• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ڕووداوی دەیەی دووەمی سەدەی بیست ویەك ئاوڕێك لە جینۆسایدی ئێزیدییەکان ئیبراهیم مەلازادە

ئاب 02, 2016 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ڕووداوی دەیەی دووەمی سەدەی بیست ویەك ئاوڕێك لە جینۆسایدی ئێزیدییەکان ئیبراهیم مەلازادە


ڕووداوی دەیەی دووەمی سەدەی بیست ویەك

ئاوڕێك لە جینۆسایدی ئێزیدییەکان

ئیبراهیم مەلازادە

1609599_10201723987450143_1953956770812546458_nلە دەیەی دووەمی سەرەتای سەدەی بیستەمدا، جینۆسایدی ئەرمەنییەکان و پاشان جینۆسایدی دێرسیم، کە لە دژی کوردانی عەلەوی بوو، لەسەر دەستی تۆرانییەکان کە هێشتا بۆن و بەرامی عوسمانییە سوننی مەزهەبەکەیان بەرنەدابوو، پەڵەیەکی ڕەشە بەسەر ڕووی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و تائەمڕۆش هێندەی لەچوارچێوەی بازرگانی سیاسیدا مامەڵە لەگەڵ ئەو دوو تاوانەدا دەکرێت، هێندە نەبۆتە تاوانێکی نێودەوڵەتی و لەو چوارچێوەیەدا یادەوەری بکرێتەوە، بەتایبەتیش جینۆسایدی دێرسیم بەهۆی بێخاوەنی کورد، جیاوازی دینی، یادەوەریشی وەکو پێویست ناکرێتەوە.

لەهەمان زەمەندا، دوایی یەك سەدە، جارێکی دیکە، گروپێکی ئیسلامی سوننی توندڕەو، کە “ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامییە”، لەهەڵومەرجێکی ناوازەدا، دەستی چووە خوێن و ژیان و کەرامەتی پێکهاتەیەکی دینی جیاواز و لەباڵاترین ئاستدا، جینۆسایدێکی دینی دیکەیان لەدژی ئێزیدییەکان ئەنجام دا. ئەم گروپەی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە (داعش) لای زۆرێك لە چاودێرانی سیاسی ناوچەکە و ناوخۆی تورکیا و بەشێکی زۆریش لە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا، لەو باوەرە دان لەلایەن خودی دەستەڵاتی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا و سەرۆکەکەی کە رەجەب تەیب ئەردۆگانە، کە بە میانەڕەوترین پێکهاتەی ئیسلامی سوننی دەژمێردرێت، تۆمەتبارە بە پشتیوانیکردنی ماددی و مەعنەوی لەو گروپە توندڕەوە.

بەداخەوە، بەهۆی زاڵبوونی رۆحی ئیسلامگەرای سوننی مەزهەب و ناوشیاری جەماوەری کوردستان لەئاست ئەو تاوانە مرۆییە شەرمهێنەرەدا، جینۆسایدی ئێزیدییەکان، بێدەنگ مایەوە. هیچ هەژانێکی مرۆیی گەورەی دروست نەکردوو و نەبوو بە ڕووداوێك بۆ ئەوەی لە ئایندەدا هیچ هێزێك زاتی ئەوەی نەبێت دەستی بچێتە وەها تاوانێك، کە هیچ پاساوێکی بۆدینیە.

ئێزدییەکان، پێکهاتەیەکی دینی گرنگی کۆمەڵگای کوردستانین، ئەوانیش لەلایەن حکومەتە یەك لەدوا یەکەکانی عێراقەوە، ڕووبەڕووی چەوساندنەوە و پاکتاوی ڕەگەزی و دینی بوونەتەوە، دواهەمینیشیان ئەو تاوانە قێزەونە بوو کە لە ٣/٨/٢٠١٤دا بەسەر ئێزیدییەکان داهات، هەر لەبەر ئەوەی دینێکی جیاواز و پێکهاتەیەکی جیاوازن. لەدیدی جینۆسایدکاراندا، ئەو جیاوازیە دەبێ زیندەبەچاڵ بکرێت. شوێنکەوتووانی دەبێ یا بکوژرێن، یا وەکو کۆیلە و سەبایا ڕەفتاریان لەگەڵدا بکرێت.

بۆیە بەرپرسیارێتی ئیسلامگەرای سوننی لەو چوارچێوەیەدا، بۆ پێشگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە تاوانە گەورە و ترسناکە، لەسەر ئاستی باڵادا، لەهەموو یادەوەریەکاندا، وەکو ڕەفتارێکی فیکری توندڕەوی و لایەنداری و نامرۆییانە تەماشا و سەرکۆنە بکرێت.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌