ئاب 02, 2016 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە کیمیاوی باران کردنی دۆڵی بالیسان، له لایه‌ن سوپای داگیرکه‌ری ئێراقیه‌وه. شاسوار هەرشەمیی
کیمیاوی باران کردنی دۆڵی بالیسان، له لایه‌ن سوپای داگیرکه‌ری ئێراقیه‌وه[1]
شاسوار هەرشەمیی
دۆڵی بالیسان
وابزانم ساڵی ١٩٨٢ز بوو، که بۆ یه‌که‌مین جار وه‌ک پێشمه‌رگه، هاتمه ئه‌و ناوچه‌یه. لەگەڵ دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی کۆمیتەی سەرکردایەتی هەولێری ی.ن.ک، لە (وه‌رتێ)وه ڕوومان له کوێستانی (مه‌کێ) کرد، کە کوێستانێکی جوان و دڵڕفێنی بناری شاخی کارۆخە. کەژی هاوین بوو. خەڵکی وەرتێ، وەک باو بوو، ناو گوندیان چۆڵ کردبوو و، لە هۆبە و هەوارەکانی مەکێ، کەپر و ڕەشماڵیان هەڵدابوو. ئینجا به په‌نا کێوی (کارۆخ) و دۆڵی (ساوسێوکان)دا تێپه‌ڕین. دوای که‌مێک پشو، له شاخی سه‌خت و هه‌ڵه‌موندی (ده‌ره‌شیر) شۆڕبووینه‌وه خوار. ڕێگایه‌کی شاقوڵی سه‌خت و به ده‌ست دروستکراو بوو. به هه‌ردوو گوندی (شیرێ)دا تێپه‌ڕین و، له (بێڵاوه)([2]) لاماندا تا پشویه‌ک بده‌ین. له‌وێشه‌وه هاتینه (کانی به‌رد) و ئینجا (بالیسان). بۆ نانخواردن، پێشمه‌رگه‌کانمان به‌سه‌ر ماڵه‌کاندا دابه‌ش کرد. من و شه‌هید حه‌سه‌ن کوێستانی، له هیچ ماڵێک ڕانه‌گیراین. ڕوومان له دوکانێکی بچکۆڵه کرد و، هه‌ندێک بسکویتمان کڕی، تا ڕه‌گی هاری برسیه‌تیمان دابمرکێنینه‌وه. تا ساڵی ١٩٨٨ز، شوێن نه‌ما له‌و دۆڵه که نه‌بووبێته پێخوستم. لانی که‌م له به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی دوو هێرشی دوژمنیشدا به‌شداریم کرد. درێژەی بابەت
[1] ئەم وتارەی کاک شاسوار هەرشەمی له یادی 27 ساڵه‌ی کیمیاوی باران کردنی ناوچه‌که، له لایه‌ن سوپای داگیرکه‌ری ئێراقیه‌وه نوسراوەو لەکاتی خۆیدا هەربەم ناوە بڵاوکراوەتەوە، بەڵام لێرەدا لەبرگرنگی بابەتەکەو سەرنجە وردەکانی نوسەر بەباشمان زانی جارێکی تر بڵاوی بکەینەوە، دوای وەرگرتنی رەزامەندی نوسەر ئەم ناونیشانەمان بە گونجاوتر زانی- ئەنفالستان
[2] ئەم گوندە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی بالیسان وکانی بەردی باکوری بالیسان، خەڵکی ناوچەکە بە (بێراوا) ناوی دەبەن– ئەنفالستان
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.