• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

لەیادی ٣٣ هەمین ساڵەی کۆمەڵکوژی بارزانیەکاندا

تەموز 30, 2016 Omer هاوپۆلنه‌كراو لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە لەیادی ٣٣ هەمین ساڵەی کۆمەڵکوژی بارزانیەکاندا


لەیادی ٣٣ هەمین ساڵەی کۆمەڵکوژی بارزانیەکاندا

عومەر محەمەد

131[2]

٣١ی تەموزی هەموو ساڵێک یادەوەری کۆمەڵکوژییەکی تری کوردە لە باشوری کوردستاندا، لەم رۆژەو رۆژانی دواییدا، دەزگاکانی ئەمن و هەواڵگری رژێمی بەعس بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بارزان تکریتی و فازل بەراکی بەرێوەبەری ئەوسای ئەمن هەڵمەتی گرتن وکۆکردنەوەی پیاوانی بارزانی لە تەمەنی ١٢ ساڵەوە بۆ ٧٠ ساڵ لە کۆمەڵگە زۆرەملێکانی قوشتەپەو هەریرو دیانا دەستی پێکرد،سەرئەنجام ژن و منداڵانیان بۆمەینەتی و چاوەروانیەکی کوشندە بەجێهێشت وپیاوەکانیان سوری پاس کردو بردیانن وجارێکی ترنەبینرانەوە. بەپێی ئەوبەڵگانەی دواتر بەردەستکەوتن دەرکەوت کەوا بارزانیەکان بەبێ پارێزەرو لەدادگایەکی نادادپەروەردا هەربۆچاوبەستە دادگایی کراون وسزای لەسێدارەدانیان بۆدەرچووەو زۆربەی بەلگەکانیش واژۆی دادوەری بەعسی عەوادبەندەریان بەسەرەوەیە. نووسراوی بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتیی ژمارە (٨٤) لە ڕێكەوتی ٢٩/٣/١٩٨٣ هەواڵەی سكرتاریەتی سەرۆكایەتی كۆماركراوەو تیایدا جەخت لەوە كراوەتەوە ” كە لەبەیانی ڕۆژی ١/٨/١٩٨٣ لەسەر داوای بەڕێوەبەری (ئەمن) ئاسایشی گشتی (د. فازل براك) هێزێكی سەربازی سەربەپاسەوانی كۆماری پەلاماری دانیشتوانی ئۆردوگای قوشتەپە دەدەن كەپێشتر بۆ خێزانە بارزانییەكان دروستكرابوو، هەموو ئەو پیاوە بارزانییانەی تەمەنییان لە 15 پازدە ساڵ بەرەو ژوور بووە، گیراون‌و بە سەیارەی گەورەوە گواستراونەتەوە بۆ بەغداد “. ئەمەش بەڵگەیەكی ڕوونە لەسەردیاریكردنی تەمەنی بارزانییەكان 15 بۆ سەرەوە .

بارزانییەكان گروپێكی نەتەوەی كوردن لە باشوری كوردستان، بەرلە شكستی ساڵی ١٩٧٥ و ئاوارە بوون و راگواستنیان بۆئۆردوگاكانی خواروی عێراق، لە زێدی خۆیان و ( لە گوندە جیاوازەكانی ناو دۆڵی بارزان سەربە قەزای مێرگە سوری پارێزگای هەولێر دەژیان،سنوری ئەو ناوچەیە دریژ دەبێتەوە بۆ سەر هەرسێ‌ سنوری دەستكردی نێودەوڵەتی كە بەداخەوە هەتا ئێستاش بە كوردستان ناونابرێن و بە (ئێران، توركیا، سوریا) ناودەبرێن. بەپێی سەرژمێرییەک کە لە كۆتایی ساڵی ١٩٦٠ كراوە، بارزانیەکان ژمارەیان ٤٠٠ گوندو دانیشتوانەكەشیان نزیكەی ٤٠٠٠٠ چل هەزار كەس دەبوو)   .

ئەوان جگەلەوەی خاوەنی بیروباوەڕی تایبەتی خۆیانن ئێستا پێگەیەكی سیاسی گرنگیشیان لە كوردستانی باشور دابینكردووەو زۆربەی جومەگەكانی دەسەڵاتی سیاسییان بەدەستەوەیە.

بارزانیەكان تەنها خێلێكی دیاریكراو نین، بەڵكو كۆنفدراسیۆنێكی خێڵەكین، بەرلەجیابوونەوەیان بە شێوەیەكی سەرەكی لە چەند لقێكی خێڵی زێبار پێكهاتبوون. ئیستا ئەوخیڵانەی عەشیرەتی بارزانی پێك دەهێنن بریتین لە (شێروانی، مزوری، گەردی، هەركی بنەچە، دۆڵەمەڕی، نزاری، بەرۆژی)و هەمویان لەبن چتری بارزانیدا كۆبوونەتەوەو بە شانازییەوە ناوی بارزانیان لەخۆیان ناوە، هەرلەو سۆنگەیەوە بوو كە بارزانییەكان سیستمێكیان داهێنا سەركردایەتییەكی ئایینی كاروبارە گشتییەكەی بەڕێوە دەبرد.

ساڵی ١٩٨٣ بەپاساوی ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبەرەی جەنگی حاجی ئۆمەران، هاوكاری هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێرانیان كردووە، لەلایەن دەزگای ئەمن و هەواڵگری و بە ئاگاداری سەدام حوسێن، كرانە ئامانج و پەلاماردران و روبەروی كۆمەڵكوژییەكی مەترسیداربوونەوە، ئەوەی لێرەدا مایەی هەڵوەستەیە ستەمكاری رژێمی بەعس و سوپای عراقە بەدرەفتارییەكە دەبێت هەمیشە وەبیربهێنرێتەوە تاوانێك كە ساڵی ١٩٨٣ لە ئۆردوگاكانی قودس و قادسیەی قوشتەپە و هەریر لە قەزای شەقڵاوەو دیانا لە رەواندوز بەحركە ” پێی هەستا. ئەو بێرەوشتییەی كە هەر كۆمەڵكوژی پیاوەبارزانیەكان نەبوو بەڵكو بەدرێژایی ساڵانی دوای ئەو تاوانە هەتا ئێستاش بۆ ژنانی بە جێماوی ئەو كۆمەڵكوژییەی بەجێهێشت. لە راستیدا ئەو هەموو بەدكاری و دڵرەقیەی پیاوانی بەعس لە سۆنگەی رقێكی كوێرانەوە بوو لە بارزانی و سەركردایەتی كردنی جوڵانەوەیەكی سیاسی، مەبەستی سەرەكیشیان کوشتنی پیاوانی بارزانی وەک خیانەتکارو شكاندنی ناوی بارزانی بو كە لە دیدی بەعسیەكانەوە سیمبولی شەرەفی نەتەوەی كوردبوو. هەرچەندە زۆربەی پیاوانی ناو ئۆردوگاکان گیران ودواتر کۆمەڵکوژکران، بەڵام وەك گروپێكی دەستنیشانكراو نەتوانرا بەیەكجاری لەبەین ببرێن.

ئەگەرچی لەدوای دامەزراندنی دادگای باڵای تاوانەکان، دۆسێی کۆمەلکوژی بارزانیەکان کرایەوەو بووەیەکێک لە دۆسیی دادگایی کردنی تۆمەتبارەکانی، لەدادگاش کۆمەلکوژی بارزانیەکان بە جینۆساید یەکلایی کرایەوە، بەڵام حکومەتی عێراقی جگەلە پەسەندکردنی بریارەکە هیچ هەنگاوێکی بۆ قەرەبووکردنەوەی خانەوادەی قوربانیەکان نەناوە.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌