نیسان 22, 2017 Omer ئهرشیف, توێژینهوه لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە هەڵەبجە بەشداری کۆنفرانسی نێودەوڵەتی نەتەوە جینۆسایدکراوەکان دەکات لە وڵاتی ھەنگاریا
هەڵەبجە بەشداری کۆنفرانسی نێودەوڵەتی نەتەوە جینۆسایدکراوەکان دەکات لە وڵاتی ھەنگاریا
ئەنفالستان :
لەڕۆژی (١٩/٤/٢٠١٧) زانکۆی پاسمانی پیتەر کاسۆلیکی ھەنگاریا، کۆنفرانسی نێودەوڵەتی (نەتەوە جینۆسایدکراوەکان) لە شاری بوداپێستی پایتەختی ھەنگاریا دەستپێکرد، وا بڕیارە کۆنفرانسەکە هەتا رۆژی ٢١ی نیسان بخایەنێ، لەو کۆنفرانسەدا کوردێکی شاری هەڵەبجە بەشداری دەکات (ئاوارە حسێن) مامۆستای بەشی یاسای زانکۆی ھەڵەبجە و شارەزا لە جینۆسایدی کورد، بە فەرمی بانگهێشتکراوەو تیایدا وتارێکی (٢٠) خولەکی دەخوێنێتەوە بەپێی زانیارییەکانی ئەنفالستان وتارەکەی مامۆستا ئاوارە بەناونیشانی (جینۆسایدی کورد و ھەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکان)ە.
لە پەیوەندییەکدا مامۆستا ئاوارە حوسێن بە ئەنفالستانی راگەیاند کە لە وتارەکەیدا تیشکی خستووتە سەر مێژووی دابەشکردن، داگیرکردن، جینۆساید و ئازاری کورد لە ھەر چوار بەشی کوردستان و وتی گەرچی ھەر چوار دەوڵەتی عێراق و ئێران و تورکیا وسوریا ئەندامی ڕێککەتننامەی جینۆسایدی نەتەوە یەکگرتووەکانن بەڵام لە دژی کورد جینۆسایدیان ئەنجامداوەو ڕێکخراوەکەش بێھەڵوێست بووە.
لەو کۆنفرانسەدا ڕەخنەی ئاراستەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، کە لەساڵی ١٩٨٨ ڕێکخراوەکە بێدەنگ بووە و لەبری ھەڵوەشاندنەوەشی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئەو ساڵە درا بە ھێزەکانی ئاشتی پارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان. ھەروەھا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە ئەرکی یاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو دادگایەکی تاوانکاری نێودەوڵەتی پێکبھێنایە بۆ دادگایکردنی سەدام و سەرانی ڕژێمەکەی، بەڵام ئەرکەکەی بەجێنەگەیاند. کەچی ئەنجومەنی ئاسایش لە ساڵانی دواتردا دوو دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی بۆ یوگۆسلاڤیای پێشوو ڕواندا پێکھێنا. تەنانەت بۆ تیرۆری ڕەفیق حەریری سەرۆک وەزیری لوبنان و ٢٢ کەسی تر دادگایەکی تایبەتی پێکھێنا. بەڵام بۆ جینۆسایدی کورد بێدەنگی ھەڵبژاردووە.
مامۆستا هەڵەبجەییەکە باسی ھەڵەبجەو چەکە کیمیاییە بەکارھاتووەکان و کاریگەری چەکەکانی کرد لەسەر ھاووڵاتیانی شارەکە.
جگەی ئاماژەیە لە کوردستانی باشورەوە جگەلە مامۆستا ئاوارە، د. محەمەد ئحسانیش بە وتارێک بەشداری کرد بە ناونیشانی ( جینۆسایدی کوردە بارزانیەکان و گرفتی گەڕان بەدوای هەقیقەتدا) . کۆنفرانسەکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەستراو چەندین مامۆستاو توێژەری نەتەوەو گروپە جینۆسایدکراوەکان لە دەوڵەتانی (ھەنگاریا، ئیسرائیل، ئەڵمانیا، ئوستورالیا، ئەرمینیا، ڕوسیا و وڵاتانی عەرەبی) و لە باشوری کوردستانیشەوە پارێزگاری هەڵەبجەو سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و ئەربیلی نێودەوڵەتی و چەند مامۆستایەکی زانکۆکانی سەلاحەدین و ئەربیلی نێودەوڵەتی و نەورۆز ئامادەبوون .
لەکۆتایدا وتارەکەیدا مامۆستا ئاوارە حسێن داوای لە ئەندامانی کۆنفرانس کرد کە فشار بخەنە سەر پەڕلەمانی وڵاتەکانیان جینۆسایدی گەلی کورد بە فەرمی بناسێنن. ھیوای خواست کە ھەموان کاربکەن بۆ بنیادنانی داھاتویەکی نا توندوتیژو خاڵی لە جینۆساید و چەکی کیمیایی، بۆئەوەی بە ئاشتی و خۆشەویستی وەک مرۆڤ و براپێکەوە بژین.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.