ئازار 22, 2017 Omer ئهرشیف, ههواڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئەمڕۆ ٢٩ هەمین ساڵیادی کیمیابارانی گوندی سێوسێنانە
ئەمڕۆ ٢٩ هەمین ساڵیادی کیمیابارانی گوندی سێوسێنانە
ئەنفالستان : کیمیابارانی گوندی سێوسێنان لەدەستپێکی دووەمین قۆناغی تاوانی ئەنفالدا بوو کە کرایە سەرناوچەی قەرەداغ، بەرلەوەی پەلاماری سەربازی دەست پێبکات هێزەکانی سوپا بەگازی کیمیایی پەلاماری قەرەباڵغترین گوندی ناوچەکەیاندا، لە ئێوارەیەدابوو گوندنشینەکانی سێوسێنان کەوتنە بەر هەڵمەتی دڵرەقانەی ئەفسەرانی سوپای عێراق و بەگازی کیمیایی بۆمبارانکران، بەهۆیەوە ٦٩ کەس گیانیان لەدەستداو نزیکەی ٣٠ برینداربوون. لەناویاندا چەند کەسێکیان خەڵکی کۆشکی خواروبوون کە هاتبوون بەهانای خەڵکی سێوسێنانەوە، لەگەڵ پێشمەرگەیەکی خەڵکی هەورامان کە ئەو ئێوارەیە لەو گوندەدا بوو، دوای ئەم گازبارانە خەڵکی ناوچەکە وەک مەلی هێلانە لێ تێکچوو لەماڵەکانیان دەرپەڕین و بە شڵەژاوی هەر بەناویەکدا دەهاتن ودەچوون و نەیاندەزانی روو لەکوێ بکەن بەرەو گەرمیان برۆن یان بەرەو سلێمانی (ئەمە پیاوێکی گوندی نەوتی بوو بەناوی محەمەد کە لە دیدارێکیدا بۆ گۆڤاری ئەنفالستان دواوە)بروانە ئەنفالستان ژمارە ٧ .
بۆ رۆژی دوایی هێرشی سوپا دەستی پێکردو پەلاماری ئەنفال دەستی پێکردو بەهۆیەوە ١٥ هاوڵاتی ئەم گوندە ئەنفالکران و جارێکی تر نەبینرانەوە.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.