ئیلول 17, 2016 Omer كیمیاباران لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه له میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا- جەواد حەیدەری
جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه له میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
ئه‌م كتێبه له‌نووسین و ئاماده‌كردنی د.كارزان محه‌مه‌د-ه ، نووسه‌ر له كتێبه‌كه‌یدا كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی هێناوه‌ته‌وه كه كاتی خۆی رۆژنامه‌نووسان و په‌یامنێرانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه خراونه‌ته‌ڕوو.
سه‌ره‌تا نووسه‌ر له‌پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا باس له چۆنێتی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی خوێناوی نێوان عیراق و ئێران ده‌كات و ئاماژه به حه‌ز و خۆلیای سه‌دام حسێن سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عیراق ده‌كات له‌مه‌ڕ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆتۆكۆلی جه‌زائیر، به پێی ئه‌و پرۆتۆكۆله رژێمی ئه‌و كاتی عیراق بۆ هه‌ره‌سهێنان به شۆڕشی كورد ئاماده بووه ده‌ست له‌به‌شێك له ماف و خاكی خۆی بێت له كه‌نداو. نووسه‌ر هه‌روه‌ها له كتێبه‌كه‌یدا هۆكاره‌كانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه شیده‌كاته‌وه و كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی بیانی له‌وباره‌یه‌وه ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ئاماژه‌ی پێبكرێت ئه‌وه‌یه كه نووسه‌ر كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه و دیكۆمێنتی له‌سه‌ر كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له‌ڕوانگه‌ی رۆژنامه نووسانی بیانی بڵاوكردۆته‌وه كه چۆن هه‌ر یه‌ك له‌و رۆژنامه‌نووسان روانگه و بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه خستۆته‌ڕوو و چۆن باسیان له مه‌رگی هه‌زاران كه‌سی بێ‌تاوان كردووه كه ته‌نها تاوانیان كوردبوون بووه.
هه‌ریه‌ك له‌و رۆژنامه‌نووسان به وێنه و ته‌سویر تاوانه‌كانیان بۆ میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گواستۆته‌وه و ده‌ریان خستووه كه چۆن سه‌دام به‌بۆمبی كیمیایی هه‌زاران هاووڵاتی وڵاتی خۆی كۆمه‌ڵكوژ كردووه.
له‌به‌شێكی تری ئه‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر كورته باسیك له سه‌ر جینۆساید و مێژووی جینۆساید ده‌كات.
رۆژنامه‌نووسانی بیانی له راپۆرته‌كانی خۆیاندا سه‌باره‌ت به تاوانی هه‌ڵه‌بجه هه‌ركامیان له گۆشه‌ی نیگای خۆیانه‌وه باسی لێوه‌ده‌كه‌ن. بۆنموونه جیم مۆر نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی رۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی تایمزی به‌ریتانی له‌ڕاپۆرتیكی تێروته‌سه‌لدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه ئه‌نجامدراوه و نزیكه‌ی 5 هه‌زار هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌لایه‌كی تره‌وه نووسه‌ر به‌ڵگه‌ی هێناوه‌ته‌وه كه چۆن به‌رپرسانی عیراقی حاشا له بۆمبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن ، نووسه‌ر پشتی به به‌ڵگه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی گاردیان كردووه كه چۆن باڵیۆزی عیراق له‌له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا بۆمبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه به درۆ ده‌خاته‌وه.
ئه‌وه‌ی پێویسته له‌باره‌ی ئه‌م كتێبه‌وه باسی لێوه بكرێت ئه‌وه‌یه كه هه‌رچه‌ند میدیاكانی ئه‌و كاتی جیهان چه‌ندین به‌ڵگه و دیكۆمێنتی حاشاهه‌ڵنه‌گر بۆ رای گشتی و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو به‌ڵام به‌جۆره‌ی پێویست كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆر به‌گه‌رمی به هانای هه‌ڵه‌بجه نایه‌ن و په‌رچه‌كردارێكی ئه‌وتۆیان له‌به‌رامبه‌ر رژێمه‌كه‌ی سه‌دامدا نابێت.
ناوی كتێب/ جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه له میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
ئاماده‌كردنی/ د. كارزان محه‌مه‌د
تیراژ/ 500 دانه
ساڵی چاپ/2016
چاپخانه/ ئاسیا
ناساندن/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سەرچاوە: PUKmedia
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.