• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

” ناڵینێکی تر، یادکردنەوەیەکی تر، ڕوانینێکی تر…”

ئازار 15, 2017 Omer ئه‌رشیف, كیمیاباران لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ” ناڵینێکی تر، یادکردنەوەیەکی تر، ڕوانینێکی تر…”


” ناڵینێکی تر، یادکردنەوەیەکی تر، ڕوانینێکی تر…”

ئامادەکردنی: لۆڤان عومەر

کەیهانجیاواز لە خەیاڵ و هەوڵی سیاسییەکان، ئەم جارەیان مامۆستایەکی لاوی زانکۆی سلێمانی، بە بیرۆکەیەکی جیاوازەوە یادکردنەوەیەکی دیکەی ١٦\٣ پێشنیار دەکات. جیاواز لە ناڵین و هاوارە بەردەوامەکان، جیاواز لە غەمگینیی بێ تێڕامان، جیاواز لەوەی شار ببینین هاوار دەکات، ئەو لە موزیکێکی موزیسیانی بەناوبانگەوە دەبینێت شار خامۆشە، شار بە بێدەنگی باسی ئازارەکانی خۆی دەکات. ئەم هەوڵە بە تەنیا گریان نییە بۆ برینێکی بە سوێ و دەم داچەقیوی هەمیشەیی ئەم شارە، ئەم هەوڵ و یادکردنەوەیە بە جۆرێکی تر بەرکەوتنەوەیە بەرانبەر برینەکە، وامان لێ بکات تێی ڕابمێنین و لەگەڵ فرمێسکەکانماندا بپرسین: “شار بۆخامۆشە؟”

کەیهان کەڵهووڕ موزیسیانی بەناوبانگی جیهانی، لە ڕێگەی سۆزی کەمانچەکەیەوە چیرۆکی چرکە ساتی مەرگی مەل وگەڵاو مرۆڤەکان و ناڵەی ئەو بریندارانەمان بۆ دەگێڕیتەوە کە بەگازی خەردەل وسیانید چارەکە سەدەیەک زیاترە لە هەڵەبجە بەدەم ئازارەکانیانەوە دەتلێنەوە. بە کەمانچەکەی دەمانبات بۆ شاری خامۆش و شارمان نیشان دەدات. چیا فایەق، مامۆستا لە بەشی کۆمەڵناسیی زانکۆی سلێمانی، پێشنیار دەکات بە باڵی ئەم موزیکە سەفەری ئەم یادەوەرییەمان بکەین. ئەم موزیکە لەسەر سیدییەک، کە هونەرمەند گۆران موحەممەد هێڵکاریی بۆ کردووە، دەنێردرێت بۆ ناوەندە کولتوورییەکان و شوێنە گشتییەکان، تا لە ڕۆژی ١٦\٣دا، لەگەڵ کەوتنەوە جووڵەی شار، لە سەرجەم ناوەند و شوێنە گشتییەکانەوە دەنگی ئەم موزیکە ببیسترێت. بێگومان جگە لەوەی ئاوڕدانەوەیەکی جیاوازترە بۆ هاونیشتیمانیان، پرسیارێکە بۆ هەر بیانییەک کە لە هەموو جێگەیەکی شاردا ئەم موزیکە ببیستێت! ماڵپەڕی کولتووری دیدی من و گرووپی کەشکۆڵ کاری میدیایی بۆ بۆ پڕۆژەکە دەکەن و کەمپەینێک لە سۆشیال میدیا بۆ بڵاوکردنەوەی موزیکەکە و فۆڕمی یادکردنەوەکە ڕادەگەیەنن. لاژە تەها، کە ستافی ماڵپەڕی دیدی منە باس لە چۆنێتیی هەڵمەت و کەمپەینی پڕۆژەکە دەکات: “ئێمە وەک ستافی ماڵپەڕی کولتووری دیدی من و گرووپی کەشکۆڵ، کاری میدیایی بیرۆکەی بەکولتوورکردنی گوێگرتن لە موزیک لە یادی کۆمەڵکوژییەکانماندا جێبەجێ دەکەین. ئەم کارە بیرۆکەی مامۆستا چیایە و بە ئاگاداری هونەرمەند کەیهان کەلهووڕ، کە خۆشحاڵییەکی زۆری دەربڕی و بە شانازیی دەزانی. بە خۆشحاڵییەوە ئێمە هاوکارین لە جێبەجێکردنیدا. هەڵمەتی کەمپەینەکە بە بڵاوکردنەوەی سیدی و نووسراوەکە بە زۆرێک لە شوێنە گشتییەکاندا، وەک: مۆڵ، کافێ، تۆمارگە و ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، هەروەها لە ڕێگەی میدیاوە بە ئاگاداری تەلەڤزیۆن و ڕادیۆکان، هاوکات لە ڕێگەی سۆشیال‌میدیاوە بە هاشتاگی #هەڵەبجە_شاری_خامۆش”.

دەقی پەیامەکەی چیا فایەق کە لە ماڵپەڕی دیدی من بڵاو کراوەتەوە:

شاری خامۆش / شانزەی سێ ئازارمان دەکەین بە ئاواز

 keyhanزەمەنێكه جەستەی نیوه مردووی ئەم دنیا بچوكەی ئێمه به شیوەن و پرسه لەم ئازار بۆ ئەو ئازار هەڵدێت. ساڵانێكه له ڕێگەی گێڕانەوەی نۆستالیژیی و كڕاندنی قەتماغەی برینەوه چاومان دەسڕین، هەر بەدوای ڕۆحی قوربانی كورد و نیشتیمانەوه شیوەنمان گێڕاوه و هیچ كاتێك له بارەیەوه تێڕانەماوین. كاتێك لەخۆمان بپرسین هەڵەبجه چییه؟ جگه له فرمێسكڕشتن و نەفرەتكردن له سێو هیچمان نییه! لە بارەی ئەنفالەوه هێشتاش له بیابانی باشوور دەڕوانین! بۆ شەنگالیش چەكەكانمان لەسەر پێیه شێوازی گێڕانەوەی یادەوەریی ئێمه هاوشێوەی پرۆسەكانی لەناوبردن و قڕكردنی كورد تاقەتپڕوكێنه، به جۆرێك كه هیچ دەلالەتێكی یادەوەری و ڕێزگرتنی كارەساتی لەخۆ نەگرتووه، ئەمه جگە لەوەی ئەم قوربانیدان و قڕكردنانه هیچی به ئێمه نەبەخشیوه. چونكه ئەگەر كارەساتەكان هیچ به جڤات نەبەخشن، ئەوا جڤات كارەساتەكان له یاد دەكات. لەم چەند ساڵەی دواییدا بە ڕوونی تێبینی ئەوه دەكرێت. جڤاتێك نەتوانێت پارێزگاری له ئینتیمای تاكەكانی به خۆیەوه بكات، ناتوانێت ئینیتما بۆ یادەوری و كارەساتەكان دروست بكات. هەروەكو ئەو تێزەی كۆمەڵناسی فەرەنسی مۆریس هالبواكس لەبارەی یادەوەرییەوه دەیخاته ڕوو، بەوەی كه یادەوەری تاك تەنها لە نێو خودی تاكەكەسدا قەتیس نابێت، بەڵكو جێگەیەك له چوارچێوەی ژیانی جڤاتدا دەگرێت، بە مەرجێك جڤات دەرفەتی پەیوەندیگرتنی ئەو یادەورییه بەخۆیەوه بدات. جڤاتی ئێمه له ڕێگەی شێوازه سواوەكەیەوه ناتوانێت یادی هەڵەبجه له یادگه‌ی هەڵەبجەیەكانیشدا بپارێزێت. ئەمه جگه لەوەی ئێمه خەریكین یادەوەری مەسرەف دەكەین وەك ئەو كاڵایانەی له بۆنه و ئاهەنگەكاندا مەسرەفیان دەكەین. هەروەها بەپێی تێزی هالبواكس ئەوەی بەردەوامی به مانەوەی جڤات دەدات، یادەوەرییه. له كۆمەڵگەی ئێمەدا دوو هۆكاری سەرەكی بوونیان هەیه تا یادەوەری ئێمه پەرتبێ: یەكەم زۆری كارەساتەكان و دووەمیان خەیاڵدانی بەتاڵی سیاسی كورده. له ڕاستیدا هۆكاری یەكەم، سیاسییەكان بۆ نماییشی جەماوەری و گەمەی سیاسی بەكاریان هێناوه لە كاتێكدا دەبوو بەپێچەوانەوه بێت، تا دۆزی ئێمه هەمیشه دەستی بەتاڵ نەبێت. دروستكردنی سیمبول و یادەوەری، پێویستی به ناوەندێكی كۆمەڵایەتی و كولتووری عەقڵانی و ڕێكخراو هەیه، تا بتوانێت پەیوەندی یادەوەری ناو زیهنی تاك لەگەڵ ڕووداوەكاندا له پانتایی گرووپە لۆكاڵیەکەوه، بۆ پانتایەكی بەرینتری جوگرافی فراوان بكات. ئێمه نەك هەر نەمان توانیوه له ڕێگەی قوربانیدان و كارەساتەكانەوه له نێو جەنگەڵی جیهاندا خۆمان بپارێزین، بەڵكو نەمانتوانیوه حورمەتی قوربانییەكانیشمان بگرین. له سۆنگەی وردبوونەوەیەكی ساده و بچكۆلەوه بیرمان لەوه كردەوه كه نەریتێكی دیكه جێگەی ئەو بیمارییه له یادكردنەوەی كارەساتەكاندا بگرێت. بە جۆرێك ئەگەر ڕێبوارێك لەو ڕۆژەدا لە شارێكی كوردستان بێت، بپرسێت بۆ؟ پێمان وابوو ئەگەر كۆی شوێنه گشتییەكانی شاری سلێمانی لەو ڕۆژەدا پارچه مۆزیكی شاری خامۆش‌ـی شاكاری كەیهان كەلهووڕ پەخش بكەن كه كارێكی ناوازەیه بۆ یادی هەڵەبجه، هاوكات دەزگا میدیاییەكان له بری شیوەنێكی دەستەپاچه و گێڕانەوەیەكی بێ هونەرو تەكنیك، بێدەنگ بن و تەنها ئەم موزیكه پەخش بكەن، یان كاتێكی زۆریان بۆ ئەمه تەرخان بكەن، زۆر پەیامدارتره. ڕەنگه تاكەدەنگی ئێمه دوور له ژاوەژاوی سیاسییەكان و بۆڵەبۆڵ و ناڵەی خێڵ، موزیك بێت. موزیك هەم دەتوانێت وەك زەردەپەڕ دەنگی حیكایەتی غەدری ئێمه لە دووتوێی حەریرا هەڵبگرێت و هەم دەتوانێت پرسیار لە جیهان و ئایدۆلۆژیاكانی بكات لە بارەی مەرگی ئێمەوه. زیاده گۆیی نییه بڵین: ئەم كاره دەیان دەلالەتی سیمبولی هەیه. ئەگەر ئومێدی ئەم بیره بچوكه بگاته جێ و رۆژێكی تەواو شارێك و دەیان شاری كوردستان به تێكڕا گوێ له یەك ئاواز بگرن.

چیا فایەق

لینکی موزیکەکە لە کەناڵی یوتوب:

https://www.youtube.com/watch?v=39zpoBDOrLs

:soundcloudلینکی موزیکەکە لە

https://soundcloud.com/didimn/kayhan-kalhor-silent-city

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌