• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دوای ٣٨ ساڵ دەپرسم بۆچی هەڵەبجە؟……………….نەجیبە قەرەداغی
  • لە یادی تاوانە گەورەکەی سەدەی بیستەم دوو پێشنیار بۆ هەڵەبجە ………………………هۆمەر موحەمەد
  • ئەنفاڵ، لە رەشەوە بۆ سپی! عەلی مەولود
  • ردّ شرعيّ قاطع على أنفال الكورد المسلم في سوريا ……………………………د.سەربەست نادر
  • وەزارەتی ئەوقافی سوریاو ئەنفالێکی تری کورد.
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ئەنفال‌و ئەتەكیەتی وۆرك شۆپەكان……….. عومەر محەمەد

ئاب 07, 2016 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئەنفال‌و ئەتەكیەتی وۆرك شۆپەكان……….. عومەر محەمەد


ئەنفال‌و ئەتەكیەتی وۆرك شۆپەكان.

عومەرمحەمەد

529128_206161399550060_1029879843_nدوای 20ساڵ لەتاوانی ئەنفال خەریكە ئەنفالناس‌وخەمخۆری تازەی ئەنفال پەیدا دەبێ‌، هەڵبەت ئەمە لەلایەك مایەی دڵخۆشییەو لەلایەكی تریش مەترسیدار، مایەی دڵخۆشییە كە كورد بەنیازە لەتاوانە جینۆسایدیەكان بێدەنگ نەبێت، كە دەشسێت ئایندەی خۆی لەسەربنیات بنێتەوە، جێگەی مەترسیشە چونكە هەرئەوانەن هاتوونەتە پێشەوە كە 19ساڵە كەسوكاری ئەنفالەكان بەمرۆڤ نازانن..بەتەنیشت ئەنفالچیەكانەوە خەریكی پاساو هێنانەوە‌وخۆدەوڵمەندكردن بوون، تازە بەتازە بەپاشخانێكی نامەعریفی‌ودەستی بەتاڵەوە هاتوونەپێشەوە‌و قسەی عەنتیكە لەسەرجینۆسایددەكەن. ئەوەش بالەولاوە بوەستێ‌ كە هەركەسەو بەنەغمەیەك دەخوێنی‌و بێخەم لەحاڵی كەسوكاری ئەنفالكراوان، سەری بەئاوازی خۆی گەرمە.

 كەم نین ئەو “ئەنفال”ناسانەی بەسەر ئەنفالەوە خەریكی بەرژەوەندی تایبەتی خۆیانن‌و كەسوكاری ئەنفالیش بەپێشچاویانەوە نامۆترین مەخلوقی سەروەختی دیموكارسی‌ومافی مرۆڤن.

هەندێك لەئەنفالناسەكان! بەتایبەتی ئەوانەی شینیان بۆهەڵلوشینی مینحەیە، یان ئەوانەی لەبڵندگۆكانی دەسەڵاتەوە دەخوێنن‌و قسەی حازربەدەست‌ولەقوتونراو نەبێت، هەگبەیان بەتاڵە، لەهۆتیلە ڕاقیەكاندا نەبێت قایل نین قسەلەكێشەكانی ئەو مرۆڤ گەلە مەزلمَومە بكەن كەبەپاشماوەی ئەنفال ناودەبرێن.

 بەڵێ‌.. ئەوجۆرە خەمخۆرانە هەتا ئاوی مەعدەنی لەبەردەمیاندا نەبێت‌و لەچێشتخانە گرانبەهاكان، كۆبوونەوەیان بۆسازنەكرێ‌‌وبانگهێشتی سەرخوانی “بۆفیە”([1]) نەكرێن، ئیلهامی قسەكردنیان نیە، ئەگەرنا ووشەیان لەزمان ناگەڕی‌و هەشبێ‌ لەگیانەڵادایە‌و هەرلەكۆبوونەوەكاندا مرداردەبنەوە، بەومەرجەنەبێت لەبارەی ئەنفالەوە مەیلی قسەكردنیان سازنییە، ئەوان ئاوا كاردەكەن ئینجاخوای دەكرد هەموو پیرەمێردو پیرەژنەكانی گەرمیان‌وبادینان، بەدەردی (میمكە فاتم‌ومام والی)([2]) دەچون‌و لەتینوان دەخنكان، یان وەكو نەخۆشە هەڵەبجەییەكان كیمیایی جەستەی هەلا هەلادەكرن‌و لەپەراوێزی غەڵبەغەڵی مافی مرۆڤدا ڕۆحیان دەردەچوو..گرنگ ئەوەیە لەو كۆڕو” وۆرك شۆپ”انەدا جۆرە قسەیەك نەكرێت دڵیان برەنجێ‌‌وئە‌ونازونیعمەتەیان لێتێكبدات!!

ئەمەیە ئەونامۆبوونەی لەمرۆڤ بوون دەمانخاتە گومانەوە‌ولەبەردەمی پرسیارێكی ئەخلاقی گەورەدا رامان دەگرێت، داخوا ئێمە هەین یان دەشێت ببین؟!

چۆن هەست بەنامۆبوون نەكەین؟ چما قوربانیەكانی ئەنفال‌وكیمیاباران، ئەو ئینسانانەی هەتا ئەمرۆش بەئاستەم هەناسە دەدەن ئاوهەیە بیخۆنەوە؟ تائێمە بەدەم باوێشكدان‌و هەڵقوڕاندنی ئاوی كەللە تەزێنی گرانبەهای ناوئەو هۆتیل‌و چێشتخانانەوە قسە لەپاككردنەوەی ئاوی خواردنەوەیان بكەین، چماژیان‌وگوزەرانیان هەیە هەتا بیر لەچاككردنی بكەینەوە؟! لەوەش خراپترئەتەكییەتی ئەو كۆبوونەوانە دەبێتە هەواڵی سەرشاشەی تەلەفزیونەكان‌و تڕومنەتیشیان بەسەردادەكرێت، بێئەوەی هیچ گرفتێكیان چارەسەربكرێت.

تۆبڵێی قوربانیان ئەدرەسی هیچكام لەوبەڕێزانە پێبزانن؟ ئاخۆ هیچ رێگایەك دەیانباتەوە سەرئەوهۆتێلەڕاقیانە، كە بەتێر‌وتەسەلی قسە لەبرسێتی ئەوانی تێدادەكرێت؟ نازانم خەم‌و دەرد‌ونەخۆشی گەرمیانیەكان‌و هەڵەبجەییەكان لەكوێ‌و ئەتەكییەت‌وخەیاڵی ئەنفالناسەكانی كورد لەكوێ‌؟ چما من غەشیمم یان دەبێت هەرلەوهۆتێلە باڵابەرزانەدا قسە لەمرۆڤەكانی ناو ئەو” ووشكە كەڵەك”ە كورتە باڵایانە بكرێت، كە بەناهەق ناوی خانویان لێنراوە‌و ئەومەخلوقانە بەناهەموارترین شێوە تێیدا دەژین ؟!!

[1]    ئەو ژەمە خواردنە هەمە جۆرەیە كە لەهووتیل‌وچێشتخانە گرانبەهاكاندا ئامادەكراوەو میوان ئازادە هەرچی دڵیدەخوازێت‌و هەرچەندی دەتوانێ‌ بەدەستی خۆی بیباتە سەرمێزەكەی‌ونۆشی بكات.

[2]  مام والی مامەلی‌و میمكە فاتم خوشك‌وبرایەكی پیروپەككەوتەی هەژاریگوندی قەلاچەرمەلەبوون دوای گەرانەوەیان لەنوگرە سەلمان لەئۆردوگای رزگاری پێكەوەدەژیان‌ودواتری پێكەوە مردن

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • لە یادی تاوانە گەورەکەی سەدەی بیستەم  دوو پێشنیار بۆ هەڵەبجە  ………………………هۆمەر موحەمەد
    لە یادی تاوانە گەورەکەی سەدەی بیستەم دوو پێشنیار بۆ هەڵەبجە ...

    ئازار 16, 2026 0

  • ئەنفاڵ، لە رەشەوە بۆ سپی!                      عەلی مەولود
    ئەنفاڵ، لە رەشەوە بۆ سپی! عەلی مەولود

    ئازار 04, 2026 0

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار...

    ئیلول 13, 2025 0

  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم                                               هۆمەر محەمەد
    لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد

    ئیلول 08, 2025 0

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ...

    ئاب 02, 2025 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
    اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية

  • عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
    عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • دوای ٣٨ ساڵ دەپرسم بۆچی هەڵەبجە؟……………….نەجیبە قەرەداغی
    دوای ٣٨ ساڵ دەپرسم بۆچی هەڵەبجە؟……………….نەجیبە قەرەداغی

    ئازار 17, 2026 0

  • لە یادی تاوانە گەورەکەی سەدەی بیستەم  دوو پێشنیار بۆ هەڵەبجە  ………………………هۆمەر موحەمەد
    لە یادی تاوانە گەورەکەی سەدەی بیستەم دوو پێشنیار بۆ هەڵەبجە ………………………هۆمەر موحەمەد

    ئازار 16, 2026 0

  • ئەنفاڵ، لە رەشەوە بۆ سپی!                      عەلی مەولود
    ئەنفاڵ، لە رەشەوە بۆ سپی! عەلی مەولود

    ئازار 04, 2026 0

  • ردّ شرعيّ قاطع على أنفال الكورد المسلم في سوريا ……………………………د.سەربەست نادر
    ردّ شرعيّ قاطع على أنفال الكورد المسلم في سوريا ……………………………د.سەربەست نادر

    کانونی دووهەم 25, 2026 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    4 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌