ئیلول 04, 2016 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دۆخی سروشتی ژن ژن لەدوای کۆبانێ ژن لەدوای جینۆسایدکردنی بارزانییەکان
دۆخی سروشتی ژن
ژن لەدوای کۆبانێ
ژن لەدوای جینۆسایدی بارزانییەکان
مەعروف حەسەن
وابزانم پێویست ناکات باس لەدۆخی باڵادەست بکەین کە چۆن لە ڕووی کەلتووری و کۆمەڵایەتی و دینییەوە زاڵە بەسەر ژن و چۆنیەتی ئامادەگی ژن لە ئێستا و لە ڕابردوودا. ئەگەر لەیەک ڕستەدا باسی بوونی ژن بکەین لەناو کۆمەڵگادا: بریتییە لە مرۆڤێکی پلە دوو بە گشتی، لەزۆر حاڵەتیشدا، پلە سێ و پلە چوار، وە لە هەندێک حاڵەتیتردا بەئاشکرا مرۆڤبوونی لێدەسەندرێتەوە. لێکەوتەکانی ئەم پێناسەیە بۆ ژن، کاریگەرییەکانی بەجۆرێکە و هێندە ڕیشەیان داکوتاوە لەناو هزر و کۆنەستی ئێمەدا، کە ژنە کۆمۆنیستەکانیش موتوربە بوون بە زۆرێک لە پێدراوە کەلتووری و کۆمەڵایەتییە باڵادەستەکان. واتە، بەشێکی زۆر لەو ژنانەی کە هەڵگری بیری چەپن و لەگەڵ چەپاندنی هەموو ئەو فشار و ئایدیۆلۆژییە کۆنەخوازانەدان کە ئەم دۆخەی ئێستایان بۆ ژن بەرهەمهێناوە، بە ئاگا و بێ ئاگایانە هەڵگر و جێبەجێکاری هەمان ئەو سرووت و مەڕاسیمە کۆمەڵایەتییانەن کە دۆخی باڵادەست زاڵیکردوون. هەڵبەتە حاڵی ژنە لیبڕاڵ و دیموکراتخوازەکان، بەهۆی مۆدێرنە و کەپیتاڵیزمەوە، لەزۆر باردا خراپترە.
بە پێچەوانەی ئەمەوە، لەدۆخی سروشتیدا ژن بوونەوەرێکی بیرکەرەوەیە و توانای ئەزموونکردنی ژیانی هەیە بەوجۆرەی کە لە هزری خۆیدا لە ژیان و لەدیاردەکانی ناوی ڕادەمێنێت. لەدەرەوەی پێناسە و مانا داتاشراوە کۆمەڵایەتییەکان، ژن ماتە ووزەیەکی (پۆتێنشاڵێکی) زۆری لە هەناوی خۆیدا هەڵگرتووە، وەک تاکێک، بۆ بەرخوردکردن و خوێندنەوەی دیاردە و دەرکەوتە کۆمەڵایەتییەکان. لە دۆخی سروشتی خۆیدا، ژن دەتوانێت بە هەموو ئەو ئەرک و ئەو ڕاپەڕاندنە کۆمەڵایەتیی و پەروەردەییانە هەستێت کە بە ئاشکرا و بە ڕوونی لێی حەرامکراون. بۆ سەلماندنی ئەم ڕایە، دەتوانین دوو نموونەی بەرجەستە لە ئێستا و لە ڕابردووی خۆماندا بهێنینەوە، بەڵام بە جیاوازییەکی جەوهەرییەوە لەنێوانیاندا.
ژن لە سەروبەندی بەرخودانییەکەی کۆبانێ و دوای کۆبانێشدا، سەلمێنەری بوونی ئەو توانایەیە، کە باسمانکرد، لەخۆیدا بۆ ئەزموونکردنی ژیان. لەلایەکیترەوە، وێناکردنێکی جیاوازە بۆ ژن، لە دەرەوەی وێنە کۆنەکەی خۆی، کە لەژێر جەبری کەلتوورە پیاو سالارییەکەی کۆمەڵگای خۆماندا بۆی کێشراوە. گومانی تێدانیە کە ئەمانە هەمووی جێگای دەستخۆشین و هەوڵدانێکی باشە بۆ ڕزگارکردنی ژن لەو کۆت و بەندانەی کە ژەنگیان گرتووە لە دەست و پێی ژنی کورددا، بەڵام کێشەی سەرەکی ئەم جۆرە لە ژن، وێنەی ژن لە دوای کۆبانێدا، ئەوەیە کە لەدایکبووی فانتازیاکانی پیاوە! ئەم وێنەیە بریتییە لە ڕامان و خوێندنەوەکانی پیاو (عەبدوڵا ئۆجەلان) بۆ کۆمەڵگا و بۆ چۆنییەتی ئامادەگی ژن لەناو هاوکێشە ئاڵۆزەکانی ژیان و کۆمەڵگادا. ژنی کۆبانێ و ژن بەگشتی لە سیستەمی فیکری پارتی کرێکارانی کوردستاندا، ژنێکە کە بەرجەستەکەری ئایدیۆلۆژیایەکی دیاریکراوە، نموونەیەکی ڕوون و دەستلێدراوی تێگەیشتنەکانی پیاوە، مەخلوقێکە کە خالقەکەی خۆی نیە، شێوازی بیرکردنەوەی شێوازی بیرکردنەوەی خۆی نیە، ڕامان و تێگەیشتنەکانی بۆ ژیان و بۆ دونیا، ڕامان و تێگەیشتنی پیاوێکە بۆ ژیان و بۆ دونیا.
بەپێچەوانەی ئەمەوە، نموونەیەکی ترمان هەیە لە ژن کە دوور و نزیک پیاو بەشدارنیە لە خایاڵاتەکانیدا بۆ ژیان، بەڵکو ئەم جۆرە لە ژن تەنها لەدوای نەمانی پیاو توانای هاتنە مەیدان و توانای بیرکردنەوەی هەیە. جەبری ناچاری و شێواندنی ژیان لە پشت ئەم وێنەیە لە ژنەوە هەن. نە پیاو باسی لە مافەکانی کردووە، نە لە دەرەوەی خۆی کەسێک هاتووە سنورێکی ئایدیۆلۆژی و تیۆری دابنێت بۆی. ئەزموونی هەزاران ژنی بارزانی، کە لەدوای جینۆسایدکردنی بارزانییە پیاوەکان لە ٣١.٧.١٩٨٣ دێتە ناو ژیان و ڕامان و بۆچوونەکانیان دەپڕژێنە ناو هەناو و قوڵایی کێشە و پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکان، ئەزموونی ژنێکە کە بازێکی گەورەی داوە بەسەر سنورە تەقلیدییەکانی خۆیدا و پەڕیوەتەوە ئەو دیو حەڵاڵە کۆمەڵایەتی و کەلتووری و دینییەکان. ئەم ژنە نە خوێندەوارە، نە دەزانێ زانکۆ چییە، نە هۆشیاریش لەپشت هاتنە دەرەوەیەتی لەناو ئەو چوارچێوە کۆمەڵایەتییەی کە پیاو کێشاویەتی. ژنێکە کە لە دۆخی ناچاری و لە تەنیاکەووتن و لە هەژاری فێرە وانەکانی ژیان دەبێت و سەختییە ڕۆژانەییەکانی ژیانی ئاسایی خۆیی و منداڵەکانی دەکاتە بابەتەکانی بیرکردنەوەی خۆی. ژنێک کە شان دەداتە بەر شێوە ژیانێک کە نە شێوە ژیانێکی ڕەوایە بۆی، لەدیدە کۆمەڵایەتییە باڵادەستەکەدا، نە ئاسانیشە بۆی، بەهۆی نەبوونی هەڵومەرجی گونجاو، بەڵام سەرکەووتوانە فێرە ژیان و وانە پەروەردەییەکان دەبێت و بەبێ کۆمەکی پیاو، چ کۆمەکی هزری یان کۆمەکی ماددی، خۆی دەبێتە بڕیاردەری خۆیی و خێزان و دۆخە کۆمەڵایەتییەکەی. بەڕای من ئەمەیە ئەو دۆخە سروشتییەی ژن کە تەواو جڵەوی ژیانی خۆی لەدەست خۆیی و بیرکردنەوەکانی خۆیەتی.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.