ئیلول 11, 2016 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە نا بۆ ڕەشەبای ڕەش ! فەلاح مراد خان
نا بۆ ڕەشەبای ڕەش!
نمایشكردنی فلیمی ڕەشەبای ڕەش لە ڤیستڤاڵی سینەمای دهۆك ئێزیدیەكانی تورەكرد ، ئەوان تاسەر ئیسقان بریندارن و پێشبینیان نەئەكرد لەكاریكی سینەمایی لەوجۆرەدا جاریكی دیكە ئازاری رۆح و ویژدانیان بدریت و دۆسیەكەیان بشێوێنریت .
ئێزیدیەكان 74 فەرمانی قڕكردن و جینوسادیان بەسەردا هاتوە كە زۆربەی لەلایەن دراوسێ موسوڵمانەكانیان و دەوڵەتە ئیسلامیەكان و خەلافەتی ئەمەوی و عەباسی و عوسمانیەوە بوە،تا ئیستا بەشیوەیەكی راستەقینە كەس داكۆكی لێنەكردون لە 3-8-2014 پێشمەرگەی كوردوستان لەشیرین خەودا رادەستی دەوڵەتی ئیسلامی كردن و بیجگە لە ئاوارەبونی سەدان هەزار كەس و كۆمەڵكوژی و ویرانكردنی مەزارگەو ناوچەكانیان بەپێی راپۆرتی ریكخراوی ئێزیدی بۆ تۆماركردن نزیكەی 6404 هاوڵاتی ڕفینراون و تا ئیستا تەنها 2640 كەسیان ڕزگاریان بوە كە بریتین لە ( 953 ژن و كچ ، 328 پیاو 765 منالی كچ 684 مناڵی كور ) وەتا ئیستا 3770 كەسیان بە ئەسیر و نادیار لەدەستی دەوڵەتی ئیسلامیدا ماونەتەوە و كرین و فرۆشتنیان پێوە ئەكریت .
ئەو لێقەومان و نەهامەتیانەی بەسەر ئێزیدیەكان هاتوە هاوشیوەی نەبوە لەمێژوی ناوچەی ئیمەدا ، تەنها ئێزیدیەكانن بەرگەی زوڵمیكی وا گەورەیان گرتوە ، لە ئەنفال و كیمیاباراندا ئیمە روبەروی مەرگ ولێكدابران و جینوساید بوێنەوە بەڵام ژیان و كەسایەتیمان بەوشیوەیە ئەتك نەكرا ، خوشك و دایك و خێزان و جگەرگۆشەكانمان بە نرخیكی هەرزان لەلایەن دراوسیكانمانەوە لەبازاردا تاڵانفرۆش نەكران .
توڕەبونی ئێزیدیەكان لە نمایشكردنی فلیمی رەشەبای رەش لە ڤیستڤالی شاری دهۆك لە 9-9-2016 شایەنی هەڵویستەكردنی جدیە ، چونكە تورەبونی ئەوان لەئاستیكدایە تەنانەت هەندیكیان خۆیان بەكورد نازانن دوای نمایشكردنی ئەم فلیمە سەدان هاورێی ئێزیدیم خۆیان بێبەریكرد لە كوردبون بەڵام جێی داخە ئیمە لە تورەیی ئەوان تێناگەین .. ئیمە نەمانتوانی گەورەیی و بەخشندەیی ئەوان بخوێنینەوە ، نەمان توانی لە ئێزیدیەكانەوە وانەی خۆشەویستی فێربین و وێناكردنمان بۆ ئەوان تەنها لەڕێگەی مێژوی ڕەشی خۆمان و چەند بۆچونیكی پیشینەی هەڵە و كرچ و كاڵەوە بوو نەك راستی ڕوداوەكانی ئێستا.
بێجگە لە پەراوێزخستنی ئەو پیكهاتە گرنگە و تینەگەیشتن لەو نەهامەتیە گەورەیەی بەسەریاندا هاتوە مەلایەكی ئاینی كورد دكتۆریكی موحتەرەم ئەڵێ ئەگەر ئێزیدی كاری بۆ كردی كرێی پێ مەدە بۆ ئەوەی ئەزیەتی بدەیت .. لیكۆڵەرەوەیەكی سیاسیمان ئەڵێت جینوساید بوو بە خیر و بەرەكەت بۆیان ، سەرۆكی حیزبیكی ئیسلامی ئەڵێت پێشمەرگەی ئەوان بەشەهید حساب ناكرێ و رۆژنامەنوسمان ..بێژەرمان فلیمسازمان كۆمەڵگەمان هیچمان بەراستی لە قوربانیدان و نەهامەیتەیكانی ئەوان تێنەگەیشتن ! ئەگەر نا ئەو كەرەستە تراجیدیانەی لە جینوسایدی ئێزیدیەكان لەبەردەستدایە بۆ سەدان ساڵی دیكە بەشی هەزاران كتیب و سیناریۆ و دەقی جدی ئەكات و پیویست بە دروستكردنی دەقی خورافی و ناراست نیە .. ئیستە ئێزیدیەكان لەیەكەم بەرهەمی سینەمایی لەسەر دۆسیەكەیان توڕەو ناڕازین و حەقی خۆیانە .. گرنگە ئاوڕی جدی لەم تورەبونە بدریتەوە بۆئەوەی نەبیتە هۆكاری لێكترازانی گەورەو مەترسی دروست نەكات لە نەمانی متمانە بە هەر بەرهەمیكی دیكە لە داهاتودا .
ڕەنگە زیادەرۆیی نەبێ بڵێم من یەكەم كەس بووم كە بەریەككەوتنم هەبوە لەگەڵ ڕزگاربوانی دەستی دەوڵەتی ئیسلامی بەتایبەتی كچانی ڕزگاربوو ، بەراستی زۆر سەرسام بوم بەشیوەی مامەڵەی كۆمەڵگەی ئێزیدی و كەسوكاریان چ ئەوانەی ڕزگاریان بوە! چ ئەوانەی كە هیشتا لە ئەسیری و نادیاریدان .. هەر لەسەرەتای روداوەكان مەجلسی رۆحانی ئێزیدی رێنومایی دەركرد كە ئەو كچ و ژنانەی ڕزگاریان ئەبیت بێبەرین لە هەر دەستدریژی و ڕوداویك كەبەسەریاندا هێنراوە و خێزانە ئێزیدیەكانیش بە خۆشەویستی و باوەشیكی گەرمەوە پیشوازیان لێكردن و لە قوتی خۆیان گرتەوە و بەهەزاران چەرمەسەری و قەرز جگەرگۆشەكانیان لەدەستی چڵكنی پیاوانی خەلافەتی بۆگەن دەرهینا ، رێكخراوە ئێزیدیەكان و كەسایەتیەكانی هاوشیوەی “میرزا دینانی ، خدر دوملی و سارا و بەسمەو نەسرین و حسام و ابو شجاع و نارین شەمۆ و مزگین ئێزیدی و ” هەزارانی دیكەیان كە جیگە نیە ناویان بهینم هاتنە مەیدان بۆ كاركردن لەسەر ئەم دۆسیەیە و یارمەتیدانی قوربانیەكان ، بەخۆشحاڵیەوە ژمارەیەكی زۆری قۆربانیەكان لەڕێگای ڕێكخراوەكانی جسر جوی و یەزدا رەوانەی دەرەوە كران بۆ چارەسەر ، وە كەسایەتیەكی جهانی هاوشیوەی نادیە مراد بوو بە نوێنەری قوربانیەكان و بە سادەیی و سەربەرزیەوە مەلالە ئاسا دەستی كرد بە خەباتیكی مرۆیی جیاواز كە پیشتر مكونەی نەبوە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
كچانی ڕزگاربوی زەلكاوی خەلافەتی ئیسلامی چیرۆك و بەسەرهاتی هیندە ئازاربەخشیان لایە كە بە بیرو خەیالی هیچ نوسەر و سینارستێكدا نایەت و هەق وایە وەك سەرمایەیەكی مرۆیی و هونەری سودیان لێ وەربگیریت و مەینیەتیەكانی ئەوان تا ئەم چركە ساتەش بەردەوامە هیشتا هەزارانیان لەو زەلكاوەدان و هیشتا برینەكان بەجەستەیانەوەیە هیشتا كچان و قوربانیەكان سەرەرای ئازادبونیان بەدوای كاری هەرزاندا ئەگەرین لە كیلگەكانی كۆكردنەوەی پەتاتە و بازاری كاری بێ ساحیبی كوردوستان .
ئیمە ئەگەر میللەتیكین لە كیمیاباران و ئەنفالەوە فیری وانەی لێبوردن و راستگۆیی و بەخشندەیی نەبوین و رۆژانە توندوتیژی بەرانبەر میینەی خیزانی خۆمان ئەكەین با واز لە ئێزیدیەكان بهێنن و دەنگ و ڕنگی ڕەشەبا ناسازەكانمان دووبارە دڵشكاویان نەكات .
سەرنج : وێنەی پیاوێكی ئێزیدی بەدەستیكی شكاوەوە هاوسەرەكەی و 6 منالی خۆی بە 33 هەزار دۆلار كڕیوەتەوە بە قەرز، دایكیشی هەرلەدەستی داعش بوەو دوای چەند مانگ ڕزگاری بوە .
فلاح مرادخان شاكرم
١١ی سێپتەمبەری ٢٠١٦
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.