• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

وەهاب نیە، عەزیزە ! هاشم نیە، فەرەجە ! .. ڕستکردنەوەی شێواندنی ناوی دەربازبوانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

کانونی دووهەم 28, 2017 Omer ئه‌نفال, دەربازبووان لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە وەهاب نیە، عەزیزە ! هاشم نیە، فەرەجە ! .. ڕستکردنەوەی شێواندنی ناوی دەربازبوانی کۆمەڵکوژی ئەنفال


عوزێر، وەهاب نیە، عەزیزە ! hashm - faraj- kfri

مستەفا، هاشم نیە، فەرەجە

ڕاستکردنەوەی شێواندنی ناوی دەربازبوانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

عومەر محەمەد

لەکتێبەکەیدا جینۆسایدی گەلی کورد(پشکنین،ئامارو زانیاری،دیکۆمێنت) نوسەری بواری ئەنفال، (تەها سلێمان) کەوتووەتە هەڵەی زۆر زەقەوە.

ئەم کورتە نوسینەم , تەنها راستکردنەوەی ئەو بەشەی کتێبەکەیەتی کە لەسەر دەربازبوانی گۆڕەبەکۆمەڵەکانە.

گەڕانەوە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانەوە، تایتڵی پێشەکی و دەروازەی ئەو بەشەیە، کە بۆ دەربازبوانی گۆڕی بەکۆمەڵ نوسیوێتی، بەڵام چۆن پێشەکی و نوسینێک ؟! نەک هەر دۆسێکانیان بەڵکو ناوەکانیشیانی شێواندەوەو هەموویانی تێکەڵ کردوون، ناوی خوازراوی ئەم دەربازبووی بردووە بۆ ئەو دەربازبوو، ناوی باوکی دەربازبوویەکی کردووەتە ناوی دەربازبووەکە، ناوی راستەقینەی دەربازبوویەکی کردووەتە ناوی خوازراوی دەربازبوویەکی تر، ناوی دوانیانی هەر نەبردووەو فەرامۆشی کردوون .

زەقترین هەڵەکانی بریتین لەمانەی خوارەوە :

  1. عوزێر ناوی ڕاستەقینەی (عەزیز وەهاب محەمەد سڵێمان)ە بەڵام لە کتێبەکەی مێدیل ئێست ۆچدا، یوست هێڵتەرمان لەبەر سەلامەتی و ئاسایشی ژیانی، بەسەرهاتەکەی بەناوی خوازراو بڵاوکراوەتەوەو ناوی (عوزێر)ی بۆ داناوە. لەکتێبەکەیاندا (جینۆساید لەعێراق و پەلاماری ئەنفال بۆسەرکورد) ئاوا نوسراوە (بەسەرهاتی عوزێر). عارف قوربانیش بەهەمان ناو دیدارەکەی لەگەڵ عوزێردا کردووەو لەکتێبێکدا چاپ و بڵاوی کردووەتەوە. بۆخۆشم هەرچیم لەبارەوە نوسیبێ هەربەناوی (عوزێر) ناویم هێناوەو لەبەر ئەوە ناوی راستەقینەیم فەرامۆش کردووە. لەمێژە (عوزێر) بووەتە ناوێکی سومبلی و ناسراوی ناوکۆمەڵگەی کوردی، بۆیە هیچ ڕەوا نیە کەسانێک لەبارەی ئەنفالەوە بنوسن و ناوی کەسایەتیە رەمزییەکانی دۆسێی ئەنفال نەناسن، یان لەبارەیانەوە بنوسن و نەک دۆسێکانیان بەڵکو ناویان تێکەڵ بکەن و لێکیان جیا نەکەنەوە، کەچی بەداخەوە کاک تەها سلێمان، ناوی رەمزی و راستەقینەی عوزێری فەرامۆش کردووەو بە (وەهاب) ناوی هێناوە، ئاخر سەلامەت بیت (وەهاب) ناوی باوکێتی نەک هی خۆی ! بەو شێوەیە سەردێری بەسەرهاتەکەی کردووە بە (وەهاب محەمەد سلێمان) (عوزێر) . یەکێک شارەزا نەبێت عوزێرو وەهابی بۆلێک جیاناکرێتەوە .
  2. (محەمە عەلی ئەحمەد) ناسراوە بەحەمە عەلی عالیان، لە کتێبەکەی میدڵ ئێست ۆچدا ئەوسا لەبەر سەلامەتی ژیانی ئەو دەربازبووە ناوی (محەمەد)ی بۆ داناوەو بەناوی (بەسەرهاتی محەمەد) بڵاویان کردووە. بەش بەحاڵی خۆم هەمیشە بە ناوی (حەمە عەلی عالیان) لەبارەیەوە نوسیومە. کەچی کاک تەها ناوی ئەم دەربازبووەشی شێواندووەو (هاشم)ی بەناوی خوازراوی حەمە عەلی عالیان زانیوە ! ئەم بەدحاڵی بوونە لەکاتێکدایە کە (هاشم) ناوی ڕاستەقینەی خۆیەتی نەک خوازراو! سەیر لەوەدایە (هاشم محەمەد رەشید) دەربازبوی کۆمەڵکوژی گوندی کورێمێ یە و لەکتێبەکەی میدل ئیست ۆچدا هەر باس نەکراوە، نەبە ناوی خوازراو نەبە ناوی راستی خۆی ناوی نەهاتووە.
  3. فەرەج محەمەد یاخود فەرەجی تۆپخانە لە کتێبەکەی مێدڵ ئێست ۆچدا بە (مستەفا) ناوی هاتووە، کەچی کاک تەها سڵێمان هەستی پێنەکردووە، بۆیە ناوە خوازراوەکەی بۆ دانەناوە.
  4. هاشم محەمەد رەشید (مستەفا) نیە بەڵکو هاشم ناوی ڕاستەقینەی خۆیەتی، بۆیە منیش دیدارەکەم لەگەڵیدا لەکتێبێکدا هەر بەناوی (هاشم) بڵاوکردووەتەوە، بەکاک تەهای بەرێز دەڵێم مستەفا کاک فەرەجە. کە ناسراوە بەفەرەجی تۆپخانە.
  5. ئەنوەر تەیارە لە دایکبوی (١٩٥٤)ە نەک ١٩٤٥، ناوی گوندەکەشی چەم سورخاوە نەک (چەمی سورخای) .

 MEDION Digital Camera ئەمانە کۆمەڵێک هەڵەی زەقن لەو بەشەی کتێبەکەیدا کە پێمباش بوو ڕاستیان بکەمەوە، سەیر لەوەدایە کۆی ئەم زانیاریانەی لەژمارە (٨)ی گۆڤاری ئەنفالستان وەرگرتووە بەبێ ئەوەی ئاماژە بەسەرچاوەکەی بکات، وتا لاپەرە (٨٥ هەتا ١٠٦) کە دەکاتە (٢٠) لاپەرەی کتێبەکەی هەمووی لە گۆڤاری ئەنفالستان وەرگیراوە کە بۆ دەربازبوانی گۆرە بەکۆمەڵەکانم ئەنجامداوە، هەموو جیاوازیەکەی نێوان ئەم بەشەی کتێبەکەی کاک تەها سلێمان لەگەڵ ئەوەی لەئەنفالستاندا بڵاوکراوەتەوە تەنها ئەو کەمە دەستکاریانەیە کە هەڵەی تێداکردوون و لەسەرەوە راستمکردنەوە. بڕوانە (جینۆسایدی گەلی کورد – پشکنین.. ئامارو زانیاری.. دیکۆمێنت.

بەڵام نازانم بۆچی ناوی چوار لە دەربازبوانی گۆڕی بەکۆمەڵی هەڵاواردووەو ناوی هیچ کامیان (ئەبابەکرعەلی و سدقی عەبدلقادرو فەتاح عەبدولقادرو بەنگین مستەفا)ی نەهێناوە ؟

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌