تشرینی یەکەم 30, 2016 Omer ئهنفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حەسەن عەلی : لە بەرەی دوو دایك تەنها من ماوم، زۆر دەترسم بمرمو دوو ئاواتەکەم نەیەنە دی
حەسەن عەلی :
لە بەرەی دوو دایك تەنها من ماوم، زۆر دەترسم بمرمو دوو ئاواتەکەم نەیەنە دی
ئۆمەربل : 20/1/2011
كات : 10ی شەو
شوێن ئۆمەربل – كفری
كە چووم بۆ ماڵی حەسەن عەلی حاجی فەرەج، كەسێكی نامۆ نەبوو بەلامەوە لەبەرئەوەی تاگەیشتمە ناو گوندەكەیان زیاد لە جارێك تەلەفۆنی بۆكردم و پێشتریش زۆر هاوكاری تیمەكەی هونەرمەند تەها كەریمی كردبوو.
حەسەن یەكێكە لەو كەسانەی ئەوەندە چیرۆكی ئەنفالی لایە لەگێرانەوەیاندا نایپەرژێتە سەر ئەوەی کۆیان بکاتەوەو لە پێشەوە باسی كامیان بكات، باسێک هەر حزمێك یان كەسێكی گوندەكەی خۆیانی بكردایە ناوی كۆمەلێك ئەنفالكراویشی دەهێنا كە ئەوە بەگەنجی ئەنفالكراوەو زۆر خۆشەویستمە ئەوە لە فڵانە رۆژداو لەفڵانە شوێن ئەنفالكراوەو فڵان خانەوادە ئەوەندە كەسی ئەنفالكراوە لە ڕاستیدا منیش هەر بەمەبەستی زانیاری وەرگرتنی زیاتر لەسەر ئەنفالكردنی گوندەكەیانو خانەوادەكەی چوم بۆدیدەنی دەنا پێشتر قسەی زۆری بۆكردبووم، لە پەنجەرەی چەند دێرە شعرێكەوە شۆڕبووینەوە بۆناوچیرۆكە تراژیادیاكانی ئەنفالی ئۆمەربل، بێگومان تاوانی ئەنفال بەتەنیا چیرۆكی تێكشكاندنو مردنو قوربانی لەخۆ نەگرتووە، بەڵكو لەناو تاوانو دۆزەخی ئەنفالدا چەندین چیرۆكی بەرەنگاری قارەمانانەو مرۆڤدۆستیش لەلایەن گوندنشینەكانەوە هەن كە بەر پەلاماری نامەردانی جاشوجەیش كەوتن، گوندی ئۆمەربل چەندین چیرۆكوحیكایەتی مقاوەمەتو بەرهەلستی تێدا بەجێماوە، بەداخەوە میدیاكارانی كورد ماوەی 19 ساڵەبەبێباكیەوە بەسەریدا تێدەپەرنو ئاوڕی لێنادەنەوە. بۆكەسێك بییەوێ چیرۆكی ئەنفال بگێرێتەوە چ پێویست دەكات ئەنفالكراوێك زیاد لەجارێك بكاتە كارەكتەری نوسینو رێپۆرتاژەكانی ..؟ ئاحر كەناڵ هەیە زیاتر لە 10 جارتەنیا پیرەژنێكی كردووەتە میوانی شاشەكەی..؟!
حسەن تاكە دەربازبووی خانەوادەیەكی قەرەباڵغە كوڕی پیاوێكی ناسراوو خاوەن دیوەخانی ناوچەكەیە وەك حسن ووتی: لەبەرەی دوو ژن تەنها من رزگارم بووە، ئەو ئێوارەیەم لەبیرە لە ژێرزەمینەكانی خۆرئاوی ئۆمەربل كە 10كەس لەسەرسفرەیەك كۆببوینەوەوباوكم لەگەڵمان دانیشتبوو، بەداخەوە هەموویان ئەنفالكران، تەنها من رزگارم بووە، ماوەیەك لەگەڵ نەنكە پیرێكم ( فاتمە سەمین دایكی باوكم بوو) ژیام كە لەنوگرە سەلمان گەرایەوەو دواتر ئەویش وەفاتی كرد. لەهەموو ماڵی ئیمە تەنها شتێك كەماوەتەوە ئەو تەنكەرەیە كە ئاومان پێدەبرد بۆ ژێر زەمینەكانی پشتەوە چەندین جار داوایانكردووە پێیان بفرۆشم بەڵام بۆ یادگاری باوكمو وەكو هیماو یادەوەرییەكی ئەنفال هەرهێشتوومەتەوەو نایفرۆشم، ئەویش جاش بردبوویان بەتاڵانی بەهۆی سەعید حەمەغەریب جافەوە دەستمان كەوتەوە.
ئێوارەی 8ی نیسان دوو بۆمبی دوكەڵ درا لە ئۆمەربل سەرەتا بە كیمیایی تێگەیشتین بەڵام كیمیاوی نەبوو بەڵكو بۆ تۆقاندنو بەچۆكدا هێنانی خەڵكو پێشمەرگە بوو، ئەوەش لەبەرئەوەبوو كە پێشتر كیمیاوی لە سێوێنان بەكارهاتبوو خەڵك هەواڵی ئەو كۆمەڵكوژییەیان بیستبوو، خەڵكەكە پەرۆی تەركردوو چووە بەرزیەكە، بەڵام ئەوە هەر شەرێكی سایكۆلۆژی بوو لەگەڵ خەڵكدا كردی. ئەوەبوو لەبەرواری 9ی نیسانی 1988 حكومەت بە هێزێكی زۆر زەبەلاحەوە پەلاماری ئۆمەربلی دا، بێ زیادەرۆیی 100 تۆپ ئەیدا لەزەوی 100 بە ئاسمانەوە بوو، ناوی 14 فەوجی جاشم لایە كەبەشداری پەلاماری گەرمیانو ئۆمەربلی كردووە، وەكو درندە پەلاماری خەڵكی گەرمیانو ئاژەڵەكانیاندەداو خەڵكیان دەگرتو تاڵانیان دەكرد، جگە لەوانەش رەنگە چەندین لیوا بەشداری كردبێت، لیوای گورگ (لیوا ژئیت) بەشداربوو، ئەو لیوایە لەجەنگی ئێران دەورێكی باڵای هەبوو، صدام خۆی ناوی لێنا لیوای گورگ لەبەرئەوەی شوێنێكی گرنگی لەئێرانیەكان سەندەوە. ئەو لیوایە لە ئۆمەربلیش زۆر بێرەحمانە جوڵایەوە… منو كورێكی پورزام پێكەوە بووبن، مامەی خۆی جێی هێشت ئەو ڕۆژەبوو كەدەلێن باوك لە ئەولاد ناپرسێ. ماڵی ئاوابێت كاك حەسەنێك هەلیگرت تراكتۆری پێبوو، كاك حسن خۆشی لەكفری گیراوئەنفالكرا. ئێتر ئەوخەڵكە تووشی شڵەژانێكی خراپ بوو، ئێمە بەرانەكانمانەوە رومانكردە جەوەڵەكانی مازۆخ، ڕۆژی 10ی نیسان سەعات 3:30 جەیش گەیشتووەتە ناو ئۆمەربلەوە، بەڵام ڕاستیەكەی وابوو تەنها بەشی خوارەوەی گوندەكە گیراو بەشی سەرەوەی هەر بەدەستی پێشمەرگەوە بوو تا ئێوارە، دواتر لەتاریكیدا پێشمەرگەش كشانەوە، لەوشەرەدا پێشمەرگەیەك گیرا خەڵكی ئێرە نەبوو تەیارەكان بردیان دوایی شایەتحالەكانی ئەنفال بینیبوویان ئەوەش ئەو ڕاستیەدەردەخات كە جكومەت جیاوازی لەنیوان مندالێكو پیرە پیاوێكو پێشمەرگەیەكدا نەكردووە.
حسن دەلێت: جاشەكان ناوەكانیان لامەو لەكتێبێكدا بەناوی سێ كوچكەی ئەنفالی گەرمیان بڵاوی كراوەتەوە كە نوسەرەكەی مەلا هاوارە. ئەوبروای وایە فتاح بەگی جاف رۆڵی زۆر خراپی گێراوەو لەو كاتەشەوە ناوی جافی لێكردووەتەوەو دەلێت گوناهە پێی بلێیت فتاح بەگی جاف باشتروایە لەدوای ئەنفالەوە بە فتاح بەگی جاش ناوی ببرێ، ئەوەشی گوت هەموو جاشەكان رۆلی نامەردانەیان بینیوە، سەعید حەمە غەریبی لێدەرچێت من هەموو جاشەكان وەكو یەك مەحكوم دەكەم. بۆیە وەكو كەسوكاری ئەنفال شانازی بەدادگای باڵای تاوانەكانی عێراقو بریارەكانیەوە دەكەم. داواش لەدەسەڵاتدارانی هەرێم دەكاتە حاشەكوردەكانیش رادەستی دادگا بكات.
بازرگانی بەئەنفالەوە
زۆر نیگەرانە لەوكەسانەی بازرگانی بە ئەنفالەوە دەکەن حەسەن دەیگوت نیگەرانم لەوانەی نانو پیاز بەئەنفالەوە دەخۆنو بازرگانی پێوە دەكەن، کەچی هەر ئەوانەش کە قسە لەتێری دەکەن داوای ئەوەش لەكەسوكاری ئەنفال دەكەن بەهوشیارییەوە کار بۆئەنفال بکەن ! منیش دوا لەکەسوکاری ئەنفال دەکەم بە گومانەوە لەوكەسانە برواننو ئەگەر بۆیان دەركەوت ئەوكارە قێزە ونەدەكەن داوای یاساییان لەسەر تۆمار بكەن. ئێستا هەموو شتێك دیارە، ئێمەی كەسوكاری ئەنفال لەهەمووكەس باشتر دەزانین كێ خەمخۆرەو كێ بازرگانی بە دۆسێی ئەنفال و بەهەست وسۆزو ئێسک و پروسکی کەسوکارەکانمانەوە دەكات . ئەوانەش لەلای خەڵك ناسراون هەمووكەس دەزانێت كێنو رۆژگاریش حسابی خۆیان لەگەڵ دەكات.
یادەوەریــــی تــاڵ
حسن یادەوەری ئەو ڕۆژەی لەبیناچێتەوە كەدایكی لەگوندی قەڵاچەرمەڵە 4 دیناری پێداوە، دوای كە شۆربوونەتەوە بۆمیلقاسمولەوێشەوە بۆسەرجادەی گشتی كفری كەلار بەلای رەبایەیەكی جاشدا تێپەریوون هیچ هاوكارییان نەكردوون بەڵكو جیهازیان كردووە بۆ لیوای 444 سەیارەیەكی ئیڤایان هێناوە لەوێ باوكیشی بینیبوو ئەویش 20 دیناری پێداوە دایكی (ئامینە)وپوری(سەوسەن حاجی فەرەج)یان كردووەتە ناویولەرۆیشتندا هەردەستی بۆحەسەن بەرز كردووەتە، حسن دەلێت، پورم كە لە نوگرەسەلمان بەربووهاتەوە، باسی ئەوەی بۆكردم كە دایكم چەندە دڵی لای من بووەو هەرباسی منو چارەنوسی منی كردووە، خۆشم چەندجار دایكم دێتە خەوم ئەو دەستەی هەربە ئاسمانەوەیەو ئەو دەستە بەرزكردنەوەی دایكم وەك مۆرێك وایە بەدیوارێكەوە هەرگیز لە بیرم ناچێتەوە. شایەتحاڵ هەیەكە بەزمانی بەڕۆژووەوە خراوەتە گۆڕەوە.
بۆشەوەكەی جێگری ئامرسرێیەكی جاش چووەتەلایان بەناوی حسن عەلی رۆستەم لەگەڵ برایەكیدا پێی ووتن بڕۆن لێرە مەمێنن رێی پیشاندابوون لەكوێوە بڕۆنو خۆیان دەربازبكەن ، شەوەكەی توانیبویان خۆیان بدزنەوەو بەرەو ناوچە عەرەبیەكە برۆن بۆ گوندێك بەناوی علی خەڵەف. بەوشێوەیە رزگاری بوو.
حسن عەلی حاجی فەرەج لە 27/9/ 1991 هاوسەرگیری كردووە، تا ئەوكاتەی منداڵەكانیان هەستیان كردووە هیچ جەژنێكیان نەكردووەو ژەمی ئاساییان بەرێكردووە، بەڵام دوای ئەوەی منداڵیان هاتووەتە ژیانەوە لەبەرخاتری منداڵەكانیان خواردنیان بۆجەژن ئامادەكردووە. حسن تا دوای پرۆسەی ئازادیش هەرچاوەروانی كەسوكاری كردووە.
لەگوندی بنەكەی خەپەكوێر هەمان چیرۆك دوبارەدەبێتەوە، حەسەنیش بەهەمان شێوەی كاوەی گوندی بنەكە بەخەمی ئەنفالەوە رۆیشت بەدەم بانگهێشتی خزمەتی سەربازییەوە، ئەو كە هەموو خانەوادەكەی لەلایەن ئەوسوپایە ئەنفالكرابوون، وا ئێستا بەناچاری دەچێت پۆستاڵو جلی سەربازی دەپۆشێ ، ئەمەش حاڵەتی نەفسی زۆر ناخۆشی بۆ دروستكردوون، ئەویش بەهەمان شێوەی كاوە لەكاتی مۆلەتی سەربازیدا نەدەهاتەوە بۆ گەرمیان كاتێك لە عەین زالەو زمار سەربازبووە هەرلەو یەكە سەربازییەدا ماوەتەوەو مۆلەتەكەی لەوێ تەواو كردووە، ئەفسەرە گەمژەكانیش بە سەرسوڕمانو بێباكییەوە، تەماشای حسنیان دەكرد كاتێك مۆلەتیان دەدایەو ئەو دەیگووت: من مۆڵەتم ناوێ (بابە شبیك انت اكو احد مابرید اجازە)..؟! بەڵام هەرگیز نەیاندەتوانی بۆچركەیەك لەگەمژەیی خۆیان دوربكەونەوەو بزانن هۆكاری وەرنەگرتنی ئەومۆلەتە چیە.. لەكاتێكدا جاری واهەبووە دوومانگ لەو یەكەسەربازییەدا ماوەتەوەو نەهاتووەتەوە بۆ گەرمیان هۆكارەكەشی ئەوە بوو كەسی نەمابوو بێتەوە سەردانی بكات .
بێشعوری بەرامبەر ئەنفال .
ئەو تاقە دەربازووەی ئەنفال زۆرنیگەران بوو لەوەی، وەك پێویست ناتوانین رێز لەكەلەپورو قوربانیەكانمان بگرین، ڕۆژای یادی ئەنفال دێبنە دەبێتە ڕۆژی تەراتێنی سەیارەی كەشخە، هەقوایە خەڵك بەپێ بڕوات بۆ یادی ئەنفال، بەرپرس هەبووە لە ڕۆژی بەخاكسپاردنەوەی 187 تەرمەكانی دێبنە كە لە نەجەفەوە هێنرابوونەوە رای وابووە كە ئەو هەموو تەرمە بە شۆفڵ بان بدرێنەوە، ئێمەوەك كەسوكاری ئەنفال ئەوەمان پێقبوڵ نەكراوخۆمان دامانپۆشینەوە .
بەراشكاوی قسەدەكەم.
من ئامادەم لە رێگەی فرۆكەخانەی نێودەولەتیەوە بچم لە بەغدا یادی ئەنفال بكەینەوە.. حسن لەباری سیاسیەوە سەربە پارتی دیموكراتی كوردستانە سەبارەت بە تۆمەتبارانی ئەنفال ووتی: من راشكاوانە قسەدەكەمو رەئی خۆشمم نەشاردووەتەوە، ئەو رەنگە لەحزبەكەی منیشدا هەبێ پلەوپایەشیان هەبێ بەڵام من وەكو كوڕە ئەنفالكراوێك بە گڵاویان دەزانم بەخوابەخوا سەد كەسیان بە پێشچاومەوە بمرێت بە پرسەیاندا نچم. بەڵام بۆ وەڵامی ئەو پرسیارەی حزبەكەی من داڵدەی جاشو موستەشاری دابێت برادەرێكم هەیە حەزناكەم ناوەكەی بێنم ووتی: چووینە دیداری سەرۆكی هەرێم ووتی، پەنجەم بەرزكردووەتەوە ووتوومە جەنابی سەرۆك تاكەی داڵدەی تاوانبارانی ئەنفال دەدەی سەرۆكی هەرێم ئاوا وەڵامی دابووەوە كەمن داڵدەی تۆمەتبارانی ئەنفال نادەمو كێ دەعوای لە سەریان هەیە بابچێت بۆ دادگاومن پشتیوانی كەسوكاری ئەنفالم. نەك تۆمەتبارانی ئەنفال .
ئەوەی حسن ئاسودە دەكات.
لەلای حسن ئەوەی زۆر بەلایەوە گرنگە هێنانەوەی تەرمی ئەنفالكراوەكانە، دۆزینەوەو هێنانەوەیانە، هەروەها دادگایی كردنی تۆمەتبارانی ئەنفال بەتایبەتیش ئەوانەی دادگا داوای كردوون، ئەوانە بابرێن بۆ دادگا ئەگەر تاوانبارن باسزای خۆیان وەرگرنو ئەگەر بێتاوانیشن بابێنەوە لەناو ماڵو منداڵی خۆیان دانیشن. بەڵام زۆر دەترسم بمرمو ئەو دوو ئاواتەم نەیەنە دی .
چۆن ناوی منداڵەكانی ناوە ؟
واباس دەكەن كە سوڵتان هاشم پێشەوای فەیلەقی یەك لە سۆنگەی ئەو خێرو بێرو مەدالیای ئازایەتیانەی بە هۆی سەركەوتنەكانیەوە لە ئەنفالدا بەدەستی هێنان، كچكەی ناونا (ئەنفال)
حسن عەلی حاجی فەرەجی ئۆمەربل لەبەرەی دوودایكوخێزانێكی قەرەباڵغ لە تاوانی ئەنفالدا تەنها خۆی دەربازی بوو، لەسەر وێنەی ئەنفالكراوەكانی نوسێوێتی( هەرچەند ئەنفال لەكەسوكارم دای بریم بەڵام بریارمداوە هەر بژیم) حەسەن سەرباری مەینتیو رۆژگاری سەختش هێشتا كەسێكی ورەبەرزەو رێگەی نەداوە ئەنفال بیكاتە كەسێكی دەمارگیرو توند رەفتار بەپێچەوانەوە بەورەیەكی بەرزەوە روەوژیان دەچیتَ: حەسەن، وێنەی ئەندامانی خانەوادە ئەنفالكراوەكەی كۆكردووەتەوەو لە چوارچێوەیەكی گەورەی گرتوونو زۆرجار لە بۆنەویادەكانی ئەنفالدا بەو وێنانەوە دەبینرێ.
دوای ئەوەی لەگەڵ كچێكی خاڵۆیدا هاوسەرگیری كرد، بووەتە باوكی پێنج منداڵ، بۆیەناوی سومبلیی لێناون، هەر كەگەرانەوە بۆ زیدی خۆیانو گوندی ئۆمەربلیان ئاوەدانكردەوە یەكەم منداڵی لەدایكبوو ناوی نا (دێكان ) وەك سوممبولێك بۆبنیاتنانەوەی گوندەكانو دروستكردنەوەی ژیانی دێهات، دووهەمیشیانی ناوناوە (ئیمان) وەكو بروابوون بەخواوبەئیرادەی خۆیانو روخانی رژێم، (شادمان)یشی لە دوای ئەوان ناوناوە چونكە بەروخانی رژیم شادمان بوونو بە نیازی ئەوەی بەكەسوكارەكەی شادببێتەوە ، چوارەمیشیانی ناوناوە (پشتیوان) بەهیوای پشتیوانیوپێنجەمیشیانی ناوناوە (هەرمان) بەواتای ئەوەی كورد هەردەمێنێو ئەنفالو ژەهربارانیش نەیتوانی ڕیشەمان ببرێتەوە .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.