کانونی یەکەم 30, 2016 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ٢٥ساڵه نه‌توانراوە ئه‌م وێنايه ڕاست بكرێته‌وه ! قسه‌يه‌ك له باره‌ى ستايشى سه‌دام له لايه‌ن به‌كارهێنه‌رانى فه‌يسبووكه‌وه.. ئەرسەلان ڕەحمان
٢٥ ساڵه نه‌توانراوە ئه‌م وێنايه راست بكرێته‌وه!
قسه‌يه‌ك له باره‌ى ستايشى سه‌دام له لايه‌ن به‌كارهێنه‌رانى فه‌يسبووكه‌وه..
ئەرسەلان ڕەحمان
ئه‌مڕۆ يادى به‌داره‌وه‌كرانى سه‌دام حوسێن بوو، ئه‌و كه‌سه‌ى ماوه‌ى 25 ساڵه ميدياى كوردى و هێزه كوردييه‌كان نه‌يانتوانيوه وێناى راسته‌قينه‌ى پيشانى وه‌رگرى كورد بده‌ن و هێ
شتا دواى 10 ساڵ له له سێداره‌دانى و دواى 25 ساڵ له نه‌مانى ده‌سه‌ڵاتى له هه‌رێمى كوردستان كه‌سانێك بێ ئه‌وه‌ى يه‌ك رۆژ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ويان ديبێت و ناسيبێت نزاخوانى بۆ ده‌كه‌ن و ستايشى ده‌كه‌ن..
ئه‌م وێنانه له به‌ر كۆمێنتى فانى په‌يجى كوردستان 24 گيراونه‌ته‌وه، كه له ژێر بابه‌تى وه‌رگێڕدراوى چاوپێكه‌وتنى مۆفه‌ق روبه‌يعى له سايتى رووسياليه‌وم نووسراوون.
ئاماژه‌ى هه‌ره ترسناك ئه‌وه‌يه هێشتا نه‌وه‌ى نوێ و نه‌وه‌ى دواى راپه‌ڕين به گشتى وێناى راسته‌قينه‌ى سه‌دام حوسێن ناناسن و ئه‌وان وه‌ك سيمبوڵى چاكه و ياسا سه‌روه‌رى و چه‌سپاندنى عه‌داله‌ت و هه‌ڵاوێرنه‌كردن و به‌يه‌كچاوسه‌يركردنى هه‌مووان وێناى ده‌كه‌ن.
زياتر له 170 كۆمێنت له ژێر پۆسته‌كه نووسراوون و هه‌ندێك له كۆمێنته‌كان زياتر له 10 جار ريپله‌يى كراونه‌ته‌وه و زياتر له 40 جار شێركراوه و به‌لانيكه‌م نزيكه‌ى 150 هه‌زار كه‌س ئه‌و پۆسته‌ى بينيوه و ئه‌و كۆمێنتانه به به‌رچاويدا گوزه‌ريان كردووه و خۆيشى ئه‌گه‌ر كۆمێنتى نه‌بووبێت ره‌نگه سه‌يرێكى كردبن.
ئه‌گه‌ر ناوه‌ندى ژماره‌يى و وه‌ك سامپڵێكى هاكه‌زايى ته‌نيا 100 كۆمێنتى سه‌ره‌تاى به‌كارهێنه‌ران بۆ ئه‌و پۆسته وه‌ربگرين و چاو لێ بكه‌ين چه‌نديان په‌سندى سه‌دام ده‌كه‌ن، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى رامێنين و پرسيار له خۆمان بكه‌ين، بۆچى، لانيكه‌م ئه‌م نه‌وه‌يه بۆچى هێنده ئيشتياى بۆده‌سه‌ڵاتى سه‌دام هه‌يه و ئه‌م ته‌مه‌نه درێژه‌ى ده‌سه‌ڵاتى كورديى چى چاندووه وخه‌ريكه چى ده‌دوورێته‌وه..
له رووى ميدياييه‌وه له‌م گۆشه‌يه‌وه ده‌كرێت بوترێت، راسته له ميدياى ئێمه‌دا به‌رده‌وام وێنه‌كانى هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و كوشتن و چيرۆكى زيندانه‌كانى به‌عس حزووريان هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و پيشاندانه هێنده‌ى ئاوێته‌ى كڕوزانه‌وه و گريان و شيوه‌ن و ماته‌م كراوه، كه وه‌رگر تاقه‌ت نابات چه‌ند خوله‌كێكى كاتى بۆى ته‌رخان بكات و له به‌رامبه‌ردا وه‌ك هۆشيارييه‌كى ده‌سته‌جه‌معى و نه‌ته‌وه‌ييانه‌ى ئه‌و تۆ كارى له پێناودا نه‌كراوه و نه‌بووه‌ته خۆراكێكى فيكرى و تێڕوانينێكى زانستيى و لۆژيكيانه‌ى ئه‌وتۆ كه وێناى سه‌دام له هزرى تاكى كورديدا وه‌ك خۆى كه هه‌بووه ببينێت و له‌گه‌ڵ ناوهێنانى سه‌دام له برى دادوه‌رى و ئه‌من و سه‌قام و گوزه‌رانى باش و بايه‌ع و كاره‌با و ئاو وێنه‌ى گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ و سێداره و كيميايبارانى بێته‌وه ياد..
هاوكات هێشتا زۆرێك كه‌ناڵ و سايت و رۆژنامه له باسكردنى سه‌دامدا هه‌مان ئه‌و وێنانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه له سه‌رده‌مى به‌عسدا و بۆ مه‌به‌ستى پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ كه‌سايه‌تى سه‌دام بڵاوده‌كرانه‌وه و تێياندا كار له‌سه‌ر به ئه‌فسانه‌كردنى سه‌دام ده‌كرا..
هه‌وڵه‌كانى هه‌ريه‌ك له گۆڤار و ماڵپه‌ڕى ئه‌نفالستان كه كاك (عومەر محەمەد Omer Muhamad و كاك سمکۆ سابیر Smko Sabiir Sharif ته‌مه‌نێكه ره‌نجى بۆ ده‌ده‌ن و هه‌وڵه كه‌سييه‌كانى خاتوو عەدالەت عومەر Adalat Omar و زۆرێك له‌و به‌ڕێزانه‌ى له بوارى گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ و دۆسيه‌ى جينۆسايد و ئه‌نفالى خه‌ڵكى كوردستاندا كارده‌كه‌ن، به هۆى سنووردارى توانا و ده‌رگا به‌ڕوودانه‌كردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات له هه‌مبه‌ريان و په‌راوێزخستنى ئه‌و جۆره هه‌وڵانه و له به‌رامبه‌ردا پێوان به پێوه‌رى ماشينه‌وه‌ى زۆرترين قازانج له‌و كه‌يسانه وايكردووه، كاركردنى زانستيانه و لۆژيكيانه له‌سه‌ر تاوانه‌كانى سه‌دام شوێن نه‌گرێت و له به‌رامبه‌ردا وێنا چه‌وته‌كه‌ى سه‌دام كه ميدياى به‌عس هه‌موو ته‌مه‌نى كارى له پێناودا ده‌كرد، له هزر ونه‌ستى وه‌رگرى كورددا بمێنێته‌وه.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.