ماڵئاوایی، ئه‌وه ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌وه تۆپزاوه، ئه‌وه هوتاف كێشانی سوننه‌ی تكریت و ئه‌وه‌ش هه‌لهه‌له‌ی شیعه‌ی سه‌ماوه بۆ سه‌ركه‌وتنی سوپای قادسیه به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا! ئه‌وه نوگره سه‌لمان، ئه‌وه‌ش ئاوه ژه‌هراوییه‌كه‌ی كه بڕستی له زیندانییه‌كان بڕی. ئه‌وه ده‌یان، ئه‌وه سه‌دان.. لاشه‌ی سارد‌و سڕی بێنازكهوتوو، ئه‌وه گۆڕه دوو بست قوڵه‌كانی ناو ده‌ریای لم، ئه‌مانه‌ش سه‌گه ڕه‌شه مردووخۆرهكان.
ئه‌م هێڵكارییانه ئه‌یسه‌لمێنن گه‌له كوشتاری ئێمه نوێبونه‌وه‌ی كۆنه برینی قڕانی ئه‌رمه‌ن و جوله‌كه‌ن.
پیاو ژن جودا ئه‌كرێنه‌وه. ده‌وڵه‌مه‌ندێك خێرا ئه‌و پارانه‌ی له ملوان و پزووی جله‌كانیدا قایمی كردبوون، ده‌رئه‌هێنێ و به‌سه‌ر هاوسهفهرهكانیدا ئهیبهشێتهوه. سه‌ربازه‌كان ده‌ستدرێژی ئه‌كه‌نه سه‌ر ئافره‌ته‌كان، پیاوه‌كان ڕووت ئه‌كه‌نه‌وه، به پیره‌كان شۆخی و سه‌ما ئه‌كه‌ن، ژن له ناو قه‌ره‌باڵغی دا منداڵی ئه‌بێ و پاسه‌وانه‌كان لێی زه‌وت ئه‌كه‌ن. لاشه‌كان وه‌ك لێژنه دار له‌سه‌ریه‌ك ههڵئهچنرێن و به عه‌ره‌بانه هه‌ر به‌خۆیان فڕێیان ئه‌ده‌ن.. كتومت وه‌ك فیلمه‌كه‌ی شیندلهرس لیست، ستیڤن سپیلبێرگ، 1993.
به‌ڵام ئه‌رمه‌ن، جوله‌كه، كه‌مبۆدی، ڤیتنامی، بۆسنی و كۆسۆڤۆییه‌كان… تاد هه‌موو ئه‌م گه‌لانه فۆتۆگراف و فیلمی دۆكیومێنتكراویان له ئهركایڤی بكوژهكانیانهوه ده‌ست خستۆته‌وه و به مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی‌یان سپاردوون و له‌وێشه‌وه سه‌دان فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی و فیكشنیان لێ ههڵێنجاون.
بیرمان نه‌چێ ئێمه‌ش له دوای ڕاپه‌ڕین په‌نجا ته‌ن دۆكیومێنتمان كه‌وتنه به‌رده‌ست به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌و سامانه نه‌ته‌وه‌ییه گه‌وره‌یه‌شمان به تۆپزی به بیانوی پاراستنیانه‌وه به خشكه‌یی و دوور له‌ویستی گه‌ل، ڕه‌وانه‌ی ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌مه‌ریكا كرد و له‌و مهنهیهش بووین. من دڵنیام كه به‌عسیش تێكڕای كاره دڕندانه‌كانی به فۆتۆگراف و فیلم تۆمار كردوون و وه‌ك كاك عوسمانیش پێی ڕاگه‌یاندم به‌پێی توێژینه‌وه‌كانی ئه‌و له تۆماری ئه‌نفالدا دوو فۆتۆگراف هه‌ن. جا به‌و پێودانگه گه‌ر دوو وێنه هه‌بن كه‌واته كۆمه‌ڵێكی تریش هه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فیلمێكی كامێرای فۆتۆگراف ٣٦، ٢٤، یان هه‌رنه‌بێ ١٢ وێنه‌ی لی ده‌رئه‌چێ، یاخود گه‌ر چركه‌ساتێك ڤیدیۆ هه‌بێ مانای وایه فیلمێك، هه‌یه چونكه كاسێتێكی ڤیدیۆیی (ڤی ئێچ ئێس)ی ئه‌وكاته هه‌ر نه‌بێ ماوه‌كه‌ی كاژێرێك بووه(١). ئیتر باقییه‌كه‌ی چی‌یان لێهاتوه‌و لای كێ شاردراونه‌ته‌وه ئه‌وه ڕه‌نگه ساڵانێكی زۆری پێ بچێت تا ئه‌و وه‌ڵامه‌مان ده‌ست ئه‌كه‌وێ.
بۆیه ئه‌م كاره‌ی هونه‌رمه‌ند بۆ گه‌لێكی بێ به‌ڵگه‌نامه كارێكی زێده به‌هاداره، چونكه ئه‌و هاتووه له‌باتی هه‌موومان به‌شێكی زۆر كه‌می ئه‌و دۆكیومێنتانه‌ی له كیس چوون یان شاردراونه‌ته‌وه، سه‌ر له نوێ به هێڵكاری تۆمار كردۆته‌وه.
گه‌رچی له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی زۆر ساده‌و ساكار، نیگار و هێڵكاری ناچنه ئاستی فۆتۆگراف و فیلم بۆ دۆكیومێنتكردن. پێش هه‌موو شت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌ست به‌جێ تۆمار نه‌كراون، بۆیه زانیارییه‌كان له‌لایه‌ن گێڕه‌ره‌وه مایه‌ی له‌بیرچونه‌وه‌و ههڵچنینن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه گێڕانه‌وه‌كان چیرۆكی ئه‌وانه‌ن كه ڕزگاریان بووه، نه‌ك ئه‌وانه‌ی كه تیا چوون. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئه‌مه به‌رجه‌سته‌كردنی ڕووداوه‌كانه له‌دیدی هونه‌رمه‌نده‌وه دوای گوێگرتن له شاهێده‌كان. هێڵكار توانای لێ لابردن و زۆركردن، بچوكردنهوهو قه‌به‌كردنی هه‌یه. ئه‌و هه‌ڵبژاردنی له‌به‌رده‌مدایه‌و ئه‌وه‌ی بیه‌وێ و توانای به‌سه‌ردا بشكێ ئه‌وه دروست ئه‌كا ئه‌وه‌شی نه‌یه‌وێ، یاخود ده‌ره‌قه‌تی نه‌یه‌ت ئافهرۆزی ئه‌كا! كه‌چی فۆتۆگراف تاڕاده‌یه‌كی زۆر حاشا ههڵنهگرترهو پتر «ڕاستییه‌كان» تۆمار ئه‌كا هه‌ر نه‌بێ ئه‌وه‌ی كه له‌به‌ر هاوێنه‌ی كامێراكهدایه تۆكمه‌تره(٢)؛ فیلمیش كه زنجیره‌یه‌ك وێنه‌ی له‌سه‌ریه‌كی پێكه‌وه تۆماركراوه، دیاره به‌هه‌مان شێوه و زۆرتریش، وه‌ك جان لۆك گۆداردی ده‌رهێنه‌ری ناوداری فه‌ره‌نسی ئه‌ڵێ (گه‌ر فۆتۆگراف ڕاستی بێ، ئه‌وا سینه‌ما (دیاره مه‌به‌ست فیلمه لێره‌دا: ئاوات) بیست و چوار جار ڕاستییه له چركه‌یه‌كدا(٣). مێژوو پێمان ئه‌ڵی كه هه‌میشه دوو تێڕوانینی دژ به‌یه‌ك بۆ هونه‌ر یاخود ڕاستتر بۆ ڕۆڵی هونه‌رو هونه‌رمه‌ند هه‌ن. یه‌كێكیان به ڕابه‌ری كه‌سانی وه‌ك ئۆسكار وایه‌ڵد كه ته‌واو بێ بایه‌خی كردوون.
ئه‌وه‌كه‌ی دی به‌ڕابه‌ری لودڤیگ ڕوبینهر كه به كارێكی مه‌زنی ئه‌زانێ. ئه‌مانه‌ی دوایی بیرۆكه‌ی هونه‌ر بۆ هونه‌ریان ڕه‌ت كرده‌وه‌و وتیان (تۆ ئه‌ی نیگاركێش، ئه‌خوازی جیهان بگۆڕی گه‌ر نا ئه‌وا تۆ هاوڵاتییه‌كی ئاساییت)! لاشیان وابوو گه‌ر نیگاركێشان هه‌ر بۆ نیگاركێشان بێ ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه كه له ژووره‌كه‌ی خۆتدا سه‌وڵی بهلهمهكهت ڵێبدهی، وه‌ك ئاڤانت گارد ئه‌و بورجه عاجییهشیان ڕووخان كه ئه‌یوت ئه‌بێ هونه‌ر بۆ هونه‌ر بێ، به‌ڵكه سه‌لماندیان كه هونه‌ر پێویسته به‌كه‌ڵك بێ جگه له‌وه‌ی كه مه‌رجه له لایه‌نی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و ئابوریشه‌وه كاریگه‌ر بێ.) (٤)
كاك عوسمان وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی پابه‌ند به‌گه‌ل و خاكه‌كه‌یه‌وه، له 21 ساڵیه‌وه به هونه‌ره‌كه‌ی براكوژی ڕسوا ئه‌كا. ئه‌م خۆی شاهێدێكی زیندووی ئه‌نفاله‌كانه كه به‌شێك له تابلۆكانی ئه‌و ساڵانه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیشی تیا ئه‌چن. ئازاره‌كانی میلله‌ته‌كه‌ی بۆ 5000 كیلۆمه‌تر ئه‌دا بهكۆلیداو له به‌ریتانیا بارگه ئه‌خات. له تاراوگه‌ش نه‌هامه‌تی ژیان و گوزه‌ران و ئازاره‌كانی نامۆیی نه‌یانتوانی كۆڵی پێ بده‌ن و له‌خه‌ونه دێرینه‌كه‌ی ساردی بكه‌نه‌وه، تا ئاواته‌كه‌ی هێنایه دی، و پله زانستیه‌كه‌ی به شانازییه‌وه به‌ده‌ست خست. ئه‌وه‌ی له به‌رهه‌مه‌كانیدا ئه‌خوێنرێته‌وه ئه‌وه‌یه كه كاك عوسمان هونه‌ره‌كه‌ی بێ پێزو هه‌رزان فرۆش نه‌كردووه، ئه‌و ته‌نیا پاشكۆی ویژدان و ئاهو ناڵه‌ی قوربانیه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی.
من سه‌رنجم له‌سه‌ر ڕێكخستنی وێنه‌كان كه سێ سه‌د، به‌ره‌و ژوور بوون وه‌ك ستۆری بۆرد هه‌بوو، به‌ڕاده‌یه‌ك كه ڕه‌نگه له هه‌ندێك گێڕانه‌وه‌دا پاش و پێشیشم به دیمه‌نه‌كان بكردایه تا چیرۆكه‌كان كاریگه‌رانه‌تر بهاتنایه‌ته به‌رجه‌سته‌كردن. خۆگه‌ر بهاتبایه شوێنه‌كه ته‌واو تاریك بكرایه و ته‌نیا له‌ئاستی تابلۆكاندا ڕووناكییه‌كی كزی زه‌ردباو لهسهرهێلكارییهكان هه‌بوایه، هاوكات مۆسیقایه‌كی نه‌رمی جار جاره تێههڵكێشیش به ده‌نگی تۆماركراوی شاهێده‌كان بۆ ئه‌و بۆنه‌یه دابڕێژدرایه، بێگومانم وای له بینه‌ر ئه‌كرد له هاتنه ده‌ره‌وه‌دا موچورك به گیانیدا بێ و وابزانی له ئه‌نفال ڕزگاری بووه!
هۆڵی نیشاندان له ئاستی پێوسیتدا نه‌بوو، گه‌رم و ڕووناك بوو. له ڕۆژانی دواییشدا له‌و دیو پێشانگاكه‌ی هونه‌رمه‌نده‌وه بۆنه‌یه‌كی دی ئه‌گوزه‌را و به په‌رده‌یه‌كی سپی نێوانیان كرابوو، ژاوه‌ژاوی ئه‌وێ ئهملاشی گرتبۆوه و بینه‌ری له قوڵبونه‌وه بێبه‌ری ئه‌كرد. له‌كاتێكدا ئه‌بوو ئه‌م نمایشه گرنگیهكهی ئه‌تۆی پێ بدرایه كه له‌لایه‌نی هونه‌ری و سیاسیه‌وه پته‌وتر بن. مه‌خابن له‌وه‌دا هونه‌رمه‌ندم به‌ته‌نیا باڵ ئه‌هاته به‌رچاو و وام هه‌ست ئه‌كرد یارمه‌تی نه‌درابێ.
كه‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كاك عوسمان به‌نیانی تابلۆكانی شرۆڤه ئه‌كرد و ئاخی بۆ به‌ته‌نگه‌وه نه‌هاتنی به‌ناو خه‌مخۆرانی گه‌له‌كه‌ی هه‌ڵ ئه‌كێشا. بۆیه هیوادارم كه حكومه‌تی كوردستان و ئه‌وانه‌ی شێلگیرانه له‌ده‌رده كورد ئهكۆڵنهوه ئاوڕێكی خێرا له‌كاره‌كانی بده‌نه‌وه، ده‌ستی بگرن و تا په‌ره به كاره‌كه‌ی بدا، هه‌مانكات ئه‌و به‌ڵگه‌نامه به نرخانهمان له مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به كاره‌ساتی ئه‌نفالدا بۆ بپارێزن نه‌با خوانه‌كرده به ده‌ردی ئه‌وه‌كانی ترمان بچن.
(١) . به نمونه له یوتیوب چه‌ند گرته‌ی ڤیدیۆیی ساڵی ١٩٨٦ی هه‌ولێر هه‌ن، كه هه‌میشه ئهمههژێنن و ڕق ئهستورترم ئه‌كه‌ن.
(٢) نیگار به‌رهه‌می توانای ده‌ستی و هزری هونه‌رمه‌ندێكه، كه‌چی فۆتۆگراف، جگه له توانای وێنه‌گر به‌رهه‌می میكانیك و كیمیایه. دیاره لێره‌دا مه‌به‌ست وێنه‌ی دیجیته‌ڵ نییه چونكه ئه‌و كات هێشتا ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه دانه‌هاتبوو.
(٣) هه‌ر چركه‌یه‌كی فیلمی سینه‌ما له ٢٤ وێنه (چێوه) ی پێكه‌وه به‌ستراو پێكهاتووه، له ته‌له‌فزیۆندا ئه‌مه ٢٥ چێوه‌یه به‌لانی كه‌مه‌وه.
(٤) فرانسۆ سمێت، گوتاری كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی ڤهڤیان ڤان دیرمێرو. جۆهانسبرگ. ٢٠٠٤
(http://www.vivian.co.za/index2.php?option=com_content&do_pdf=1&id=33
سه‌رنج:
بۆ به‌رچاو ڕوونی وام به‌باش زانی شیكاری هه‌ندێ له وشه نامۆكان بكه‌م.
دۆكیومێنت: به‌ڵگه‌نامه. به داخه‌وه زۆرجار ئه‌مه به هه‌ڵه پێی ئه‌ڵێن دیكۆمێنت!
ئۆتۆبوس: لای ئێمه به پاسی مونشه‌ئه ناو ئه‌برا.
ڕیمی درێژ: پێیان ئه‌وت پاسی مه‌سڵه‌حه.
لۆری ئه‌نته‌رناشناڵ: به لۆری عهنتهڕناش، ئه‌ناسرا.
گازی ٦٦ : جۆره ئٶتومبێلیكی سه‌ربازهه‌ڵگری سۆڤیه‌تی سوپای عێراق بوو، بۆ جێگه شاخاوییه‌كان به‌كار
ئه‌هات، تایه‌كانی ئه‌ستور بوون و له ئیڤا نزمتر بوو.
ئهركایڤ: ئه‌رشیف
ئاڤانت گارد: پێشڕه‌و، ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه له پێشه‌وه ئه‌ڕۆن، به كوردییه‌كه‌ی كه‌وا سوری به‌ر له‌شكر
ئه‌گرێته‌وه.
ستۆری بۆرد: وێنه چیرۆك، واته ئه‌و چیرۆكانه‌ی به وێنه ئهگێردرێنهوه، وه‌ك چۆن له هه‌ندێ گۆڤاری
منداڵان و گه‌نجاندا هه‌ن.
فیكشن: واته چیرۆكی هه‌ڵبه‌ستراو، كه ته‌نیا له ئه‌ندێشه و گریمانه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێ، گه‌رچی زۆرجار
ڕه‌نگه پشت به ڕاستیش ببه‌ستێ.
فۆتۆ: كۆڕه‌ك ئاغا
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.