ئیلول 23, 2016 Omer ئهنفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مەرگ وژیان، بەسەرهاتی خانەوادەیەکی گوندی سێدەر
مەرگ وژیان، بەسەرهاتی خانەوادەیەکی گوندی سێدەر
سێوه حەسەن:
كه تهسكهرهكانیان بۆهێناینهوه زۆر، سهریان لەوە سوڕ مابوو كەئێمە ماوین
تەیفور : قسەناکەم چ سودێکی ماوە
غەفور: لەدادگا، بەسەدامم گوت: ئەو قەفەسەی دادگات پیرۆزت بێت .
بابەت : بەدواداچوون
شوێن : پیرەمەگرون
رۆژی ٢٨ی ئازاری ساڵی ٢٠٠٨
عومەر محەمەد
لە ٢٢ی شوباتی ساڵی ١٩٨٨ دەستی پێکردو هێرشكرایە سەر ناوچەی دۆڵی جافایەتی. ئەوە یەكەمین قۆناغی پەلاماری ئەنفال بوو، کە سەركردایەتی و هێزی جەنگاوەری یەكێتی نیشتمانی کوردستانی کردە ئامانج، ئەگەرچی پێشمەرگە ٤٠ شەورۆژ بەدرێژایی ٧٠ کم بەرگریی ئەفسانەییان کرد، بەڵام سوپای عێراق بە زەبری هێزو چەکی ستراتیژی وکیمیایی هێزی یەکێتی شكاندو ناچاری کردن پاشەکشە بکەن، پەلامارەکە تەنها بۆسەر هێزی پێشمەرگە نەبوو بەڵکو خەڵكی ناوچەكەشی کردە ئامانج و لە ماڵەکانیان دەریپەڕاندن و لە زێدی خۆیان هەڵیكەندن، ئەوانەی ڕزگاریان بوو بە دۆڵی بەفرگرتووی شامحمەدا ڕۆیشتن و ئەوانەی ڕزگاریان نەبوو یان كەوتنە دەست هێزە پەلاماردەرەكەی ئەنفال یان لە بەفردا رەقبوونەوە و یان لە ئاوارەییدا بەنەخۆشی مردن، نزیكەی (70) كەسیش ئاوی چەمەكان بردنی و هەندێكیان تەرمەكانیشیان نەدۆزرانەوە . هەرلەو پەلامارەدا ١٢٠ کەس لە چیای بەفرگرتووی شاخی کوڕکوڕ لەپشتی کانی توو کەوتنە بن هەرەسی بەفریان لەسەرمادا رەقبوونەوەو زۆریان تەرمەکانیان نەدۆزرایەوە، هەندێکیش دوای ئەوەی لە ئێران گەرانەوە گیران وئەنفالکران وجارێکی تر نەبینرانەوە.
ئێوارهیهكی درهنگ وهختی رۆژی ٢٨ی ئازاری ساڵی ٢٠٠٨ گهیشتمه پیرهمهگرون، بهمهبهستی چاوپێكهوتنێكی رۆژنامهوانی لەگەڵ خانەوادەیەکی گوندی سێدەر کە بیستبووم چیرۆکی تایبەتیان لە پەلاماری ئەنفالدا هەیە، ئەوە ماڵی غهفور سێدهری بوو، غەفور و ئایشێ هاوسەرگیرییان کردبوو، بەڵام هێشتا سێوەو تەیفور هەرلەگەڵ غەفوری بریاندا دەژیان . درێژەی بابەت
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.