تشرینی یەکەم 12, 2016 Omer ئهنفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە كامەران فاتح حەمید : لە رۆژی ١٤/٤ ئەگەر ئازیزترین میوانیشم هەبێ هیچی بۆسەرنابرم.
كامەران فاتح حەمید :
لە رۆژی ١٤/٤ ئەگەر ئازیزترین میوانیشم هەبێ هیچی بۆ سەرنابڕم.
عومەر محەمەد
تاوانی ئەنفال هەرماشینێکی هارینی مرۆڤەکان نەبوو بەڵکو دەریایەكە لە چیرۆکی ستەمكاریو دڵرەقی، کە دەوڵەتی عێراقو ڕژێمی بەعس دژ بە میللەتی كورد،ئەنجامیاندا بۆیە هەتا بەناو تاوانی ئەنفالدا شۆڕبیتەوە چیرۆكی سەرسورهێنەرتری ستەمكاری تێدا دەدۆزیتەوە، یەكێك لەوچیرۆكانە تەنیا كەوتنەوەی “كامەران فاتح حمید”ە كامەران لە دایکبووی ساڵی (١٩٧٦)ەو تاقانە دەربازبووی خانەوادەکەیەتی لەتاوانی ئەنفالدا، هەموویان نۆ (9) سەرخێزانی گوندی بەلەگەی ناوچەی داوێ بوون، ئەوان لەو گوندە لاچەپەکەی ناومێژوودا سەریان بەیەکەوە نابوو بەهەژارانە دەژیان و سەرقاڵی كشتوكاڵو ئاژەڵداری بوون، لەئەنفالی سێی گەرمیاندا هەشت كەسی خێزانەكەیان بەرپەلاماری جەیشو جاش كەوتنو ئیتر جارێكی تر نەبینرانەوە.
كامەرانیش وەكو زۆربەی ئەو تەنیا كەوتووانەی ئەنفال بێ سەرپەنا مایەوەو ماوەی 16 ساڵ هەتا کاتی ڕوخانی بەعسدا لەساڵی ٢٠٠٣ هەر لەچاوەروانی گەڕانەوەی دایكوباوكو خوشكوبراكانیدا بووەو هەمیشە ئازاری چاوەروانی ودوری کەسووکارەکەی چەشتووە، خانەوادە ئەنفالكراوەكەیان بریتی بوون لە ( دایكیو باوكیو سێ براوسێ خوشكی ). لەخوارەوە بروانە ناوی ئەنفالكراوانی ئەم خانەوادەیە.
كامەران یەكێكە لەو كەسانەی هەموو سالێك بەبرێك پارە كۆمەكی دەرچوونی گۆڤاری ئەنفالستان دەكاتو بە گەرمووگوڕییەوە بەپیر ئەو پێشنیارەی گۆڤارەکەشەوە هات كە راگەیەنرا لە یادی ئەنفالدا بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی ئەو تاوانە ( هیچ زیندەوەرێك سەرنەبردرێتو لەو رۆژەدا گۆشت نەخورێت). لەمبارەیەوە دەڵێت من زۆر لەگەڵ ئەو پێشنیارەی ئەنفالستاندام، چونكە بۆخۆم یەكێكم لەو كەسانەی پێشتریش هیچ رۆژێكی 14/4 گۆشتم نەخواردووەو لەمەودواش هەرنای خۆمو بەهیوام ئەوە بكەینە دابونەریتێكی كوردەواری . نەك هەر ئەوە بەڵكو هەموو سالێك لەو رۆژەدا ئاڵایەكی رەش هەڵدەكەم هەتا خۆر نەیسوتێنێ و رەشەبا لێی نەكاتەوە من بەدەستی خۆم دایناگرم.. ئەو رۆژە مامەتەمینی ئێمەیە.
لەناو بەسەرهاتی پرمەینەتی خۆیدا چیرۆكی نەنكی گێرایەوە، كە بریتیە لەرایەڵێكی ویژدانی نێوان دایكو منداڵەكانی، كامەران گووتی : دادام بەناوی (خانم یوسف محمد ) كاتێك لە زیندانی نوگرەسەلمان ئازادکران و گەراوەیەوە، بەسەرهەواری خاڵیدا گەڕایەوە ! چونکە كەسی نەمابوو، هەموویان ئەنفالکرابوون، منیش هیچ کەسم نەمابوو بۆیە هەر پێكەوە دەژیاین و رۆژگارێكی قورسمان بەرێكرد، بەڵام دەمەوێت ئەوە بڵێم کەوا دادام هەتا ئەو رۆژەی مرد، هیچ شتێکی بەتام وچێژی نەخوارد (نە میوە، نە برنج، نەهیچ جۆرە گۆشتێك) نەچووە سەردەمی، نەخێر ئەو ژنە هیچ خواردنێكی خۆشی نەخوارد، ئەوەشی وەكو پابەندیەکی ئەخلاقی و هاوسۆزییەك بۆ منداڵەكانی بووە، كە لە زیندان داوای برنجو گۆشتو میوەیان لێكردووەو دەستیان نەكەوتووە.
بەرواری 19ی ئازار دوو رۆژ بەرلە جەژنی نەورۆز كامەران فاتح حەمیدم لەسەر تەرمی گۆرە بەكۆمەڵەكەی حەمرین بینی، كاتێك گەراینەوە ریكەوت وای كرد، پێكەوە لە ئۆتۆمبێلێكدا بین، کاتێک پرسیاری ئەوەم لێكرد گومان دەكەیت كەسوكارت لەناو ئەو گۆرە بەكۆۆمەڵە دابن.؟ ووتی بەڵێ لە 99% ئەو تەرمانە كەسوكاری منن، چونكە ئەوان لە (مركز شەبابەكە)ی دوزخورماتووبوونو ئەم گۆڕە هەمووی 60 كم لە شوێنی گرتنیانەوەدورە .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.