کانونی یەکەم 03, 2016 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە جارێکی تر کورد و جوولەکە/ بێ ئێم ڤی و شۆفڵ
جارێکی تر کورد و جوولەکە/ بێ ئێم ڤی و شۆفڵ
تاهیر ڕەحیم
١/ ساڵی ٢٠٠٦ ھاوڕێیەکم بەناوی رێکخراوی چاک لە ئەڵمانیا .لە شاری ئۆسنەبروک لە یادی رۆژی کۆمەڵکوژی جوولەکان پەیامێکی خوێندەوە و باسی لە ئەنفال و ھەڵبجە… کرد.
وتی : دوایی تەواوبوونی قسەکانم، ھەندێک لە جووەکان کە لەوێ ئامادەبوون ھاتنە لام زۆربەیان پرۆفسۆرو ئەکادیمی بوون یەکێکیان وتی: ئێوە ھیچتان بۆ کۆمەڵکوژیەکانی خۆتان نەکردووە ئەوەی ئێوەش دەیکەن ھێشتا لەخانەی سفرە! درێژەی بە قسەکەی داو وتی: ئـێمە لە سەر لاشەی قوربانیەکان دەوڵەتی ئیسرائیلمان دروستکرد. تاوەکو ئێستا قەربوو کە زیاتر لە ٦٠ ساڵە لە ئەڵمانیا وەردەگرین. ئێستاشی لەگەڵدابێت، لە ھەر شوێنێک تاوانبارێک ھەبێت لە ھەر شوێنێکی ئەم دوناییە دەیدەین بەدادگا…. لەگەڵ ئەوەش رۆژی کۆمەڵکوژی جوولەکەکان بەشێوەیەک یادی دەکەینەوە وەک ئەوەی ئەمڕۆ روویدابێت.
کورد لەسایەیی ئەو حزبە خێڵەکیانە نەک تاوانباران نەدراونتە دادگا بەڵکو ھەندێکیان پلەی گەورەیان لە ناو حزب و حکومەتی ھەرێم ھەیە.
٢/ مۆزەخانەی جوولەکەکان لە بەرلین بە گەورەترین مۆزەخانەی جوولەکە دەناسرێت. تەنھا بیناکەی سەرنج راکێشە ئەگینا ئەو شتانەی تێدایە شتێکی ئەو تۆ نییە ، بەڵام بۆ مێژوو ھەروەھا زیندو ڕاگرتنی ئەو کۆەڵکوژییە زۆرگرنگە ئەویش: مەکینەی دوورمان . مووسی ریش تاشین ، دەرزی و دوورمان، پاکەتی جگەرە، یاری مناڵەکان … واتا ئەو شتانەی جوولەکەن لە ئەڵمانیا یان لە کەمپی کۆمەڵکوژیەکان بەکاریان دەھێنا… بەڵام ئێمە تاوەکو ئێستا شتەکانی ئەنفالکراوەکان و خەڵکی ھەڵبجە لە ماڵان بەکار دەھێنرین وەیان لەبازاری مەزادخانە! دەفرۆشرێن ….
رۆژنامەی ھاوڵاتی ساڵی ٢٠٠٤ چاوپێکەوتنی لە گەڵ خاوەن شۆفڵێک کرد کە خەڵکی شاری بەسرە بوو، کوڕەکەی بەو شۆفڵە گۆڕی بە کۆمەڵی بۆ ئەنفالکراوەکان درووستکردووە، وتی بەزۆر کوڕەکەمیان برد دوایی ئەوەی گەڕایەوە ئیتر زمانی لە قسەکردن وەستا و لە خەفتدا دڵی ڕاوەستا ، وتی: ئێستا شۆفڵەکە تایەکانیم لێکردووەتەوە لەسەر بلۆک دامناوە دڵم نایەت بەکاری بھێنم …
کەچی حزبەکانی کوردستان لەو ھەموو ملیار دۆلارەی کە دزیان ، نەیان توانی ئەو شۆفڵە بکڕن و لە مۆزەخانەی ھەڵبجە بیپارێزن.
٣/ تکایە ئەم ئۆتۆمپبیلەش( بێ ئێم ڤی / ئاکۆ رەش) بەدەردی شۆفڵەکە مەبەن بیکڕن. لە مۆزەخانە بیپارێزن بۆ مێژوو زۆر گرنگە پێویستە پاداشتی ئەو قارەمانە بکەن کە دەیەھا خەڵکی برینداری لە دەستی داعش رزگارکرد.
٤/ بەراستی رسواییە بۆ حکومەتی کوردستان و حزبەکان و پارێزگای کەرکوک ٥٠٠ ھەزار دینار پاداشتی بە ئاکۆ رەش داوە. ئەو قارەمانەی کە ۷۰ مرۆڤی لە مردن رزگارکرد. ئەو ٥٠٠ ھەزار دینارە پارەی ژمێکی خواردنی پارێزگا نییە.
کەچی ئەو بەرپرسانە نیشتمان پەروەریمان پێدەفرۆشنەوە…
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.